سەرۆكی حكومەتی كوردستان لە بارەی زیاتر بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات

تشرين1/أكتوير 23, 2020

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی زیاتر بڵاوبوونەوە و تەشەنەسەندنی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە هۆشداری دا و رایگەیاند ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دووبارە لە بەرزبوونەوەیە.

مەسرور بارزانی لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) پۆستێكی بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی "ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دووبارە لە بەرزبوونەوەیە، لەبەر خاتری خۆمان و خانەوادەکانمان زۆر گرنگە کە هەموومان بەردەوام بین لە گرتنەبەری ڕێکارە پێویستەكانی خۆیارێزی، کە بەشێک لەو ڕێکارانە دوورکەوتنەوەیە لە قەرەباڵغی".