yndk

yndk

په‌یامی پیرۆزبایی رۆژنامه‌ی میدیا و ئاژانسی هه‌واڵی میدیا به‌ بۆنه‌ی (125) ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و (25) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان.

 

به‌رێزان رۆژنامه‌نووس و میدیاكارانی كوردستان....

به‌رێزان سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان....

ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی نووسراو و بیستراو و بینراو.....

 

له‌ يادى (125) ساڵه‌ى ڕۆژنامه‌گه‌ريى كوردى و (25) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى سه‌نديكاى ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان، پیرۆزبایی له‌ خۆمان و سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نووس و راگه‌یاندكارانی كوردستان ده‌كه‌ین، هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ رۆژنامه‌نووسان له‌ كار و پیشه‌یان ده‌خوازین،  سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ گيانى پاكی ميقداد ميدحه‌ت به‌درخان  كه‌ يه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ى (كوردستان)ى له‌ دووره‌ وڵات له ‌قاهیره‌ی وڵاتی میسر له ‌ساڵی 1898 چاپ و بڵاوكرده‌وه‌.

لەکاتێکدا یادی رۆژنامەگەریی کوردی دەکەینەوە، بەداخەوە دۆخی بەشێكی میدیا لە باشووری کوردستاندا، لەسەر رێچکە و پرەنسیپی پیشەیی ناڕوات و پاشا گه‌ردانییه‌ك له‌ میدیا و تۆره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری لای هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندنه‌وه‌ هه‌یه‌ و ئیتیکی کاری رۆژنامەنووسی فەرامۆشکراوه‌، له‌هه‌مان كاتدا به‌رده‌وام‌ هه‌ڕه‌شه‌ و رێگریكردن له‌ رۆژنامه‌نووسان له‌ كاتی رووماڵكردنی هه‌واڵ‌ و‌ كاره‌كانیان ده‌كرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ ئه‌رك و كاری رۆژنامه‌نووسی زیاتر گرنگی پێبدرێ و گیانی رۆژنامه‌نووسان پارێزراو بێت و ئازاديى ڕۆژنامه‌گه‌رى و ڕاده‌ربڕين و ئازاديى خامه‌ و نووسين به‌ ته‌واوی فه‌راهه‌م بكرێت.‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری به‌شێكی گرنگی ديموكراسى و ئازادييه‌كان و پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤه له‌ هه‌موو وڵاتێك و‌، ده‌بێ زیاتر بره‌ویان پێبدرێت.

داوا له ‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌كه‌ین ئه‌م بواره‌ زیاتر رێكبخه‌نه‌وه‌ و به‌ره‌و كۆنگره‌یه‌كی جۆری باش بۆ رێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی رۆژنامه‌نووسان هه‌نگاو بنێت و ببێته‌ ماڵ و كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌موو لایه‌كمان بتوانین بره‌و به‌و بواره‌ بده‌ین و ببینه‌ فاكته‌رێك بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانمان و پاراستنی گیان و ماڵی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌گشتی.

  • سڵاو له‌ گیانی پاكی هه‌موو ئه‌و رۆژنامه‌نووس و میدیاكار و راگه‌یاندرانه‌ی له‌و بواره‌ بوونه‌ قوربانی وشه‌ی حه‌ق و ئازادی و گیانی خۆیان له‌پێناویدا پێشكه‌ش كرد.
  • سه‌ركه‌وێ وشه‌ی حه‌ق و ئازادی و كاری پیشه‌یی رۆژنامه‌گه‌ری كوردستان.

 

 

رۆژنامه‌ی میدیا

( ئاژانسی هه‌واڵی میدیا )

22ى نيسانى 2023ی زایینی

 

