yndk

yndk

میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٩ / ٣ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان كردو، کە بەمەبەستى پێشکەشکردنى پیرۆزبایی بەبۆنەى (٢٨)ەمین ساڵیادى دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK سەردانى YNDK یان کرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵان (د. عەبدوڵڵا عەدۆ و قەهار تاهیر ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK) پێشوازیانكرد لە بەڕێز (مام خدر رووسى سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان و شاتدى یاوەرى)، بەڕێزیان بە بۆنەى (٢٨)ەمین ساڵیادى دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK ، پیرۆزبایى لە سکرتێرى گشتیى و سەرکردایەتیى YNDK کردو هیواى پێشڤەچوون و گەشەسەندنى زیاترو سەرکەوتنى بۆ YNDK خواست.
سکرتێرى گشتیى YNDK لەلایەن خۆیەوە سوپاس و سڵاوو رێزى خۆیان و سەرکردایەتیى YNDKى بە بەڕێزیان راگەیاندو، سوپاسى ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەى کردن.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٠ / ٣ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندى رەوتى حیکمەى نیشتمانى كردو، کە بەمەبەستى پێشکەشکردنى پیرۆزبایی بەبۆنەى (٢٨)ەمین ساڵیادى دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK سەردانى YNDK یان کرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵان (قەهار تاهیر ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى و جەلال سمایل و زوبێر عومەر ئەندامانى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK) پێشوازیانكرد لە بەڕێز (سەباح سالحى بەرپرسى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و بەرپرسى مەکتەبى هەرێمى کوردستانى رەوتى حیکمەى نیشتمانى و شاندى یاوەرى)، بەڕێزیان بە بۆنەى (٢٨)ەمین ساڵیادى دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK ، ناوى سەماحەتى سەید عەمار حەکیم سەرۆکى رەوتى حیکمە و سەرکردایەتیى رەوتى حیکمە پیرۆزبایى لە سکرتێرى گشتیى و سەرکردایەتیى YNDK کردو هیواى پێشڤەچوون و گەشەسەندنى زیاترو سەرکەوتنى بۆ YNDK خواست.
سکرتێرى گشتیى YNDK لەلایەن خۆیەوە سوپاس و سڵاوو رێزى خۆیان و سەرکردایەتیى YNDKى بە بەڕێزیان راگەیاندو، سوپاسى ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەى کردن.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پێشڤەبردن و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنى خەڵکى عێراق و كوردستان.

میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ئەمڕۆ، ٢٠ / ٣ / ٢٠٢٣ ، میرى ئێزدیان لە کوردستان و جیهان لە رێى پەیوەندى تەلەفۆنى پەیوەندى بە سکرتێرى گشتیى YNDK کرد و، وێڕاى هەواڵپرسین, بەبۆنەى جەژنى نەورۆزو (٢٨)ەمین ساڵیادى دامەزراندنی YNDK پیرۆزبایى لە سکرتێرى گشتیى YNDK کرد و، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.
ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێز (میر حازم تەحسین بەگ میرى ئێزدیان لە کوردستان و جیهان) پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ هەڤاڵ غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ئەنجامدا و، وێڕاى هەواڵپرسین، بەڕێزیان بەبۆنەى جەژنى نەورۆزو (٢٨)ەمین ساڵیادى دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK ، پیرۆزبایى لە سکرتێرى گشتیى و سەرکردایەتیى YNDK کردو هیواى پێشڤەچوون و گەشەسەندنى زیاترو سەرکەوتنى بۆ YNDK خواست و، رۆڵى YNDK ى لە خزمەتکردنى خەڵکى کوردستان و قوڵکردنەوەى گیانى پێکەوەژیانى لە کۆمەڵگەى کوردستان بەرز نرخاند.
سکرتێرى گشتیى YNDK لەلایەن خۆیەوە سوپاس و سڵاوو رێزى خۆیان و سەرکردایەتیى YNDKى بە بەڕێزیان راگەیاندو، سوپاسى ئەو پەیوەندى و بەسەرکردنەوەو نرخاندنەى میرى ئێزدیان لە کوردستان و جیهان-ى کردو هیواى تەمەن درێژى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواست.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا؛ جەختیانکردەوە سەر پێشڤەبردن و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنى گەلى كوردستان

