غەفوور مەخموورى: ئەو پێکەوەژیانەى لەنێوان پێکهاتەکانى کوردستاندا هەیە بۆتە نموونەیەکى زیندوو لە ناوچەکەدا
میدیا - عەمان:
نیوەڕۆى رۆژى ٢ / ٧ / ٢٠٢٣ کەسایەتیى ناسراوى هۆزى بەنى سەخەر بەڕێز شێخ عەلى ئەلجبور لە شارى عەمان-ى پایتەختى ئوردەن، لە رێوڕەسمێکى تایبەتدا میواندارى سكرتێری گشتیی YNDK-ى كرد‌و, باسیان دۆستایەتى نێوان هۆزە کوردى و عەرەبییەکان و پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو لا کرد.
نیوەڕۆى ڕۆژى یەکشەممە، کەسایەتیى ناسراوى هۆزى بەنى سەخەر بەڕێز شێخ عەلى ئەلجبور لە رێوڕەسمێکى تایبەتدا لە ماڵى خۆیدا لە شارى عەمان-ى پایتەختى ئوردەن، میواندارى غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK-یان کرد، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزيان و بەڕێزان (د. ئەحمەد خەلایلە جێگرى یەکەمى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئوردەن و د. مستەفا عەماوى ئەمیندارى گشتیى پارتى ئیئتلافى نیشتمانى ئوردەن و ژمارەیەکى لە ئەندامانى ئەنجوومەنى نوێنەران و بەرپرسانى حزبى و حکومى ئوردەن و ژمارەیەک لە سەرۆک هۆزە عەرەبییەکانى عیراق و ئوردەن) پێشوازی كران، لە دیدارەکەدا باسیان لە پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هۆزە کوردى و عەرەبییەکان کرد و، جەختیان کردەوە سەر بایەخدان بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان وەک بنەمایەک بۆ سەقامگیرى سیاسیى لەهەر کۆمەڵگەیەکدا، غەفوور مەخموورى باسى لەوە کرد کەوا ئاشتى و تەبایى کۆمەڵایەتى و یەکتر قبوڵکردن سەقامگیرى سیاسى بەدواى خۆیدا دەهێنێت و، ئاماژەى بە رەوشى پێکەوەژیانى پێکهاتەکانى کوردستان کرد و، وتى : (کوردستان بە تەواوى پێکهاتەکانییەوە وەک یەک خێزان پێکەوە دەژین، ئەگەر سەیر بکەین ئەو پێکەوەژیانەى لەنێوان پێکهاتەکانى کوردستاندا هەیە، بۆتە نموونەیەکى زیندوو لە ناوچەکەدا، ئەمەش وایکردووە کەوا کوردستان ببێتە ئارامترین ناوچە، ئێمە شانازى بەو پێکەوەژیانەى کوردستان دەکەین و هەوڵدەدەین کەوا کوردستان وەک هەمیشە بە مێرگى پێکەوەژیان بمێنێتەوە.)، هەروەها مەخموورى وتى: (لەسەر هەموو لایەکمان پێویستە کاربکەین بۆ بڵاوکردنەوەى رۆشنبیرى یەکترقبوڵکردن و قوڵکردنەوەى زیاترى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان.)، لە دوا تەوەری دیدارەکەشدا باسیان لە پتەوکردنى پەیوەندى نێوان هەردوو لا کرد.
شایانى باسە بەڕێز شێخ عەلى ئەلجبور لەسەر شەرەفى سکرتێرى گشتیى YNDK نیوەڕۆخوانێکى بۆ ئامادەبووان رێکخستبوو.
- جه‌ماوه‌ری دڵسۆز و خۆڕاگری كوردستان...
- حزب و رێكخراو و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ...
به‌هۆی كێشه ناوخۆییه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، بارودۆخه‌كه هه‌ستیار بووه و كێشه‌كان زیاتر قوڵبوونه‌ته‌وه و، حكومه‌تی عێراق له‌رێگه‌ی دادگای فیدرال و بڕیاره‌كانیان دژ به باشووری كوردستان فشار ده‌خه‌نه سه‌ر حكومه‌تی كوردستان و وورده وورده ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌رته‌سك ده‌كه‌نه‌وه و وڵاتانی ئه‌قلیمیش به‌شێوازی جۆراوجۆر دژایه‌تی كوردستان ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كه‌ن له رێگه‌ی تۆپبارانكردن و هێرشی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان و مووشه‌كبارانكردنی بنكه و باره‌گاكانی پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌زاندنی سنووری باشووری كوردستان، ئەمانە هەمووى بارودۆخێكی سه‌ختیان بۆ باشووری کوردستان دروستكردووه، له‌لایه‌كی دیكه‌وە نالەباری ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتییان و دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و چاوه‌ڕێكردن تا به‌غدا خێره‌ك به فه‌رمانبه‌ران بكات و ئینجا مووچه‌یان پێده‌درێ، ھەروەھا زەقکردنەوەى دیاردەى دوو ئیداره‌یی و دژایه‌تی و چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵات و فشاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌حزبیكردنی كایه‌كانی ده‌سه‌ڵات و دووركه‌وتنه‌وه‌ی دەسەڵات له‌جه‌ماوه‌ر و ئامادەنەبوونی هه‌ندێ لایه‌ن بۆ دیالۆگێکی راسته‌قینه‌ی نیشتمانی و وه‌لاوه‌نه‌نانی به‌رژه‌وه‌ندییه حزبیه‌كان، بارودۆخه‌كه‌ی زياتر دژوار و ناهه‌موار كردووه‌و بووه‌ته هۆی ته‌می ره‌شی سیاسه‌ت و ناڕوونی دواڕۆژی ئه‌زموونه‌كه‌مان، لە رەوشێکى وادا بێگومان دوژمنان و داگیركه‌ران هه‌میشه له كۆبوونه‌وه و له‌سه‌نگه‌ردا دەبن بۆ له‌باربردنی ئه‌زموونی باشووری كوردستان.
