yndk

yndk

(32)ەمین ساڵیادی ئازادیی مەخموور .
(مەخموور کوردستانییەو هەر بەکوردستانیش دەمێنێتەوە)
خەڵکی خۆڕاگری مەخموور .. ئەم رۆژەتان پیرۆزبێت..
(32) ساڵ بەر لەئەمڕۆ و لە بەرەبەیانی (12)ی ئاداری ساڵی 1991دا، خەڵکی مەخموور هاوشان لەگەڵ پێشمەرگە قارەمانەکان، راپەڕین و بەماوەیەکی کەم توانرا مەخموور لەتەواوی دامودەزگا داپڵۆسێنەرەکانی بەعس پاک بکرێتەوە.
لەم رۆژە پڕ شکۆیەدا سەلمێدرا کە سەرسەخترین رژێمی دیکتاتۆرو داگیرکەر بەهەموو سیاسەتە نەگریسەکانی قڕکردن لە (بەعەرەبکردن و بەبەعسیکردن و راگواستنی زۆرەملێ و ئەنفال)، نەیتوانی سیماو مۆرکی نەتەوەیی و کوردستانی بوونی مەخموور لەبیرو هزری خەڵکی ناوچەکە بسڕێتەوەو خەڵک و خاکی مەخموور چۆکیان بەرژێمدا دا.
دواتریش و تا ئێستاش چەندین جار سیناریۆو هەوڵە بێ ئاکامەکانی داگیرکاریی و دابڕاندنی شارەکە بەردەوام بووە، بەڵام لەئەنجامدا دەڤەری مەخموور هەروەک چۆن لەمێژووی دروستبوونیەوە کوردستانی بووە، ئاواش بەکوردستانی دەمێنێتەوەو، دواجاریش دەبێ هەر بگەڕێتەوە سەر بنەچەی خۆی کە ئیدارەی حکومەتی کوردستانە.
بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لەتەواوی خەڵکی مەخموورو دەوروبەری دەکەم، درودو سڵاو لەگیانی پاکی شەهیدانی ئازادیی مەخموور و تەواوی شەهیدانی رێگای ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان .
خەلیل پاڵانی
بەرپرسی هەرێمی قەرەچووغی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
مەخموور- 2023

 ڕۆژى شەممە 11 / 3 / 2023 كۆمیتەی سەركردایەتيی (یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK) بەسەرپەرشتی هەڤاڵ غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی YNDK، لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و كارو خەباتی YNDK كرا:

 باشووری كوردستان: باشوورى کوردستان لە رەوشێکى سیاسى زۆر ناسک و هەستیاردایە، ناوەندى سیاسیى کوردستان پەرش و بڵاو و لێکترازاوە، لایەنە سیاسییە دەسەڵاتدارەکان لە ناکۆکى و ململانێى بەردەوامدان، ئەم رەوشە نیگەرانییەکى زۆرى دروستکردووە، بۆیە بە پێویستی دەزانین كە بەزووترین كات ناوەندى سیاسى و ناوماڵی كوردستان رێك و یەكبخرێتەوە، بۆ ئەمەش پێکهێنانى چەترێکى هاوبەش کە تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان بگرێتەخۆ بەگرنگ دەزانین، ئەمەش دەبێتە فاکتەرێک بۆ ئەوەى کەوا هەموو لایەنە سیاسییەكان لەسەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان یەكدەنگ و هاوهەڵوێست بن، بەتایبەت لەم قۆناخە هەستیارو چارەنووسسازەدا، كەوا داگیرکەرانى کوردستان لە هەموو لایەكەوە هەڕەشە لە کوردستان دەکەن، ئەوەتا عێراق تا ئێستا ئامادە نییە ماددەى 140 جێبەجێ بکات و شایستە داراییەکانى کوردستان بدات، لە لایەکى دیکەوە رژێمى تورکیا بەردەوام ناوچە سنوورییەکان تۆپباران دەکات و خەڵکى سڤیل ئاوارە و شەهید دەکات، هەروەها ئێران بەردەوامە لە هەڕەشەکانى بەرامبەر باشوورى کوردستان، ئێمە تەواوى دەستدرێژییەکانى داگیرکەران بۆ سەر کوردستان بە توندى ئیدانە و مەحکووم دەکەین و، داوا لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى دەکەین لەم رووەوە تەنیا سەیرکەر نەبن و هەڵوێستیان هەبێت و بێدەنگ نەمێنن، ئەم پیلان و هەڕەشانەى لەسەر گەلى کوردستان و ئەزموونەکەى بەڕێوەدەچێت، پیلانێکى ناوچەیى بەرنامە بۆ دارێژراوى گەورەیە دژ بە گەلەکەمان، ئەم پیلانانە دەمێکە کاریان لەسەر دەکرێت و هەوڵى جێبەجێکردنیان دەدرێت، بێگومان یەکڕیزى و یەکدەنگیمان کاریگەرترین چەکن بۆ رووبەڕووبوونەوەو هەڵوەشاندنەوەو پوچەڵکردنەوەى ئەم پیلانانە و هەوڵە نەزۆکەکانى دوژمنان و ناحەزانمان، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان کار بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى بکەین.

