چوار بیروباوەڕی هەڵە دەربارەی چا

تشرين1/أكتوير 22, 2019

ئاژانسه‌كان

زۆربەی مرۆڤەکان چادەخۆن و چەندین بیروباوەڕی هەڵە دەربارەی چا خواردنەوە و جۆرەکانی چا و تێکەڵکردنی لەگەڵ ماددەی دیکەدا هەیە.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی سکای نیوز، چوار بیروباوەڕی هەڵەی باوی سەبارەت بە چا بڵاوکردووەتەوە لەوانە:

چای سەوز لە رەش باشترە:
لە راستیدا هەردوو چای سەوز و رەش هەمان پێکهاتەیان هەیە و رووی پێکهاتەوە وەکو یەکن.

 

بەریتانییەکان چای کیسەیان داهێناوە:
بەریتانییەکان چا کیسەیان دانەهێناوە بەڵکو ئەمریکییەکان دایانهێناوە، یەکەمی کسی چا بازرگانی ئەمریکی تۆماس سولیفان دایهێناوە.

تێکەڵکردنی چاو شیر کاریگەری کەمدەکاتەوە:
زۆربەی کەس پێیان وایە بە تێکەڵکردنی شیر و چا کاریگەری چا دەکوژێت بەڵام بەپێی توێژینەوە نوێیەکان راست نییە و جەستەی مرۆڤ بڕی کافاینی پێویست لە چای دەستدەکەوێت ئەگەر چاکە لەگەڵ ماددەی تریشدا تێکەڵ بکرێت.

خەزنکردنی چا بۆ ماوەیەکی زۆر بەسەردەچێت:
چا بەرواری بەسەرچوونی نییە، ئەگەر لە شوێنێکی سارد و تاریکدا هەڵبگیرێت.

سه‌رچاوه‌: مالپه‌ری KNN