لە 31/3/1991 و لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا كۆڕەوی ملێۆنی گەلی كوردستانی عێراق، ویژدانی جیهان و مرۆڤایەتی هەژاند، لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆی ئەو ساڵەداو بەمەبەستی ناڕەزای دەربڕین بەرانبەر گەڕانەوەی سوپا داپلۆسێنەرەكەی رژیمی بەعسی لەناوچوو, دوای ئەوەی هێرشی سەربازی كردەوە سەر ناوچە ئازادكراوەكانی كوردستان گەلی كوردستانی عێراق بۆ ڕەتكردنەوەی ئەو دەسەڵاتە، مەزنترین كۆڕەوەی بۆ سەر سنورەكانی كوردستان دەست پێ كرد، لەو رۆژەدا زیاتر لە ملێۆنێك هاووڵاتی كوردستانی عێراق لەژێر باران و بەسەر بەفرو بەستەڵەكی شاخەكانی كوردستاندا رێرۆیشتنێكی تراژیدیانەیان دەست پێكرد، لە ئەنجامدا ژمارەیەكی زۆریان لە برسان و لە سەرمای ئەو كاتە، گیانی خۆیان لەدەستدا، كە زۆربەیان منداڵ بوون، ئەمە جگەلەوەی لە زۆر قۆناغی ئەو كۆڕەوەدا سوپای عێراق بە فڕۆكەو تۆپخانە بۆردمانی ئەو هاوڵاتییە بێ چەك و بێ تاوانانەی دەكرد، كۆڕەو ریفراندۆمێكی جەماوەری بوو بۆ رەت كردنەوەی ژێردەستی و چەوسانەوە و سەرلەنوێ نەگەڕانەوەی ئەو سوپایەی كە هێرشی بەدناوی ئەنفالەكانی بۆ سڕینەوەی بوونی كورد ئەنجامدابوو، كۆڕەو هەڵوێستێكی دەستەجەمعی گەلی كوردستان بوو كە گوزارشتی لە ئیرادەی میللەتێك دەكرد كە راپەڕینی كردو ئازادی بەدەست هێناو دواتر ئامادە نەبوو دەستی لێ هەڵبگرێت، كۆڕەو نەك تەنیا بۆ پاراستنی ئەو ئازادییە بوو، بەڵكو بۆ ناسنامە و ناساندنی دۆزی رەوای كورد بوو، بە هەموو جیهان. كۆڕەو دۆزی كوردی بردەوە سەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی، بەجۆرێك كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چیدی نەیتوانی چاو لەو زوڵمە مێژووییە بپۆشێت، كە سەدان ساڵ بوو لە كورد دەكرا، جێی ئاماژەیە رژیمی بەعس لەرێگەی زنجیرەیەك هێرشی سەربازی دڕندانەوە، لە 27ی ئاداری ئەو ساڵەوە توانیبووی كەركوكی دڵی كوردستان و شاری هەولێرو زۆر ناوچەی تری هەرێمی كوردستانی ئازاد كراو داگیر بكاتەوە و كردەوەی بەكۆمەڵكوژی لە زۆرێك لەو ناوچانەی كە داگیری كردبونەوە ئەنجام بدات ،بەڵام گەلی كوردستان لەرێگەی كۆڕەوە مێژووییەكەی، ئەو هێرش و زۆردارییەی رەت كردەوە و سەلماندی گەر لە رووی سەربازیشەوە نەتوانێت رێگا لە هێرشی سوپایەكی وا بە زەبروزەنگ بگرێت، ئەوا ئامادەیە لە پێناوی ئازادی و رەت كردنەوەی ژێردەستەیی و چەوسانەوە، مەزنترین كۆڕەو لە مێژووی هاوچەرخی كوردستاندا تۆمار بكات، كۆڕەو رێگەی نەدا، سەرلەنوێ دۆزی رەوای كورد بەدوور لە ویژدانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و چاوی وڵاتانی بڕیاربەدەستەوە سەركوت بكرێتەوە. كۆڕەو نەیهێشت ئەو ئازادیە خەڵتانی خوێن بكرێت كە بە خوێنی ئاڵی دەیان پێشمەرگە و هاووڵاتی، لە راپەڕینی ئاداری 1991 بە دەست هاتبوو. كۆڕەو نەیهێشت دۆزی رەوای كورد، وەكو پێشوو، وەك