 سەبارەت بە شێوازى بەڕێوەبردنى کوردستان: ئێمە وەک YNDK ئەنجامدانى چاکسازییەکى گشتگیر لە تەواوى بوارەکانى بەڕێوەبردنى کوردستان بەپێویست دەزانین و، پشتیوانى لە هەنگاوەکانى حکومەتى کوردستان دەکەین بۆ سیستماتیکردن و بە دامەزراوەیى کردنى دەزگاو دامەزراوەکانى کوردستان و، داواکارین حکومەتى کوردستان تەواوى دەزگاو دامەزراوەکانى کوردستان بەشێوەیەکى سەردەمییانە سیستماتیک بکات و، ببێتە حکومەتێکى یەکگرتوو بۆ هەموو خەڵکى کوردستان، بۆ ئەمەش پێویستە شوێنەوارى دوو ئیدارەیى نەهێلدرێت و حکومەت لەسەر هەموو ئاستەکاندا یەکبخرێتەوە، هەموو لایەکمان چاوەڕوانین کەوا حکومەتى کوردستان هەنگاوى باش بنێت بۆ‌ پێشکەشکردنى خزمه‌تگوزارى زیاترو نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسى و ئابوورى و حزب حزبێنه‌ و نایه‌كسانی، هەروەها پێویستە حکومەتى کوردستانە ئاوڕی زیاتر له‌ فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و خانه‌نشینان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بداته‌وه‌ و مووچه‌كانیان له‌كاتی خۆيدا بۆ خەرج بکات و كاربكات بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان و، لەهەمان کاتدا پێویستە کار بکات بۆ ئەوەى لەمساڵدا هەڵبژاردنێکى پاک و دوور لە ساختەکارى لە کوردستان ئەنجامبدرێت، هه‌وره‌ها پێویستە حکومەتى کوردستان لە دانوستانەکانى لەگەڵ عێراق كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركووك و مه‌خموور و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ بكات كه‌ به‌پیلانێكی نه‌گریس كه‌وتنه‌ بنده‌ستی سوپای داگیرکەرى عێراق، لە قۆناخى ئێستاشدا پێویستە داوا لە حکومەتى عێراق بکات کەوا زیاتر خزمەتى ناوچە دابڕێنراوەکان (داگیرکراوەکان)ى کوردستان بکات و خزمەتگوزارى تەواویان پێبگەیەنێت و ئارامى و ئاسایشى ئەو ناوچانە بپارێزێت.

 سەبارەت بە مامەڵەکردنى حکومەت لەگەڵ حزب و هێزە سیاسییەکانى کوردستان: پێویستە حکومەتى کوردستان بەشێوەیەکى یەکسان و دادپەروەرانە مامەڵەیەکى تەندروست لەگەڵ تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان بکات، بۆ ئەم مەبەستەش دەکرێ بۆردێکى تایبەت دروستبکرێت کە ببێتە خاڵى پەیوەندى نێوان حکومەت و حزب و لایەنە سیاسییەکانى کوردستان.

 باكووری كوردستان: ئێمە لە YNDK پشتیوانی خۆمان بۆ خەبات و بەرخودانى باکوورى وڵات رادەگەیەنین و، ئیدانەى تەواوى ئەو دەستدرێژییانەى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکیا دەکەین کەوا دەیکاتە سەر پەرلەمانتارو پارتە کوردییەکان و سازییەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و شارەوانییەکان و چالاکوانە مەدەنییەکانى باکوور، سیاسەت و ئەو دەستدرێژییانەى تورکیا ئەو راستییە دەسەلمێنن کەوا تورکیا دژى هەرجۆرە خەباتێکى مەدەنى و پەرلەمانى و سیاسى و دژى هەر داواو دەستکەوتێکى گەلى کوردستانە جا لە باکوور یا لە هەر بەشێکى کوردستان بێت، داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكەین بەرامبەر ئەو دەستدرێژییانەى تورکیا بیدەنگ نەمێنن، سەرەڕاى ئاستەنگەکانى بەردەم خەباتى نەتەوەکەمان لە باکوور، خەبات بەردەوامەو پێشڤەچوونى بەرچاویش وەدیهاتوون، هيوادارين ئەم پێشڤەچوونانە ببنە فاكتەری سەرەكی سەركەوتن و گەیشتن بە مافە رەواکانى نەتەوەکەمان.

 رۆژهەڵاتی كوردستان: ئێمە وەک YNDK هەوڵەكانی لەیەكدی نزیكبوونەوەی لایەنە سیاسیەكانی رۆژهەڵات بەرز دەنرخێنین و، بە گرنگی دەبینین كە تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی کوردستان كاربكەن بۆ كۆكردنەوەی هێزو تواناكانیان و، بەرەیەكی سیاسی بەرفراوان کە تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکانى رۆژهەڵات بگرێتەخۆ لە نێوان خۆیاندا پێكبهێنن، بۆئەوەی ئامادە بن بۆ هەر ئەگەرو پێشهاتێک كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوەو روودەدەن، لەهەمان كاتدا سڵاوو رێز دەنێرین بۆ تەواوى ئەو چالاکوانانەى کەوا لە ماوەى رابردوودا و تا ئێستاش بە خۆپیشاندانێکى مەدەنیانە داواى ئازادى و مافە رەواکانیان دەکەن، هەروەها سڵاو دەنێرین  بۆ زیندانييانی سیاسی لە زیندانەكانی ئێران و خەبات و بەرخودانیان بەرز دەنرخێنین و، داوا لە کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ دەكەین كەوا هەوڵبدەن گیانی چالاکوانان لە زیندانەکانى ئێران لە مردن رزگار بكەن و، پاڵەپەستۆ بخەنە سەر رژێمى ئێران کەوا چیتر گەنج و چالاکوانانى کورد لە سێدارە نەدات.

