سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندێکى کۆمەڵەى رۆشنبیرى تورکمان لە کوردستان دەكات

شباط/فبراير 13, 2020

میدیا _ هەولێر:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٣ / ٢ / ٢٠٢٠، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە کۆمەڵەى رۆشنبیرى تورکمان لە كوردستان كردو، له‌دیداره‌كه‌دا باسيان له‌ره‌وشی سیاسی کوردستان و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK له‌ شاری هەولێر بە ئامادەبوونى هەڤاڵ قەهار تاهیر ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK ، پێشوازیكرد لە شاندێکى کۆمەڵەى رۆشنبیرى تورکمان لە کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (جەودەت نەجار سەرۆکى کۆمەڵە و عیزەددین کارێزچى جێگرى سەرۆک و محەممەد نەجار ئەندامى کۆمەڵە)، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق کرا و, جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە كە لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكەدا دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا, هەر لە دیدارەكەدا سەرۆكی كۆمەڵە سوپاس و پێزانینی خۆیانی بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند بەرامبەر هەڵوێستەكانی YNDK سەبارەت بەپرسە نیشتمانییەكان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.