بەڕێزان بنەماڵەى مێژوونووسى گەورەى کورد پرۆفیسۆر د. کەمال مەزهەر ئەحمەد
سڵاوێکى گەرم ...
بهخهم و پەژارەیەکى زۆرەوە ههواڵی كۆچی دوایی مێژوونووسى گەورەى نەتەوەکەمان پرۆفیسۆر (د. کەمال مەزهەر ئەحمەد)مان پێگەیشت، سەرەخۆشى گەرمى خۆمان بە بەڕێزتان و بنەماڵە و تەواوى کەس و کارو خزمانى خوالێخۆشبوو رادەگەیەنم، بێگومان پرۆفیسۆر د. کەمال مەزهەر ئەحمەد، رۆڵێکى کاراى هەبووە لە کاروانى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى کوردستان و بە بیر و بۆچوونەکانى خزمەتێکى زۆرى دۆزى رەواى گەلى کوردستانى کردووە و، بەردەوام هەوڵى راستکردنەوەى مێژووى شێوێنراوى کورد و کوردستانى داوەو سەرڕاستى کردۆتەوە، بۆیە لهدهستدانی مێژوونووس و کەسایەتى و ئەکادیمیستێکى وەک د. کەمال مەزهەر ئەحمەد زیانێکى مەزنە بۆ گەلى كوردستان بەگشتی و بۆ نەتەوەى کورد بەتایبەتی.
له یەزدانى مەزن داواكارم، هێمنى و ئارامی به ئێوەى بەڕێزو هەموو لایەکمان ببەخشێ و خوالێخۆشبوویش بخاتە بهر رهحمهت و دلۆڤانى خۆی.
لەگەڵ رێزى دووبارەمان بۆ هەموو لایەک.
براتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
١٦ / ٣ / ٢٠٢١