 رۆژئاوای كوردستان: ئێمە وەک YNDK جارێكی دیكە پشتیوانی خۆمان بۆ خەبات و تێکۆشانى رۆژئاوای كوردستان رادەگەیەنین و، پێشڤەچوون و سەرکەوتنەکانى رۆژئاواى کوردستان بەرز دەنرخێنین و، بە گرنگی دەزانین تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی ئەو بەشەی وڵات یەكڕیزو یەكدەنگ بن و بەیەكەوە كاربكەن و خۆیان لە ململانێی حزبایەتی بەدوور بگرن و، لەجیاتی حزبایەتی كوردایەتی بكەن و بەرژەوەندی نەتەوەیی لەبەرچاو بگرن و خۆیان لەهەر گرژی و ناكۆكییەك بپارێزن، لەهەمان کاتدا تەواوى هێرش و پەلامارو دەستدرێژییەکانى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان ئیدانە دەکەین و داوا لە کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى دەکەین کەوا لە بەرامبەر تورکیادا هەڵوێست وەربگرن.

 كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان: ئێمە وەک YNDK جارێکى دیکە جەختدەكەینەوە سەر بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان بەبەشداری تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستانی مەزن, بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان لەم كاتە هەستیارەدا بە ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتمانی دەزانین و، وەک هەنگاوێك بۆ یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان لەسەر ئاستی كوردستانی مەزن لێیدەڕوانین.

 ساڵیادى دامەزراندنى YNDK : نەورۆزى ئەمساڵ YNDK پێدەنێتە 28 بیست و هەشتەمین ساڵیادى دامەزراندنى خۆى، YNDK وەكو رێکخستنێكی نەتەوەیی و جەماوەری لە گۆڕەپانی سیاسی و كلتوری كوردستان لە نەورۆزى 1995 لەدایكبوو و راگەیاندراو بووە موژدەبەخش بۆ کۆکردنەوەو پەروەردەکردن و ئاراستەکردنى هاوبیرانی نەتەوەیی و وڵاتپارێزان و نیشتمانپەروەران بۆ کارو خەبات، YNDK لەماوەیەكی كورتی تەمەنى کارو خەباتیدا توانی بەدیاربكەوێ و بەهۆی كاری بەردەوامی لەسەر خزمەتكردن و كاركردن بۆ سەربەخۆیی كوردستان، كاریگەری لە سەر پرسە نەتەوەیی و سیاسییەكان دروست بكات، ئەمساڵیش کەوا یادى (28)ەمین ساڵەى لەدایکبوونى خۆى دەکاتەوە، پەیمان بە گەلى کوردستان دەدات وەک هەمیشە لە سەنگەرى جەماوەردا بێت و داکۆکى لەمافە رەواکانیان بکات و پەیوەست بێت بە ئامانج و پرەنسیپە نەتەوەیى و نیشتمانییەکانى.

 عێراق: YNDK پێیوایە تا ئێستاش هیچ گۆڕانکارییەگى پۆزەتیف لە سیاسەت و هەڵسوکەوتى دەسەڵاتدارانى عێراق بۆ نزیکبوونەوە لەگەڵ کوردستان رووینەداوە و، دژایەتیکردنى خواستەکانى گەلى کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانى عێراق بەردەوامە، ئەم رەوشەی كەوا ئێستا عێراق پێیدا گوزەر دەكات بەرەنجامی عەقلیەتی تاكڕەوی و دكتاتۆرییەتە كە حكومەتی تائیفى و مەزهەبى لە ساڵانی رابردوو و لە ئێستادا هۆكاری هێنانە ئارای ئەم عەقلیەت و رەوشە نەخوازراوە بوون، بە باوەڕی ئێمەو بەپێی ئەزموونی كورد لەگەڵ رژێمەكانی پێشووی عێراق دەگەینە ئەو راستییەی كەوا متمانە بە دەسەڵاتدارانی عێراق نەكەین، بێگومان دەسەڵاتدارانى ئێستاى عێراق دەیانەوێ هەمان سیاسەتى هەلەى حکومەتەکانى پێشووى عێراق دووبارە بکەنەوە، روانینى دەسەڵاتى ئێستاى عێراق هەمان روانینى دەسەڵاتەکانى پێشووە، ئەمەش ئەو راستییە دەسەلمێنێت کەوا عەقلیەتى دەسەڵاتدارى عێراقى چەقبەستووەو ناگۆڕێت و، روانینى زۆربەیان هەمان روانینى حکومەتەکانى رابردووە بۆ چارەسەرى پرسى کورد! زۆربەى دەسەڵاتدارانى عێراق لۆژیکى خۆبەزلزانین و سەربازى دەخەنە پێش لۆژیکى دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن، لە رەوشێکى وادا پێویستە هێزە سیاسییەکانى کوردستان کار بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى بکەن و کاربکەن بۆ ئەوەى وەک یەک تیم مامەڵە لەگەڵ هێزە عێراقییەکان بکەن، نەک وەک ئەم حیزب و ئەو حیزب، یەکگرتووییمان پێگەى کوردستان بەهێز دەکات و نزیکمان دەکاتەوە لە وەدەستهێنانى خواستەکانمان.

