میدیا- هه‌ولێر
كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK)كۆبوونەوەیه‌كی راوێژی ده‌رباره‌ی ناره‌زایی و خۆپێشاندانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و حزبه سیاسییه‌كان لە هەولێر ساز ده‌كات.
رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 3/10/2022 به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و حزبه‌كان و كه‌سایه‌تی و وڵاتپارێزانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان، كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK) له شاری هه‌ولێری باشووری كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژیان له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت ناڕه‌زایی و خۆپێشاندانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و په‌لاماردانی باره‌گای پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجامدا.
له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئیدانه‌ی په‌لامار و هێرشه درۆنییه‌كانی ئێرانیان بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گای پارت و لایه‌نه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرد و داوایان له‌سه‌رجه‌م لایه‌ن و پارت و كه‌سایه‌تی و وڵاتپارێزان كرد، كه پاڵپشت و هاوكاری خۆپێشاندانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بن بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆییان و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ئه‌و پاڵپشتییه بههێزبكرێ، هه‌روه‌ها داوایان كرد هه‌موو لایه‌ك له‌ئاست به‌رپرسیارییه‌تیدا بن به‌رامبه‌ر ئه‌و پرۆپاگه‌ندانه‌ی دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان بۆ تێكدانی یه‌كریزی لایه‌نه‌كان و یهكگوتاریان ده‌یكه‌ن. ئه‌مه‌ش به ئاشته‌وایی و رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردستان به‌یه‌كریزی و ته‌بایی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌كان ده‌بێت.