ئاسایش له‌سه‌ر هێنانی خه‌لك به‌قاچاخ له‌ئێرانه‌وه‌ 15 كه‌س ده‌ستگیر ده‌كات

ئاسایشی سلێمانی 15 قاچاخچی دەستگیركرد كە لەئێرانەوە بەپارە و لەڕێگای قاچاخەوە خەڵكیان هێناوەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان

لەراگەیەنراوێكدا ئاسایشی سلێمانی رایگەیاندوە" 15 قاچاخچییان دەستگیركردوە كە هاووڵاتیان لەئێرانەوە بەرامبەر بڕێك پارە بۆ ناو هەرێمی كوردستان هێناوەتەوەو خەڵكیشیان بۆ دەرەوەی هەرێم گواستوەتەوە و سەرجەمیشیان كوردن و دانیشتوی هەرێمی كوردستانن ."

سه‌رچاوه‌: مالپه‌ری كوردیۆ