میدیا- هه‌ولێر
ئەمڕۆ شەممە 18-03-2023 له‌شاری هه‌ولێر (7) حزب و لایه‌نی سیاسی كوردستانی کۆدەبنەوە، ئامانج لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی رەوشی سیاسی کوردستان لایەنەکانی بەشدار لە کۆبوونەوە هاوڕابوون لەسەر پێویستیی چارەسەر کردنی کێشە نێوخۆییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە رێگەی دیالۆگی بەردەوامەوە.
لە تەوەرێکی دیکەدا، کۆبونەوە لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و لایەنەکان جەختیان کرد لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد، کە زامنی سەقامگیریی سیاسییە لە باشووری کوردستاندا.
جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه هه‌ڤاڵان شاكر هاشم و پاڵه گه‌ردی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كرد.
ده‌قی راگه‌یاندنی كۆبوونه‌وه‌كه:
سەعات 10ی رۆژی 18-03-2023، ئەو حزبانەی ناومان لە خوارەوە هاتووە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان کۆبووینەوە. کۆبوونەوە گفتوگۆی لەبارەی رەوشی سیاسی کوردستان کرد و لایەنەکانی بەشدار لە کۆبوونەوە هاوڕابوون لەسەر پێویستیی چارەسەر کردنی کێشە نێوخۆییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە رێگەی دیالۆگی بەردەوامەوە.
لە تەوەرێکی دیکەدا، کۆبونەوە لەسەر پرسی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەستا و لایەنەکان جەختیان کرد لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد، کە زامنی سەقامگیریی سیاسییە لە هەرێمی کوردستاندا.
کۆبوونەوەی لایەنەکان لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی کوردستان و کۆتای پێکهاتەکان جەخت لەسەر ئەم بنەمایانەی دەکات :
یەکەم : هەرچەندە ئێمە لەگەڵ هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردن نەبووین و نین و داوامان دەکرد هەڵبژاردن دوا نەخرێت و هەردەم جەختمان لەسەر یەک بازنەیی کردۆتەوە، بەڵام لەوە دەچێت ڕێککەوتنی پێشوەخت بۆ هەموارکردنی یاساکە کرابێت. ئێمە لە کاتی گۆڕینی سیستەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە یەک بازنەیی بۆ فرە بازنەیی داوا دەکەین هەمواری یاساکە بە شێوەیەک بێ کە دەستەبەری فرە حزبی و بەرەوپێشچوونی پرۆسەی دیموكراسی و بە هەندوەرگرتنی دەنگی هاونیشتمانیان و عەدالەتی نوێنەرایەتی بکات لە هەرێمی کوردستاندا.
دووەم : جەخت لەسەر هەڵبژاردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی کوردستان دەکەینەوە لەسەر بنەمای پیشەیی و بێ لایەنی، هاوکات پێداویستییەکانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد دابین بکرێت.
سێیەم : سەبارەت بە نوێنەرایەتی پێکهاتەکانی کوردستان لە پەرلەماندا، کۆبوونەوە پێیوایە لە هەر گۆڕانکارییەک لە یاساکەدا دەبێ رەچاوی ویستی پێکهاتەکان بکرێ.
1- حزبی شیوعی کوردستان
2- پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
3- پارتی رەنجدەرانی کوردستان
4- پارتی پارێزگارانی کوردستان
5- یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان
6- بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
7- حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
18ی ئاداری 2023ی زایینی
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ڕۆژى ١٦ / ٣ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى ناوەندى قاهیرە بۆ لێکۆڵینەوەى کوردى كرد‌و، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و چالاکییەکانى ناوەندەکە كرد.
پێشنیوەڕۆى ڕۆژى پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە بەڕێز (سەید عەبدولفەتاح سەرۆکى ناوەندى قاهیرە بۆ لێکۆڵینەوەى کوردى)، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى سیاسى کوردستان و کەشى پێکەوەژیانى نەتەوەو پێکهاتەکانى کوردستان کرد و، لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا سەرۆکى سەرۆکى ناوەندى قاهیرە بۆ لێکۆڵینەوەى کوردى پوختەیەکى سەبارەت بە کار‌و چالاکییەکانى ناوەندەکەیان باسکرد.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
شایانى باسە (ناوەندى قاهیرە بۆ لێکۆڵینەوەى کوردى)، ناوەندێکى عەرەبییە و بارەگاکەى لە قاهیرەى پایتەختى میسرەو بایەخ بە لێکۆڵینەوە لەسەر پرسى سیاسى و کۆمەڵایەتى و کلتورى کوردى دەدات و، لەم رووەوە دەیان سەدان کتێب و لێکۆڵنەوەى چاپ و بڵاوکردۆتەوە.
