سكرتێری گشتیی YNDK سەرەخۆشی لە بەڕێز د. کاوە مەحموود سکرتێرى کۆمیتەى ناوەندى حزبى شیوعى کوردستان دەکات

حزيران/يونيو 16, 2021
میدیا – هەولێر :
ئێوارەى ڕۆژى سێشەممە رێکەوتى 15 / 6 / 2021 غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە بەڕێز د. کاوە مەحموود سکرتێرى کۆمیتەى ناوەندى حزبى شیوعى کوردستان کرد، بەهۆى کۆچی دوایی دایکى بەڕێزیانەوە.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی خۆی بە بەڕێزیان و بنەماڵەکەیان راگەیاند و هیوای خواست، ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و خوای مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.