لەجاش و موستەشارەکانی سەردەمی رژێمی بەعس، کە فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچوە، دەستگیربکات، نەک لەپەنای ئەم حزب و ئەو حزب بحەوێنرێنەوە و حیمایە و دیوەخانانەیان بۆ تەرخانبکرێت".كاوە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان بە خەندان-ی راگەیاند،"ئەمڕۆ 2019/7/25 لەگەڵ پەرلەمانتار د.غالب محەمەد بە نوێنەرایەتیی فراکسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بە یاوەری عادل الیاسری، جێگری پارێزگاری موسەنا (سەماوە) و تیمێکی پارێزگا، سەردانی گۆڕی بەکۆمەڵی کوردانی ئەنفالکراومان کرد لەناوچەی (شێخیە)ی بیابانەکانی سەماوە".
وەک نوێنەرانی خەڵکی کوردستان لەنزیکەوە چاودێری پرۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکەمان كرد كە ژمارەیان نزیک بە (80) قوربانی دەبێت و هەمویان ژن و منداڵن
وتیشی،"وەک نوێنەرانی خەڵکی کوردستان لەنزیکەوە چاودێری پرۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکە و ئامادەکارییەکانی گەڕاندنەوەی روفاتی قوربانییەکانمان کرد کە تا ئێستا ژمارەیان نزیک بە (80) قوربانی دەبێت و هەمویان ژن و منداڵن".
لەسەر گۆڕی بەکۆمەڵی کەسوکارەکانمان لەبیابانەکانی سەماوە، داوامانکرد بەشێوەیەکی ورد و پرۆفیشناڵانە کاری هەڵگرتنەوەی روفاتی قوربانییەکان بکرێت
كاوە محەمەد راشیگەیاند،"لەسەر گۆڕی بەکۆمەڵی کەسوکارەکانمان لەبیابانەکانی سەماوە، داوامانکرد"بەشێوەیەکی ورد و پرۆفیشناڵانە کاری هەڵگرتنەوەی روفاتی قوربانییەکان بکرێت و دواتریش بە رێورەسمی تایبەت و شایستە بە خوێنی شەهیدان، روفاتی پیرۆزیان بگەڕێنرێنەوە بۆ زێدی خۆیان لەکوردستان".
پێویستە حکومەتی فیدراڵی عێراق بە پێی یاسا بەرکارەکانی عێراق، قەرەبوی ماددی و مەعنەویی کەسوکاری ئەنفالکراوان بکاتەوە
وتیشی،"داوامانكرد شوێنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان وەک بەڵگەی تاوانکارییە دڕندانەکانی رژێمی سەدام، بپارێزرێن و سەردانی وەفدی وڵاتان و باڵیۆزان و میدیاکارانیان بۆ رێکبخرێت".
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان راشیگەیاند،"پێویستە حکومەتی فیدراڵی عێراق بە پێی یاسا بەرکارەکانی عێراق، قەرەبوی ماددی و مەعنەویی کەسوکاری ئەنفالکراوان بکاتەوە".
پێویستە حکومەتی هەرێم بەرپرسیارانی تاوانی گەورەی ئەنفال لەجاش و موستەشارەکانی سەردەمی رژێمی بەعس، کە فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچوە، دەستگیریان بکات و بەسزای عادیلانەی خۆیان بگەیەنرێن
ئاماژەی بەوەشكرد كە "پێویستە حکومەتی هەرێم بەرپرسیارانی تاوانی گەورەی ئەنفال لەجاش و موستەشارەکانی سەردەمی رژێمی بەعس، کە فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچوە، دەستگیریان بکات و بەسزای عادیلانەی خۆیان بگەیەنرێن، نەک چیتر لەپەنای ئەم حزب و ئەو حزب بحەوێنرێنەوە و حیمایە و دیوەخانانەیان بۆ تەرخانبکرێت".