 رەوشی ناوچەكە: YNDK پێیوایە رۆژهەڵاتی ناڤین لە رەوشێكی پڕ ناسك و هەستیارو ئاڵۆزدایەو رۆژ بە رۆژ ئەگەرو پێشهاتی نوێ‌ دێنە پێشەوە، بە تایبەت دواى هێرشى روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، بێگومان ئەو شەڕە کاریگەرى کردۆتە سەر رەوشى سیاسى ناوچەکەو جیهانیش، ئەو ئەگەرو پێشهاتانە كاریگەری خۆیان دەبێت بۆ سەر رەوشى ئێستاى کوردستان و بزاڤە رزگاریخوازەكانی ناوچەكە، بەداخەوە ئێمەى گەلى کوردستان بەهۆى ململانێى سیاسیى نێوان لایەنە سیاسییەکان بەرنامەیەکى نەتەوەیى و نیشتمانیمان نیە بۆ چۆنیەتى مامەکردن لەگەڵ پێشهاتەکاندا، پێویستە ئێمە وەکو گەلى كوردستان لە رەوشێکى وادا کارنامەیەکى نەتەوەیى و نیشتمانى دابڕێژین بۆ چۆنییەتى مامەڵەکردن لەگەڵ پێشهات و رووداوەکاندا، هەروەها پێویستە برایانمان لە بەشەكانی دیكەی كوردستان ریزەکانى خۆیان یەکبخەن و كارو خەباتی خۆیان خورت بكەن و بەرەو رزگاری و ئازادی هەنگاو بنێن، لە هەمان كاتدا وای دەبینین كەوا دەكرێ لە ئەنجامى ئەو گۆڕانکارییانەى کە دێنە پێشەوە سوود وەربگرین بۆ كاركردن بۆ ئازادى و سەربەخۆیی كوردستان و، بەهارى ئەمساڵ (2023) بکەینە بەهارى کوردان.

 کارو خەباتى YNDK: لە دوا تەوەری كۆبوونەوەكەدا باس لە كاروخەباتی YNDK لەماوەی رابردوودا كراو، دواى هەڵسەنگاندنى کارو خەباتى ماوەى رابڕدوو، كارنامەیەكى نوێ بۆ كارو خەباتی داهاتووی YNDK دانرا، ئەمەو كۆبوونەوەكە سەركەوتووانە كۆتایی بە كارنامەی خۆی هێنا.

 

كۆميته‌ى سه‌ركردايه‌تيى

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

11 / 3 / 2023 هەولێر - باشووری كوردستان

- كەس و كاری شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان.

-خەڵكی بەئەمەك و دڵسۆز و نیشتمانپەروەری هەولێری پایته‌خت.

 (32) ساڵ به‌ر له ‌ئه‌مڕۆ لە رۆژی 11/3/1991 جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێر به‌پاڵپشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سەرجەم پێكهاته‌كان بەرامبەر رژێمی بەعسی دیكتاتۆر، یەك دەنگ و یەك دەست راپەڕین، سەرباری دڕندەیی و دیكتاتۆری رژێمی بەعس، بەڵام یەكڕیزی خەڵكی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان لە ژێر چەتری بەرەی كوردستانی و گیان فیدایی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و ئیڕادەی لەبن نەهاتووی جەماوەری شاری هەولێر، توانرا لە ماوەیەكی كورتدا دەزگا داپلۆسێنەرەكانی به‌عس لەناوببردرێن و تەواوی هه‌ولێری پایته‌خت ئازاد بكرێت.

رۆژی سەركەوتنی مەزنی خەڵكی راپەڕیوی شاری هەولێر هاوكاته‌، لەگەڵ یادی رێككەوتننامەی (11)ی ئاداری ساڵی (1970) كە حكومەتی ئەوسای عێراق دانینا بە مافه‌ رەواكانی خەڵكی كوردستان، به‌ڵام پاشان لێی پاشگه‌زبۆوه‌.

 ئێمە له‌وكاته‌دا یادی سەركەوتنەكانی راپەڕین و رزگاری شاری هه‌ولێر و باشووری كوردستان دەكەینەوە، كوردستان و عێراق و ناچه‌وكه‌ و جیهان به‌قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر و دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی ئه‌زموونه‌كه‌مان ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌كان به‌گیانێكی به‌رپرسیارییانه‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ بده‌ن و یه‌كریزی و یه‌كگرتوویی پێكه‌وه‌ژیانی باشووری كوردستان بپارێزن، به‌مه‌ش رۆحی شه‌هیدانی راپه‌ڕین و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئاسووده‌ ده‌بێت.

له‌و یاده‌ مه‌زن و شكۆداره‌دا سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدان داده‌نوێنین و داوا له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌تی كوردستان ده‌كه‌ین، ژیان و بژێوی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگەكان و فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و مووچه‌خۆرانی شاری هه‌ولێر و باشووری كوردستان به‌گشتی باشتر بكه‌ن.

- سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان، بە تایبەت شەهیدانی ڕاپەڕین و شەهیدانی رزگاری شاری هەولێری خۆشەویست.

- بێته‌دی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد و یه‌كگرتوو دیموكرات.

 

 

                                 هه‌رێمی هه‌ولێر

یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK

11ی ئاداری 2023ی زایینی

میدیا – سۆران

شاندێکی هەرێمی سۆرانی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستانYNDK بەشداری ساڵوەگەڕی راپەڕینی دەڤەری سۆران دەکات.

ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 10-3-2023  له‌ یادی (32) ساڵه‌ی راپه‌ڕینی ده‌ڤه‌ری سۆران، له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌دا به‌ ئاماده‌بوونی چه‌ندین لێپرسراوی حزبی و حكومی و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، شاندێکی هەرێمی سۆرانی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستانYNDK كه‌ پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان ( پاڵه‌ گه‌ردی به‌رپرسی هه‌رێمی سۆران و مه‌عروف سمیلانی كارگێڕی هه‌رێمی سۆران و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی هه‌رێمی سۆران) بەشداری ئه‌م یاده‌ ده‌كه‌ن.

له‌ یاده‌كه‌ (هەڵگۆرد شێخ نەجیم) سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وتارێكی به‌م بۆنه‌وه‌ پێشكه‌شكرد و  تیایدا باسی له‌و رۆژه‌ مێژووییه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌ڤه‌ری سۆران كرد كه‌ له‌و رۆژه‌دا به‌رامبه‌ر زوڵمی ڕژێمی به‌عسی دیكتاتۆر گیان فیدایانه‌ به‌هاوكاری پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان‌ هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر باره‌گا داپڵۆسێنه‌ره‌كانی حزبی به‌عس و سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی ئه‌م شاره‌یان له‌ به‌عس و دار و ده‌سته‌ داپڵۆسێنه‌ره‌كه‌ی پاككرده‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌م رۆژه‌ مێژووییه‌ پاڵه‌ گه‌ردی به‌رپرسی هه‌رێمی سۆرانیYNDK به‌میدیای راگه‌یاند:‌ "له‌ رۆژی ١٠ی ئاداری ساڵی ١٩٩١ بڵێسەی ئاگری راپەڕین گەیشتە ناوچەکانی سۆران و جەماوەری دڵسۆزی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ بە پاڵپشتی ھێزەکانی پێشمەرگە، توانییان ناوچەکانی برادۆست و حاجی ئۆمەران و سۆران و رواندز و باڵەکایەتی لە رژێمی بەعس پاک بکەنەوە و ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ئازاد بكه‌ن و هه‌ر له‌و رۆژه‌دا سێ هاووڵاتی ده‌ڤه‌ری سۆران به‌ناوه‌كانی ( تاهیر شاکر باڵەکی و تاهیر عەبدوڵڵا پیرسوەیی و باقی عزیز شێروانی) چوونه‌ كاروانی شه‌هیدان و له ‌مێژووی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ تا هه‌تایه‌ ناویان به‌زیندوویی ده‌مێنێته‌وه‌" .

شایانی باسه‌ له‌م یاده‌ پیرۆزه‌دا جگه‌ له‌ وتار چه‌ندین چاڵاكی دیكه‌ی قوتابخانه‌كان و فۆلكلۆری تایبه‌ت به‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ پێشكه‌شكران و یاده‌كه‌ به‌رز و شكۆدار ڕاگیرا.

