پيرۆزبێت سه‌د و بیست و سێیه‌مين ساڵيادى ده‌رچوونى (كوردستان) يه‌كه‌م رۆژنامه‌ى كوردى

نيسان/أبريل 23, 2021
- درود بۆ گيانى پاكى (ميقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان) و هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌ دامه‌زراندن و بڵاوكردنه‌وه‌ى (كوردستان)دا رۆڵيان هه‌بووه و بەردى بناخەى دامەزراندنى رۆژنامەگەرى کوردییان داناوە‌.
- سڵاو له‌گيانى پاكى تەواوى رۆژنامه‌نووسه‌ شه‌هيده‌كانى كوردستان.
- سڵاو له‌گيانى پاكى شه‌هيد (سه‌ربه‌ست مه‌حموود) سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى ميديا.
- سڵاو لە خۆڕاگرى تەواوى رۆژنامەنووسە زیندانییەکان لە زیندانەکانى داگیرکەرانى کوردستان.
- سڵاو و رێز بۆ هەموو قەڵەمێکی بوێرو هەقگۆ.
- سڵاوو رێز و خۆشەویستى و پيرۆزبايى بۆ ته‌واوى رۆژنامه‌نووس و ميدياكارانى كوردستان.
غەفوور مەخموورى
٢٢ / ٤ / ‌‌٢٠٢١