22ـی نیسانی 2023 ساڵڕۆژی 125 ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردییە، کە لەم رۆژەدا لە قاهیرەی پایتەختی میسر، یەکەمین رۆژنامەی کوردی بەناوی کوردستان لەلایەن میقداد مەدحەت بەدرخان دەرچوو.
لەم بۆنەیەدا پیرۆزبایی لە تەواوی رۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەین، دەخوازین ئەم ساڵیادە ببێتە مایەی باشتر بەڕێوەچوونی کاری میدیا لە هەرێمی کوردستان.
لەگەڵ ئەوەی پارساڵ پەرلەمانی كوردستان بەیاسایەك رۆژی رۆژنامەگەری كوردی به22ی نیسان چەسپاند، هاوکات ئەم ساڵ دەكاتە 25ــەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانيش، لەپێناو خزمەتكردن و داکۆکیکردنی بێ جیاوازی لە رۆژنامەنووسانی کوردستان.
لەم دوو بۆنە گرنگەدا، دەخوازین سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان مامەڵەیەکی دروست لەگەڵ رۆژنامەنووساندا بکەن، هەروەها میدیاکارانیش پیشەییانە ئەزموونی کارەکانیان بکەن، بۆ ئەوەی هەمووان بەیەکەوە باشتر ئەرکەکانیان بەڕێوەببەن، لەم رووەوە سەندیكا ناڕەزایەتی راشكاوانەی خۆی لەدژی ئەو پێشلێكاریانەی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسانی پیشەیی و ئازادی میدیا دەردەبڕێت‌و داكۆكی لەسەرجەم رۆژنامەنووسان دەكات.
لە ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردیدا، سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان کاردەکات بۆ هەموار کردنەوەی هەردوو یاسای سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ژمارە 4ـی ساڵی 1998 و ژمارە 35ـی ساڵی 2007ـی کاری رۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی هەمواری یاساکە خۆی لەگەڵ کاری سەردەمیانەی میدیادا بگونجێنێت و ببێتە فاكتەری رێكخستنەوەی میدیایی لەهەرێمی كوردستان ،لەم روانگەیەوە هەنگاوی كردەیی بنرێت بۆ باشتركردن‌و دەستەبەركردنی ماف و گوزەرانی رۆژنامەنووسان لەرووی یاسایی‌و گرێبەستەوە، هەروەها کاردەکات بۆ بوژاندنەوەو رێکخستنەوەی سندووقی خانەنشینیی رۆژنامەنووسان.
ئەنجوومەنی سەندیکا، ئامادەكاری دەكات بۆ بەڕێوەبردنی کۆنگرەی چوارەمی سەندیكای رۆژنامەنووسان، بەشێوەیەك کۆنگرەیەکی بەرهەمدار و پیشەییانە بێت، لەپێناو بەرژەوەندی رۆژنامەنووسان و باشترکردنی رەوشی میدیا لە هەرێمی کوردستان.
لە کاتێکدا یادی رۆژنامەگەریی کوردی دەکەینەوە، بەداخەوە دۆخی بەشێكی میدیا لە هەرێمی کوردستاندا، لەسەر رێچکەو پرەنسیپی پیشەیی كارناكات و ئیتیکی کاری رۆژنامەنووسی فەرامۆشکراوە، بۆیە ئەنجوومەنی سەندیکا هەوڵ دەدات لە ڕێگەی پلانەكانی کاری خۆی، زمانی میدیایی و بەهێزکردنی بنەماکانی دیموکراسی و نیشتمانی پەرەپێبدرێت، هەروەها لە بیرۆکەو پڕۆژەی یاسای پاراستنی تایبەتمەندی كەسی، مافی رۆژنامەنووسان و ئەرکەکانیان باشتر رێكبخرێتەوە.
هاوکات سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو پرەنسیبە پیشەیی و ئەخلاقیانەوەی کە وەک بنەمای سەرەکی کارکردنی لەسەری دامەزراوە، بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری رۆژنامەنووسانی کوردستان بکات و بەرگریش لە رەخساندنی زەمینەی زیاتری ئازادی دەکات بۆ کاری رۆژنامەنووسی.
لەم یادە سەنگین و مێژووییەدا رایدەگەیێنین، لە کۆنگرەی ساڵی رابردووی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووساندا کە لە مەسقەتی پایتەختی شانشینی عوممان بەڕێوەچوو، سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، لە یەکێتی رۆژنامەنووسانی ئاسیاو زەریای هادی بەئەندامی کارا قبوڵکرا و لەگەڵ بردنەوەی كورسیەكی ئەندامێتی لە مەکتەبی تەنفیزیی جێندەری فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسانی جیهان کە دوو دەستکەوتی گرنگن بۆ رۆژنامەنووسانی کوردستان.
لەپەراوێزی رۆژی رۆژنامەگەری كوردی و ساڵیادی دامەزراندنی سەندیكادا، ئەنجوومەنی سەندیکا بڕیاریداوە، بە کردنەوەی نووسینگە لە(زاخۆ و ڕاپەڕین) ، بۆ زیاتر خزمەتکردن و داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسانی سنووری ئەم دوو ئیدارە سەربەخۆیە.
لەم ساڵیادەدا، یادی هەموو ئەو رۆژنامەنووسانە دەکەینەوە کە لە ژیاندا نەماون و رۆژێک خزمەتی کاروانی میدیای کوردیان کردووەو هیوای پیشەیی بوونی زیاتریش بۆ کاری ئەو رۆژنامەنووسانە دەخوازین کە بەردەوامن لەخزمەتی بەرەوپێشچوونی میدیا لەكوردستاندا.
جارێکی دیکە پیرۆزبێت ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردی و دامەزراندنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان.
 
ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
22ـی نیسانی 2023
هەولێر- پایتەختی کوردستان
میدیا - شێخان:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 19 / 4 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی ماڵى میرى ئێزدییان لە قەزاى شێخان كردو، بەبۆنەى جەژنى (سەرى ساڵى ئێزدییان) پیرۆزباییان لە بەڕێزان میرو پیاوانى ئاینى و خوشک و برایانى ئێزدى کرد و، وێڕای پیرۆزبایی هیوایان خواست ئەم جەژنە جەژنى خێرو خۆشى بێت بۆ هەموو لایەک.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامی کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرو فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، سەردانی ماڵى مێرى ئێزدییان-یان لە قەزاى شێخان كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (میر حازم تەحسین بەگ میرى ئێزدیان لە کوردستان و جیهان و وەکیل و یاریدەدەرى میرو ئەندامانى ئەنجوومەنى رۆحانى و پیاوانى ئاینى ئێزدى) پێشوازی كران، لە سەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK بەبۆنەى جەژنى (سەرى ساڵى ئێزدییان) پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتیی YNDKی بە بەڕێزان میرو پیاوانى ئاینى و خوشک و برایانى ئێزدى راگەیاندو، وێڕای پیرۆزبایی هیوایان خواست ئەم جەژنە جەژنى خێرو خۆشى بێت بۆ هەموو لایەک و ببێتە جەژنى ئاشتى و تەبایى بۆ کۆمەڵى کوردەوارى، لەبەرامبەردا میر حازم تەحسین بەگ میرى ئێزدیان بەناوی خۆی و پیاوانى ئاینى و خوشک و برایانى ئێزدییەوە سوپاسی ئەو سەردانە و هەڵوێستەكانی سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK ی سەبارەت بە پرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەکان كرد.
شایانى باسە هەردوو لا جەختیانكردەوە سەر پتەوكردن و پێشخستنی پەیوەندییەكانی نێوانیان.
هەر لە قەزاى شێخان و بەمەبەستى جەژنە پیرۆزە، سکرتێرى گشتیى YNDK و شاندى یاوەرى سەردانى ماڵى کەسایەتیى دیارى ئێزدییان بەڕێز سەمیر بابا شێخ و بەڕیز ئەلیاس بابا شێخ-یان کردو بەگەرمى لەلایەن بەڕێزانەوە پێشوازى کران و، بە بۆنەى جەژنى (سەرى ساڵى ئێزدییان) سکرتێرى گشتیى YNDK پیرۆزبایی لێکردن و هیواى خواست کەوا ئەم جەژنە جەژنى خێرو خۆشى بێت بۆ هەموو لایەک..
میدیا - هەولێر :
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٩ / ٤ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندى پارتى بونیادى دیموکراتى کوردستان كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى كوردستان و هەڵبژاردنەکانى داهاتووى پەرلەمانى کوردستان.
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکان و جەلال سمایل ئەندامى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK) پێشوازیانكرد لە شاندى پارتى بونیادى دیموکراتى کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (شێخ د. عەبدوڵڵا حەسەن ئەندامى دەستەى سەرۆکایەتى و نەوزاد باڵەکى ئەندامى سەرکردایەتى و حازم محەممەد گەردى ئەندامى سەرکرادیەتى و بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندییەکان)، لەدیدارەكەدا سەبارەت بە رەوشى سیاسیى کوردستان گفتوگۆ کرا و هەردوولا پێیان وابوو کەوا پێویستە لایەنە سیاسییەکان و دوورکەونەوە لە گرژى و ناکۆکییەکان و راوێژێکى نەتەوەیى لەم رووەوە بێننە ئارا و کاربکەن بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى نێوان لایەنە سیاسییەکان، بۆئەوەى هەموو لایەک پێکەوە بتوانین پارێزگارى لە دامەزراوەکانى کوردستان بکەین و پێشیانبخەین .
سکرتێرى گشتیى YNDK لە دیدارەکەدا وتى: ئێمە وەک YNDK باوەڕمان وایە کەوا پێویستە گرژى و ناکۆکى نێوان لایەنە سیاسییەکانى کوردستان لەسەر بنەماى دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن چارەسەربکرێن، لەبەرئەوەى ناکۆکى و دووبەرەکى جگە لە ماڵوێرانى سوودێکى دیکەى نییە و لە ئەنجامدا بە سوودى دوژمن و زیانى گەلى کوردستان تەواو دەبێت، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان هەوڵى یەکڕیزى و لەهەڤهاتن بدەین، هەروەها مەخموورى وتى : (مانەوەو پێشڤەچوون و سەرکەوتنمان بەندە بە یەکڕیزى و یەکدەنگى و هاوهەڵوێستیمان، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان لەم پێناوەدا کاربکەین، بۆئەمەش پێویستیمان بە مامەڵەیەکى تەندروست و یەکسانە لەگەڵ یەکتردا.).
مەخموورى ئەوەشى خستەڕوو کەوا پێویستە هەموو لایەک رەچاوى تایبەتمەندى باشوورى کوردستان بکەن و، وتى : (باشوورى کوردستان لە رەوشێکى ناسک و هەستیاردایە، پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان رەچاوى بارودۆخى باشوورى کوردستان بکەن و پاراستنى بە ئەرکێکى نەتەوەیى و نیشتمانى بزانن.).
لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانى داهاتووى پەرلەمان کوردستان گفتوگۆیانکرد و، هەردوو لا هاوڕا بوون کەوا چیتر هەڵبژاردن دوا نەخرێت لەکاتى خۆیدا ئەنجامبدرێت و، هەروەها جەختیان لەوە کردەوە کەوا پێویستە پرۆسەى هەڵبژاردن بە پاکى و روونى و بێ ساختەکارى بەڕێوەبچێت.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
جەژنی سەری ساڵی ئێزدى له‌ خوشك و برايانى ئێزدى پیرۆزبێت ...
بەبۆنەی هاتنەوەى جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەوە، جوانترین پیرۆزبایی لە تەواوی خوشك و برايانى ئازیزى ئێزدییانى کوردستان و جیهان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و كەسوكاری ئەنفالكراوانى ئێزدى‌ دەكەین و، هیڤیدارین ئەم جه‌ژنه‌ ببێتە جه‌ژنى خێر و خۆشى بۆ هه‌موو لايه‌ك و، لەهەمان کاتدا ببێتە جەژنى له‌ناوچوونى تيرۆريستان و جه‌ژنى ئازادبوون و گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و خوشك و برا ئێزدييانه‌ى كه‌وا تا ئێستا له‌ زيندانه‌كانى شەمشەمەکوێرەکانى جەهالەت (تيرۆريستانى داعش)دان.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستی و پیرۆزبایی دووبارەمان بۆ هەموو لایەك.
هەر بژین و سەركەوتووبن و كوردستان ئاوه‌دان.
دڵسۆزتان
غەفوور مەخمووری
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
18 / 4 / 2023

