پەیامى هاوخەمى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ بنەماڵەى خوالێخۆشبوو (ساڵح بایز بڵباس مەخموورى)

نيسان/أبريل 22, 2021
برایانى بەڕێزم کاک (فەرهاد ، نەوزاد ، نیهاد ، هیمداد ، هیوا) کوڕانى خوالێخۆشبوو ساڵح بایز بڵباس مەخموورى
برایانى بەڕێزم کاک (دکتۆر دلێر سابیر بایز ، حاکم فاخیر ، مامۆستا مزەفەر، د. بەختیار) برازایانى خوالێخۆشبوو ساڵح بایز بڵباس مەخموورى
سڵاوێكی گەرم ....
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەرو شاعیرو هونەردۆست و کەسایەتى ناسراوى عەشیرەتى بڵباس و دەڤەرى مەخموور مام (ساڵح بایز بڵباس مەخموورى)یمان پێگەیشت، ئەم هەواڵە لە ناخەوە هەموو لایەکمانى دڵتەنگ و خەمبار کرد، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى بەڕێزتان و خانەوادەکەتان و تەواوى خزمان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
٢١ / ٤ / ٢٠٢١