كێشەیەكی ناوخۆی تەماشا بكرێت. هاوكات ناكرێت رۆڵی میداكارانی جیهانیش نادیدە بگرین، چونكە زۆربە خێرایی هەواڵ و وێنە تراژیدییەكانی كۆڕەوی ملێۆنی گەلی كوردستانی عێراقیان بۆ هەموو جیهان دەگواستەوە و بەوەش رای گشتی ئەوروپا و ئەمریكاو سەنتەرە بڕیاربەدەستەكان و گروپەكانی گوشار لە هەموو جیهان دیمەنەكانی كۆڕەویان بینی و چیدی، هیچ كەس و لایەنێك نەیانتوانی چاو لەو زوڵمە بپۆشین، كە بەبەرچاوی جیهانەوە لە كورد دەكرا. ئەو كۆڕەوەی گەلی كوردستان بووە هۆی كە لە 5 ی نیسانی 1991 ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری ژمارە 688 ی دەربكات و تیایدا ئاماژەی بەو كردەوانەی رژیمی بەعس كرابوو ،كە لە دژی دانیشتوانی سڤیلی عێراق دەیكات و بەناو باسیشی لە هاولاتیانی كوردستانیش كردبوو و لە بەندی یەكەمی ئەو بڕیارەدا زۆربە ئاشكرا سەركۆنەی ئەو كردەوە سەركوتكرانەو داپڵۆسێنرانە كرابوو و داواش لە بەغدا كرابوو كە دەستەبەجێ ئەو كردەوانە بوەستێنێت و دەست بە گفتوگۆ بكات و رێز لەمافەكانی مرۆڤ و مافە سیاسییەكانی تەواوی هاولاتیانی عێراق بگرێت، هەرلەوێشەوە ئیتر مەزنترین هەڵمەتی فریاگوزاری بۆ كوردستانی عێراق دەستی پێكردو قۆناغێكی نوێ لە مێژووی كوردستانی عێراق دەستی پێكرد, ئەمەش رێگەی خۆش كرد لە باوەشی كوردستانێكی ئازاددا هەڵبژاردنێكی گشتی دیموكراتیانە ئەنجام بدرێت و لەو هەڵبژاردنەدا تەواوی نەتەوەو ئاین و ئایینزاكانی كوردستان بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا بكەن.
میدیا – هۆڵهندا
نوێنهری یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستانYNDK له ئهوروپا لهشاری لاهای له وڵاتی هۆڵهندا بهشداری گردبوونهوهیهكی ناڕهزایی دژی داگیركاری و هێرش و كوشتارگهی دهوڵهتی توركیا له رۆژئاوای كوردستان دهكات.
رۆژی 28-3-2023 مامۆستا فهخرهدین زیارهتی نوێنهری یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستانYNDK له ئهوروپا، له لاهای له وڵاتی ههڵهندا بهشداری گردبوونهوهیهكی ناڕهزایی دژی ئهو كوشتارگهیهی دهوڵهتی توركیا له شهوی جهژنی نهورۆزی ئهمساڵ دژی رۆلهكانمان لهعفرینی رۆژئاوای كوردستان ئهنجامیدا. گردبوونهوهكه به بهبهشداری جالیهی كورد و نوێنەری ژمارهیهك له حزب و رێكخراو و چاڵاكوانی ههموو بهشهكانی كوردستان ئهنجامدرا.
گردبوونهوهكه لهبهردهم دادگای تاوانی نێودهوڵهتی لاهای سازكرا و بهشداربووان به دروشم و گوتارهكانیان ئیدانهی كاره داگیركارییهكانی توركیان له جهندیرس و عفرین و رۆژئاوای كوردستان بهگشتی كرد و تیایدا مامۆستا فهخرهدین زیارهتی وتاری ههڤكاری پارت و لایهنه سیاسیهكانی خوێندهوه و پاشان بهناوی بهشداربووان یاداشتنامهیهكی ناڕهزایی و دیكۆمێنتكاری لهسهر تاوانهكانی دهوڵهتی توركیا له رۆژئاوای كوردستان دایه دادگای تاوانی نێودهوڵهتی له لاهای بۆ دادگاییكردنی تاوانباران و دهركردنیان له رۆژئاوی كوردستان.
