ميديا- تایبهت
رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان: سەرەڕای تەحەددییەكان حكومەتی هەرێم هەنگاوی باشی ناوە لە بواری ئازادی رۆژنامەنووسی
له راگهیهنراوێكدا بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئازادیی رۆژنامەگەرییەوە، دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند بەم بۆنەوە پیرۆزبایی لە رۆژنامەنووسانی جیهان بە گشتی و رۆژنامەنووسان كوردستان بەتایبەتی دەكەم، هیوادارم رۆژنامەنووس و میدیاكاران ببنە هۆكاری گەیاندنی راستییەكان و پێشخستنی كۆمەڵگا و دوورخستنەوەی لە بەلاڕێدا بردن.
رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەكان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە ئازادی كاری رۆژنامەوانی لە هەرێمی كوردستان وتی: لە دوای دامەزراندنی پەرلەمان و حكومەت، هەرێمی کوردستان رووبەڕووی چەند تەحەددییەك بۆوە، بەڵام سەرەڕای ئەم تەحەددی و ئاستەنگانە گرنگییەكی زۆری بە ئازادی رۆژنامەگەری ، راگهیاندن و رادهربڕین داوە، به پێی یاسا بەپێی یاسای ژماره (35)ی ساڵی (2007) کاری رۆژنامەوانی رێکخراوه، ومافی ڕۆژنامهنووس و میدیاكاران به پێی یاسا پارێزراوه.
زێباری زیاتر وتی: لە پاڵ یاسای کاری رۆژنامەوانی لە هەرێم چەند یاسایەكی دیکەش دەرچووە بۆ رێکخستنی زیاتری ئەو بوارە، لەوانە یاسای دامەزراندنی سهندیكای رۆژنامهنووسانی كوردستان ژماره(40)ی ساڵی 2004، ئەركی ئەم سەندیكایە رێكخستن و داكۆكی كردنە لە مافی رۆژنامەنووسان، هەروەها یاسای ژمارە (13)ی ساڵی 2001 یاسای سندوقی خانەنیشنی رۆژنامەنووسان كوردستان و یاسای دەستکەوتنی زانیاری ژمارە (11)ی ساڵی 2013 ئەم یاسایانە گشتیان لە بەرژەوەندی پێشخستن و پەرەپێدانی بواری رۆژنامەنووسییە لە كوردستان.
لە كۆتایی راگەیاندراوەکەدا د. دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان وتی: پێویستە رۆژنامەنووسان و دەزگاكانی راگەیاندن ببنە هۆكاری گواستنەوەی راستییەكان و دەستنیشان كردنی هەر كەموكوڕییەك كە لە كایەكانی حوكمڕانیدا لە ئاستی هەست كردن بە بەرپرسیاریەتی پیشەیيانە، مامەڵە لەگەڵ پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان و گیان و سەلامەتی هاووڵاتیان بكەن و بەرژەوەندییە نەتەوەییەكانی كوردستان لەبەرچاو بگرن.
میدیا _ هەولێر:
بەڕێز غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
سڵاو و رێز ...
سوپاس و پێزانینم بۆ هاوسۆزى و هاوخەمى و پەیامى سەرەخۆشیتان بۆ کۆچى دوایى خوالێخۆشبوو نیعمەت خانى حەمە ئاغاى پورمان، هیواى تەمەن درێژى، سەلامەتى و تەندروستى بۆ خۆتان و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەخوازم، خواى مەزن هەموو لایەک بپارێزێت.
هەر سەرکەوتوو بن.
نێچیرڤان بارزانی
3 ی 5 ى 2020
میدیا – هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، بەهۆى کۆچى دوایى هونەرمەندى ناسراوى کوردستان سەعید گابارى، پەیامێکى هاوخەمى ئاراستەى بنەماڵەى هەنەرمەند سەعید گابارى دەکات، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
بەڕێزان بنەماڵەى هونەرمەند سەعید گابارى
بەڕێزان تەواوى خزمانى عەشیرەتى گابارى
سڵاوێكی گەرم ....
