- جەماوەری دڵسۆز و وڵاتپارێزى كوردستان .
- كەسوكار و بنەماڵەی سەربەرزى شەهیدانی هەڵەبجە و كوردستان .
سی و سێ ساڵ به‌ر له‌ئه‌مڕۆ؛ لەرۆژی 16/3/1988، رژێمی بەعسی رووخا‌و لە چوارچێوه‌ی جێبەجێكردنی پرۆسه‌ی جینۆسایدكردنی گه‌لی كوردستان به به‌رچاوی هه‌موو دونیا زۆر دڕندانه شاری هەڵەبجەی كیمیابارانكردو له ئه‌نجامدا زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتی سڤیلی شاری هه‌ڵه‌بجه شەهید بوون و هەزارانی دیكەش بریندار بوون و ژماره‌یه‌كی زۆریش ئاوارەی سەرسنوورەكان بوون.
كارەساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە؛ تاوانێكی گه‌وره‌ی جه‌رگبڕ بوو، هیچ هۆكارێك نەبوو بۆ بەكارهێنانی گازی كیمیایی لە دژی خەڵكی سڤیلى شاری هەڵەبجە جگە لەوه‌ی كە هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان كوردبوون، رژێمی به‌عسی ئەوسای عێراق ئەو كۆمەڵكوژییەی بە بەرچاوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئەنجامداو، شارێكی به‌ته‌واوی نوقمی كیمیایی كرد، له‌م كاته‌شدا هیچ دەوڵەت و رێكخراوێك بەرامبەر ئەو تاوانە گه‌وره‌یه دەنگیان هەڵنەبڕی و هەڵوێستیان وەرنەگرت، بۆیه پێویسته هەموو ئەم دەوڵەت و كۆمپانیایانەی كە له‌وكاته‌دا هاوكاری رژێمی بەعسیان كردووە بۆ بەدەستهێنانی ئەم گازە ژەهراوییه قه‌ده‌غه‌كراوانه له دادگای نێوده‌وڵه‌تی دادگایی بكرێن و قەرەبووش به زیانلێكه‌وتووانى هەڵەبجە بده‌ن.
تائێستاش به‌ركه‌وتووانی گازی كیمیایی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ده‌ست نه‌خۆشی و شوێنه‌واری ئه‌و گازه‌وه ده‌ناڵێنن و ژیان و باری ته‌ندروستییان له‌مه‌ترسیدایه، بۆیه پێویسته حكومه‌تی كوردستان و عێراق لەرێگەی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گرنگى زیاتر بە شاره‌كه بده‌ن، به‌تایبه‌ت چارەسەركردن و پاككردنەوەی شوێنەواری گازی كیمیایی لەسەر ژینگەی هەڵەبجە و دەوروبەری، هه‌روه‌ها ئەو بریندارانەی كە تا ئێستا لە دەست ئازاری نەخۆشییەكانیان دەناڵێنن، بنێردرێنە دەرەوەی وڵات بەمەبەستی چارەسەركردنى یەکجارەکیان، له‌هه‌مان كاتدا كێشه ئیداری و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌م شاره چاره‌سه‌ر بكه‌ن و لەسەر حكومەتی عێراقیش پێویستە كە تەواوی زیانلێكەوتووانی گازی كیمیایی قەرەبوو بكاتەوە.
ئێمە لە یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ؛ لە ساڵیادى کیمابارانکردنى هەڵەبجەدا بۆ شادکردنى گیانى شەهیدانى کارەساتى هەڵەبجە و تەواوى شەهیدانى کوردستان، داوا لە تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان دەکەین کەوا ناکۆکى و ململانێ حزبییەکانیان بخەنە لاوەو رەچاوى بەرژەوەندى نەتەوەیى و نیشتمانیى بکەن و کاربکەن بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى، لەبەرئەوەى یەکڕیزى و یەکدەنگیمان کاریگەرترین چەکە بۆ خۆپارێزى و لەناوبردنى پیلانە گڵاوەکانى دوژمنان و ناحەزانى کوردستان.
- نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی هەڵەبجە و تەواوى شەهیدانی رێی ئازادی و سەربەخۆیی كوردستان.
مەكتەبی سیاسيی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
25ی رەشەمێی 2720ی كوردی
16ی ئاداری 2021ی زایینی