میدیا- ههولێر
غهفوور مهخمووری سكرتێری گشتیی یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستان YNDKله پهیجی تایبهتی خۆی له فهیسبووك پۆستێكی كردووه، تیایدا هاتووه: بارودۆخی كوردستان ههستیاره و پاراستنی ئهركێكی نهتهوهیی و نیشتمانی و ئهخلاقییه، ههروهها دهڵێ: سەرکەوتنمان بەندە بە یەکڕیزى و یەکدەنگى و هاوهەڵوێستیمان .
دهقی پۆستهكه:
باشوورى کوردستان لە رەوشێکى ناسک و هەستیاردایە، پێویستە هەموو لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان رەچاوى بارودۆخى باشوورى کوردستان بکەین و پاراستنى بە ئەرکێکى نەتەوەیى و نیشتمانى و ئەخلاقى بزانین، لەهەمان کاتدا پێویستە ئەو راستییە لەبەر چاو بگرین کە مانەوەو پێشڤەچوون و سەرکەوتنمان بەندە بە یەکڕیزى و یەکدەنگى و هاوهەڵوێستیمان، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان لەم پێناوەدا کاربکەین، بۆئەمەش پێویستیمان بە مامەڵەیەکى تەندروست و یەکسانە لەگەڵ یەکتردا.... غهفوور مهخمووری.
لینكی پهیج:
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٦ / ٣ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى هاوپەیمانیى نیشتمانى كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى كوردستان و هەڵبژاردنەکانى داهاتووى پەرلەمانى کوردستان.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK) پێشوازیانكرد لە شاندى باڵاى هاوپەیمانیى نیشتمانى کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (ئارام قادر سەرۆکى هاوپەیمانیى نیشتمانى و، د. نەوزاد خۆشناو بەرپرسى دەڤەرى هەولێر و هجران جوکل جێگرى بەرپرسى دەڤەرى هەولێر)، لەدیدارەكەدا سەبارەت بە رەوشى سیاسیى کوردستان گفتوگۆ کرا و هەردوولا پێیان وابوو کەوا پێویستە لایەنە سیاسییەکان و دوورکەونەوە لە گرژى و ناکۆکییەکان و راوێژێکى نەتەوەیى لەم رووەوە بێننە ئارا و کاربکەن بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى نێوان لایەنە سیاسییەکان، بۆئەوەى هەموو لایەک پێکەوە بتوانین پارێزگارى لە دامەزراوەکانى کوردستان بکەین و پێشیانبخەین .
سکرتێرى گشتیى YNDK لە دیدارەکەدا وتى: ئێمە وەک YNDK باوەڕمان وایە کەوا پێویستە گرژى و ناکۆکى نێوان لایەنە سیاسییەکانى کوردستان لەسەر بنەماى دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن چارەسەربکرێن، لەبەرئەوەى ناکۆکى و دووبەرەکى جگە لە ماڵوێرانى سوودێکى دیکەى نییە و لە ئەنجامدا بە سوودى دوژمن و زیانى گەلى کوردستان تەواو دەبێت، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان هەوڵى یەکڕیزى و لەهەڤهاتن بدەین، هەروەها مەخموورى وتى : (مانەوەو پێشڤەچوون و سەرکەوتنمان بەندە بە یەکڕیزى و یەکدەنگى و هاوهەڵوێستیمان، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان لەم پێناوەدا کاربکەین، بۆئەمەش پێویستیمان بە مامەڵەیەکى تەندروست و یەکسانە لەگەڵ یەکتردا.).
مەخموورى ئەوەشى خستەڕوو کەوا پێویستە هەموو لایەک رەچاوى تایبەتمەندى باشوورى کوردستان بکەن و، وتى : (باشوورى کوردستان لە رەوشێکى ناسک و هەستیاردایە، پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان رەچاوى بارودۆخى باشوورى کوردستان بکەن و پاراستنى بە ئەرکێکى نەتەوەیى و نیشتمانى بزانن.).
لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانى داهاتووى پەرلەمان کوردستان گفتوگۆیانکرد و، هەردوو لا هاوڕا بوون کەوا چیتر هەڵبژاردن دوا نەخرێت لەکاتى خۆیدا ئەنجامبدرێت و، هەروەها جەختیان لەوە کردەوە کەوا پێویستە پرۆسەى هەڵبژاردن بە پاکى و روونى و بێ ساختەکارى بەڕێوەبچێت.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.