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندى ناسراوى گەلەکەمان خوالێخۆشبوو (سەعید گابارى)یمان پێگەیشت، هەنەرمەند سەعید گابارى خزمەتێکى زۆرى هونەرو کلتورى نەتەوەییمانى کردووە و، کەسایەتییەکى وڵاتپارێز و خاوەن هەڵوێستى نیشتمانى و نەتەوەیى بووە، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوى خزمان و کەس و کارى خوالێخۆشبوو و عەشیرەتى گابارى دەكەین و خۆمان بە هاوخەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواناخۆشیتان بێت، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
٤ / ٥ / ٢٠٢٠
داهاتی تابلۆكەی نازم بۆ كرێكارێكی هەولێرە و لەزیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشرێ
نازم دەبێتە سیمبوڵی كرێكارانی هەولێر
وێنەیەكی نازم هەولێری دەبێتە تابلۆیەكی هونەری و بەمزووانە لەزیادكردنێكی ئاشكرا دەفرۆشرێت و داهاتی تابلۆكەش بۆ نازمی كرێكارە، كە لەلایەن هونەرمەندێكی كوردی دانیشتووی هۆڵەنداوە، لەسەر ئەركی خۆی تابلۆكە دروست دەكات و بەپۆست لەسەر ئەركی خۆی بۆ كڕیاری تابلۆكە دەینێرێتەوە.
راپۆرتی/ كارزانی پیران
هونەرمەندی شێوەكاری دوورەوڵات محەمەد ئیسماعیل، كە ساڵانێكە لەغوربەت و لەوڵاتی هۆڵەندا نیشتەجێیە، لەپۆستێكیدا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك، دەڵێت" هاوڕێیان چاوەڕێ بن بەمزووانە ئەم تابلۆیە تەواو دەكەم و لەلاپەڕەكەی خۆم چەند ڕۆژێكە بۆ موزایەدە نمایشم كردووە، نرخی لە 1000 $ دۆلارەوە دەست پێ دەكات، كام خێرخواز پارەی زیاتری پێ بدات ئەوە خۆی دەبێتە خاوەنی ئەم تابلۆیەم و پێشكەشی دەكەم، بەمەرجێك بەبەڵگەوە ببینم پارەكە هەر هەمووی پێشكەشی كاك نازم دەكات، من بەهیچ شێوەیەك حەقی ماندوو بوونی خۆم وەرناگرم، تابلۆیەكە لە هۆڵەنداوە لەسەرئەركی خەرجی خۆم بەسەلامەتی بۆ خێرخوازەكە پۆست دەكەمە ئەدرێسی خۆی.
هەروەها دەڵێت" گەر دەتانەوێ ببنە خاوەنی ئەم تابلۆیەم هەست بەو بەرپرسیارێتی مرۆییە بكەن، ئێوەش بەشداربن لەم كەمپینەدا.
ئەو شێوەكارە كوردە بیرۆكەی ئەو تابلۆیەی لەوەوە سەرچاوە گرتووە، كاتێك وێنەیەكی نازم هەولێری بینیوە لەرۆژانی كەرەنتینە، كە بەتەنها لەسەر عەرەبانەكەی دانیشتووە، كاتێَك فۆتۆگرافەر مەجروم بالیسانی وێنەیەكی نازم لەسەر عەرەبانەكەی دەگرێت وبڵاوی دەكاتەوە، لەوبارەیەوە ئەو شێوەكارە دەڵێت" ئەو دیمەنەی كاك نازم ناخمی هەژاند، دەست خۆشی لەفۆتۆگرافەری بەڕێز مامۆستا مەجرووم بالیسانی دەكەم، كاك نازم سیمبوڵی دەنگە كز كراوەكانی دەیان هەزار خەڵكی هەژارە لە وڵاتەكەی ئێمەدا، بۆیە بڕیارمدا دیمەنی فۆتۆیەكە بەجوانترین شێوە، بەڕەنگی ئاوی دروستی بكەم، چاوەڕوانی مرۆڤیكی خێرخوازو قارەمان دەبم، چاوەڕوانی خەمخۆری هەژاران دەبم".