میدیا- ئامەد
ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٢٢- ٣- ٢٠٢٣ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی و حزبی زەحمەتکێشان و بزوتنه‌وه‌ی رزگاری دیموكراتی كوردستان سەردانی ناوەندی پارتی دیموکراتی گەلان HDP و پارتی ھەرێمی دیموکراتی DBP و پارتی چەپی کەسک Pçk لە ئامەدی باکووری کوردستان ده‌كات، لە لایەن ھاوسەرۆک و ژمارەیەک پەرلەمانتار و ئەندامانیان پێشوازی گەرمکران.
د.شاخەوان خالید کارگێڕی مەکتەبی سیاسی بە میدیای راگەیاند: لە دانیشتنەکە گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە رەوشی سیاسی كوردستانی مەزن و پاڵپشتکردنی HDP لە ھەڵبژاردنی تورکیا و دواپێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان بۆ پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و سەرکەوتنی HDP لە ھەڵبژاردن و به‌دەستهێنانی ته‌واوی مافەكان.
میدیا- ئامەد
ئەمرۆ ٢١-٣-٢٠٢٣ د.شاخەوان خالید کارگێڕی مەکتەبی سیاسی YNDK بەشداری ئاهەنگی جەماوەری یەک ملیۆنی جەژنی نەورۆز لە شاری ئامەدی باکووری کورستان دەکات، تیایدا ژمارەیەک پارت و لایەنی سیاسی ھەموو بەشەکانی وڵات بەشداربوون، ئەوانەی باشووری کوردستان ( یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK و بزووتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و حزبی شیوعی کوردستان) .
ئاهەنگەکە لەلایەن پارتی دیموکراتی گەلان HDP سازکرابوو. لە ئاھەنگەکە وتار و چالاکی ھونەری و گۆرانی نەورۆزە و سروود لە لایەن چەند هونەرمەندێکی بەشەکانی کوردستان پێشکەشکران، سەرەڕای ئاستەنگی ئەمنی و دەوردانی شوێنی ئاھەنگەنگەکە بەپۆلیس ئاهەنگەکە بەجۆش بوو بە ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان بلێسەی ئاگری نەورۆز.
بەڕێز : کاک غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتی
هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی ،سەرکردایەتی، ئەندامان و لایەنگرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان
سڵاوێکی گەرم و شۆڕشگێڕانەتان پێشکەش بێ.
بە بۆنەی ٢٨ەمین ساڵیادى دامەزراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان و هەروەها جەژنی نەتەوەیی نەورۆز، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و هیوامان سەرکەوتنی زیاتر و بەردەوامیتان لە خەبات و تێکۆشانە لەپێناو سەرکەوتن و پێشڤەچوونی زیاتری گوتار و وێژمانی سەربەخۆییخوازی و لە ئەنجامدا دەستەبەربوون و بنیاتنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان.
هاوڕێیان و تێکۆشەرانی ڕێبازی بیری سەربەخۆیی و کوردایەتی:
تێپەڕ بوونی ٢٨ ساڵ بە سەر تەمەنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان و بەردەوامیی بێوچان لە خەبات و تێکۆشان، ئەم حیزبەی کردووە بە هێزێکی خاوەن ئیرادە و ئەزموون.
جارێکی دیکە وێڕای پیرۆزبایی و ئاواتی سەرکەوتنی زیاتر، هیوادارین ساڵی نوێی خەبات و قۆناغی سەردەمیانەی تێکۆشانی YNDK ببێتە هەوێنی یەکڕیزی و یەکگرتوویی ناو ماڵی کورد لە هەر چوار پارچەی نیشتمان.
بەرز و پیرۆز بێ یادی ٢٨ ساڵەی دامەزرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان
سەردەکەوێ خەباتی سەربەخۆییخوازانەی کوردستان.
جەماڵ پوورکەریم
سەرۆکی بزوتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی
٢٢ی مارسی ٢٠٢٣ی زایینی

میدیا - اربيل :
وجه غفور مخموري السكرتير العام للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK رسالة شكر وتقدير الى السادة الذين قدموا التهنئة بمناسبة عيد نوروز والذكرى الثامنة والعشرين لتأسيس YNDK، وهذا نص الرسالة:

