میدیا- ههولێر
غهفوور مهخمووری سكرتێری گشتیی یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستان YNDKله پهیجی تایبهتی خۆی له فهیسبووك، به بۆنهی (20) ساڵ تێپهڕبوون بەسەر رووخانی رژێمی بەعسی فاشی، پۆستێكی كردووه تیایدا هاتووه : " ئەوانەی لە دوای بەعسەوە لە بەغدا هاتنە سەر حوکم هەموویان وەک بەعس فاشین و، روانینیان بۆ پرسی گەلی کوردستان هەمان روانینی بەعسە"، ههروهها باوهڕی وایه: کەوا خۆ ماندووکردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عەرەبی عێراق ئاسنی سارد کوتان وکات بە فیڕۆدانە.
دهقی پۆستهكه:
ئەمڕۆ 9 ی نیسان ، 20 ساڵ بەسەر رووخانی رژێمی بەعسی فاشی تێدەپەڕێت ... کەچی ئەوانەی لە دوای بەعسەوە لە بەغدا هاتنە سەر حوکم هەموویان وەک بەعس فاشین و، روانینیان بۆ پرسی گەلی کوردستان هەمان روانینی بەعسە ، دەمێکە گەیشتوومەتە ئەو باوەڕەی کەوا خۆ ماندووکردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عەرەبی عێراق ئاسنی سارد کوتان وکات بە فیڕۆدانە.
بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان ئەوە بزانین کە تاکە چارەمان یەکڕیزی و یەکدەنگی و رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی ناوماڵی کوردستانە، بۆئەوەی بەهێزەوە بتوانین کار بۆ وەدەستهێنانی مافی رەوای خۆمان بکەین کە ئەویش هەنگاونانە بەرەو سەربەخۆیی و ئازادی کوردستان.
غەفوور مەخمووری
9 ی نیسانی 2023
لینكی پۆستهكه:
https://www.facebook.com/photo/?fbid=780141757018698&set=a.470811407951736
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٣ / ٤ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييهكانى ناوچەكە كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە بەڕێز (رۆمیۆ هەکارى سکرتێرى گشتیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن و سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى نەتەوەیى لە پەرلەمانى کوردستان)، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى سیاسى کوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو کرد و، جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان بە تەواوى پێکهاتە نەتەوەیى و ئایینییەکان و لایەنە سیاسییەکان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سهركهوتنى گەلی كوردستان وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ڕۆژى ٢ / ٤ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى ناوەندى قاهیرە بۆ لێکۆڵینەوەى کوردى كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە ناساندنى زیاترى پرسى گەلى کوردستان لە ناوەندە عەرەبییەکان كرد.
پێشنیوەڕۆى ڕۆژى یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە بەڕێز (سەید عەبدولفەتاح سەرۆکى ناوەندى قاهیرە بۆ لێکۆڵینەوەى کوردى)، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە چۆنیەتى زیاتر ناساندنى پرسى گەلى کوردستان لە ناوەندە عەرەبییەکان کرد و، بۆ ئەو مەبەستە هەردوو لا هاوڕا بوون کەوا پێویستە کارنامەیەکى گونجاو لەسەر ئاستى سیاسى و هزرى و کلتورى دابڕێژرێت.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
شایانى باسە (ناوەندى قاهیرە بۆ لێکۆڵینەوەى کوردى)، ناوەندێکى عەرەبییە و بارەگاکەى لە قاهیرەى پایتەختى میسرەو بایەخ بە لێکۆڵینەوە لەسەر پرسى سیاسى و کۆمەڵایەتى و کلتورى کوردى دەدات و، لەم رووەوە سەدان کتێب و لێکۆڵنەوەى چاپ و بڵاوکردۆتەوە.
میدیا - هەولێر
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، بهبۆنهی (89) ساڵهی دامهزراندنی حزبی شیوعی كوردستان و حزبی شیوعی عێراق پهیامی پیرۆزباییان ئاڕاسته دهكات و هیوای سهركهوتنی زیاتریان بۆ دهخوازێ، لهپهیامهكه هاتووه یهكریزی و تهبایی سهرجهم حزبی و لایهنهكان زامنی بهدهستهێنانی مافهكان و پاراستنی دهستكهوتهكانه.
دهقی پهیامی پیرۆزباییهكه:
بەڕێزان مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان و عێراق
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون و ئازادی ...
بەبۆنەی(89)همین ساڵیادی دامەزراندنی (حزبی شیوعی كوردستان) و (حزبی شیوعی عێراق) بەناوی خۆمان و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەین و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .
بەڕێزان : ههردوو حزبی شیوعی كوردستان و حزبی شیوعی عێراق لە ماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیان، بهدرێژایی مێژوو لە گۆڕەپانی سیاسی جێ پەنجەیان لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنان هەبووە و هەموو كات خەباتیان كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گهل و چینی كرێكار و نهدار و ههژاران، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانه بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییهكان .
هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
31-3-2023ی زایینی