مامۆستا مەجروم بالیسانی لەبارەی ئەو ساتەی فۆتۆكەی گرتووە، لەپۆستێكدا بەناوی "نازم و هەولێر" دەڵێت" ڕۆژی ١٣/٤/٢٠٢٠سەردەمی كەرەنتین وێنەكەم گرت، ئەو رۆژە لەگەڵ هاوڕێیەكی بەناوی مامۆستا دیار سەردانێكی بازاڕو شێخەڵایان كردووە، كاتێك نازمی بینیوە بەتەنهاو بەبێ دەنگی لەسەر عەرەبانەكەی دانیشتووە، بێ دەنگییەك گەورەتر لەبێ دەنگی شار، دوای سەلام و كەلام نازم دەردەدڵی كردووە، چۆن وەختە شێت ببێت، وتوویەتی بێنە بەرچاوت، منداڵی نەخۆشت هەبێ و كەمئەندام بیت و ئیش و كاریشت نەبێت، هەروەها وتوویەتی لەتووڕەقەوە بەپێ رۆیشتن هاتوومەتە ناوبازاڕ.
ئەو فۆتۆگرافەرە دەڵێت" ئەو كاتە لەدڵی خۆمدا گوتم دەبێت چەندان نازمی دیكە هەبن، لەژوورێ بن، بێكاروكەسابەت و بێ پارە دڵیان كوشرابێ نەزانن روو لەكوێ بكەن.
بالیسانی هەروەها دەڵێت" پاش بڵاوكردنەوەی وێنەكە لەفەیسبوك، دەنگدانەوەیەكی زۆری پەیدا كرد لەسۆشیال میدیا، كە ئامانجی راستەقینەی من ناساندنی نازم بوو وەكو خۆی، تا ببێتە سیمبۆلی پیشاندانی چینی هەژارو كاسبكار.
دوای ئەو دەنگدانەوە گەورەیە، هونەرمەندی شێوەكاری تاراوگەنشین، محەمەد ئیسماعیل پەیوەندی بەم فۆتۆگرافەرە كردووە و مۆڵەتی وەرگرتووە، كە فۆتۆیەكە بكاتە تابلۆیەكی هونەری ناوازەو بیخاتە مەزادەوە بۆ نازمی پێشڕەوی چینی هەژار، مامۆستا بالیسانی لەكۆتایی پۆستەكەیدا دەڵێت" هیوادارم پارێزگاری هەولێر تابلۆكە بكڕن و ببنە خاوەنی ئەوشەرەفەو هاوكاری نازمی پێبكرێت و نازمەكانی دیكەشیان بەبیربێنەوە.
ئەو فۆتۆیە ئەگەرچی دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆی هێنا، بەڵام تابلۆكەش بۆ هۆكارێكی دیكەو وەك دوو دەستە خوشك نازمیان كردە نوێنەری سیمبوڵی چینی كرێكارانی هەولێرو كوردستان، هەروەها لەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بەتایبەت فەیسبووك، پڕ بوو لە هەواڵ و پۆستی تابلۆكەی نازم هەولێری.
هونەرمەند كامەران حاجی لەپۆستێكدا كە لەلاپەڕەی شێوەكارەكە بڵاوی كردووەتەوە دەڵێت" كاتێك هونەر لەپێناو مرۆڤایەتیدا دەبێت، كاتێك هونەرمەندی ڕاستەقینەو ڕاستگۆ دەیەوێت پەیامێك بگەیەنێت بەبێ بەرژەوەندی تایبەتی، لەڕێگای هونەرەكەی و فڵچەكەی هیوادارە بتوانی هاوكاری كاك نازم بكات، بە دەست خۆشییەوە ئەمە هەڵوێست و داواكاری كاك محەمەد ئیسماعیلە هیوادارم هاوكاری بین تا ژیانی كاك نازم بگۆڕین و هەندێك لە ئازارەكانی كەم بكەینەوە.
شاعیری لاوی هەست ناسك (هەڵوێست ئاخین) یش لەپۆستێكدا نووسیویەتی" تابلۆی زانای شارەكەم كاكە نازم، هیچ وێنەیەك لەماڵەكەم هەڵواسراو نیە بەڵام ئەو تابلۆیە بگاتە دەستم لەماڵەكەم هەڵیدەواسم.
كارزان سیان لەگروپی ماكۆس میدیا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك، لەسەر وێنەكەی نازم نووسیویەتی" پارەدارەكان هەستیان لۆ ئەو تابلۆیە ناجوڵێ و بێ پارەكانیش حەزدەكەن بیكڕن".