میدیا- لاهای هۆڵه‌ندا
ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی ١٦-٣-٢٠٢٣ مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له لاهای- هۆله‌ندا، به‌شداری (35)ه‌مین ساڵوه‌گه‌ری كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات. یادكردنه‌وه‌كه له‌به‌رده‌م opcw ده‌زگای نه‌هێشتنی چه‌كی كیمیایی قه‌ده‌غه‌كراو ئه‌نجامدرا و چاڵاكییه‌كه به به‌شداری ژماره‌یه‌ك حزب و چاڵاكوان و كه‌سایه‌تی له لایه‌ن هه‌ڤكاری پارت ولایه‌نه سیاسییه‌كان رێكخرابوو.
له‌مه‌ڕاسیمه‌كه تاجه‌گوڵینه‌ی رێز و وه‌فاداری له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه، مۆنۆمێنتی عومه‌ری خاوه‌ر له‌ناو ده‌زگای opcw دانرا.
یادكردنه‌وه‌ی ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌كاتێكدایه، ئه‌مساڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی عێراق به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك بڕیاری به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی ده‌ركرد و له‌ئێستاشدا بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گه‌یشتوه‌ته په‌رله‌مانی عێراق و هه‌وڵده‌درێت به‌زووترین كات بڕیاره‌كه بخرێته دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه.
میدیا- هه‌ولێر
به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى نوێی كوردى و (28)ه‌مین ساڵيادى دامه‌زراندنى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK، رۆژى شه‌ممه رێكه‌وتى 18/3/2023 له كاتژمێر( 9ی به‌یانی تا 1ی پاشنیوه‌ڕۆ) له باره‌گاى مه‌كته‌بى سياسىYNDK له‌هه‌ولێر، پێشوازى له ميوانه به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌ين.... به‌هاتنتان سه‌رفراز و سه‌ربڵند ده‌بين.
میدیا- هه‌ولێر
به‌بۆنه‌ی (28)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نەتەوەیی دیموکراتی كوردستان YNDK كاك عارف باوه‌جانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان ، په‌یامی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سكرتێری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی YNDK ده‌كات، وێرای پیرۆزبایی ساڵیاد و جه‌ژنی نه‌ورۆز له په‌یامه‌كه جەخت دەكەنه‌وه لەسەر هاوخەباتی و یەكڕیزیی و تەبایی بۆ پاراستنی دەسكەوتەكان و به هەموو لایەك هەوڵ بدەین بناغەی ئەو هەماهەنگییە زیاتر پتەوتر و بەهێزتر بكەین لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی و دابین كردنی ئایندەیەكی رۆشنتر و گەشتر بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه
بابەت: پیڕۆزبایی لە یادی ٢٨ ساڵەی یندک
بەڕێز: کاک غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتی.
بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و گشت ئەندامانی یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان.
بە ناوی گشت هەڤاڵ و هاوبیرانم لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و دەستەی گارگێڕی و گشت ئەندامانی پارتەکەمان پارتی سەربەستیی کوردستان، گەرمترین پیڕۆزبایی یادی ٢٨ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستانتان ئاراستە دەکەم.
هیواخوازین بەردەوام لە سەرکەوتن و پیشکەوتنی زیاتردا بتانبینین.
بۆ هیچ لایەنێکی نیشتیمانی کوردستانی شاراوە نییە کە: یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان، بە واتای ناوەکەی خۆی و کردارەکەی، سەلماندوویەتی کە لایەنێکی نەتەەیی و خەمخۆری ناسنامە ومێژوو بیری سەربەخۆیی کوردستانی مەزن بووەو هەیە. بەردەوامیش لە هەوڵی یەکڕیزی و تەباییە نەتەوەییدایە.
