شاخه‌وان خالید: توركیا مەبەستی وێرانكردنی كوردستان و تێكدانی ژیانی خەڵكە

حزيران/يونيو 24, 2021
میدیا- هه‌ولێر كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK ڕایدەگەینێت؛ توركیا بەدوای دزینی سەروەت و سامانی نیشتیمانی كوردستانەوەیە و دەیەوێت وێرانكاری ئەنجام بدات و ژیانی خەڵكی كوردستان تێكبدات. لە ڕۆژی ٢٣ی مانگی ٤ی ئەمساڵەوە، دەوڵەتی تورک هێرشێکی نوێی بۆ سەر باشووری کوردستان دەستپێکردووە، جگە لە داگیركردن و دانانی بنكەی سەربازی دەستی بە بڕینەوەی دارەكانی ئەو ناوچانە كردووە كە دیگیری كردووە. شاخەوان خالید، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان لەبارەی هەوڵی دگیركاری لەلایەن دەوڵەتی توركیا بە ڕۆژنیوزی وت: ئەوەی تێبینی دەكرێت داگیركاری توركیا زۆر فراوان بووە و ئەمەش بەپیلانە و توركیا دەیەوێت لەهەموو بەشەكانی كوردستان داگیركاری بكات، ڕۆژئاواو باشوریش دوو ئەزمونی ئاشكران كەتوركیا دەیەوێت داگیریان بكات. باسی لەوەشكرد، داگیركاری توركیا گەیشتۆتە ئاستی تاڵانكاری و دزینی سەروەت و سامانی نیشتیمانی باشوری كوردستان، ئەوەی لەڕۆژئاوای كوردستان و لەشاری عەفرین كردی ئێستا هەمان ئەزموون لەباشوور دووبارە دەكاتەوە. كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK دەشڵێت: توركیا مەبەستی ئەوەیە كوردستان وێران بكات و خەڵكی ناوچە سنوورییەكان ئاوارە بكات و دێهاتەكان بسوتێنێ و ژیانی خەڵك زەحمەت بكات، داواش لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕۆشنبیران و وڵاتپارێزانی كوردستان دەكات، لەهەمبەر ئەو داگیركارییەی توركیا بێنەوه‌ڵام و سنورێك دابنێن بۆ ئەم وێرانكاری و دزینی سەروەت و سامانی نیشتیمانییە لەلایەن توركیاوە داواش لە توركیا دەكات بگەڕێتەوە ناو خاكی وڵاتەكەی خۆی و دەست هەڵگرێت لەداگیركردنی كوردستان.