ئاكۆ جەمیلی رۆژنامەنووس، كە بەدواداچوونێكی كردووە لەسەر ئەوشێوەكارە و سینەماكارێك، لەبارەی ئەو تابلۆیە دەڵێت" 10 گەڵا بۆ پیاوی عارەبانەكە، بەڵام موژدەت لێبێت من پێت ئەڵێم یەكەم كڕیار وەعدی 15 گەڵای پێداوی، كۆتا كۆمێنت 25 گەڵایە، هەروەها دەڵێت" ئەوشێوەكارە وتوویەتی ئەگەر كەسێك نازمی كاسبكار لە شوێنێك دابمەزرێنێت ئەوە تابلۆكەی بێبەرامبەر پێشكەش دەكەم".
گرووپی سابات شێوەكاری، كە گروپێكی شێوەكارییە، پۆستەكەی هونەرمەندی شێوەكار (محەمەد یاسین) ی پۆستكردووەتەوەو داوا لەهاوڕێیانی دەكات شەیری بكەن، بۆ ئەوەی زۆرترین كەس بیبینێت.
میدیا - تایبهت
ئەمڕۆ شەممە 2020/5/2 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی حکومەتی هەرێم کە هەفتەی رابردوو سەردانی بەغدایان کردبوو کۆبووەوە .
لە کۆبوونەکەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی شاندەکە و ئەندامانی شاندەکە ئەنجامی سەردانەکەیان بۆ بەغدا و گفتوگۆیان لە گەڵ کاربەدەستەکانی حکومەتی فیدراڵی خستەڕوو .جەخت لە سەر بەردەوامبوونی گفتوگۆکان لە گەل بەغدا کرایەوە بە ئاراستەی پاراستن و دابینکردنی ماف وشایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان. بڕیاریشە لەم هەفتەیەدا بۆ درێژەدان بە دانوستان، شاندەکە دووبارە سەردانی بەغدا بکاتەوە .
لە تەوەرێکی دیکەدا دۆخی دارایی ئێستای حکومەت تاوتوێ کراو سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ، بە پێی ئەو توانا داراییەی ئێستا لە بەردەستە ، دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوون لە سەر جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کرایەوە . هەروەها بڕیاردرا لەم هەفتەیەدا و دوای کۆتاییهاتنی مۆڵەتی دیاریکراو بۆ ئاگادارکردنەوەی ئەو کۆمپانیا و لایەنانەی قەرزداری حکومەتن. رێوشوێنی وەرگرتنەوەی قەرزەکانی حکومەت دەست پێبکات.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەکەدا ، سەبارەت بەو داواکارییانەی کە ئێستا لە بارەی لامەرکەزی ئیداریی لە ئارادان، لایەنە بەشدارەکانی حکومەت جەختیان لەوە کردەوە کە پرسی لامەرکەزی ئیداری و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە ژێر سەرپەرشتی سەرۆکایەتی حکومەت، بە شێکە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەختیشیان لە یەکپارچەیی کیانی هەرێمی کوردستان و دژایەتی هەرجۆرە هەوڵێک بۆ دوو ئیدارەیی کردەوە.
• وفد حكومة إقليم كوردستان يزور بغداد هذا الأسبوع لإدامة المباحثات
• حكومة الإقليم تبدأ بصرف رواتب الموظفين وفق الإمكانات المتاحة حالياً
اجتمع رئيس حكومة إقليم كوردستان مسرور بارزاني، اليوم السبت 2 أيار (مايو) 2020، بالوفد الحكومي المفاوض الذي زار بغداد الأسبوع الماضي.
وقدم الوفد، الذي ترأسه نائب رئيس الوزراء قوباد طالباني، عرضاً مفصلاً عن نتائج الزيارة إلى بغداد، كما شدد الوفد على استمرار المباحثات مع الحكومة الاتحادية لضمان وتأمين حقوق إقليم كوردستان ومستحقاته الدستورية.
ومن المقرر أن يزور وفد حكومة إقليم كوردستان، بغداد مرة أخرى هذا الأسبوع لإكمال ما جرى التباحث بشأنه بين الجانبين.
وفي فقرة أخرى من الاجتماع، تم تسليط الضوء على الوضع المالي الراهن في الإقليم، إذ قررت رئاسة الحكومة البدء بصرف رواتب الموظفين حسب الإمكانات المتاحة حالياً.