YNDK لە مێژووی دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە تا ئێستاش جێگە وپێگەی خۆی هەیە، وەک PSK هەرگیز ناتوانین لە مێژووی خۆماندا پێوەندییە دۆستایەتییەکان وهەڵویستە نەتەوەییەکانی ئەم یەکێتییە تێکۆشەرە لە یاد بکەین.
هەر ئاهەنگ و خۆشی وسەرکەوتنێکی ئێوەی بەرێز بە هی خۆمان دەزانین.
هەر لەو پێوەندییەشدا پیڕۆزبایی نەورۆز و ساڵی نۆیی کوردەواری ئاراستە گشت ئێوەی ڕێزدار دەکەین، و هیوخوازین کە نەورۆزی ئەمساڵ مزگێنی هێنەری ڕزگاریی خاکی داگیرکراوی وڵاتەکەمان بێت لە ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان.
هەر شاد و سەرکەوتوو سەرفراز بن.
براو هاوبیرتان
عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
نەورۆزی ٢٧٢٣ی کوردی. مارسی ٢٠٢٣ی زاینی
به‌بۆنه‌ی (28)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نەتەوەیی دیموکراتی كوردستان YNDK مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان، په‌یامی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی YNDK ده‌كات، وێرای پیرۆزبایی له په‌یامه‌كه جەخت دەكەنه‌وه لەسەر یەكڕیزیی و تەبایی بۆ پاراستنی دەسكەوتەكان و، هەموو لایەكمان هەوڵ بدەین بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی نیشتمان و هاووڵاتییانی كوردستان لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی وڵات و دابین كردنی ئایندەیەكی رۆشنتر و گەشتر بۆ گەلی كوردستان.
- جەماوەری دڵسۆزی كوردستان .
- كەسوكار و بنەماڵەی سەربەرزى شەهیدانی هەڵەبجە و كوردستان .
(35) ساڵ به‌ر له‌ئه‌مڕۆ لە رۆژی 16/3/1988، رژێمی بەعسی له‌ناوچوو لە پرۆسه‌ی جینۆسایدكردنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به به‌رچاوی هه‌موو دونیا زۆر هۆڤیانه شاری هەڵەبجەی كیمیابارانكرد و خه‌ڵكه سڤیله‌كه‌ی نوقمی ژه‌هر و كیمیایی كرد، له ئه‌نجامدا زیاتر لە پێنج هەزار هاووڵاتی شاری هه‌ڵه‌بجه شەهید بوون و هەزارانی دیكەش بریندار بوون و ژماره‌یه‌كی زۆریش ئاواره‌ی سەرسنوورەكان بوون.
كارەساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە، تاوانێكی گه‌وره‌ی نه‌وه‌ك دژ به‌هه‌ڵه‌بجه به‌ڵكو دژی هه‌موو مرۆڤایه‌تی بوو، هیچ هۆكارێك نەبوو بۆ بەكارهێنانی كیمیایی لە دژی خەڵكی سڤیل و كاسبكار و كرێكار و فه‌رمانبه‌ری شاری هەڵەبجە، كیمیابارانكردنی ئه‌و شاره ته‌نیا له‌به‌ر كوردبوونیان بوو، رژێمی به‌عسی ئەوسای عێراق ئەو كۆمەڵكوژییەی بە بەرچاوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان UN و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌موو ده‌وڵه‌تانی بڕیار به‌ده‌ستی جیهان ئەنجامدا، شارێكی به‌ته‌واوی نوقمی كیمیایی كرد و، له‌م كاته‌دا هیچ دەوڵەت و رێكخراو و دامه‌زراوه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بەرامبەر ئەو تاوانە گه‌وره‌یه دەنگیان هەڵنەبڕی و هەڵوێستیان وەرنەگرت، بۆیه پێویسته هەموو ئەم دەوڵەت و كۆمپانیایانەی كە له‌وكاته‌دا هاوكاری رژێمی بەعسیان كردووە بۆ بەدەستهێنانی ئەم گازی كیمیایی قه‌ده‌غه‌كراوه و تا ئێستا هیچ رێكارێكی یاساییان ده‌رهه‌قنه‌كراوه له دادگای نێوده‌وڵه‌تی دادگایی بكرێن و قەرەبووش به زیانلێكه‌وتووانى هەڵەبجە بده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تائێستاش به‌ركه‌وتووانی گازی كیمیایی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ده‌ست نه‌خۆشی و شوێنه‌واری ژه‌هراویبوون ده‌ناڵێنن و ژیان و باری ته‌ندروستییان