*سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە سینەماکاری گەورەى کورد مەهدی ئومێد دەكات*

تشرين2/نوفمبر 26, 2025
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٦ / ١١ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سینەماکاری گەورەى کورد بەڕێز (مەهدی ئومێد) كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى كوردستان و رۆڵى نووسەرو رۆشنبیران و هونەرمەندان لە پرۆسەى سیاسیى کوردستان كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیکرد لە سینەماکاری گەورەى کورد بەڕێز (مەهدی ئومێد)، لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى و هونەریی كوردستان و رۆڵى نووسەرو رۆشنبیران و هونەرمەندان لە پرۆسەى سیاسیى کوردستان كرد، هەر لەدیدارەکەدا بەڕێز مەهدی ئومێد باسى لە دوا پڕۆژەکانى خۆى لە بواری سینەمادا کرد.
سکرتێرى گشتیى YNDK لەلایەن خۆیەوە ئاماژەى بە رۆڵى بەرچاوى بەڕیزیان لە بزاڤى هونەری و رۆشنبیرى کوردستان کرد و دەستخۆشى لە بەڕێزیان کردو هیواى تەندروستییەکى باش و تەمەن درێژى و بەردەوامى و سەركەوتنی بۆ خواست.