وجرى في الاجتماع كذلك التركيز على أهمية الاستمرار في تطبيق قانون الإصلاح، وتقرر البدء باسترداد الأموال من الشركات المديونة للحكومة هذا الأسبوع، وذلك بعد انقضاء المهلة الزمنية المحددة للإخطار الذي اُرسل لتلك الشركات.
كما ناقش الاجتماع الدعوات الحالية لتطبيق نظام اللامركزية الإدارية في الإقليم، إذ شددت القوى المؤتلفة في الحكومة على أن هذه المسألة هي جزء من برنامج عمل التشكيلة الوزارية التاسعة ويجب أن تشرف الحكومة على ذلك، وجرى التأكيد على وحدة كيان إقليم كوردستان ورفض جميع أشكال التجزئة.
میدیا – هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى هاوخەمى ئاراستەى بەڕێز نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات، بەهۆى کۆچى دوایى پورى بەڕێزیانەوە، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
بەڕێز کاک نیچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان
سڵاوێكی گەرم ....
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (نیعمەت خانی كچی حەمەی ئاوڕەحمان ئاغای سلێمانی) پورى بەڕێزتانمان پێگەیشت، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵە بەڕێزەكەتان و تەواوى خزمان و کەس و کارى خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە هاوخەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواناخۆشیتان بێت و لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
١ / ٥ / ٢٠٢٠
میدیا – هەولێر :
سکرتێرى گشتیى YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى کرێکاران و رەنجدەران دەکات و، وێڕاى پیرۆزبایى هیواى ژیانێکى باشتریان بۆ دەخوازێت.
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، بە بۆنەى یەکى ئایار رۆژى جیهانیى کرێکاران پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان دەکات و، داوادەکات کەوا کرێکاران و رەنجدەران بایەخى تەواویان پێبدرێت و ژیانێکى شایستەتریان بۆ دابینبکرێت، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
بەرزو پیرۆزبێت رۆژی جیهانیی کرێکاران و رەنجدەران
بە بۆنەی يەکی ئايار رۆژی جیهانیی کرێکاران و رەنجدەرانەوە، پڕ بەدڵ پیرۆزبایى لە تەواوى کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان و تەواوى جیهان (ئافرەتان و پیاوان) دەکەین و رێزو خۆشەویستى خۆمانیان پێڕادەگەیەنین و، هیوای شادى و ژیانێکى باشتریان بۆ دەخوازین.
ئومێد دەکەین کرێکاران و رەنجدەران کەوا بنیاتنەرى وڵاتن رەچاوى بارودۆخى ژیانیان بکرێت و، بایەخى تەواویان پێبدرێت و ژیانێکى شایستەتریان بۆ دابینبکرێت و رەنج و ماندووبوونیان لەبەرچاو بگیرێت.
رێزو خۆشەویستی دووبارەمان بۆ تەواوى کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان و جيهان هەیە و دەستى ماندووبوونیان دەگوشین.
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
١ / ٥ / ٢٠٢٠
میدیا- خاص
صدر المكتب الإعلامي في عفرين لحزب الوحـدة الديمقراطي الكردي في سوريا (يكيتي) في 28-4-2020 بيانا حول تفجير شاحنة/صهريج وقود سائل مفخخة وسط مدينة عفرين، أمام السوق الشعبي في شارع راجو، فأدى إلى وقوع أكثر من /40/ ضحايا قتلى وما يقارب /50/ مصاباً بحروق وجراح مختلفة، معظمهم مدنيون وبينهم نساء وأطفال وبعضهم من السكان الأصليين، وكذلك أضرار كبيرة في المحلات والمنازل المجاورة وفي بعض السيارات. وتناقلت وسائل إعلام وصفحات للتواصل الاجتماعي صور ومشاهد مروعة للتفجير وما خلّف من حرائق وجثث متفحمة ودمار.
وبعد الانفجار مباشرةً، تداعى جموع المسلحين اللصوص إلى موقع الحادث ليباشروا بسرقة ما تيسر لهم من محتويات المحلات القريبة وما هو متروك في الشوارع، ليتنازعو أيضاً ويتشابكوا ويُطلق الرصاص في الهواء، رغم هول الفاجعة.