له‌مه‌ترسیدایه، بۆیه پێویسته هه‌روه‌ك چۆن چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به فه‌رمی هه‌ڵه‌بجه‌ی به پارێزگا ناساند، به‌شێوه‌ی كرداری رێكاری به‌پارێزگاربوونه‌كه به خزمه‌تكردنی ئه‌و شاره بێنازه ئه‌نجامبده‌ن و شوێنەواری گازی كیمیایی لەسەر ژینگەی هەڵەبجە و دەوروبەری پاكبكنه‌وه، له‌هه‌مان كاتدا پێویسته حكومەتی عێراق تەواوی زیانلێكەوتووانی گازی كیمیایی قەرەبوو بكاتەوە و، هه‌روه‌ها پێویسته ئەو بریندارانەی كە تا ئێستا لە دەست ئازاری نەخۆشییەكانیان به‌هۆی شوێنه‌واری كیمیایی له‌سه‌ر جه‌سته و چاویان دەناڵێنن، بەمەبەستی چارەسەركردنیان بنێردرێنە دەرەوەی وڵات.
ئێمە لە یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ؛ لە ساڵیادى کیمابارانکردنى هەڵەبجەدا، داوا لە تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان دەکەین کەوا ناکۆکى و ململانێ حزبییەکانیان بخەنە لاوەو رەچاوى بەرژەوەندى نەتەوەیى و نیشتمانیی كوردستان بکەن و کاربکەن بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى، لەبەرئەوەى یەکڕیزى و یەکدەنگیمان کاریگەرترین چەکە بۆ پاراستنی ئه‌زموونه‌كه‌مان و به‌دیهێنانی خه‌ونی شه‌هیدان و ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی کوردستان.
- نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی هەڵەبجە و تەواوى شەهیدانی رێی ئازادی و سەربەخۆیی كوردستان.
مەكتەبی سیاسيی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
25ی رەشەمێی 2722ی كوردی
16ی ئاداری 2023ی زایینی
میدیا-هه‌ولێر
شاندێكی پارتى دیموکراتى گەلانHDP سه‌ردانی YNDK دەكات، لەدیدارەكەدا شاندی HDPبه‌شێوه‌ی فه‌رمی داوه‌تنامه‌ی به‌شداری له جه‌ژنی نه‌ورۆز له ئامه‌دی باكووری كوردستان و پاڵپشتیكردنیان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا پێشكه‌ش بهYNDK كرد.
رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 14-3-2023 شاندێكی پارتى دیموکراتى گەلانHDP كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان( موراد ساریساك په‌رله‌مانتاری شاری وان و ناهیده ئه‌رمش نوێنه‌ری هه‌ده‌په له باشووری كوردستان)، سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK یان كرد، پێشوازیكران له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵان ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مه‌كته‌بی سیاسی و د.عبدالله عه‌دۆ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل و ئه‌رسه‌لان كاروانی كارگێڕانی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان)، له‌دیداره‌كه‌دا شاندی HDP به‌شێوه‌ی فه‌رمی داوه‌تنامه‌ی به‌شداریكردن له جه‌ژنی نه‌ورۆز له ئامه‌دی باكووری كوردستان و پاڵپشتیكردنیان له هه‌ڵبژاردنی توركیا پێشكه‌ش بهYNDK كرد و سوپاسی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی كاری هاوبه‌شیی نێوان HDP و YNDK یان له پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان كرد، له له‌به‌رامبه‌ردا شاندی YNDK سوپاسی داوه‌تنامه‌كه‌یان كرد و هه‌روه‌ها جارێكی دیكه پاڵپشتی خۆیان بۆ هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردن و خه‌بات و تێكۆشیان به‌گشتی كرد، هه‌روه‌ها باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی باشوور و رۆژئاوای وڵات و به‌دەستهێنانی ته‌واوی مافەكانی گەلی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەله‌كه‌مان كرا.
