سكرتێری گشتیی YNDK سەرەخۆشی لە بەڕێز موستەفای سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات

شباط/فبراير 26, 2021
میدیا - عەمان
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینى 2021/2/26 غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە بەڕێز موستەفای سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد، بەهۆى کۆچی دوایی باوکی بەڕێزیانەوە.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی خۆی بە بەڕێزیان و بنەماڵەکەیان راگەیاند و هیوای خواست، ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و خوای مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.