 

غەفوور مەخمووری‌*

 

گەلی‌ کوردستان بەدرێژایی‌ مێژوو لە تێکوشان و بەرخودان دابووە، سەرەڕای‌ هەوڵەکانی‌ لە ناوبردنی‌ گەلی‌ کوردستان بە خاک و خەڵکەوە، بەڵام توانیویەتی‌ پارێزگاری‌ لە بوونی‌ خۆی‌ بکات و رووبەڕووی‌ هێرش و پەلاماری‌ دوژمنان و داگیرکەران ببێتەوەو دوای‌ هەر کەوتنێک بە گڕوتینێکی‌ نوێوە هەڵسێتەوە.

 کورد وەک نەتەوەیەکی‌ زیندووی‌ رۆژهەڵاتی‌ ناڤین لە رابردوودا رۆڵێکی‌ کارای‌ گێڕاوە لە بیناکردنی‌ شارستانییەتی‌ ناوچەکەدا، بەدڵنیاییەوە ئەگەر بواری‌ پێبدرابووا ئێستا دەیوانی‌ رۆڵێکی‌ کاراتر ببینێت لە بیناکردنی‌ کۆمەڵگایەکی‌ مۆدێرن و دیموکرات لە رۆژهەڵاتی‌ ناڤیندا، دەیتوانی‌ نموونەیەکی‌ زیندووی‌ حوکمڕانی‌ و پێکەوەژیان پێشکەشی‌ هەموو جیهان بکات، بێگومان ئەمەش ئەو کاتە دەبێت کەوا گەلی‌ کوردستان سەربەخۆو خاوەن دەوڵەتی‌ خۆی‌ بێت.

 سەربەخۆبوونی‌ کوردستان کەوا بابەتی‌ گەرمی‌ ئێستای‌ میدیا جیهانی‌ و ناوچەیی و ناوخۆییەکانە و بۆتە جێی‌ بایەخ و لێکۆڵینەوەی‌ ناوەندە سیاسی‌ و ئەکادیمییەکانی‌ جیهان وایکردووە کەوا دۆستمان زێدەبن و بەچاوی‌ هیواوە لێمان بڕوانن، لەسەر ئێمەی‌ گەلی‌ کوردستان و سەرکردایەتی‌ سیاسی‌ کوردستانە کەوا بە بایەخەوە لە و پشتیوانییە بڕوانین و ئەو هەلە لەدەست خۆمان نەدەین و بە هەموو لایەکمان و بە هاوبەشی‌ کاری‌ بۆ سەربەخۆیی‌ کوردستان بکەین و بیکەین بە پرسێکی‌ نەتەوەیی‌ و نیشتمانی‌، بۆئەم مەبەستەش پێویستە  بە زووترین کات ناوەندی‌ سیاسی‌ کوردستان رێکبخرێتەوە و لەو پەرشی‌ و بڵاوییە دەرباز بکرێت و (ئەنجوومەن سیاسی‌ کوردستان) پێکبهێنرێت و تەواوی‌ لایەنە سیاسییەکانی‌ کوردستان بگرێتەخۆ.