عقدت اللجنة القيادیة للإتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK يوم السبت 11/3/2023 بأشراف الأخ غفورمخموري السكرتير العام لـ YNDK اجتماعه الأعتيادي في مقر المكتب السياسي لـ YNDK بمدينة أربيل، وجرى خلال الإجتماع بحث الأوضاع السياسية لكوردستان والعراق والمنطقة والعمل النضالي لـ YNDK :
جنوب كوردستان: جنوب كوردستان يعاني اوضاعاً سياسية حساسة، حيث الوسط السياسي لكوردستان مشتت ومبعثر، والأطراف السياسية الحاكمة مستمرة في نزاعاتها وصراعاتها، لقد أحدثت الأوضاع مزيداً من القلق، لذا نجد من الضرورة أن يتم بأسرع وقت تنظيم وترتيب البيت الكوردستاني والوسط السياسي، ومن اجل ذلك نرى من الأهمية بمكان أنّ يتم تشكيل اطار كوردستاني ليضم عموم القوى والأطراف الكوردستانية، وهذا يصبح عاملاً ليجعل كل القوى السياسية متفقةً وذات كلمة موحدة حول المسائل القومية والوطنية، لاسيما في هذه المرحلة الحساسة والمصيرية، حيث يقوم محتلو كوردستان من كل الجهات بتهديد كوردستان، لا يزال العراق لن یرغب تطبيق المادة 140 ودفع المستحقات المالية لكوردستان، وكما هو معلوم من جهة، يقوم النظام التركي بقصف المناطق الحدودية بصورة مستمرة ما يؤدي ذلك الى تهجير واستشهاد المواطنين العزل، ومن جهة أخرى فإن ايران تواصل اطلاق تهديداتها ضد جنوب كوردستان، ومن جانبنا ندين ونشجب بشدة كل اعتداءات المحتلين على كوردستان، وندعو المجتمع الدولي أنْ لايكون متفرجاً فقط، بل يكون لديه موقف ولن يبقى صامتاً ازاء هذا الأعتداء، إنّ هذه المخططات والتهديدات التي تواجه شعب كوردستان وتجربته، هي مؤامرة إقلیمیة مبرمجة وكبيرة ضد شعب كوردستان، حيث ان هذه المؤمرات تحاك منذ فترة ليتم تنفيذها، ومما لاشك فيه إنّ وحدة الصف والكلمة هي أقوى سلاح لمواجهة وتفكيك وافشال تلك المؤمرات والمحاولات اليائسة لأعدائنا.
حول اسلوب ادارة كوردستان: نحن كـــ YNDK نجد من الضروري اجراء اصلاحات عامة في كل المرافق الأدارية في كوردستان، نحن كـ YNDK نساند وندعم خطوات حكومة كوردستان لتنظيم مؤسسات كوردستان وإضفاء الطابع المؤسسي عليها، ونطالب حكومة اقليم كوردستان أن تنظم عموم المؤسسات والأجهزة في كوردستان بشكل عصري، لتصبح حكومة موحدة لكل شعب كوردستان، ومن اجل ذلك ينبغي ازالة آثار الأدارتين وتنظيم الحكومة على كل المستويات، ونحن بأنتظار أنْ تتخذ حكومة كوردستان الخطوات البناءة لتقديم مزيد من الخدمات ومكافحة الفساد واللاعدالة الأجتماعية والسياسية والأقتصادية والتحزب واللامساواة، كما على حكومة كوردستان ايلاء الأهتمام الأكثر بالموظفين والمعلمين والمتقاعدين وعوائل الشهداء و ذوي الأحتياجات الخاصة وصرف رواتبهم في مواعيدها، في الوقت نفسه ، يجب أن يعمل على إجراء انتخابات نظيفة وخالية من التزوير في كوردستان هذا العام. والعمل من اجل تحسين الأوضاع المعيشية لشعب كوردستان، كما عليها العمل في مفاوضاتها مع العراق لتطبيق المادة (140) من اجل اعادة كركوك ومخمور وكافة المناطق التي احتلها الجيش العراقي المحتل وفق مخطط مشؤوم وخبيث، وفي المرحلة الحالية يجب مطالبة الحكومة العراقية أن تقدم خدمات أكثر للمناطق المستقطعة من كوردستان، وايصال كافة الخدمات الأساسية اليها، وتحافظ على سلامة وأمن تلك المناطق.
