هەڵمەتی’١٠٠ هۆکار بۆ بە دادگایی گەیاندنی دکتاتۆر’ واژۆ کۆدەکاتەوە

كانون1/ديسمبر 21, 2020

هەڵمەتی “١٠٠هۆکار بۆ دادگاییکردنی دکتاتۆر” لەلایەن بزوتنەوەی ژنی کورد لە ئەوروپا TJK-E  ڕایگەیاندراوە بۆ بەدادگا گەیاندنی ئەردۆغان لەسەر کەیسی ١٠٠ ژن و منداڵ لە کوردستان و دەرەوەی وڵات تیرۆرکراون، کە ژمارەیەک لەوانە خەڵکی باشوری کوردستانن، واژۆ کۆدەکاتەوە.

هەڵمەتەکە دوای کۆبونەوەیەکی کۆمیتەی ئامادەکار ڕاگەیەندرا، کە پێکهاتبوون لە ژنانی کورد و دەیان ژنی دیکە کە لە پاشخانی کەلتور، ئەتنیکی و باوەڕیی و دەزگا و بزوتنەوەی جیاوازەکان. بڕیار درا کە هەر کەس لە لای خۆیەوە و لە ئاستی وڵاتەکان و بزوتنەوەکانیان دا و بە پەیوەندییان بە دەزگا نێونەتەوەییەکان و هەرێمییەکانەوە کار بکەن بۆ بڵاوکردنەوەی هەڵمەتەکە و کۆکردنەوەی ئیمزاکان و گەیاندنی ئامانجی هەڵمەکە.

https://100-reasons.org/

هەڵمەتەکە لە چەند قۆناغێک پێکهاتووە، لە قۆناغی یەکەمدا کە تا  هەشتی ئازاری ٢٠٢١ بەردەوام دەبێت بۆ کۆکردنەوەی ١٠٠ هەزار واژۆ لە سەر ماڵپەڕی.

هەروەها بە پڕکردنەوەی فۆرمی واژۆ کۆکردنەوە، کە لەسەر هەمان ماڵپەرە:

 https://100-reasons.org/materials/

لە ماڵپەرەکەدا چیرۆکی ١٠٠ ژن و منداڵ کە لە ئەنجامی تیرۆری ئەردۆغانەوە ژیانیان لەدەستداوە، دانراوە.

لە قۆناغی دووەم دا کار لەسەر واژۆکان دەکرێت و بەرز دەکرێتەوە بۆ چەندین دەزگای نێونەتەوەیی. کار بۆ دوو ئاست دەکرێت یەکەم دادگایی فەرمی لەڕێگای بەشداری دەستەیەک لە ژنانی پارێزەر، دادوەر، داواکاری گشتی کە هەر لە ئێستاوە ئەو دەستەیە دەستبەکارە. دووەمیش ئەنجامدانی کۆنفرانسێک کە نەک تەنیا ژنانی کورد بەڵکو ژنانی دیکەش بەشداری دەکەن.

قۆناغی سێیەم : کار بۆ بەرێوەبردنی دادگای گەل بەشێوەی کۆنفرانسێکی کراوە لەوێ دا لە ڕەهەندی جیاوازەوە ١٠٠ کەیسی تیرۆری ژن و منداڵی کورد دەخرێتە ڕوو لەو دادگاییەدا. لەو هەمووشیان دا رایەڵەی زهنیەتی دکتاتۆر، فاشیست و پیاوسالار، نەتەوەپەرستی ئەردۆغان و هاوکارەکانی دادگایی دەکرێت.

ئەو کەسانەی کە ناتوانن هەڵمەتەکە لە سەر ماڵپەرەکە واژۆ بکەن یان شارەزاییان لە بەرکارهێنانی دا نیەی، دەتوانن لە رێی کەسانی نزیکیانەوە فۆرمەکە دابەزێنن هەم ئیمزای خۆیان و هەم کەسانی دیکەش کۆبکەنەوە و بگەیەننە دەستی کۆمیتەی ئامادەکار بەر ڕێی پەیوەندیەکانی سەر ماڵپەرەکە.

لەو جێیانەشی کە دەرفەت هەبێ سەکۆ دادەنرێت بۆ کۆکردنەوەی واژۆکان. کۆکردنەوەی واژۆ سنوری ئەتینکی ، ڕەزگەی، ئایینی، دەوڵەتی نییە و هەموو کەسێ دەتوانێ واژۆی بکات.

ئەنجامەکانی پێشکەش بە دەزگا فەرمیەکانی وەک نەتەوەیەکگرتووەکان، دادگای لاهای بۆ تاوانەکانی جەنگ، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و دەزگای دیکە دەکرێت بۆ ئەوەی کە تیرۆرەکان وەک جینۆساید قبوڵ بکرێت.

هەڵمەتەکە بەپێشەنگیی ژنانی ( تەڤگەری ژنی کورد لە ئەوروپا) بەرێوەدەبرێت و ژمارەیەکی زۆر لەرێکخراو، بزوتنەوە و دەزگای ژنان بەشداری دەکەن لە ئاستی نیونەتەوەیی دا. کۆمیتەی ژنانی باشوریش بەشداری کردنی لە هەڵمەتەکەدا لە کۆبونەوەیەدا ڕاگەیاند.

ئامانجی سەرەکی ئەو هەڵمەتە فرەڕەهەندە، هەم لە ڕووی زهنی، هەم ویژدانی ، هەم دروستکردنی ڕایەکی گشتی بەدەوری ئەو جینۆسایدەی بەرامبەر ژن دەکرێت لە ژێر سایەی فاشیزم و عەقلیەتی پیاوسالار و هاوکارەکانیان لەبەرامبەر بە ژنی کورد و ژنانی دیکەش.