تیمێكی هه‌ڤاڵانی پژاك بێسه‌رو شوێنن

تشرين1/أكتوير 06, 2020

ەپێی زانیارییەکانی بە دەستخراو لە رێکەوتی 25ی خەرمانانی ئەمساڵ لە هەرێمی ناوبەینی مەهاباد و سەردەشت لە نزیک ئاوایی چوارگا هەندێ رووداو قەوماون کە لەسەر چۆنێتی و دەرئەنجامەکانی ئەو رووداوانە زانیاری راست و جێگای متمانە بەدەستەوەنین، جێگای ئاماژیە کە لە کاتی ئەو رووداوەوە هەتا ئێستا، ئاگاداریمان لە تیمێکی هەڤاڵانمان نییە و سەرەڕای هەموو بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکانمان، بابەتەکە بە ناشەفافی ماوەتەوە، هەروەها دەبێ ئاماژە بکەین کە لە هەمان رێکەوت دوو کەسی مەدەنی خەڵکی ئەو ناوچەیەش بێسەروشوێنن و زانیاریان لەسەر نییە، تەنانەت دیار نییە کە ئەو دوو رووداوە پەیوەندیان بە یەکەوە هەیە یا نا، ئێمە وەک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بەردەوامین لە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو بابەتانە و بە مەرجی بەدەستخستنی هەرجۆرە هەواڵی نوێ سەبارەت بەو رووداوانە گەلەکەمان ئاگادار دەکەینەوە.
 
جێگای ئاماژەیە کە دامودەزگاکانی سەر بە رژێمی داگیرکەری ئێران لەو هەرێمە، لەو چوارچێوەیەدا شەڕێکی تایبەت بەڕێوە دەبەن و بەردەوام  مژارەکان شلوێتر، ناڕوونتر و چەواشە دەکەن، هەوڵدانیان ئەوەیە کە لەو نێوەندەدا ئامانجە قێزوەنەکانیان بپێکن، لەبەر ئەوەش پێویست دەکات گەلەکەمان لە بەرامبەر ئەو جۆرە کردارانە وشیار بێت و هەتا بە شێوازێکی رەسمی لە لایەن پارتیمانەوە بابەتەکان پشتڕاست نەکرێنەوە بە هیچ شێوازێک متمانە بە دەزگا و سەرچاوەکانی شەڕی تایبەت نەکەن.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان رۆژی 24ی ئەیلوول بڵاویکردەوە، هێزە تایبەتەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران و قەرارگای حەمزەی سوپای پاسداران – جێگیر لە پارێزگای ورمێ – لە نزیک گوندی چوارگا بە ئارپیجی تەقەیان لە ئۆتۆمبیلێک کردووە، کە کەسێکی بە ناوی خدر بایزیدی، خەڵکی گوندی بەرجۆی سەر بە شاری مەهابادی تێدابووە.

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)