حول تعامل الحكومة مع الأحزاب والقوى السياسية الكوردستانية: يجب على حكومة كوردستان أنْ تتعامل مع عموم القوى والأطراف السياسية الكوردستانية معاملة مساواة وعادلة وصحية، ومن اجل ذلك من الممكن انشاء هيئة (بورد) خاص ليصبح نقطة علاقات بين الحكومة والأحزاب والأطراف السياسية الكوردستانية.
شمال كوردستان: نحن في YNDK نعرب عن دعمنا لنضال الشمال، وندين كافة الأعتداءات التي تشنها دولة تركيا المحتلة على البرلمانيين الكورد والبلديات ومنظمات المجتمع المدني والنشطاء المدنيين، انّ هذه الأعتداءات التركية تثبت هذه الحقيقة بأنّ تركيا تقف ضد كل أشكال النضال المدني والبرلماني والسياسي في شمال كوردستان، كما انّ السياسة العدائية لتركيا تثبت الحقيقة بأنها تقف ضد كل مطالب ومكاسب شعب كوردستان، سوا‌ء كانت في أي جزء من كوردستان، ندعو المجتمع الدولي الى أنْ لايقف مكتوف الأيدي ازاء هذه الأعتداءات التركية، بالرغم من الصعوبات التي تواجه نضال شعبنا في الشمال، فإنّ النضال مستمر وقد حقق تقدماً مميزاً، نحن سعداء بتقدم نضال شعبنا في هذا الجز‌ء من البلاد، نتمنى أنْ يكون هذا عاملاً رئيساً لمزيد من التقدم والنصر والوصول الى حقوق شعبنا المشروعة.
شرق كوردستان: نحن كـ YNDK نثمن عالياً جهود تقارب الأطراف السياسية في هذا الجز‌ء من البلاد، ونرى أنّ عمل عموم القوى والأطراف السياسية في شرق البلاد من اجل جمع قواها وطاقاتها أمراً مهماً، وتشكيل جبهة سياسية واسعة فيما بينها، تضم كل القوى والأطراف السياسية في الشرق، لتكون مستعدة لأي إحتمالات أو مستجدات التي قد تحدث على صعيد المنطقة، وفي نفس الوقت نحيي كل النشطاء الذين كانوا يطالبون بحريتهم وحقوقهم من خلال المظاهرات المدنية في الماضي وحتى الآن، وفي الوقت ذاته نبعث بتحياتنا واحترامنا الى المعتقلين السياسيين في المعتقلات الإيرانية ونثمن عالياً نضالهم وصمودهم، وندعو المجتمع الدولي ومنظمات حقوق الأنسان السعي الى المحافظة على أرواح الناشطين في المعتقلات الإيرانية، والضغط على النظام الإيراني ليكّف عن اعدام الشباب والناشطين الكورد.
غرب كوردستان: نحن كــ YNDK نعلن مرة اخرى دعمنا لنضال وكفاح غرب كوردستان ونثمن عالياً تقدم وانتصارات غرب كوردستان، ونرى من الأهمية أنْ تكون عموم القوى والأطراف السياسية في هذا الجز‌ء من البلاد موحدة وذات موقف موحد والعمل معاً والأبتعاد عن الصراعات الحزبية، وأن تمارس الكوردايتي بدل العمل الحزبي، وتراعي المصلحة القومية والنأي عن أية اضطرابات والخلافات، وفي الوقت ذاته ندين كل الهجمات والأعتداءات التي تشنها الدولة التركية المحتلة ضد غرب كوردستان وندعو المجتمع الدولي الى اتخاذ موقف ازاء الدولة التركية.
المؤتمر القومي الكوردستاني: نحن كــ YNDK نؤكد مرة أخرى على عقد مؤتمر قومي كوردستاني بمشاركة عموم القوى والأطراف السياسية في كوردستان الكبرى، نحن نعتبرعقد المؤتمر القومي الكوردستاني في هذا الوقت الحساس مهمة قومية ووطنية، وننظر اليه كخطوة لتوحيد صفوف وكلمة شعب كوردستان على صعيد كوردستان الكبرى.
