پەیامى سەرەخۆشى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ بنەماڵەى خوالێخۆشبوو (د. فرسەت سۆفى) پارێزگارى هەولێر

تشرين2/نوفمبر 18, 2020
بەڕێزان بنەماڵەى خوالێخۆشبوو (د. فرسەت سۆفى) پارێزگارى هەولێر
سڵاوێكی گەرم ....
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کاک (د. فرسەت سۆفى) پارێزگارى هەولێر-مان پێگەیشت، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى بەڕێزتان و خانەوادەکەتان و تەواوى خزمان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
١٨ / ١١ / ٢٠٢٠