پەیامى غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى YNDK لە دەیەم ساڵیادى کارەساتى شنگاڵ
کارەساتى شنگاڵ هەوڵێک بوو بۆ سڕینەوەى ئێزدییان بە خاک و خەڵەکەوە
- جەماوەرى وڵاتپارێزى کوردستان ...
- خوشک و برایانى سەربەرزى ئێزدى ...
- کەس و کار‌و بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدانى کوردستان ...
خوشك و برايانى ئێزدی به‌درێژایی مێژوو زولمیان لێكراوه‌و، له‌ڕووی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌وه چه‌وسێنراونه‌ته‌وه‌و کەوتوونەتە بەر شاڵاوى قڕکردن، دوو جار چه‌وسێنراونه‌ته‌وه جارێك له‌به‌رئه‌وه‌ی كوردن و جارێك له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێزدین، بێگومان هێرشى تیرۆریستانی داعش لە ٣ / ٨ / ٢٠١٤ دووباره‌بونه‌وه‌ی مێژوو بوو، هه‌وڵدان بوو بۆ جینۆسایدكردنى ئێزدییان و سڕینەوەیان بە خاک و خەڵکەوە، له‌سه‌ر هه‌موو لایەکمانە ئەو کارەساتە نەتەوەییە بە بیربێنینەوەو پەندى لێوەربگرین، لە هەمان کاتدا پێویستە هەموو لایەکمان دژى ئه‌و هێرشانه بوه‌ستینه‌وه كه ده‌كرێنه سه‌ر خوشك و برایانی ئێزدی و ئیدانه‌و ریسوای بكه‌ن.
ئەمڕۆ ئێمە کەوا ساڵیادى ئەم کارەساتە مەزنە نەتەوەییەمان دەکەینەوە، هەقە هەموو لایەکمان وەکو کارەساتێکى نەتەوەیى سەیرى بکەین و هەوڵبدەین بیکەین بە پرسێکى نێونەتەوەیى و، لەمڕووەوە پێویستە جارێکى دیکە ئەو راستییە بە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى رابگەیەنین کەوا گەلى کوردستان بەردەوام هەڕەشەى جینۆسایدکردنى لە سەرە، بۆ دووبارەنەبوونەوەى ئەو کارەساتانە دژى گەلى کوردستان پێویستە هاوکارمان بن بۆ راگەیاندنى سەربەخۆیى کوردستان و دامەزراندنى دەوڵەتى کوردستان، ئەمەش تاکە زامنە بۆئەوەى کارەساتەکان دووبارە نەبنەوە.
لەیادى کارەساتى شنگاڵ؛ لێره‌وه وەک هەمیشە پشتیوانی و هاوسۆزی خۆمان له‌گه‌ڵ خوشك و برایانی ئێزدی دووبارەدەکەینەوە و، جارێکى دیکە هێرش و په‌لامارو ده‌ستدرێژییه‌كانی شه‌مشه‌مه كوێره‌كانی جه‌هاله‌ت تیرۆریستانی داعش به‌توندی ئیدانه‌و ریسوا‌و مه‌حكوم ده‌كه‌ين و، داواكارين كوردستانییان له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی مه‌زن و ره‌ڤه‌ندی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات پشتیوان و هاوكاری خوشك و برایانی ئێزدی بن بۆ زیاتر ناساندنى ئەو تاوانە بە وڵاتانى جیهان و، تاوانه‌كانی تیرۆریستانی داعش بخەنەڕوو بۆ کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى، بۆئەوەى ئەم تاوانانە زیاتر ریسوا بكرێن، ئەو هەوڵانەى کە تا ئێستاش دراون بێبەرهەم نەبوون، بە جینۆسایدناساندنى کارەساتى شنگاڵ بەرهەمى ئەو هەوڵانەن و پێشوازى لێ دەکەین و بە بەرزى دەینرخێنین.
- شكۆ‌و سه‌ربه‌رزی بۆ خوشك و برایانی ئێزدی.
- نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانمان.
- مردن و رووڕه‌شی بۆ شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كان جه‌هاله‌ت تیرۆریستانی داعش.
غه‌فوور مه‌خمووری
سكرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
٣ / ٨ / ٢٠٢٤