میدیا- ههولێر :
ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان؛ بهبۆنهی یۆبیلی زیوین (25)همین ساڵیادی دامهزراندنی یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستان YNDK پهیامێك ئاراستهی غهفوور مهخمووری سكرتێری گشتیی YNDK دهكات، تیایدا وێڕاى پیرۆزبایی له سكرتێرى گشتى و مهكتهبی سیاسى و سەرکردایەتى و ئهندامانی YNDK ، هیوای سهركهوتنی زیاتریان بۆ دهخوازێت، ئەمەش دهقی پهیامی پیرۆزباییهكهیە:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
زۆر بەڕێز كاك غەفوور مەخموورى سكرتێرى يەكێتى نەتەوەيى ديموكراتى كوردستان
بەرێز مەکتەبی سیاسی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان
سڵاو و ڕێزی برایانە ...
بەبۆنەی یۆبیلی زیوین ، 25 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتییە تێکۆشەرەکەتان یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK ، جوانترین و گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین لە خزمەتکردنی زیاتری گەل و وڵات ، حەزمان دەکرد لەو بۆنەیەدا سەردانتان بکەین و لە نزیکەوە پیرۆزبایتان لێبکەین ، بەڵام بەداخەوە بەهۆی پەتای کۆڕۆنا و قەدەغەی هاتوچۆ نەتوانرا . ئومێدەوارین پەیوەندییەکانی هەردوولا هەمیشە لە پێشکەوتن دابێت .
دووبارە پیروز بێت یۆبیلی زیوینی دامەزراندنتان.
ئەنجومەنی جێبەجێکردنی
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
21/3/2020