غفور مخموري: على جميع الأطراف السياسية لأجزاء كوردستان الأخرى مراعاة اوضاع جنوب كوردستان وانْ تعتبر حمايتها مهمة قومية ووطنية
احمد قرموس: ان هدفنا هو ابعاد الأطراف السياسية الکوردستانیة عن التأزم والخلافات لأيجاد مشورة وطنية.
میدیا - أربیل:
استقبل السكرتير العام لـ YNDK قبل ظهر يوم 9/3/2023 الرئيس المشترك للمؤتمر القومي الكوردستاني KNK، وبحثا الأوضاع السياسية في كوردستان والأتحاد القومي ووحدة صف شعب كوردستان.
استقبل غفور مخموري السكرتير العام للإتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK قبل ظهر يوم الخميس في مقر المكتب السياسي لـ YNDK في اربيل وبحضور الرفاق (د.شاخوان خالد العضو العامل للمكتب السياسي لـ YNDK وقهار طاهر سعيد عضو المكتب السياسي وشاكر هاشم عضو اللجنة القيادية وجلال سمايل وزبير عمر وارسلان كارواني اعضاء المكتب المركزي لعلاقات YNDK)، استقبل وفداً رفيعاً للمؤتمر القومي الكوردستاني KNK ضم السادة (احمد قرموس الرئيس المشترك لـ KNK والرفیقة زينب وفؤاد زينداني ودنيز هيفي اعضاء قیادة KNK)، واعرب الرئيس المشترك لـ KNK عن هدف زيارتهم الى جنوب كوردستان قائلاً: (هدف زیارتنا الى جنوب كوردستان كوفد لـ KNK، دعوة الأطراف السياسية والشخصيات الكوردستانية لحضور كونفرانس لوزان من اجل أن نتمكن من تقديم عمل قومي ووطني في مئوية توقيع معاهدة لوزان، كما ان هدفنا هو ابعاد الأطراف السياسية عن التأزم والخلافات لأيجاد مشورة وطنية في هذا الجانب والعمل من اجل وحدة الصوت والموقف بين الأطراف السياسية). واضاف ايضاً: (جئنا لدعوتكم رسمياً لحضور كونفرانس لوزان).
والى جانب ترحيبه الحار بالوفد الضيف اثنى السكرتير العام لـ YNDK على زيارة وتلك المبادرة لوفد KNK وتمنى لهم الموفقية قائلاً: (نحن في YNDK نقيم عالياً هذه الخطوة لـ KNK لعقد مؤتمر لوزان ونتمنى النجاح للكونفرانس ومستعدون لكل التعاون والدعم) واضاف: (نحن في YNDK نؤمن بأن التأزم والخلاف بين الأطراف السياسية الكوردستانية يتم حلها عبر الحوار والتفاهم، لأنه لايمكن للخلاف والتفرقة أن يجدي نفعاً عدا الدمار، وبالنتيجة سيستفيد منها الأعداء ويخسر فيها شعب كوردستان، لذا علينا جميعا أنْ نسعى الى وحدة الصف والتضامن)، واستطرد مخموري قائلاً: (ان بقاءنا وتقدمنا مرهونان بوحدة الصف والموقف، لذا علينا انْ نعمل جميعاً من اجل هذا الهدف، ولتحقيق ذلك نحتاج الى تعامل صائب ومتساوي مع بعضنا البعض).
كما اوضح مخموري أنه من الضروري انْ يراعي الكل خصوصية جنوب كوردستان، مشيرا الى أنّ (جنوب كوردستان يعيش في ظروف حساسة ودقيقة، على جميع الأطراف السياسية وخصوصاً الأطراف السياسية لأجزاء كوردستان الأخرى مراعاة اوضاع جنوب كوردستان وانْ تعتبر حمايتها مهمة قومية ووطنية).
وفي محور آخر للقاء جرى بحث الأوضاع السياسية لأجزاء كوردستان الأربعة ولآخر المستجدات والتطورات والتحولات في المنطقة، وتم التأكيد على وحدة الصف والموقف لشعب كوردستان بكامل قواه واطرافه السياسية ومكوناته لأستقبال أي احتمالات ومستجدات وتحولات التي قد ستطرأ على صعيد المنطقة، وتم وصف الوحدة ووحدة الصف والموقف في تلك التحولات بأنها عامل رئيس لحماية المكاسب وتثبيتها وتحقيق المزيد من حقوق شعب كوردستان، وخلال اللقاء قدم الرئيس المشترك لـ YNDK شكره وتقديره للسكرتير العام ولقيادة YNDK حول مواقف YNDK في المسائل القومية والوطنية، كما قدم الرئيس المشترك لـ YNDK الدعوة الرسمية لـ KNK الى السكرتير العام لـ YNDK للحضور والمشاركة في كونفرانس لوزان، والمقرر عقده في 22 وحتى 24 من تموز العام الحالي في مدينة لوزان بسويسرا.
وشكّل التأكيد على تعزيز العلاقات الأخوية بين الطرفين من اجل خدمة وتطوير القضية المشروعة لشعب كوردستان المحور الأخير للقاء.

    میدیا - هەولێر :

  پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٩ / ٣ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە هاوسەرۆکى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان KNK كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى كوردستان و یەکێتى نەتەوەیى و یەکڕیزى گەلى کوردستان كرد.

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵان )د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و جەلال سمایل و زوبیر عومەر و ئەرسەلان کاروانى ئەندامانى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانىYNDK) پێشوازیانكرد لە شاندى باڵاى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان KNK کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (ئەحمەد قەرەمووس هاوسەرۆکى KNK و، هەڤاڵ زەینەب و فوئاد زیندانى و دەنیز هێڤى ئەندامانى KNK)، لەدیدارەكەدا هاوسەرۆکى KNK ئامانجى سەردانەکەیانى بۆ باشوورى کوردستان خستەڕوو وتى : ئامانجى ئێمە وەکو شاندى KNK لە سەردانمان بۆ باشوورى کوردستان بانگهێشتکردنى لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییە کوردستانییەکانە بۆ کۆنفرانسى لۆزان بۆئەوەى هەموومان بتوانین لە سەد ساڵەى ئیمزاکردنى پەیماننامەى لۆزان کارێکى نەتەوەیى ونیشتمانى ئەنجامبدەین، هەروەها ئامانجمانە لایەنە سیاسییەکان و دوورکەوتنەوە لە گرژى و ناکۆکییەکان و راوێژێکى نەتەوەیى لەم رووەوە بێنینە ئارا و کاربکەین بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى نێوان لایەنە سیاسییەکان)، هەروەها وتى: (هاتووین کەوا بە فەرمى بانگهێشتتان بکەین بۆ کۆنفرانسى لۆزان) .

 سکرتێرى گشتیى YNDK وێڕاى بەخێرهاتنکردنى شاندى میوان دەستخۆشى ئەو سەردان و دەستپێشخەرییەى لە شاندى KNK کردو هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن و وتى : ئێمە وەکو YNDK ئەو هەنگاوەى KNK بۆ بەستنى کۆنفرانسى لۆزان بەرز دەنرخێنین و هیواى سەرکەوتن بۆ کۆنفرانسەکە دەخوازین و ئامادەى هەر هاوکارى و پشتیوانییەکین.  هەروەها وتى: ئێمە وەک YNDK باوەڕمان وایە کەوا پێویستە گرژى و ناکۆکى نێوان لایەنە سیاسییەکانى کوردستان لەسەر بنەماى دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن چارەسەربکرێن، لەبەرئەوەى ناکۆکى و دووبەرەکى جگە لە ماڵوێرانى سوودێکى دیکەى نییە و لە ئەنجامدا بە سوودى دوژمن و زیانى گەلى کوردستان تەواو دەبێت، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان هەوڵى یەکڕیزى و لەهەڤهاتن بدەین.، هەروەها مەخموورى وتى : (مانەوەو پێشڤەچوون و سەرکەوتنمان بەندە بە یەکڕیزى و یەکدەنگى و هاوهەڵوێستیمان، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان لەم پێناوەدا کاربکەین، بۆئەمەش پێویستیمان بە مامەڵەیەکى تەندروست و یەکسانە لەگەڵ یەکتردا.).

