تەکنەلۆژیای 5G هێندە پێش دەکەوێت مۆبایلە ئاست مامناوەندەکانیش لە ٢٠٢٠ دا دەیان بێت

تشرين1/أكتوير 22, 2019

ئاژانسه‌كان

مانگی پێنج کۆمپانیای میدیاتێک پڕۆسێسەرێکی ڕاگەیاند بە ناوی Helio M70 5G، بەڵام هەتاوەکوو ئێستا چاوەڕێی بەفەرمی بڵاوکردنەوەی ئەو چیپ سێتەین، و قەبارەکەی ٧ نانۆمەتر دەبێت و بۆ مۆبایلەکانی ئۆپۆ و ڤیڤۆ دروستکراوە.

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی چین ڕایدەگەیەنن کۆمپانیاکە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی پڕۆسێسەرێکی نوێی ٧ نانۆمەترییە لە جۆری SoC، کە ئەم جۆرەیان بەتەواوی دەگونجێت لەگەڵ ئەو مۆبایلانەی ئاست مامناوەندن.

بەپێی زانیارییەکانی MyDrivers نەخشەی پڕۆسێسەرەکە هاوشێوەی MT6885 دەبێت بەڵام بە قەبارەیەکی بچووکەوە و تێچوویەکی کەمتر هەروەها ڕاگەیاندنیشی دەکەوێتە چارەکی دووەمی ساڵی داهاتووەوە و جێگیرکردنیشی لەسەر مۆبایلەکان دەکەوێتە چارەکی سێیەمەوە.

٤ دیزاین هەیە کە پێشبینی دەکرێت کۆمپانیاکە جێبەجێی بکات و سەرجەمیان بە توانای باشترکردنی بەشەکانی CPU و GPU فەراهەم دەکرێن.

پێشبینی دەکرێت میدیاتێک ١٠٠ ملیۆن پڕۆسێسەر بفرۆشێت کە ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورە دەبێت بۆ کۆمپانیاکە و نیوەی ئەو پڕسێسەرانە لە جۆرەکانی MT6885 و MT6873 دەبن.