 پێکهێنانی‌ (ئەنجوومەنی‌ سیاسی‌ کوردستان)؛ دەبێتە فاکتەرێکی‌ بەهێز بۆ یەکڕی‌ و یەکدەنگی‌ گەلی‌ کوردستان و کۆکردنەوە و یەکخستنی‌ توانا سیاسییەکانی‌ گەلی‌ کوردستان و، سەرەتایەک دەبێت بۆ خاوکردنەوەی‌ گرژییە سیاسییەکان و کۆتایی‌ هێنان بە ململانێی‌ نێوان لایەنە سیاسییەکان و دەبێتە مینبەرێکی‌ سیاسی‌ بەهێزو مۆراڵ بەخش لەسەر ئاستی‌ ناوخۆ و دەرەوە.

 دوای‌ پێکهێنانی‌ (ئەنجوومەنی‌ سیاسی‌ کوردستان)؛ پێویستە سەرکردایەتی‌ سیاسی‌ کوردستان (بۆردی‌ سەربەخۆیی‌ کوردستان) پێکبهێنێت، بۆئەوەی‌ ئەم بۆردە بتوانێت کارنامەیەکی‌ گشتگیر دابڕێژێت بۆ چۆنییەتی‌ کارکردن بۆ ئەنجامدانی‌ ریفراندۆم و هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی‌ کوردستان، بێگومان بۆئەمەش دەکرێ سوود لە ئەزموونی‌ زۆر لە میللەتان و وڵاتان وەربگیرێت، کەوا چۆن کاریان کردووە بۆ راگەیاندنی‌ سەربەخۆیی‌ خۆیان.

 پێویستە پێکهاتەی‌ (بۆردی‌ سەربەخۆیی‌ کوردستان)؛ بریتی‌ بێت لە کەسانی‌ شارەزا لە یاسا نێودەوڵەتتیەکان و کەسانی‌ ناسراوو کاریگەری‌ کورد و بیانی‌ کەوا ناسراو بن لەسەر ئاستی‌ نێودەوڵەتی‌؛ بۆئەوەی‌ بتوانن لەسەر ئاستی‌ جیهان و لە ناوەندە بڕیاربەدەستەکان لوبی‌ بۆ سەربەخۆیی‌ کوردستان بکەن، کەسایەتی‌ وابن کەوا خودان ئەزموون و بەدەسەڵات  بن بۆئەوەی‌ گوێیان لێبگیرێت، لەم رووەوەش دۆستی‌ زۆر باشمان هەن.

پرسی‌ (سەربەخۆیی‌ کوردستان)؛ پرسێکی‌ نەتەوەیی‌ و نیشتمانییە نەک پرسێکی‌ حزبی‌، بۆیە پێویستە تەواوی‌ لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتە نەتەوەیی‌ و ئایینییەکانی‌ کوردستان لەم پرسەدا راوێژیان پێبکرێت و گوێیان لێبگیرێت و بۆچوونەکانیان بەهەند وەربگیرێت، ئەمەش وادەکات کەوا ئەم پرسە ببێتە پرسێکی‌ میللی‌ و هەموو لایەک ئەم پرسە بە پرسی‌ خۆی‌ بزانێت و بە گەرمی‌ کاری‌ بۆ بکات.

ئەو هەلەی‌ کەوا ئێستا بۆ گەلی‌ کوردستان رەخساوە هەلێکی‌ مێژوویە و پێویستە سوودی‌ لێوەربگرین و لەدەست خۆمانی‌ نەدەین و، نەیکەینە قوربانی‌ بەرژەوەندییە حزبییەکان، لەم پێناوەدا پێویستە هەموو لایەکمان بەرژەوەندی‌ خۆمان لە بەرژەوەندی‌ گشتیدا ببینینەوە و، جلی‌ تەنگی‌ حزبایەتی‌ فڕێبدەین و جلی‌ کوردایەتی‌ بپۆشین، ئەگەر هەموو لایەکمان سوودمان لەو هەلە مێژووییەی‌ ئێستا وەرگرت و بەیەکەوە کارمان بۆ سەربەخۆیی‌ کوردستان کرد، ئەوا شانازییەکی‌ مێژووی‌ بۆ گەلی‌ کوردستان تۆمار دەکەین، ئەگەر ئەوەشمان نەکرد ئەوا مێژوو بەزەیی‌ بەکەسدا نایەتەوە، بۆیە پێویستە بە رۆحییەتێکی‌ نەتەوەیی‌ و نیشتمانی‌ کار بکەین و گەلی‌ کوردستان بگەیەنین بە کەنارێکی‌ ئارام، ئەو کەنارە ئارامەش تەنها سەربەخۆیی‌ و دامەزراندنی‌ دەوڵەتی‌ کوردستانە.

* سکرتێری‌ گشتیی‌ یەکێتی‌ نەتەوەیی‌ دیموکراتی‌ کوردستان YNDK

میدیا – رۆته‌ردام

 

نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له‌شاری رۆته‌ردام له وڵاتی هۆڵه‌‌ندا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی وه‌رزی هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌كانی كوردستان ده‌كات.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 15-4-2023 مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی  نوێنه‌ری YNDK له‌ ئه‌وروپا، له‌شاری رۆته‌ردام له‌ وڵاتی هه‌ڵه‌ندا، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی وه‌رزی هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌كانی كوردستان، به‌ به‌شداری نوێنەری حزبه‌كانی نێو هه‌ڤكاری ده‌كات.

 له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی كوردستان و جیهان و ره‌وه‌ندی كورد له‌ ئه‌وروپا كراو، باس له‌ كارو چاڵاكی هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌كان كرا، له‌م باره‌یه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك سه‌رنج و پێشنیار بۆ كاروچاڵاكی داهاتوو خرانه‌ڕوو، هه‌روه‌ها پارت و لایه‌نه‌كانی به‌شدار له‌كۆبوونه‌وه‌كه،‌ جه‌ختیانكرده‌وه‌‌ سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كاركردن بۆ یه‌كریزی و یه‌كگوتاری هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له‌ هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان. 

شایانی باسه‌ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK یه‌كێكه‌ له‌ لایه‌نه‌ دامه‌زرێنه‌ر چاڵاكه‌كانی نێو هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌كان و به‌رده‌وام له‌سه‌ر پرس و كێشه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌‌ و هه‌ڵوێستیان سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌ گرنگ و هه‌ستیار و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان بۆ كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و رای گشتی ده‌خه‌نه‌ڕوو.