 مەخموورى ئەوەشى خستەڕوو کەوا پێویستە هەموو لایەک رەچاوى تایبەتمەندى باشوورى کوردستان بکەن و، وتى : (باشوورى کوردستان لە رەوشێکى ناسک و هەستیاردایە، پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان و بە تایبەت لایەنە سیاسییەکانى بەشەکانى دیکەى کوردستان رەچاوى بارودۆخى باشوورى کوردستان بکەن و پاراستنى بە ئەرکێکى نەتەوەیى و نیشتمانى بزانن.).

  لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی هەر چوار بەشى كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوە و یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا, هەر لە دیدارەكەدا هاوسەرۆکى KNK سوپاس و پێزانینی خۆیانی بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند سەبارەت بە هەڵوێستەكانی YNDK لە پرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەكاندا، هەر لە دیدارەکەدا هاوسەرۆکى KNK بانگهێشتنامەى فەرمى KNK ى پێشکەش سکرتێرى گشتیى YNDK کرد بۆ ئەوەى لە کۆنفرانسى لۆزاندا بەشداربێت، کەوا بڕیارە رۆژانى ٢٢ تا ٢٤ ى تەممووزى ئەمساڵ لە لۆزان لە سویسرا بەڕێوەبچێت.

 لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

  • ئافره‌تانی به‌ئه‌مه‌ك و دڵسۆزی كوردستان...
  • رێكخراوه‌كانی ئافره‌تانی كوردستان و جیهان....

٨ی مارس ڕۆژی خه‌بات و قوربانیدانی ئافره‌تانه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان له‌ جیهان، له‌م رۆژه‌دا ئافره‌تان هه‌ستانه‌ سه‌رپێ دژی چه‌وساندنه‌وه‌ و زه‌وتكردنی مافه‌كانیان ده‌نگیان هه‌ڵبڕی بۆ یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له‌پێناو ژیانێكی یه‌كسان. به‌گشتی ئه‌م ڕۆژه‌ بۆ ئافره‌تان  ڕۆژی یه‌كده‌نگی و هاوبه‌شی جیهانییه‌ بۆ زیاتر به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان و هێنانه‌كایه‌ی یه‌كسانی  هه‌لومه‌رجی باشتره‌ بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ره‌وشی ئافره‌تان به‌تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی تا ئیستاش ئافره‌تان به‌جۆره‌ها شێواز دووچاری چه‌وساندنه‌وه‌ و توندوتیژی ده‌بنه‌وه‌، له‌م ڕۆژه‌دا ژنانی جیهان به‌ شێوازی جیاواز داواكاری و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌خه‌نه‌ڕوو، جه‌خت له‌ به‌رده‌وامیی خه‌بات و تێكۆشانیان ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ پێناو به‌دیهێنانی جیهانێكی ئارام بۆ خۆیان كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی تێیدا ده‌ژین كه‌ دوور بێ له‌ هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسی توندوتیژی له‌سه‌ریان.

جێگه‌ی ئاماژه‌پێكردنه‌ ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ی له‌ ساڵانی رابردوو له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوونه‌ یان هه‌مواركراون و كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش جێبه‌جێیان كردووه‌، هه‌مووی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی ئافره‌تاندا بووه‌،‌ به‌هۆیانه‌وه‌ پرسی ئافره‌ت پێشكه‌وتنی باش و به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ دیوه‌و وایكردووه‌ كه‌ ئافره‌ت له ‌كوردستان ڕۆڵی باش و به‌رچاویان هه‌بێ له‌ ده‌زگاكانی حكومه‌ت و كاری رێكخراوه‌یی و حزبی، به‌ڵام جێگه‌ی داخه‌ تا ئێستاش توندو تیژی دژ به‌ئافره‌تان هه‌ر ماوه و ژن كوشتن به‌بیانووی جۆراوجۆر له‌ هه‌رێمی كوردستان زۆربووه‌ بۆته‌وه‌ دیارده‌.

ئێمه‌ له‌بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان BANK ئه‌م رۆژه‌ له‌خۆمان و ئافره‌تانی كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین، وه‌كو پێشتر به‌رده‌وام ده‌بین له‌كاری رێكخراوه‌یی خۆمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ باشتركردنی ره‌وشی ئافره‌تان و نه‌هێشتنی توندی تیژی له‌دژیان و كار ده‌كه‌ین بۆ گۆڕین و هه‌مواركردنی هه‌موو ئه‌و یاساییانه‌ی دژی ئافره‌تانن و هه‌وڵده‌ده‌ین نه‌ك ته‌نیا ئه‌و رۆژه‌ له‌ هه‌شتی مارس گرنگی به‌ چاككردنی ره‌وشی ئافره‌تان بدرێت، به‌ڵكو هه‌موو رۆژه‌كان كار بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی ئافره‌تان بكه‌ین تاوه‌كو ئافره‌تان پارێزراو بن چیتر دووچاری توندو تیژی و كوشتن و سه‌تاندن نه‌بنه‌وه‌، سه‌ركه‌وتوو بێت خه‌باتی نه‌پساوه‌ی ئافره‌تان له‌پێناو یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری.

