میدیا - دانهانغ
نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له‌شاری دانهانغ له هۆڵه‌ندا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌كانی كوردستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ 16-10-2022 مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له ئه‌وروپا، له‌شاری دانهانغ له وڵاتی هه‌ڵه‌ندا به‌شداری كۆبوونه‌وه هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌كانی كوردستان به به‌شداری نوێنەری ژماره‌یه‌ك له حزبەکانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كات.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی كوردستان به‌تایبه‌ت خۆپیشاندان و راپه‌ڕینی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران كرا، جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر زیاتر یه‌كریزی و یه‌كگوتاری هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان.
شایانی باسه هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌كان به‌رده‌وام له‌سه‌ر پرس و كێشه‌كان كۆده‌بێته‌وه و هه‌ڵوێستیان سه‌باره‌ت به پرسه گرنگ و هه‌ستیار و نیشتمانییه‌كان ده‌خه‌نه‌ڕوو.