شكرو تقدير

نتقدم بإسمنا وبإسم المكتب السياسي واللجنة القيادية وكافة الأعضاء والأصدقاء والمؤازرين للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK بشكرنا وتقديرنا وودنا الى السادة والأعزاء من الأحزاب والأطراف السياسية ومنظمات المجتمع المدني والمثقفين والشخصيات والقنصليات العامة والقبائل والعشائر الكوردية والعربية ورجال الدين وجميع السادة الذين قدموا لنا التهانىء من الذين حضروا أو بعثوا رسائل تهنئة أو اتصلوا هاتفياً أو عن طريق الأيميل وشبكة التواصل الاجتماعي داخل كوردستان وخارجها بمناسبة عيد نوروز والذكرى الثامنة والعشرين لتأسيس YNDK، إنّ تهنئتكم وحضوركم بهذه المناسبة أسعدتنا كثيراً وأصبحت لنا حافزاً للمزيد من عملنا ونضالنا في المستقبل.
والى جانب شكرنا وتقديرنا الى الجميع مرة أخرى، نتمنى لكم التقدم والنجاح والرفعة.
دمتم في صحة وسرور ... مع التوفيق.

غفور مخموري
السكرتير العام
للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK
23 / 3 / 2023 

میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، سوپاسنامەیەکى ئاراستەى هەموو ئەو بەڕێزانە کردووە کەوا بە بۆنەى جەژنى نەورۆز و بیست و هەشته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی YNDK پیرۆزباییان لە YNDK کردووە، ئەمەش دەقى سوپاسنامەکەیە :

سوپاس و پێزانین
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی ئەندام و دۆست و لایەنگرانمانەوە، سوپاس و رێزو خۆشەویستیمان ئاراستەی هەر هەموو ئەو بەڕێزو ئازیزانە دەكەین ؛ لە حیزب و لایەنە سیاسییەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و رۆشنبیران و كەسایەتییەكان و كۆنسڵخانە گشتییەكان و هۆزو عەشیرەتە کوردى و عەرەبییەكان و پیاوانی ئایینی و هەموو ئەو بەڕێزانەی کە چ بە سەردان و چ بە ناردنی پەیامی پیرۆزبایی و پەیوەندی تەلەفۆنی یان لەرێگەی ئیمێل و سۆشیالمیدیاوە لە كوردستان و دەرەوە بەسەریانكردینەوە و، بەبۆنەى جەژنى نەورۆزو (28)ەمین ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ؛ پیرۆزباییان لێكردین، پیرۆزبایى و بەسەركردنەوەتان بەم بۆنەوە زیاتر دڵخۆشی كردین و بووە هۆی ورە بەخشینی زیاتر بۆ كارو خەباتی داهاتوومان.
وێڕای سوپاس و پێزانینی دووبارەمان بۆ هەر هەموو لایەك، هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتن و سەرفرازیتان دەخوازین.
هەمیشە تەندروست و شادو سەرکەوتووبن.
لەگەڵ رێزماندا.

غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
23 / 3 / 2023

میدیا- هه‌ولێر:
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی (28)ەمین ساڵیادى دامەزراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK، پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتى و مەکتەبى سیاسى و کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK دەکات و، پیرۆزبایی له‌ سكرتێرى گشتى و مه‌كته‌بی سیاسی و کۆمیتەى سەرکردایەتى و ئه‌ندامانی YNDK ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازێت، ئەمەش ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كەیە‌ :
پەیامى پیرۆزبایى مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
بۆ (28)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نەتەوەیی دیموکراتی كوردستان YNDK
بەڕێز غەفوور مەخموری سکرتێری گشتی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان.
بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان.
بەبۆنەی(٢٨)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین لە بەرنامە و چالاکییەکانتان بەردەوام و سەرکەوتووبن.
لەکاتێکدا یادی دامەزراندنی حزبەکەتان پیرۆز دەکەین، جەخت لەسەر کاری هاوبەش و هەماهەنگیی بەردەوامی نێوانمان دەکەینەوە بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزیی لە نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ پاراستن و بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانمان و بەدیهێنانی ئامانجە ڕەواکانمان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هەر سەکەوتوو بن.
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢١ـی٣ـی٢٠٢٣

میدیا - هه‌ولێر:

 سەرلەبەیانى ڕۆژى شەممە؛ YNDK له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی خۆیدا له‌شاری هه‌ولێر، بە ئامادەبوونى سکرتێرى گشتى و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و کۆمیتەى سەرکردایەتى و ئەندام و لایەنگرانى و به‌ به‌شداری و ژماره‌یه‌كی زۆر له ‌جه‌ماوه‌ر و نوێنەرانى حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تی و راگه‌یاندكاران و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رێوڕه‌سمی نه‌ته‌وه‌یی بیست و هەشته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی YNDK ى به‌ڕێوبرد.