الذكرى السنوية لتأسيس YNDK: يدخل YNDK في نوروز هذا العام ذكرى تأسيسه (28) الثامنة والعشرين، لقد ولد وأُعلن YNDK كتنظيم قومي وجماهيري على الساحة السياسية والثقافية الكوردستانية في نوروز عام 1995، وأصبح مبشراً لجمع وتربية وتوجيه ذوي الفكر القومي المشترك و حماة الوطن والوطنيين نحو العمل والنضال، إنّ YNDK تمكن في الفترة القصيرة لعمله ونضاله من الظهور بسبب عمله المتواصل في الخدمة والعمل من اجل استقلال كوردستان، كما استطاع التأثير على المسائل القومية والسياسية، واذ نحتفل هذا العام بالذكرى ال(28) لولادته، نعاهد شعب كوردستان كما كنا دائماً أنْ نكون في خندق الجماهير وندافع عن حقوقها المشروعة والمتعلقة بأهدافها ومبادئها القومية والوطنية.
العراق: يرى YNDK إنه لم يطرأ اي تغيير ايجابي في سياسة ومواقف السلطات العراقية للتقارب مع كوردستان، حيث معاداة هذه السلطات لتطلعات وطموحات شعب كوردستان مستمرة، وإنّ الظروف التي يمر بها العراق حالياً هي ثمرة العقلية الفردية والدكتاتورية للحكومة الطائفية والمذهبية خلال السنوات المنصرمة والتي كانت سبباً لهذه العقلية والأوضاع الشاذة، في إعتقادنا ووفق تجربة الكورد مع الأنظمة العراقية السابقة نتوصل الى حقيقة وهي أنّنا لايمكن أنْ نثق بالسلطات العراقية، ولاشك أن السلطات الحالية تريد اعادة ذات السياسة الخاطئة للحكومات العراقية السابقة، نظراتها هي ذات نظرات السلطات السابقة، وهذا يؤكد حقيقة وهي أنّ عقلية السلطات العراقية جامدة ولاتتغير، وأنّ وجهات نظر الكثير منهم هي وجهات نظر الحكومات السابقة ذاتها لحل القضية الكوردية، الكثير من المسؤولين العراقيين يقدمون منطق الغرور والعسكرة على منطق الحوار والتفاهم، لقد مرت فترة على انتخاب البرلمان العراقي الجديد، ولكن الصراعات بين الأطراف السياسية حالت دون انتخاب رئيس الجمهوریة حتى الآن وكذلك عدم تشكيل الحكومة الجديدة، وفي هكذا أوضاع على القوى السياسية الكوردستانية السعي لتوحيد الصفوف والكلمة، والعمل كفريق واحد في التعامل مع القوى العراقية وليس كأحزاب منفردة، إنَّ وحدتنا سوف تعزز موقعنا الكوردستاني وتقرّبنا من تحقيق طموحاتنا.
أوضاع المنطقة: يعتقد YNDK أن الشرق الأوسط يمر بأوضاع حساسة ومعقدة وأمام مستجدات يومية، ولاسيما بعد حرب وهجمات روسيا على اوكرانيا، لاشك إنّ لهذه الحرب التأثير على الأوضاع السياسية للمنطقة والعالم، وسيكون لهذه المستجدات والأحداث وقعها على الأوضاع الحالية في كوردستان والحركات التحررية للمنطقة، وللأسف نحن كشعب كوردستان ليس لدينا برنامج قومي ووطني لكيفية التعامل مع المستجدات بسبب الصراعات السياسية بين الأطراف السياسية.
ينبغي علينا كشعب كوردستان وفي هكذا أوضاع صياغة برنامج عمل قومي ووطني لكيفية التعامل مع المستجدات والأحداث، كما على اخوتنا في الأجزاء الأخرى من كوردستان توحيد صفوفهم وتعزيز عملهم ونضالهم وأنْ يخطوا نحو الحرية والأنعتاق، وفي الوقت ذاته نرى أنه من الممكن الأستفادة من التحولات التي تحدث للعمل من أجل حرية واستقلال كوردستان، لنجعل ربيع هذا العام (2023) ربيع الكورد.
عمل و نضال YNDK: وفي المحور الأخير للإجتماع جرى بحث عمل ونضال YNDK في الفترة الماضية و تقييمها، وتم وضع برنامج عمل جديد لعمل ونضال YNDK، هذا واختتم الأجتماع برنامج عمله بكل نجاح.
اللجنة القيادية
للإتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK
11/3/2022 اربيل- جنوب كوردستان