yndk

yndk

میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزان عومەرى سەید عەلى جڤاتى گشتیى بزووتنەوەى گۆڕان و ئەندامانى جڤاتى گشتیى بزووتنەوەى گۆڕان کرد و، بەبۆنەى 14 چواردەهەمین ساڵیادى دامەزراندنى بزووتنەوەى گۆڕان، پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى بۆ خواستن، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە:
برای بەڕێزمان کاک عومەرى سەید عەلى
خوشک و برایانى بەڕێز لە جڤاتى گشتیى بزووتنەوەى گۆڕان
سڵاوێكی برایانەی گەرم ....
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بەبۆنەی (14) چواردەهەمین ساڵیادی راگەیاندنى بزووتنەوە تێكۆشەرەكەتان (بزووتنەوەى گۆڕان)، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و بەڕێزان لە جڤاتى گشتیى و تەواوى هەڵسوڕاوانى بزووتنەوەى گۆڕان دەكەین و هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونى زیاترتان بۆ دەخوازین.
بێگومان لەكاتێكدا كە یادی راگەیاندنى (بزووتنەوەى گۆڕان) دەكەنەوە كوردستان و عێراق و ناوچەكە لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان, ناوەندى سیاسیى کوردستانیش لێکترازاوە، ئەم رەوشە لە هەموو لایەکمان دەخوازێت کەوا یەکدەنگ و یەکڕیزو هاوهەڵوێست بین، بۆیە پێویستە لەم پێناوەدا ئێمەى حزب و لایەنە سیاسییەکانى کوردستان زیاتر هاوکارو پشتیوانى یەکدی بین و، بە رۆڵى نەتەوەیى و نیشتمانى خۆمان رابین و، کاربکەین بۆ رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسیى کوردستان، بێگومان بۆ ئەم مەبەستەش (بزووتنەوەى گۆڕان) دەتوانێ رۆڵى کاریگەرانەى خۆى ببینێت، وەک چۆن لە رابردوودا بۆ گۆڕانگارى و چاکسازى لە بوارى کۆمەڵایەتى و سیاسى و ئابووریدا کاری کردووە، ئومێد دەکەین لە ئێستا و داهاتووشدا هەمان رۆڵ بگێڕێت.
هەر لەم بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی هاوخەباتی و برایانەی نێوانمان لە پێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزى رەوای گەلی كوردستان و هێنانەدی مافە رەواکانی.
لەگەڵ رێزى دووبارەماندا ... هەر بژین و تەندروست و شاد و سەرکەوتووبن.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
25 / 7 / 2023
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٥ / ٧ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە نووسەرو رۆماننوسى گەورەى کورد مامۆستا (عەزیزى مەلاى رەش) كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى كوردستان و رۆڵى نووسەرو رۆشنبیران لە پرۆسەى سیاسیى کوردستان كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە نووسەرو رۆماننوسى گەورەى کورد بەڕێز (عەزیزى مەلاى رەش)، لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى كوردستان و رۆڵى نووسەرو رۆشنبیران لە پرۆسەى سیاسیى کوردستان كرد، هەر لەدیدارەکەدا بەڕێز عەزیزى مەلاى رەش باسى لە دوا پڕۆژەکانى نووسینى خۆى کرد لە بوارى رۆمان و فەرهەنگى شێوەزارى هەولێرو شوێنەوارەکانى دەشتى هەولێر.
سکرتێرى گشتیى YNDK لەلایەن خۆیەوە ئاماژەى بە رۆڵى بەرچاوى بەڕیزیان لە بزاڤى رۆشنبیرى کوردستان کرد و دەستخۆشى لە بەڕێزیان کردو هیواى تەندروستییەکى باش و تەمەن درێژى و بەردەوامى بۆ خواست.
میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ئەمڕؤ 25 / 7 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی هونەرمەندى ناسراوى کوردستان بەڕێز ئیبراهیم حەکیم-ى کرد، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نییەو نەشتەرگەرى بۆ ئەنجامدراوە و، هیواى زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولێر سەردانی هونەرمەندى ناسراوى کوردستان بەڕێز (ئیبراهیم حەکیم)یان کرد و، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (ئیبراهیم حەکیم) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیىYNDK ی كرد.
میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ئەمڕۆ 25 / 7 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی تێکۆشەرى ناسراوى کوردستان بەڕێز خارە سەید کاکە-ى کرد، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نییە و، هیواى زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولێر سەردانی تیکۆشەرى ناسراوى کوردستان بەڕێز خارە (سەید کاکە)یان کرد و، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (سەید کاکە) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیىYNDK ی كرد.

میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ڕۆژى 24 / 7 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی بنەماڵەى خوالێخۆشبوو حاجى سلێمان نانەکەلى-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
ئێوارەى ڕۆژى دووشه‌ممه‌، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندی پەیوەندییەکانى YNDK، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی دیوەخانى بنەماڵەى خوالێخۆشبوو حاجى سلێمان ناکەلى-یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان حاجى هەژار مەغدید نانەکەلى و حاجى کەمال مەغدید نانەکەلى و خزمانى نانەکەلی-یەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن، لەبەرامبەردا بەڕێز حاجى هەژار مەغدید نانەکەلى بەناوى خۆیان و بنەماڵەکەیانەوە وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.

 

  • جه‌ماوه‌ری وڵاتپارێزی كوردستان ...
  • حزب ولایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان ...
  • رێكخراو و دامه‌زراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ....

 ئه‌مڕۆ سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی لۆزان تێپه‌ڕده‌بێت، كه‌ له‌ رۆژی 24/7/1923 له‌لایه‌ن براوه‌كانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر واژۆكراو، جارێكی دیكه‌ نكۆڵی له‌ مافه‌مانی كورد كراو په‌یماننامه‌ی شوومی لۆزان جێگه‌ی په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ری گرته‌وه‌.

 له‌ماوه‌ی ئه‌و 100 ساڵه‌ی واژۆكردنی په‌یماننامه‌ی لۆزان، به‌هه‌موو شێوازێكی دڕندانه‌ و دوژمنكارانه‌،‌ ئینكاری له‌مافه‌كانی گه‌لی كوردستان كراوه‌و، به‌شێوازی جۆراوجۆری نوێی دیپلۆماسی و عه‌سكه‌رتارییانه‌ به‌رده‌وامی به‌‌ جینۆسایدكردنی كورد له ‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان دراوه‌ و هه‌وڵی سه‌ركه‌وتكردنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان دراوه‌،‌ به‌كپكردنى ده‌نگی ناڕه‌زایی و لێدانی‌ شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی گه‌ڵه‌كه‌مان و كیمیابارانكردن و ئاواره‌كردن و گرتن و ئه‌شكه‌كه‌نجه‌دان و ده‌ركردنی حوكمی ناڕه‌وا له‌سه‌ر سه‌ركرده‌ و وڵاتپارێزان و ده‌ربه‌ده‌ركردن و له‌سێداره‌دانیان و تێكدانی ماڵ و زێدیان و خاپووركردنی گوندو شاره‌كان و ته‌عریبكردن و ته‌فریسكردن و ته‌تریكردن و جۆرەها شێوە هه‌وڵی له‌ناوبردنمانیاندایه‌وه‌.

 به‌پێچه‌وانه‌وه‌ گه‌له‌كه‌مان وه‌كو پێشتر به‌ئیڕاده‌یه‌كی پۆڵایینه‌وه‌ له ‌كۆشش و خه‌بات له ‌پێناو مانه‌وه‌ و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانمان به‌ راپه‌ڕین و شۆڕش و خه‌باتی سياسى و چه‌كداری له‌ هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان و خه‌باتی دپلۆماسی له ناوه‌وه‌ و ‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رده‌وام بووە. هه‌موو ئه‌و سیاسه‌ته‌ داگیركاری  و جینۆسایده‌ی دژمان كرا، نه‌بووه‌ هۆی ره‌شكردنه‌وه‌ی مۆركی نه‌ته‌وه‌ییمان، بەڵکو به‌پێچه‌وانه‌ رۆژ له‌دوای رۆژ ئێڕاده‌مان به‌هێزتر بوو.

 له‌ساته‌ وه‌ختی ئێستاش كه‌ دۆخێكی هه‌ستیار و چاره‌نووسسازه‌، جێگه‌ی ‌داخه‌ به‌شێك له ‌حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان په‌ندو وانه‌یان له‌م وێستگه‌ تاڵ و مێژووييانه‌ وه‌رنه‌گرتووه‌، تا ئێستاش دژایه‌تی یه‌كتری ده‌كه‌ن و هه‌وڵی له‌ناوبردنی یه‌كتر ده‌ده‌ن، هه‌ندێ كات په‌نایان بۆ دوژمنان و داگیركه‌ران بردووه‌ بۆ‌ شكاندن و له‌ناوبردنی یه‌كتر، خه‌ریكه‌ به‌هۆی دژایه‌تی یه‌كتری بەشێک لە لایه‌نه‌ باڵادەستەکانى كوردستان، لۆزانی دیكه‌ له‌ باشوور و رۆژئاوای كوردستان دووباره‌ و چه‌ندباره‌ بێته‌وه و ده‌ستكه‌وته‌كانی رابردوومان كه ‌ساڵه‌هایه‌ خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ین و شه‌هیدی زۆرمان بۆیداوه‌، كه‌توونه‌ته‌ مه‌ترسی له‌ناوچوون و رووخاندنیان له‌ لایه‌ن دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان.

