میدیا- هۆڵه‌ندا:
بۆ به‌رز ڕاگرتنی (79)ه‌مين ساڵیادی دامه‌زراندنى پارتى ديموكراتى كوردستان و رۆژى له‌دايكبوونى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، لقى (6)ى ئه‌وروپاى پارتى له هۆڵه‌ندا، رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 16-8-2025 ئاهه‌نگێكى به‌و بۆنه‌يه‌وه ساز كرد، تيايدا شفا بارزانى و دلاوه‌ر ئاژگه‌يى نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم و نوێنه‌رانی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان و ژماره‌یه‌ک له نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و که‌سایه‌تی کورد و بیانی و نوێنه‌رانی ڕێکخراوه ڕۆشنبیری و کلتوورییه‌کانی هۆڵه‌ندا و ئه‌وروپا به‌شدارييان تێدا كرد.
هه‌ڤاڵ فه‌خره‌دین زیاره‌تی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له ئه‌وروپا به‌شداريكرد، سه‌ره‌تاى ئاهه‌نگه‌كه به خوله‌كێك وه‌ستان و بێده‌نگ بوون بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی ڕێگای سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی کوردستان و سه‌روه‌ریان باوکی کورد بارزانی نه‌مر ده‌ستی پێ‌کرد و چه‌ندین وتار و بروسكه‌ى پيرۆزبايى پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كران، نوێنه‌رى ( YNDK ) په‌يامى پيرۆزبايى به‌بۆنه‌ى (16)ى ئاب ساڵرۆژى دامه‌زراندنى پارتى ديموكراتى كوردستان پێشكه‌شكردن و له‌به‌رامبه‌ردا به‌رپرسى لقى شه‌شى ئه‌وروپاى پارتى، سوپاسى په‌يامى پيرۆزبايى و به‌شدارى (YNDK) يان له‌و بۆنه پيرۆزه‌يان كرد.