وقد سارعت وزارة الدفاع التركية وبعض وسائل إعلام ما تسمى بالمعارضة إلى إتهام وحـدات حماية الشعب-YPG أو قوات سوريا الديمقراطية بالوقوف وراء العملية، دون أن تُكلف نفسها بالتحقيق فيها والبحث عن أدلة، بل وللتغطية على المجرمين الفاعلين، في وقتٍ بات فيه معروفاً أن "قوات تحرير عفرين" تستهدف الجيش التركي ومرتزقته في المنطقة وتعلن رسمياً عن عملياتها ولا تستهدف المدنيين؛ بينما عملية تفجير الشاحنة تلك كعملٍ إرهابي وجريمة منظمة تحمل بصمات تنظيمات تكفيرية أوميليشيات مرتزقة وكانت حكومة العدالة والتنمية- تركيا راعيها الأول على الساحة السورية منذ تفجُر أزمتها في 2011م.
عامان من الفوضى والفلتان، عشرات التفجيرات وقعت، ولم تكشف سلطات الاحتلال التركي عن فاعلي واحدةٍ منها أو تعاقبهم، فلا تتخذ عمداً الاجراءات والتدابير الكفيلة باستتباب الأمان والاستقرار، لتُبقي المنطقة في استنزافٍ مسمر.
لا أمان ولا استقرار، جحيمٌ لا يطاق، عنوان الحال في منطقة عفرين في ظل الاحتلال التركي وانتشار ميليشيات متطرفة إرهابية تابعة للائتلاف السوري –الإخواني؛ تفجيرات واشتباكات بين الميليشيات، التعذيب والقتل العمد، السطو المسلح والنهب والسلب، فدى وأتاوى واستيلاء على ممتلكات، اختطاف واعتقالات عشوائية وتعسفية، تدمير للغطاء النباتي، تدمير وسرقة ممتلكات ثقافية، تهجير قسري وتوطين وتغيير ديمغرافي... الخ، قائمة وسلسلة متوالية من الانتهاكات والجرائم الموصوفة، وما تفجير اليوم إلاّ حلقةً منها، يهدف أولاً إلى ترويع الأهالي وتأجيج الفتنة بين مكونات بلدنا، كُـرداً وعرباً وغيرهم.
إنًّ الكُـرد والوطنيون الشرفاء عموماً يستنكرون بشدة هذا العمل الإرهابي الفاشي، الذي يُعد جريمة منظمة ضد الإنسانية، وتتحمل مسؤوليتها تركيا باعتبارها دولة احتلال لمنطقة عفرين التي لابد أن تتحرر منها ومن المرتزقة الإرهابيين، وتعود للسيادة السورية وإدارة أهاليها.
میدیا- تایبهت
حکومەتی کوردستان دەیان تەن داودەرمان و کەلوپەلی پزیشکی بۆ باکوری رۆژھەڵاتی سوریا (رۆژئاوا) رەوانکردووە.
لە رێکەوتی ٢٨/٤/٢٠٢٠ رێکخراوی ھیومان رایتس وۆچ(HRW) راپۆرتێکی بڵاوکردەوە لەژێر ناونیشانی "سوریا ئاستەنگی بەردەم ھاوکارییەکان کاردانەوەی دەبێت لەسەر چارەسەری کۆڤید-١٩" لەدوای چەند داواکارییەک کە گوایا ژمارەیەک لە رێکخراوە مرۆییەکان رێگریان لێکراوە لە گەیاندنی داودەرمان و کەلوپەلی پزیشکی بۆ باکوری رۆژھەڵاتی سوریا.
د. دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی ھەرێم ئاماژەی: بە ھەوڵ و کۆششە بەرچاوەکانی رێکخراوە ناحکومییەکان کرد بۆ ئەو بارودۆخ و قەیرانە مرۆییەی لە باکوری رۆژھەڵاتی سوریا ھاتۆتە ئارا. ھەروەھا د. دیندار زێباری ھەماھەنگی و راوێژکردنی رێکخراوی (HRW) لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەر لە بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکەیان بەرز نرخاند و دوپاتی کردەوە کەوا حکومەتی ھەرێمی کوردستان ژمارەو داتاو زانیاری پێویست و دروستی پێشکێش رێکخراوی ھیومان رایتس وۆچ کردبوو بەڵام لە راپۆرتەکەیان ئاماژەیان بەو زانیاریانە نەکردبوو. زێباری ئاماژەیکرد کە رێکخراوی ناوبراو داوای زانیاری و داتای فەرمی کردبوو لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەم بارەیەوە، بەڵام لە راپۆرتەکەیاندا بەھیچ شێوەیەک ئاماژە بەو زانیاریانە نەکراوە، ھەروەھا زێباری گوتی ھەردەم حکومەتی ھەرێم ھەنگاو دەنێت بۆ ھەبوونی پەیوەندی باش لەگەڵ رێکخراوی ھیومان رایتس وۆچ بەڵام پێویستە ئەم ھەماھەنگییە دوولایەنەبێت
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان گوتی: لە قۆناغەکانی سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا، دەسەڵاتدارانی کارگێڕی خۆیەتی لە باکوری رۆژھەڵاتی سوریا بڕیاری داخستنی دەروازەی سنوری پیشخابوریاندا لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە.ھەروەھا رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان روونیکردەوە کە دەروازەی سنوری (پیشخابور-سێماڵکا) لە سەرەتادا بۆ ھەموو جۆرە ھاتوچۆیەک داخرا، تەنانەت ئەو رێکخراوە ناحکومیانەش کە ھاوکاری مرۆیی و پزیشکییان پێشکێش بە پەنابەران دەکرد لە ناو سوریا.
ھەروەھا زێباری گوتی: رێکخراوە مرۆییەکان داوایانکرد بە کردنەوەی دەروازە سنورییەکان بە مەبەستی ناردنی ھاوکاری پزیشکی پێویست بۆ رووبەڕو بوونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا لە باکوری رۆژھەڵاتی سوریا. ھەر لەسەر داواکاری ئەم رێکخراوانە بڕیار درا بە تەرخانکردنی رۆژی سێشەممە لە گشت ھەفتەیەک بە کردنەوەی دەروازەی سنوری بۆ گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان لەوانەش خۆراک و داودەرمان و کەلوپەلی پزیشکی و پێداویستی بۆ تاقیگەکان بۆ ئەنجامدانی تێستی ڤایرۆسی کڕۆنا.
ھەروەھا زێباری دوپاتی کردەوە کە لە نێو ئەو رێکخراوە ناحکومیانەش رێکخراوی (Un Ponte Per) UPPی ئیتالییە لە رێکەوتی ٧/٤/٢٠٢٠ کە بڕی دوو تەن لە کەلوپەلی پزیشکی و ھاوکاری بۆ نەخۆشخانەکانی باکوری رۆژھەڵاتی سوریا رەوانەکرد. داواکاری ھیچ رئکخراوێک رەتنەکراوەتەوە بۆ ناردنی ھاوکاری مرۆیی.
کۆی گشتی ئەو ھاوکاریە مرۆییانەی کە رەوانەی رۆژئاوا کراون لە رێکەوتی ١/٣/٢٠٢٠ تاوەکو ١٥/٤/٢٠٢٠ دەگاتە دە تۆن لە داودەرمان و کەلوپەلی پزیشکی. ھەروەھا زێباری روونیکردەوە کە حکومەتی ھەرئمی کوردستان گشت ھاوکارییەکی لۆجستی پێشکێش بە ئاژانسەکانی مرۆیی کردووە کە ئامادەن بۆ ناردنی ھاوکاری بۆ باکوری رۆژھەڵاتی سوریا.
