سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە سکرتێرى گشتیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن دەكات

شباط/فبراير 12, 2020

میدیا _ هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٢ / ٢ / ٢٠٢٠، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييه‌كانى ناوچەكە كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە بەڕێز (رۆمیۆ هەکارى سکرتێرى گشتیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن و سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى نەتەوەیى لە پەرلەمانى کوردستان)، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى سیاسى کوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو کرد و، جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان بە تەواوى پێکهاتە نەتەوەیى و ئایینییەکان و لایەنە سیاسییەکان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
شایانى باسە هەر یەک لە هەڤاڵان (قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK ) ئامادەى دیدارەکە بوون.