ئه‌م ناڕوونی و قوڵبوونه‌وه‌ی كێشه و قه‌یران و دژواری ژیان و گوزه‌رانی هأووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران، پێویستى بە هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌رکردنە، بۆیە پێویستە به‌ھەموو لایەکمان ئه‌م بارودۆخه پڕ مه‌ترسییه بەھەند وەربگرین و كێشه‌كان راشكاوانه ده‌ستنیشان بكه‌ین و به‌گیانێكی كوردستانییانه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان بده‌ین.
ئێمە لە یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK له‌روانگه‌ی باوه‌ڕبوونمان به گه‌ل و كیان و سیاسه‌تی كوردانه‌ی كاركردنمان بۆ بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیى و نیشتمانی و كوردستانی، جه‌ژنی قوربان به‌ده‌رفه‌تێك دەزانین کەوا سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌ناو حكومه‌تن و ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تن له‌سه‌ر ئاستی كه‌سی یه‌كه‌م و مه‌كته‌بی سیاسیی پارته‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان ساز بكه‌ین و به‌شێوه‌یه‌كی جدی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی فشاری نێوده‌وڵه‌تی له‌یه‌كمان نزیكبكاته‌وه با خۆمان هه‌ست به به‌رپرسیارییه‌تی مێژوویی بكه‌ین و هه‌موو كێشه و گرفته‌كانی نێوانمان بخه‌ینه لاوە و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی په‌یوه‌ندی و كاری به‌كۆمه‌ڵی حزبه‌كان به‌یه‌كه‌وه بكه‌ینەوە و كار بۆ هه‌ڵبژاردن و پێکهێنانى حكومه‌تێكی ته‌كنۆكرات بکەین كه دەسەڵاتى بەسەر تەواوى باشوورى کوردستان هەبێت و حكومه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بێت، هەروەها پێویستە هەموو لایەکمان هاوکاربین بۆ ئەوەى هێزی پێشمه‌رگه بكه‌ینه یه‌ك هێزی به‌رگری و كۆڵنه‌دان، به‌م شێوه‌یه ده‌توانین كۆتایی به‌هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كان بهێنین و عەدالەتی کۆمەڵایەتی و یەکسانی و خۆشگوزه‌رانی بۆ تەواوی گەلی کوردستان و فه‌رمانبه‌ران بهێنینه كایه‌وه و، ئایندەی وڵات مسۆگەر بكه‌ین و، پشت به‌جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری خۆمان ببه‌ستین و كوردستان ئاوه‌دان و پارێزراو بكه‌ین.
- نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی رێی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
- مردن و رووڕه‌شی بۆ دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان.
مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK
1 / 7 / 2023ی زایینی
میدیا - عەمان:
ئێوارەى ڕۆژى 29 / 6 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى جەژنە پیرۆزەو هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى عەمانى پایتەختى ئوردەن سەردانی بەڕێز شێخ جەمال زارى ئەمیندارى پڕۆژەى نیشتمانیى عێراق-ى کرد و، وێڕاى جەژنە پیرۆزە هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
ئێوارەى ڕۆژى پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە شارى عەمانى پایتەختى ئوردەن، بەمەبەستى جەژنە پیرۆزەو هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی بەڕێز شێخ جەمال زارى ئەمیندارى پڕۆژەى نیشتمانیى عێراق-یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و بنەماڵەکەیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK بەبۆنەى جەژنى قوربانەوە پیرۆزبایى لە بەڕێزیان و بنەماڵەکەیان کرد‌و هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن، هیواى خواست کە ئەم جەژنە جەژنى خێر‌و خۆشى بیت بۆ هەموو لایەک، لەبەرامبەردا بەڕێز شێخ جەمال زارى بەناوى خۆیان و بنەماڵەکەیانەوە وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.
هەر لە دیدارەکەدا سەبارەت بە رەوشى سیاسیى کوردستان و عێراق و پەیوەندى نێوان هەردوو لا گفتۆگۆیان کرد.
میدیا - هەولێر
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، به‌بۆنه‌ی (30)ه‌مین ساڵه‌ی راگه‌یاندنی حزبی شیوعی كوردستان له مێژووی خه‌باتی (89) ساڵه‌ی دامەزراندنی ئه‌م حزبه، په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتر بۆ حزبی شیوعی كوردستان ده‌خوازێ و له‌په‌یامه‌كه هاتووه یه‌كریزی و ته‌بایی سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كان له‌كاتی ئێستادا زۆر گرنگه و زامنی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستانه.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه:
بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان
بابەت / په‌یامی پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...
بەبۆنەی(30)ه‌مین ساڵه‌ی راگه‌یاندنی حزبی شیوعی كوردستان له مێژووی خه‌باتی (89) ساڵه‌ی دامەزراندنی حزبتان، بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .
بەڕێزان: حزبتان (حزبی شیوعی كوردستان) لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .
هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
30-6-2023ی زایینی
هه‌ولێر- باشووری كوردستان