 

مدخل :

تقع كوردستان كوطن محتل مجزأ دولياً في الشرق الأوسط في موقع جداً استراتيجي على الخارطة السياسية، وان معظم المصادر الأساسية لطاقة المنطقة كائنة في أطار أرض كوردستان النفط، الذي هو أحد المصادر الرئيسية للطاقة بنسبة ماموجود في كوردستان، حيث يمكننا القول بأن أكبر احتياطي للنفط في المستقبل مصدره كوردستان، اضافة الى وجود احتياطي كبير للكبريت والفوسفات والذهب واليورانيوم والحديد والمعادن الأخرى، وكذلك استناداً الى الزراعة ووجود مصادر كثيرة للمياه، كل هذه تظهر غنى أرض كوردستان.

إضافة إلى ما سبق ذكرها، فإن كوردستان بلاد متلاصقة مترابطة تقع وسط شرق الاوسط، وكذلك لها أهمية وغنى متعدد الأبعاد، خاصة في مجال الجيوبوليتيكي حيث أنها تعد إحدى أهم الأقاليم الجغرافية في العالم .

إن كوردستان ذات ستة أبواب، باب ينفتح نحو الأناضول و أوروبا، والباب الثاني نحو قوقاز و روسيا، والباب الثالث نحو آسيا الوسطى، والباب الرابع ينفتح على عالم إيران، والباب الخامس يكون نحو الشام، والباب السادس نحو بلدان الخليج.

ولذلك فأن كوردستان كانت دائماً محط أنظار الدول القوية ونقطة اصطدام القوى التوسعية والاحتكارية لاحتلال أرضها ونهب ثرواتها. لو رجعنا الى التأريخ القديم جداً ك(جالديران و لوزان) اللتين كانتا جريمتين كبيرتين ضد كوردستان والقومية الكوردية وقد أصبحتا سبباً لتجزأة واحتلال كوردستان، لكن لم تمر نتائج تلك الجرائم دون الجواب ورد الفعل، بل ان الشعب الكوردي على امتداد تأريخ التقسيم واحتلال أرضه، بهدف الدفاع عن وجوده وبقائه وطرد المحتلين من أرضه وانشاء الكيان القومي والوطني كان دائماً في تضحيات ثورية ضد المحتلين والمضطهدين، اضافة الى ذلك خلال امتداد وطوال هذه التضحيات الجسام، كانت الأوضاع الدولية والأقليمية والمحلية أيضاً، كان القسم الأعظم مباشرة منها وقفوا ضد حركته التحررية وقسم آخر منهم لم يكونوا على مستوى ثقل واهمية وعظمة الحركة، ولكن الذي يمكن أن يعتز به الكورد الى الآن هو أنه نتيجة لتضحياته البطولية رغم وجود الكثرة الكاثرة من أعدائه الشرسين الهمجيين تمكن ان يحافظ على وجوده كقومية، وتمكن أيضاً الدفاع عن وجوده وبقائه، ويحمي نفسه من الانقراض والفناء. ولاشك ان هذا يعد نقطة لامعة لتأريخ الكورد واكبر مكسب لتضحياته.

بالنسبة للوضع السياسي في كوردستان فأن احتلال كوردستان لم يكن مثل احتلال الدول الأخرى وكوردستان كأرض مرت بعدة مراحل للتقسيم فقد انقسمت بين عدة قوى، فلأول مرة قسمت أرضها بعد معركة(جالديران) في عام 1514م، بين الأمبراطوريتين الصفوية والعثمانية وبعد ذلك في (سايكس- بيكو) ثم في (لوزان) حيث قسمت على أربعة دول مختلفة سياسياً (العراق- تركيا- ايران- سوريا) هذا التقسيم ادى الى ان تحكم كوردستان أربعة سياسات مختلفة ومن الناحية الاجتماعية نرى أن الأمة الكوردية كأحدى امم الشرق الأوسط قد قسمت على ثلاث أمم كبيرة وهي الأمة العربية والتركية والفارسية. نحن في الجنوب واخواننا في الغرب أكثر تأثيراً بالفكر العربي والثقافة العربية والعادات والتقاليد العربية هذا التأثير مازال موجوداً لحد الآن، لأن الأمة الحاكمة تسعى دوماً ان تفرض تراثها وثقافتها وعلاقاتها الاجتماعية على الأمة المضطهدة النظام في سعي مستمر لمحو العادات والتقاليد الاجتماعية للأمة الكوردية وتزيل الطابع القومي الكوردي، كذلك في شمال كوردستان نرى ان الثقافة القومية التركية غالبة على امتنا وفي الشرق فأن الفكر الفارسي والثقافة الفارسية غالبة على امتنا، ومن الناحية الاجتماعية لقد خلقت ثلاث وقائع مختلفة، إذاً فأن التأثيرات التي كانت على امتنا وعلى التاريخ جعلت من ان يكون ظرف احتلال كوردستان مختلفاً جداً عن احتلال الدول الأخرى على سبيل المثال (فيتنام وكوبا وفلسطين...الخ) كانت لديها مشاكل مع محتل واحد لكن المشكلة الرئيسية للأمة الكوردية هي ان لديها مشكلة مع أربعة محتلين من الناحية السياسية.

ومن الناحية الاجتماعية كما اشرت فأن هذه التأثيرات قد اضرت كثيراً بنضال الأمة الكوردية، لذا نرى بأن حدوث أي تقدم في جنوب كوردستان في هذه المرحلة يكون له تأثير مباشر على الاجزاء الثلاثة الأخرى من كوردستان مما يجعل من دول المنطقة ان تكون في سعي مستمر ودائم حتى لايسود الهدوء والاستقرار في جنوب كوردستان كي لايؤثر على الحركة السياسية الكوردية في الاجزاء الأخرى من كوردستان ولهذا السبب فأن أي تغيير أو تطور خارجي باتجاه كوردستان يجب ان يراعي مصالح دول المنطقة وهذا معناه ابعاد تلك الدول الخارجية نفسها من مساندة شعبنا.

التعريب والأنفال :

جريمة تعريب كوردستان من الجرائم الكبرى التي نفذت وتنفذ ضد شعبنا الكوردي من قبل الأنظمة المحتلة لكوردستان وهي هجمة شرسة كبيرة تهدد الأمن القومي الكوردي الآن وفي المستقبل. ومع الأسف فإن الكتابة عن هذا الموضوع قليلٌ جداً وكان الأحرى أن يتم البحث والتمحيص والكتابة عنه بشكل أوسع.

