فه‌یسبووك ده‌ست به‌سڕینه‌وه‌ ده‌كات

تشرين2/نوفمبر 15, 2019
سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ری پرس میدیا 
 
كۆمپانیای فەیسبووك رایگەیاند، ژمارەیەكی زۆر هەژمار و گروپ و پەیجی ساختەیان  لەتۆڕەكانی فەیسبووك و ئینستاگرام سڕیوەتەوە. 
 
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی كۆمپانیای فەیسبووك، 221  پەیج و 43 گروپ  87 پەیجی ئینستاگرامیان سڕیوەتەوە. 
 
هەروەها ئاماژیان بەوەشكردووە، ئەو پەیجانە لەمیسر و ئیمارات و نێجیرایاوە بەڕێوە دەبران. 
 
كۆمپانیای فەیسبووك باسی لەهۆكارەكەی كردووە كە ئەو پەیجانە بەساختە دروستكراون. 
هەروەك ئەوەشیخستووەتەڕوو، لەپلانیان دایە درێژە بەسڕینەوەی هەموو ئەو هەژمارانە بدەن كەسكاڵای زۆریان لەدژكراوە.
هەنگاوەكەی كۆمپانیای فەیسبووك لەكاتێكدایە، رۆژانە بەدەیان پەیج و ئەكاونتی ساختە بەناوی كەسایەتی و بەشێوەی ساختە دروست دەكرێن و بۆ مەبەستی جیاواز بەكار دەهێنرێن، هەربۆیە فەیسبووكیش دەیەوێت رێگری لەوكارانە بكرێت. 
داڕشتنەوە: ئازاد