فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستان بۆردومان ده‌كه‌ن

حزيران/يونيو 15, 2020

فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا شەوی رابردوو بۆ ماوەی(40) خولەک، دەوروبەری کەمپی مەخموریان بۆردومانکرد، لەئەنجامی بۆردومانەکەش هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا پوش پاوانی سنورەکە گڕیگرتووە.
لەهەمانکاتدا، لە هێرشێکی دیکەی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بۆردومانی ناوچەی خانەسۆر و چەند ناوچەیەکی تریان لە شەنگال کرد،بەپێی زانیارییە سەرەتایییەکانیش لە ئەنجامی بۆردومانەکەی شەنگال چەند هاوڵاتییەکی سڤیل بریندار بوون.
 هەر شەوی رابردوو فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە دەڤەری قەندیل، برادۆست و باڵەیانیش چەند شوێنێکیان بۆردومانکردووە و تا ئیستا زیانە گیانیی و مادییەکان دیار نین، بەڵام بەهۆیانەوە روبەرێکی زۆر لە پوش و پاوانی سنورەکە سوتاون.
لە بارەی بۆردومانەکەش وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنیکیان بە ناوی "چرنوکی هەڵۆ" بۆسەر پەکەکە ئەنجامداوە، کە تێدا فرۆکەی جۆری ئێف 16 بەکارهێنراوە.