 ڕۆژى شەممە؛ رێکەوتى 18 / 3 / 2023 له‌كاتژمێر 9 ی بەیانى تاوه‌كو کاتژمێر 1ى پاشنیوەڕۆ له ‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسيی YNDK به‌ ئاماده‌بوونی غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و کۆمیتەى سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردی و بیست و هەشتەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی YNDK ‌ڕێوه‌ره‌سمێكی نه‌ته‌وه‌یى بۆ بەرزراگرتنى ئه‌م بۆنانەى‌ بەڕێوەچوو.

 له‌م رێوڕه‌سمه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌دا ژمارەیەک لە به‌ڕێزان بەرپرسانى حزبى و حکومى و په‌رله‌مانتاران و نوێنه‌ری ده‌زگا حكومییه‌كان و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ حیزبه‌كان و ‌ سكرتێر و مه‌كته‌بی سیاسی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌موو بەشه‌كانی كوردستان و نوێنه‌رانى رێكخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و كه‌سایه‌تی و مامۆستایانی زانكۆ و زانایانی ئایینی و مه‌لا و نوێنه‌ری هۆز و عه‌شیره‌ته‌كان بۆ پیرۆزباییكردن له‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز و بیست و هەشته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی YNDK سه‌ردانى بارەگاى مەکتەبى سیاسیى YNDK یان كردو، ژمارەیەکى زۆرى سکرتێرو بەرپرسانى حزبى و حکومى و کەسایەتیى ناسراوى کوردستان لە رێگەى تەلەفۆنەوە به‌م بۆنه‌یه‌وه‌  پیرۆزبایيان لە غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK كرد.

  لەلایەن خۆیەوە غه‌فوور مه‌خمووری بەناوى خۆى و مه‌كته‌بی سیاسيی  YNDK، سوپاس و پێزانینى خۆیانى بە جه‌ماوه‌ر و حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و كۆمه‌ڵه‌ و سه‌نته‌ر و كه‌سایه‌تی و سه‌رۆك هێزو عه‌شیره‌ته‌كان و میوانەکان و راگه‌یاندكاران و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كه ‌ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌ بوون راگەیاند.

 شايانى باسە شاندى ئەم لایەنانە بەشدارى (28)ەمین ساڵیادى دامەزراندنى YNDK یان کرد:

- بەڕێز سەربەست لەزگین ئەندامى مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان و شاندى یاوەرى.

- بەڕێز جەعفەر ئێمینکى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و  بەرپرسى پەیوەندییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان و شاندى ياوەرى.

- بەڕێز سەعدى ئەحمەد پیرە ئەندامى مەکتەبى سیاسیى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و شاندى یاوەرى.

- بەڕێز سالار لالە سەرحەد ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى و بەرپرسى بۆردى پەیوەندییەکانى کوردستانییەکانى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و شاندى یاوەرى.

- بەڕێز جەمال قاسم سەرۆکى یەکێتى پەرلەمانتارانى کوردستان و شاندى یاوەرى

- بەڕێز عەلى رەشید سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر و شاندى یاوەرى

- بەڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و شاندى یاوەرى

- بەڕێز د. عەبدوڵڵا مەلا سەعید وەیسى سەرۆکى یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامیى کوردستان و شاندى یاوەرى

- بەڕێز رۆمیۆ هەکارى سکرتێرى حیزبى دیموکراتى بێت نەهرێن و شاندى یاوەرى

- بەڕێز باپیر کامەلا سکرتێرى پارتى رەنجدەرانى کوردستان و شاندى یاوەرى

- بەڕێز بالیۆز نەزمى حەزوورى کۆنسڵى گشتیى فەلەستین لە کوردستان و شاندى یاوەرى

- بەڕێز نەجات عومەر سورچى سەرۆکى پارتى پارێزگارانى کوردستان و شاندى یاوەرى

- بەڕێز محەممەد سەعدەددین ئێلیخانلى سەرۆکى پارتى گەشەپێدانى تورکمان و شاندى یاوەرى

- بەڕێز عیرفان کەرکووکى سەرۆکى پارتى گەلى تورکمان و شاندى یاوەرى

- بەڕێز عەبدوڵڵا نازەنینى سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى رزگارى دیموکراتى کوردستان

- بەڕیز جەنان جەبار سەرۆکى ئەنجوومەنى نەتەوەیى کلدان و شاندى یاوەرى

- بەڕێز قادر شوانى سکرتێرى حزبى پێشکەوتنخوازى دیموکراتى کوردستان

- بەڕێز سامى شەبەک سەرۆکى کۆمەڵەى لیبرالى تورکمان و شاندى یاوەرى

- بەڕیز دڵشاد چاوشلى سەرۆکى پارتى دیموکراتى تورکمان و شاندى یاوەرى

- بەڕێز رێباز بێرکۆتى سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر.