بعد أنتهاء الحرب العالمية الأولى وتقسيم كوردستان على الدول المصطنعة الأربعة (العراق- سوريا- إيران- تركيا) والحاق جنوب كوردستان بالعراق العربي وغرب كوردستان بسوريا العربية، بدأت الدولتان العربيتان العراق وسوريا بتنفيذ عملية التعريب في كوردستان ولهذا فقد نفّذوا حملات منتظمة وبصيغ وأشكال شتى تميزّت بالوحشية والبعد عن الطبيعة الإنسانية وشملت أعمالهم الأبادة والسلب والنهب وتخريب وتدمير المدن والقصبات والقرى الكوردية. ولم يدخروا أية وسيلة لإلحاق الضرر بأبناء شعبنا الكوردي وأرض كوردستان متى وكيف طالت أيديهم ذلك، ولازالوا حتى الآن مستمرين في سياساتهم الإجرامية هذه.

وجنباً الى جنب مع العرب مارس النظام التركي نفس الأعمال والمخططات لتتريك أبناء شعبنا في شمال كوردستان والنظام الإيراني كذلك لتفريس أبناء شعبنا في شرق كوردستان وهكذا فإن محتلي كوردستان بأجزائها الأربعة سعوا دوماً لإذابة وصهر شعبنا الكوردي ومحاولة القضاء على وجوده بكل السبل الممكنة.

في 31 يوليو/تموز 1983، أطلق النظام العراقي، حملة "الأنفال"، باعتقال 8 آلاف البارزانيين من منطقة بارزان في كوردستان، ونقلهم إلى صحارى جنوبي العراق، وقام بقتلهم ودفنهم في مقابر جماعية، وهذه الحملة توسعت صوب مناطق اخرى في كوردستان، لتنتهي لمقتل 250 ألف شخص على الأقل بينهم الكثير من الأطفال والنساء والمسنين، فضلاً عن تهجير ونزوح مئات آلاف آخرين.

كان عام 1988 من الأعوام الأكثر شؤما ومأساوية ودموية بالنسبة لشعبنا الكوردستاني. ونستطيع أن نقول أنه كان عام تدمير كوردستان وإبادة شعبنا الكوردستاني من قبل النظام العراقي. حيث بدأ أكثر الحملات وحشية ودموية وهي الحملة التي سماها النظام العراقي المحتل بـ(حملة الأنفال) والتي بَدأت منذ آذار 1988 وحتى الخامس من أيلول من نفس العام. وقد أستطاع النظام نتيجة هذه الحملة الوحشية تفريغ 49.41% من أرض جنوب كوردستان وتم تدمير وحرق وإزالة أكثر من 4500 قرية وقصبة كوردية في محافظات كركوك وأربيل والسليمانية ودهوك و 31 قرية مسيحية آشورية في محافظة دهوك وفُقِدَ حوالي (250.000) الربع مليون انسان كوردي رجالاَ ونساءاً وأطفالاَ وشباباً وشيوخاَ في حملات الأنفال سيئة الصيت وتم دفنهم في مقابر جماعية وتعرضت أكثر من 300 قرية كوردية الى القصف بالأسلحة الكيمياوية. وإحراق الأخضر واليابس بالنار والحديد وإرتكاب العديد من الجرائم الأخرى ضد الإنسانية، كل هذه الجرائم نفذت ضد الكورد من قبل سلطة العراق ونظام البعث المقبور، وفي ليلة 21/22 أب 1988 تم ترحيل كافة سكان قصبة ديبكة التابعة لقضاء مخمور بمحافظة أربيل ولم يُبقى النظامُ فيها أحداً وقام فوراً بإحلال العرب الوافدين وتوطينهم في بيوت الكورد المرحلين بالقوة. طبيعي أن حملات الأنفال هي جزء من عملية تعريب كوردستان هدف آخر أراده النظام في حملات الأنفال لغرض تعريب المناطق الكوردستانية. لقد كانت الغاية من حملات الأنفال تدمير كوردستان وأبادة شعب كوردستان وتقليل أعداد السكان الكورد في جنوب كوردستان.

إنّ حملات الأنفال السيئة الصيت حيث طرد وتهجير مواطني جنوب كوردستان، سبّبت التقليل من حجم سكان جنوب كوردستان وبالتالي الى تقليل نسية الزيادات السكانية. والقرى والقصبات التي قام النظام بتخريبها قام لاحقاً بأعطائها للعرب وتوطن العرب في أغلبها وخاصة القرى المحيطة بكركوك ومناطق كرميان وسهل قراج وسهل مخمور وكنديناوه وما حولها والكوير وبعض قرى سهل أربيل مما يؤكد أن نية النظام العراقي كانت مبنية على تدمير كوردستان وأبادة شعب كوردستان من جهة والتعريب كوردستان وتوطين العرب محل الكورد لاحقاً وبعد حملات الأنفال أستمر النظام في تخريب کوردستان وتهجير الكورد من الأماكن الأخرى ففي عام 1989 قام النظام بترحيل سكان قصبات قلعه دزه وسنكةسةر وبيمالك وخربتها تماماً ووفق القرار 263 الصادر من مايسمى بـ(مجلس قيادة الثورة في العراق) تم بناء العديد من المجمعات القسرية الأخرى في محافظات أربيل والسليمانية ودهوك لغرض المراقبة والسيطرة على المرحلين.

وفي 3 مايو/أيار 2011، اعتبرت محكمة الجنايات العليا العراقية، حملة "الأنفال"، "جريمة ضد الإنسانية وإبادة جماعية - جينوسايد-".

تكرار الأخطاء السابقة :

عقب سقوط نظام البعث في العراق في 9 / 4 / 2003، كانت جميع الأطراف تنتظر أن يحكم العراق نظام ديمقراطي، ولا يكرر أخطاء الأنظمة السابقة تجاه الشعوب العراقية، ولكن رأينا أن الحكام الحاليين أخذوا يفكرون بنفس العقلية السابقة ويحاولون أن يطبقوا نفس سياسة تلك الأنظمة، إن هذا أُلأُسلوب المتبع للحكم في العراق قد ألحق ويلحق الأضراربجميع الأطراف، ويصبح سبباً لتكرارالمآسي السابقة، لذلك يستوجب على الجميع التصدي لهذا الأُسلوب في الحكم ورفضه.