لە رێکەوتی ٩/٤/٢٠٢٠ یەکەم بەش لە کەلوپەلی تاقیگە تایبەت بە کەشفکردنی ڤایرۆسی کڕۆنا رەوانەکرا. ژمارەیەک لە کادر و شارەزای پزیشکی لە ھەرێمی کوردستانەوە بۆ ھاوکاری و راھێنان پێکردن چوون بۆ سوریا، ھەروەھا ژمارەیەکیش لە ئەندازیارانی پسپۆر چوون بۆ ھاوکاری و دامەزراندنی تاقیگەی تایبەت بە ڤایرۆسی کڕۆنا. زێباری راشی گەیاند کە ئەم دەستپێشخەرییە لەلایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بووە کە بۆ ماوەی چوار رۆژ لەسەریەک بەردەوام بوو. لەلاین دەسەڵاتدارانی کارگێڕی سەربەخۆ لە باکوری رۆژھەڵاتی سوریا ئەم ھەوڵانەی سەرۆکی ھەرئم بەرز نرخێندراو سوپاسگوزار بوون بە دەستپێشخەریەکی خێرا و پێویستیان ناساند، دوایین ھاوکاری لە ٢٣/٤/٢٠٢٠ کە لە دوو تەن ھاوکاری و کەلوپەلی پزیشکی پێکھاتبوو رەوانەکرا. چوار لە کۆی ئەو تاقیگایانەی کە رەوانەی رۆژئاوا کراون لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشکێش کراوە.
سەبارەت بە کڕینی کەلوپەل و پێداویستی پزیشکی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان زێباری ئاماژەیکرد کە ئەو پێداویستیانەی تایبەت بە کڕۆنا سنوردارکراوە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەپێچەوانەوە رێگا کراوەتەوە بۆ ھاوردەکردنی نەک ھەناردە بەھۆی پێداویستی زۆری ھەرێمی کوردستان بەم پێداویستیانە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە.
لەمانگی یەکی رابردوو لەلایەن قونسڵی گشتی چین بڕی ٢٠٠ ھەزار دەمامک کڕیوە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان و ھەناردەی وڵاتی چینی کردووە. بەڵام لەسەر داوای حکومەتی ھەرێمی کوردستان دووبارە ھاوکاریان بۆ ھەرێمی کوردستان گێڕایەوە، ھەروەھا زێباری روونیکردەوە ھەرچەند کارگەکانی دەرمان بەردەوام و بێبسانەوە کاردەکەن بۆ بەرھەم ھێنانی پێداویستی پزیشکی ھەر لەکاتی بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە چونکە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان پێویستی بە زیاتر ھەیە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکان.
لەگە ئەوەش حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێخۆشحاڵە و پێشوازی دەکات بۆ ھەر ھەوڵێک بۆ پێشکێشکردنی ھاوکاری بۆ (رۆژئاوا)، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئەوەشی خستە روو کە حکومەتی ھەرێم باجی ھەڵگرتووە لەسەر ئەو ئاژانسانەی کە لە بواری مرۆیی بەمەبەستی پێشکێشکردنی ھاوکاری بۆ (رۆژئاوا) کاردەکەن، بەڵام پێویستە لەسەر رێکخراوە ناحکومییەکان پابەندبن و بەپێی ئەو یاساو رێنماییانەی کە لەلایەن لیژنەی باڵای حکومەت بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا دەردەچن و لە ھەرێمی کوردستان ناویان تۆمارکرابێت، مۆڵەت پێدراو بن و ماوەی مۆڵەتەکەیان بەسەر نەچووبێت، کەلوپەل و پێداویستییەکانیشیان کە پێشکێشی دەکەن بەپێی ستاندارتی ئاژانسی چاودێری پزیشکی کوردستان (KMCA) بێت.
لە رێکەوتی ١/٣/٢٠٢٠ تا ١٥/٤/٢٠٢٠ ژمارەیەک لە رێکخراو داواکاریان پێشکێش کردووە بەمەبەستی ھاوکاریکردنی (رۆژئاوا) لەرووی پێداویستی پزیشکییەوە، وەک رێکخراوی دکتۆرانی بێسنووری ھۆڵەندی، مێنیتۆر، دەستەی پزیشکی نێودەوڵەتی (IMC). لەسەر گشت داواکارییەکان رەزامەندی دراوە. ئیمڕۆ ٢٧/٤/٢٠٢٠ رەزامەندی دەدرێت لەسەر رێگەپێدانی چەند رێکخراوێکی دیکە بۆ کارکردن لەم بوارە.
لەکۆتاییدا زێباری ئەوەی ئاشکراکرد کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێداچوونەوەی کردووە بە ھەناردەکردن و ھاوردەکردنی لە دەروازە سنوریەکان لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر ھەر لە سەرەتا سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کڕۆنا کۆڤید-١٩.