پارتی ئازادیی کوردستانPAK یۆبیلی زیوینی دامه‌زراندنی YNDK پیرۆز ده‌كات

میدیا- هه‌ولێر :
کۆمیتەى ناوەندى پارتی ئازادیی کوردستانPAK ؛ به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زیوین (25)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK ، په‌یامێك ئاراسته‌ی مەکتەبى سیاسیى YNDK ده‌كات، تیایدا وێڕاى پیرۆزبایی لە سکرتێرى گشتى و سەرکردایەتى و ئەندامانى YNDK، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازێت، ئەمەش ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌یە:

بەڕێز مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نەتەوەیی دێموکراتی کوردستانYNDK
سڵاوو رێز ...
لەگەڵ پیرۆزبایی گەڕانەوەی جەژنی نەورۆز و دەسپێکی سەری ساڵی کوردی، به‌بۆنه‌ی یادی 25 هەمین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی سەرۆک و سەرکردایەتی و سەرجەم ڕیزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان، پێشکەشی به‌ڕێز سکرتێرو مه‌كته‌بی سیاسی و ئەندام و لایەنگران و دۆستان و جه‌ماوه‌ری یەکێتییە‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین، هیوای بەردەوامیی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لەپێناو هێنانەدی ئامانجەکانی نەتەوەی کورد و گەلی کوردستان بەگشتی، سڵاو دەنێرین بۆ شەهیدانی نەمر و تێکۆشەرانی کۆڵنەدەرتان.
ئه‌م یاده‌ دەکەینە دەرفەت بۆ پێداگریمان لەسەر درێژەدانی پێوەندیی دۆستانەی نێوانمان، پارتی ئازادیی کوردستان PAK ، هاوکاری و یەکریزی و یه‌كگوتاری سیاسیی نێوان هێز و پارتە سیاسییەکانی کوردستان، لەپێناو سەرخستنی بزاڤی نەتەوەیی و نیشتمانییمان بۆ گەیشتن بە دەوڵەت و سەربەخۆیی بە ئەرک و پرسێکی گرنگ دەزانێ و هەنگاو هەڵگرتنەوە بۆی بە بابەتێکی پێویست دەبینێ.
پیرۆز بێ یووبیلی زیوینی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان.

به‌ ڕێزه‌وه‌
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
کومیتەی ناوەندی
نەورۆزی۲۷۲٠٠کوردی