إن نظام الحكم في العراق من خلال ممارساته الحالية حث الخطى نحو الإنفراد والدیكتاتورية ووقف إسوة بالأنظمة العراقية السابقة ضد الكورد ومطالبه، وفي الوقت نفسه شرع يتحرك ضد عرب سنة العراق في محاربتهم إضافة الى ملاحقتهم وممارسة القتل ضدهم، وفي العملية السياسية بدأ يشل تأثيرهم ويهمشهم. إن السياسة الخاطئة والمعادية للحكومة العراقية الحالية التى مارستها ضد مكونات داخل إطار الخارطة المصطنعة للعراق جعلتها تواجه مجموعة من المعضلات الأمنية والإدارية، وما حدث في العراق والذي كان حصيلة السياسة الخاطئة والفاشلة لحكومة العراق، إذ يبدو أن السيطرة على هذا الوضع ليس من السهولة بمكان سيستمر الى أمد ويلحق أضراراَ بالغة بالبنية التحتية والفوقية للعراق، وإن ما حدث يعد ضريبة للسياسة الخاطئة والطائفية.

علينا نحن الكورد مراقبة الوضع والتعامل بيقظة وحذر مع الأحداث ولانقع تحت طائلة تأثير أية جهة، ولهذا الغرض يجب أن ناخذ العبرة من الماضي، فمن هذه الناحية تحدثت في كثير من المرات السابقة عن التجربة المرة للشعب الكوردي مع الحكومات العراقية، وهنا أرى من الضروري أن أُذكّر جميع الأطراف بأننا الكورد لنا تجربة مُرة مع الأنظمة العراقية المتعاقبة على دست الحكم، وكلما كان العراق ضعيفاً وغير قادر يلتجئ الى الكورد ويتفاوض معه، وحال مايشتد ساعده ويمتلك القوة والإمكانية حتى يناهض الشعب الكوردي ومطاليبه، وإذا نظرنا الى الماضي نرى أن كافة السلطات العراقية كانت في بداية تولي زمام الحكم أبدت نوعاَ من المرونة والتساهل، ولكن بعد أن تقوت وتعززت سلطاتهم عادت تناهض وتعادي شعب كوردستان، هو ذا عبدالكريم قاسم حينما تسنم دست الحكم من 1958 إلى 1961 أبدى نوعاَ من المرونة، ولكن بعد ذلك في 1961 تنصل عن تعهداته، الأمر الذي أدى الى إندلاع ثورة أيلول في 11/9/1961 بقيادة الجنرال مصطفى البارزاني الخالد، إن سلطة قاسم فعلت ما فعلت وما استطاعت اليه سبيلاً من قتل الكورد وشن الهجمات بقصف القنابل وحرق مدن وقرى كوردستان، وإذا أخذنا أُنموذجاَ آخر فإن حزب البعث قام سنة 1968 بالإنقلاب وتولى زمام الحكم، أبدى في البداية نوعاَ من المرونة وبدأ بالحوارمع قيادة ثورة كوردستان فاضطر أخيراً أن يوقع ويعلن إتفاقية آذار 1970 في 11 آذار 1970 ، من 1970 إلى 1974 يخيم الهدوء على كوردستان، وخلال السنوات الأربع حين سارت سلطة البعث نحو القوة تنصلت من تعهداتها وبدأت بشن الحرب على كوردستانواستخدمت جميع أنواع المؤامرات، بدءاً بالتعريب والقصف الكيمياوي وإخفاء آثار المعتقلين الكورد إلى أن وصلت الى حملات الأنفال السيئة الصيت، وقد كان هدف البعث إبادة شعب كوردستان بأرضه وناسه، والأُنموذج الأخير يتمثل في سقوط نظام البعث في 9/4/2003 ، وحين إنهار حكم البعث فإن الذين أطلقوا على أنفسهم المعارضة العراقية ماكانوا يملكون موقعاَ جماهيرياَ من داخل العراق، وعندما عادوا الى العراق بتعاون من بلدان التحالف والبلدان المجاورة للعراق عززوا قواعدهم ومواقعهم، فكانوا في كل شيئ يستنجدون بقيادة كوردستان، حيث أنها لم تقصر في مساعدتهم ودعمهم، وما فعلت لتلك الأطراف العربية العراقية لم تفعل ربعها للقوى والجهات الكوردستانية، لقد استجابت لهم الى حد بالغ بحيث همشوا الأطراف الكوردستانية، في حين كان من المفترض أن تتعاون وتدعم الجهات الكوردستانية أكثر وتقوم بتقويتهم، وما فعلت للجهات العربية العراقية أن تفعل للجهات الكوردستانية، ولكن للأسف لم تفعل ذلك، هو ذا ما رأيناه بعد سقوط نظام البعث كيف أن الجهات العربية واقفة ضد مطالب شعب كوردستان وقيادته، وكيف دافعت الجهات الكوردستانية عن مكاسب شعب كوردستان وساندت القيادة الكوردستانية، فمن الحق والصواب أن تعيد القيادة الكردستانية النظر في مواقفها وسياستها، وتعيد تنظيم الوسط السياسي أكثر، وتعززه، وتأخذ آراء وأفكار حماة الوطن والمخلصين بنظر الإعتبار، وتتلقى بصدر رحب إنتقادات ومعاتبات الناس، وتكون مهتمة وحريصة على حل مشاكل الناس، وما تفعل لهذه الجهة وتلك الجهة، لتفعل لشعب كوردستان، إن هذا واقع لابد أن نعترف به، ومن الضروري أن يسود التشاور بين الأطراف الكوردستانية.

الحل :

إن أفضل حل للنجاة من الوضع الراهن في العراق ولقطع الطريق عن الحكم الفردي والديكتاتورية، يجب أن يحول العراق عملياً إلى ثلاث دول، تؤسس دولة لشعب كوردستان، ودولة للعرب السنة، ودولة للعرب الشيعة، إن هذا حل واقعي ملائم لوضع العراق، لأن تجربة أكثر من مائة سنة خلت أثبتت لنا بأنه من الصعوبة بمكان جداً، أن نتمكن العيش حتى النهاية ضمن خارطة العراق المصطنعة، خاصة نحن شعب كوردستان علينا أن ننتفع من الماضي ولا نفوت الوقت عبثاً، إذ تقول لنا تجربة الكورد مع أنظمة العراق الاّ نأتمن السلطات العراقية، لذلك ينبغي علينا منذ الآن أن نتهيأ للإحتمالات والمستجدات التي تطرح أنفسها على أرض الواقع ويكون لها تأثير على شعب كوردستان.