 

بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانBANK

8ی مارس 2023ى زایینی

میدیا- هۆڵه‌ندا

له‌سه‌ر بانگهێشتی پارتی دیموكراتی كوردستان پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشەممە رێكه‌وتی 5-3-2023 له ‌شاری بورمیراندی هۆڵه‌ندا، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان و كه‌سایه‌تی و نوێنه‌رانی هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و سه‌فاره‌تی عێراق له‌هۆله‌ندا، له‌ مه‌ڕاسیمێكى شایسته‌دا یادى 44 ساڵه‌ی كۆچی دوایى ڕابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى كوردستان مه‌لا مسته‌فاى بارزانی به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK به‌شداربوو، په‌یامی هاوخه‌می و ماته‌مینی به‌ لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندای پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند و تاجه‌گوڵینه‌ی‌ له‌سه‌ر وێنه‌ی بارزانی نه‌مر دانا، هه‌روه‌ها له‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌‌دا وه‌ك ڕێزلێنانێك له‌ خه‌بات و مێژووی پڕ سه‌ر‌وه‌ری ئه‌و سه‌ركرده‌ مه‌زنه‌، كۆمه‌ڵێك وتار و شیعر و برگه‌ی تایبه‌ت و به‌ڵگه‌فیلم ده‌رباره‌ی ژیان و خه‌باتی مه‌لا مسته‌فا بارزانی سه‌ركرده ‌و رێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی پێشكه‌شكران.

هێژای گوتنێیه‌ مەلا مستەفای بارزانی، لە 1/3/1979دا، لە ئەمریکا، کۆچی دوایی کرد و پاشان تەرمەکەی بۆ شاری شنۆی ڕۆژھەڵاتی کوردستان گوازرایەوە. پاش ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991 لە رێورەسمێکی شكۆداردا، ته‌رمی پیرۆزی گه‌ڕێندرایه‌وه‌ زێدی خۆی و له‌ بارزان به‌ خاك سپێردرا.

   میدیا- چوارقوڕنه‌

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری دیموكراتی كوردستانBRDK له‌ چوارقوڕنه‌ ده‌كات، سەبارەت بە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و چەند پرسێكی دیكە گفتوگۆیان كرد .

ئێواره‌ی رۆژی شەممە رێكه‌وتی 4-3-2023، هه‌ڤاڵ د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK و به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هاوڕێ هاوتا ره‌سول له‌ حزبى شیوعى كوردستان و خه‌لیل مه‌حمود ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان له‌ شاری چوارقوڕنه‌ سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ن و  بەگەرمی لە لایەن بەڕێزان (عه‌بدوڵڵا نازه‌نینی سكرتێری گشتی و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیBRDK ) پێشوازییان لێكرا.

لەدیدارێکه‌دا دوای هه‌واڵ پرسین له‌ به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا نازه‌نینی كه‌ماوه‌یه‌كه‌ نه‌شته‌گه‌ری بۆ كرابوو، له‌به‌رامبه‌ردا سوپاسیكردن، هه‌روه‌ها گفتوگۆ ده‌رباره‌ی  رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان  بۆ پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و به‌دەستهێنانی ته‌واوی مافەكانی گەلی كوردستان

میدیا - سلێمانی
كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان KNKكۆبوونەوەی خۆی به‌ئاماده‌بوونی هاوسه‌رۆك و  ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لە پارێزگای سلێمانی ساز ده‌كات.
رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 4/3/2023 شاندێكی كۆنسه‌ی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK)‌  كه ‌له‌ ئه‌وروپا هاتبوونه‌ باشووری كوردستان پێكهاتبوون له ‌هه‌ڤاڵان ( ئه‌حمه‌د قه‌ره‌مووس هاوسه‌رۆكی KNKو ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تیKNK)، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK)‌ له ‌هۆڵی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌تCDO له‌ پارێزگای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كانی كۆمیته‌ی باشووری KNK و ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه‌ و جیهان ئه‌نجامدا، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا‌ شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌شدار بوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا‌ گفتوگۆی چڕ له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كان كرا و له‌م باره‌یه‌وه‌ شاخه‌وان خالید به‌ ئه‌ندامانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی راگه‌یاند: " پێویسته‌ KNK دوور له‌ ده‌ستێوه‌ردان چه‌ترێكی نه‌ته‌وه‌یی  و كار بۆ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی بكات و ده‌رباره‌ی بارودۆخی ئێستای كوردستانیش زۆر هه‌ستیاره‌ و داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردستان به‌ ‌رێگه‌ی جیاواز دژایه‌تی گه‌لی كوردستان و مافه‌كانمان ده‌كه‌ن، بۆیه‌ ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان یه‌كریز و یه‌كده‌نگ بین و به‌ره‌نگاری ئه‌و دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی و داگیركارییه‌ ببینه‌وه‌، هه‌روه‌ها پێویسته‌ حزب و لایه‌نه‌كانی كوردستانی كێشه‌كان به‌گفتوگۆ و دیالۆگ چاره‌سه‌ربكه‌ن و به‌هه‌موو لایه‌كمان پارێزگاری له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان له‌باشوور و رۆژئاوای وڵات بكه‌ین.