میدیا – هەولێر:
مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDKبەبۆنەى (22)ه‌مين ساڵیادى دامەزراندنی پارتی يه‌كێتى دیموكراتیPYD، په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته ده‌كات، له په‌یامه‌كه هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونیان بۆ ده‌خوازێ و لەم قۆناغەی ئەمڕۆمان یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستان گرنگه، بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلی كوردستان و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان و هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی كوردستان .
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه:
بۆ بەڕێز پارتی يه‌كێتى دیموكراتیPYD
بابەت / په‌یامی پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...
بەبۆنەی (22)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی پارته‌كه‌تان (پارتی يه‌كێتى دیموكراتیPYD) بەناوی خۆمان و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایيتان ئاڕاستە دەكەین و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشچوونی پارته‌كه‌تان.
بەڕێزان: پارته‌كه‌تان (پارتی يه‌كێتى دیموكراتیPYD) لەماوەی (22) ساڵ تەمەنی خەبات و تێكۆشانی وەك لایەنێك توانیویەتی كەسانی نیشتمانپەروەر و وڵاتپارێز لەدەوری خۆی كۆبكاتەوە، ئەمەش وایكردووە پارته‌كه‌تان كاریگەر بێت و جێ په‌نجه‌ی له‌گۆڕه‌پانی خه‌بات لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا و ناوچه‌كه دیار بێت، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە، بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلی كوردستان و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان و هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی كوردستان، لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان .
هەر سەركەوتوو بن . لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
20/9/2025ى زایینی
هه‌ولێر- باشووری كوردستان