- شاندى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان KNK

- شاندى سەرکردایەتى پارتى دیموکراتى گەلان HDP

- شاندى دەفتەرى سیاسیى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران

- شاندى دەفتەرى سیاسیى کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى کوردستانى ئێران

- شاندى مەکتەبى سیاسیى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان

- شاندى مەکتەبى سیاسیى حزبى شیوعى کوردستان

- شاندى مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان

- شاندى مەکتەبى سیاسیى حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان

- بەڕێز ئاکۆ محەممەد بەڕێوەبەرى گشتیى تۆڕى میدیایى رووداو و شاندى یاوەرى

- شاندى مەکتەبى سیاسیى پارتى وڵاتپارێزانى کوردستان

- شاندى سەرکردایەتیى ئەنجوومەنى نیشتیمانى کورد لە سوریا ENKS

- بەڕێز سەنگەر کانەبى گەورە بەرپرسى لقى بیست و سێى پارتى دیموکراتى کوردستان و شاندى یاوەرى

- شاندى لقی دووى پارتى دیموکراتى کوردستان

- شاندى مەڵبەندى قەرەچووغى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان

- شاندى مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى ئیسلامى کوردستان

- شاندى مەکتەبى سیاسیى پارتى سۆشیال دیموکراتى کوردستان

- شاندى سەرکردایەتیى سازمانى خەباتى کوردستانى ئێران

- شاندى سەرکردایەتیى پارتى ئازادى کوردستان

- شاندى مەکتەبى سیاسیى پارتى بونیادى دیموکراتى کوردستان

- شاندى مەکتەبى سیاسیى پارتى یەکێتى دیموکراتى کورد لە سوریا ( یەکێتى)

- شاندى مەکتەبى سکرتاریەتیى یەکێتى ئافرەتانى کوردستان

- شاندى رێکخراوى ئافرەتانى سۆسالیستى کوردستان

- شاندى رێکخراوى ئافرەتانى پارتى رەنجدەرانى کوردستان

- شاندى مەکتەبى سکرتاریەتى یەکێتى ئافرەتانى نەتەوەیى کوردستان

- شاندى مەکتەبى سیاسیى حزبى رزگارى کوردستان

- شاندى مەکتەبى سیاسیى پارتى کۆماریى کوردستان

- شاندى حزبى رزگارى کوردستان - دەستەى سەرۆکایەتى

- بەڕێز سەرهەد ئەنوەر بەگ بێتواتە

- بەڕێز کاک بەهجەت سێلکى

- شاندى کۆمەڵەى رۆشنبیرى تورکمان لە کوردستان

- شاندى سەرکردایەتیى پارتى رزگارى نەتەوەیى تورکمانى

- بەڕێز پشتیوان مەولود حاجى بەڕێوەبەرى ئاسایشى ناوشار

- بەڕێز هێرشە رەش بە نوێنەرایەتیى بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى هەولێر

- بەڕێز فەرماندە لیوا نامیق سوارە بندیان

- بەڕێز کوردۆ سوارە بەڕێوەبەرى ئاسایشى خەبات

- بەڕێز ئارمەند محەممەد سەرۆکى تۆڕى رێکخراوەکانى  پاراستنى نیشتمان

- شاندى کۆمیتەى مەخموورى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان

- شاندى سەندیکاى رۆژنامەنووسانى کوردستان

- بەڕێز عارف رەمەزان سەرۆکى دەزگاى سەما بۆ چاند و هونەر

- شاندى سەنتەرى رۆشنبیرى و هونەرى قەرەچووغ

- شاندى هۆزو عەشیرەتەکانى کوردستان

- شاندى هۆزو عەشیرەتە عەرەبییەکان 

 - شاندى نووسەران و رۆژنامەنووسان و هونەرمەندان بەڕێزان (سمکۆ عەبدولکەریم، محەمەد گۆران، ئازاد خەمە، جەمال جەمیل).

- کەسایەتى ئاینى و رۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى.