مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK: سووتاندنی ئاڵای كوردستان هێلی سووره‌و به‌توندترین شێوە ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین

تشرين1/أكتوير 17, 2020

- جەماوەرى تێکۆشەرى کوردستان ...

- کەس و کارو بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدانى کوردستان ...

 ئه‌مڕۆ 17/10/2020 له ‌ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی ناوه‌ڕاستی پارێزگای به‌غدا له‌لایه‌ن گروپێكی شۆڤێنی هێرشكرایه‌ سه‌ر باره‌گای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئاڵای كوردستان و بارەگاکە سوتێنران، سوتاندن و بێڕێزیكردن به ‌ئاڵای پیرۆزی كوردستان، كه‌ ڕەمزی گیانفیدایی و به‌رگری گەلی كوردستان و، تاجی سەر و شكۆی میللەتەكەمان و، بەرى ڕەنجی خەبات و قوربانیدانی شەهیدان و‌ به‌رهه‌می خه‌بات و تێكۆشان وبه‌رخۆدانی  پێشمه‌رگه‌ و جه‌ماوه‌ری كوردستانه هێلی سووره‌ و به‌توندترين شێوە ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین‌.

 په‌لاماردان و سووتاندنی باره‌گای لقى پێنجى پارتى دیموکراتى کوردستان و حزبه‌ كوردستانییه‌كان و هەر جۆرە هێرش و دەستدرێژییەكیش لە لایەن هەر كەس و گرووپێكەوە بۆ سەر پیرۆزی و سیمبۆلەكانی كوردستان جێگەی قبووڵكردن نییە، په‌یامێكی روونه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و حزب و كه‌سایه‌تی و گروپه‌ شۆڤێنینانه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دان به‌مافه‌كانی گه‌لی كوردستان نانێن و ئێمه‌یان وه‌كو هاووڵاتی له‌و عێراقه‌ وێرانه‌ قبول نییه‌ و بۆیه‌ هه‌ڵوێستی شۆڤێنی له‌م جۆره‌ لێمان ده‌خوازێت هه‌رچی زووه‌ ململانێی حزبی و گرژی و كێشه‌ سیاسییه‌ ناوخۆكان به‌لاوه‌ بنێین ویه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بین و به‌یه‌ك گوتاری سیاسی كوردستانی روبه‌ڕووی ئه‌م كاره‌ شۆڤێنیانه‌‌ ببینه‌وه‌ و به‌رنامه‌ڕێژیی بكه‌ین بۆ پاراستنی خاك و جه‌ماوه‌ر و ده‌ستكه‌وت و هه‌موو هێماو سیمبۆله‌ پیرۆزه‌كانی كوردستان .

 لەهەمان کاتدا‌ داوا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین هه‌ڵوێستیان هه‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی ده‌رهه‌ق به ‌گه‌لی كوردستان ده‌كرێ و داوا له‌ حكومه‌تی عێراق و هێزه‌ دیموكراتییه‌كان ده‌كه‌ین لێكۆڵینه‌وه‌ی جددی له‌وباره‌وه‌ بكه‌ن و رێگری له‌و جۆره‌  پێشێلكارییانه‌ بكه‌ن، كه‌ دواجار ئه‌م كارانه‌ پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كان و پاراستنی به‌ها دیموكراتییه‌كان و ئاشته‌وایی له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌  ده‌خەنه‌ مه‌ترسی و هه‌ر جۆره‌ كاردانه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری و سه‌ركردایه‌تی گه‌لی كوردستان له‌م باره‌یه‌وه‌، بەرپرسیارێتییەکەى دەکەوێتە  ئەستۆى هێزە گێرەشێوێنەکانى عێراق.

  • سه‌ربه‌رزی و نه‌مری بۆ شه‌هیدانی كوردستان.
  • مردن و رووره‌شی بۆ شۆڤێنییەکان و دوژمنانی كوردستان.
  • بێته‌دی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد و یه‌كگرتوو دیموكرات.

 

 

مه‌كته‌بی سیاسیی

یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK

‌ 17 / 10/ 2020 هه‌ولێر- كوردستان