*السکرتیرالعام للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK

 

میدیا - هەولێر:
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK لە سى و پێنجەمین ساڵیادى کارەساتى ئەنفالدا لە پەیامێکیدا، وێڕاى شەرمەزارکردنى ئەو تاوانە هۆڤانەیەى رژێمى رووخاوى بەعس دژ بە گەلى کوردستان، جەختدەکاتەوە سەر رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسیى کوردستان و کارکردن بۆ یەکڕێزى و یەکدەنگى و، رایدەگەیەنێت کەوا پێویستە هەموو لایەک به یەکڕیزى و یەکدەنگى پارێزگارى لە دەستکەوتەکانى گەلى کوردستان بکەن و کار بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان . ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
پەیامى سکرتێرى گشتیى YNDK لە سى و پێنجەمین ساڵیادى کارەساتى ئەنفالدا
- جەماوەرى خۆڕاگرو وڵاتپارێزى کوردستان ...
- بنەماڵەو کەس و کارى سەربەرزى شەهیدانى کارەساتى ئەنفالى کوردستان ...
ئەمڕۆ 35 ساڵ بەسەر گەورەترین تاوان دژ بە گەلى کوردستان تێدەپەڕێت؛ تاوانى جینۆسایدکردنى ژن و منداڵ و پیرو گەنجى کوردستان و زیندەبەچاڵکردنیان و وێرانکردن و سوتاندنى گوندو شارۆچکەکانى کوردستان، کە ئەویش تاوانى بەدناوى ئەنفالە، ئەنفال ؛ قێزەونترین تاوانى سەردەم بوو دژى نەتەوەى کورد و گەلى کوردستان ئەنجامدرا، ئامانجی رژێمی بەعسى فاشی له‌ ئه‌نفالكردنی كوردستان، له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو به‌ خاك و خه‌ڵكه‌وە، بۆیه‌ مرۆڤه‌كانمانی بێسه‌روشوێن و خاكه‌كه‌شی سوتماک و وێرانكردین، ئەنفال تاوانێک بوو دژ بە تەواوى مرۆڤایەتى، تاوانێکى هێندە گەورە بوو دەبوا هەموو دەسەڵاتدارانى ئێستاو داهاتووى عێراق لە ئاستیدا هەست بە شەرمەزارى بکەن و پەندى لێوەربگرن و داواى لێبوردن لەگەلى کوردستان بکەن، بەڵام بەداخەوە لەدواى رووخانى رژێمى بەعس لە 2003 تا ئێستا ئەوانەى لە عێراق جلەوى دەسەڵاتیان گرتەدەست بەردەوام بوون لەسەر هەمان سیاسەت و هەمان عەقلییەتە فاشییانەى کە ئەفالیان ئەنجامدا، ئيستاش به‌شێكى زۆرى شۆڤێنييه‌كانى عێراق به‌هه‌مان عه‌قلييه‌ت بيرده‌كه‌نه‌وه‌و ره‌فتار ده‌كه‌ن و، ئەگەر دەسەڵاتى بەعسیان هەبا لە بەعس خراپتر دەبوون، بۆيه‌ پێویستە گەلى کوردستان ئەم تاوانە هۆڤانەیەى بەعس و شۆڤێنییەتى عەرەبى عێراق لەبیر نەکات.
لەهەمان کاتدا ؛ لەم یادەدا پێویستە سەرکردایەتى سیاسى کوردستان لە ساڵیادى ئەنفالدا ناوماڵى کوردستان لێکترازاوو پەرش و بڵاوە رێک و یەکبخاتەوەو بە یەکدەنگى و یەکڕیزى پارێزگارى لە دەستکەوتەکانى گەلى کوردستان بکات و کار بۆ سەربەخۆیى کوردستان بکات، لەبەرئەوەى باشترين وه‌ڵامى گه‌لى كوردستان بۆ تاوانى ئه‌نفال ته‌ڵاقدانى عێراق و راگه‌ياندنى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانه‌، بێگومان تەنها سەربەخۆیى کوردستان و دامەزراندنى دەوڵەتى کوردستان زامنە بۆ دووبارەنەبوونەوەى ئەنفالێکى دیکە.
هەر لەم یادەدا ؛ پێویستە پەرلەمان و حکومەتى کوردستان وەک وەفادارییەک بۆ خوێنى شەهیدانى ئەنفال و شەهیدانى کوردستان ئاوڕى زیاتر لە کەس و کارى ئەنفالکراوان و بنەماڵەى شەهیدان بدەنەوەو بایەخى تەواویان پێبدەن و ژیان و گوزەرانێکى شایستەتریان بۆ دابین بکەن.
- سڵاوو درود بۆ رۆحی پاكی ئه‌نفالكراوانی كوردستان.
- سه‌ربه‌رزی بۆ بنه‌ماڵه‌و كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوان و تەواوى شەهیدانى رێى سەرخۆبوون و ئازادى کوردستان.
- رووڕه‌شی بۆ دوژمن و داگیركه‌رانی كوردستان.
غه‌فوور مه‌خمووری
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
14 / 4 / 2023

میدیا- هه‌ولێر

 ئەمڕۆ یەكشەممە رێكه‌وتی 9-4-2023 د. شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK به‌شداری دووەم كۆنفرانسی زیندانیانی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان له‌ هۆڵی كتیبخانه‌ی گشتی هه‌ولێر ده‌كات.

كۆنفرانسه‌كه‌ له‌ژێر دروشمی " هه‌وڵده‌ده‌ین له‌پێناو زامنكردنی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كان و پاراستنی مێژووی پڕ شكۆی زیندانیانی سیاسی كوردستان"، له‌ هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتی هه‌ولێر به‌ ساتێك وەستان و بێدەنگی  بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی زیندان و شەهیدانی گەل به‌گشتی ده‌ستی پێكرد و نوێنه‌ری YNDKوێڕای بروسكه‌ی پیرۆزبایی، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كۆنفرانسه‌كه‌ خواست.     

هه‌روه‌ها له‌كنفرانسه‌كه‌: ژماره‌یه‌ك وتار له‌وانه‌ وتاری وەزارەتی شەهیدان و بروسكه‌ی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و وتاری هاوڕێی ناو زیندان  هاوڕێ ئەبو عادل و دواتر وتاری دەستەی ئامادەكاری كۆنفرانس خوێندرایەوە.

 لە بەشی دووەمدا كۆنفرانسه‌كه‌ پانێڵێك لەسه‌ر ماف و ئیمتیازی یاسایی نێو دەوڵەتی زیندانیانی سیاسی پێشكەش كرا و كۆنفرانس له‌ كاتژمێر 9:30ی به‌یانی تا 12:30ی نیوه‌رۆ سه‌ركه‌وتووانه‌ كاره‌كانی ته‌واو كرد.