 ئێمه‌ له‌ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK بۆ گه‌له‌كه‌مان هه‌موو لایه‌نه‌كان، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ روانگه‌ی خه‌بات و فه‌لسه‌فه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی و باوه‌ڕبوونمان به‌ ئیڕاده‌ی پۆلایینی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، درێژه‌ به‌ به‌رخۆدان و تێكۆشانمان له ‌پێناو پاراستنی ئه‌زموونی باشوور و رۆژئاوای وڵات ده‌ده‌ین و كار بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانمان له ‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین و هه‌میشه‌ سه‌رمه‌شق ده‌بین و كار ده‌كه‌ین بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باشترین چاره‌سه‌ر بۆ پرس و كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه،‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش وه‌كو هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ مافی خۆمانه‌ كیان و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆمان هه‌بێت، له‌ روانگه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌مان داوا له‌ هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین به‌رژه‌وه‌ندی حزبی خۆیان وه‌لاوه‌ بنێن و یه‌كتر قبوڵ بكه‌ن و ده‌رگای گفتوگۆ له‌سه‌ر یه‌كتر دانه‌خه‌ن و كار بۆ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی نێوانیان بكه‌ن و یه‌كڕیز و یه‌كهه‌ڵوێست بن له‌سه‌ر پرسه‌ نیشتمانی و كوردستانییه‌كان و به‌زووترین كات کۆمیتەى ئامادەکارى كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد کە کارەکانى هەڵپەساردووە جارێكی دیكه کۆببێتەوەو‌ هه‌وڵی به‌ستنى کۆنگرە و ته‌واوكردنی کارەکانى بدات و،‌تیایدا ستراتیژ وبه‌رنا‌مه‌یه‌كی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی تۆكمه و‌ به‌هێز بۆ خه‌بات و تێكۆشانمان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان و بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان دابڕێژێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له ‌بوون و مانه‌وه‌مان بكه‌ین و كوردستان وەک هەمیشە بكه‌ینه‌وه‌‌ شوێنی پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی نێوان هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و پێكهاته‌ و ئایینه‌كان.

 له‌هه‌مان كاتدا داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین پاڵپشتی دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان بكه‌ن و چاودێرێك بۆ گه‌له‌كه‌مان له‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دیاری بكه‌ن و هه‌ڵوێستیان هه‌بێ له‌و جینۆسایده‌ی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر له‌ دژی كورد ده‌یكه‌ن و رێگری له‌ هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی له‌دژی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لی كورستان گەلێکى ئاشتیخوازه و‌ هه‌موو كات ده‌ستی برایه‌تی و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی بۆ هه‌مووان درێژكردووه و ئه‌وه‌ی ده‌یكات‌ ته‌نیا به‌رگری له‌خۆی و به‌دیهێنانی مافه‌كانی بووه‌‌.

  • مردن و رووڕه‌شی بۆ دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان.
  • بێته‌دی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد و یه‌كگرتوو و دیموكرات.

 

 

مه‌كته‌بی سیاسیی

یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK

2ی گه‌ڵاوێژی 2723ی كوردی

24ی ته‌ممووزی 2023ی زایینی

هه‌ولێر- باشووری كوردستان

میدیا -  لۆزان - سویسرا :

 

  غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK پەیامێکی ئاراستەی کۆبوونەوەى لایەنە سیاسییەکانى کوردستان  کردووە، کە تایبەتە بە سەد ساڵەى پەیمانى لۆزان و، ئەمڕۆ شەممە رێکەوتى 22 / 7 / 2023 لە شاری (لۆزان)ی وڵاتی سويسرا لەژێر ناوى (هەڵوێستى گەلانى کوردستان لە 100 ساڵەى پەیمانى لۆزاندا) بەڕێوەدەچێت، لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە کەوا لەو کاتەوەی پەیماننامەی (لۆزان) ئیمزاکراو جێبەجێكرا، تا ئێستا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو ناوچەكە هێمنی و ئارامی بەخۆیەوە نەبینیوە و، شەڕو خوێنڕشتن لە رۆژهەڵاتى ناڤیندا درێژەى هەیە، هەروەها دەڵێت : (جێبەجێکردنى پەیماننامەى (لۆزان) فاکتەرێکى سەرەکی بوو بۆ ئەوەی ئاشتى و هێمنى و ئارامى لە رۆژهەڵاتى ناڤین و بگرە جیهانیشدا بەرقەرار نەبێت.)، هەر لە پەیامەکەیدا مەخمووری داوای هەڵوەشانەوەی پەیماننامەی (لۆزان) دەکات و دەڵێت: (پێویستە هەموو لایەک ئەو راستییە بزانن کە هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەى (لۆزان) و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان و گەیشتنی گەلی كوردستان بەمافە رەواكانی گەورەترین فاكتەری چەسپاندنی هێمنی و ئارامییە لە رۆژهەڵاتی ناڤین و، تەنها و تەنها لەو رێگەیەوە دەتوانرێ ئەو هێمنی و ئارامییەی كە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەیخوازێت لەرۆژهەڵاتی ناڤیندا بچەسپێت و وەدەست بهێنرێت.). ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :

 

بەڕێزان ئەندامانى کۆمیتەى سەد ساڵەى کارو خەباتى پەیمانى لۆزان

بەڕێزان نوێنەرانى پارت و لایەنە سیاسییەکانى کوردستان

خوشكان ... برایان ... بەشداران و ئامادەبووانى بەڕێز لە کۆبوونەوەى (هەڵوێستى گەلانى کوردستان لە 100 ساڵەى پەیمانى لۆزاندا)

 

  سڵاوى سەرخۆبوون و ئازادیتان لێبێت ...

 بەڕێزان ؛ ئەمڕۆ ئێوەی بەڕێز کارێکی گرنگ و دیرۆکی ئەنجام دەدەن كە پەیوەستە بەداهاتووی گەلی کوردستان، ئەویش کارکردنە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەى لۆزان، کەوا تا ئێستا و دواى سەد ساڵ  لەسەر بنەمای ئەو پەیماننامەیە زوڵم لە گەلی کوردستان دەکرێت.

 بەڕێزان ؛ سوپاستان دەکەین کەوا ئێمەتان بانگهێشتى ئەو کۆبوونەوە گرنگە کرد، بەداواى لێبوردنەوە لەبەر هۆکارى تەکنیکى ناتوانین ئامادەبین، بۆیە بە پێویستمان زانى لە رێى ئەم پەیامەوە روانینى خۆمان بۆ ئێوەى بەڕێز بخەینەڕوو، وەكو خۆتان دەزانن گەلی كوردستان بەدرێژایی مێژوو لەخەبات و تێكۆشان و بەرخوداندا بووە لەپێناو وەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی خۆیدا و، گەورەترین زوڵمی مێژووییش كە لە گەلی كوردستان كرابێت رێكەوتننامەى (سایكس - پیكۆ) بووە لە ساڵی 1916دا، دواى ئەوەى کوردستان لە ئەنجامى شەڕى چاڵدێران دابەشى سەر هەردوو ئیمراتۆریەتى عوسمانى و سەفەوى کرا، جارێكی دیكە و سەرلەنوێ کوردستان بەپێى رێکەوتننامەى (سایکس - پیکۆ) دابەشی سەر (عێراق و توركیاو سوریاو ئێران) کرا، راستە ئەو ریکەوتننامەیە بۆ داڕشتنەوەی نەخشەی سیاسی ئەو ناوچەیە بوو، بەڵام لەهەمان کاتدا زوڵمیکى گەورەش بوو لە کورد و گەلى کوردستان کرا، بێگومان گەلی كوردستان هەر لەسەرەتاوە رێكەوتننامەی (سایكس - پیكۆ)ی ڕەتكردەوەو پێی ڕازی نەبوو.

 دوای چوار ساڵ لە رێكەوتننامەی (سایكس - پیكۆ) هەوڵێك هاتە ئاراوە كە ئەویش پەیماننامەی (سیڤەر) بوو، بەپێی ئەو پەیماننامەیە لە بەندەكانی (62 و 63 و 64) كۆمەڵێ ماف بۆ گەلی كوردستان دیاركرابوو، بەپێی ئەو پەیماننامەیە دەبوایە دوای ساڵێك گەلى كوردستان وەك هەر گەلێکى دیکەى ناوچەکە خۆى خۆى بەڕێوەببات و، دواتر هەوڵبدات لەسەر خاکى خۆى دەوڵەتى خۆی دابمەزرێنێت و، هەوڵبدات وەك چۆن لە رابردوودا رۆڵێكی كارای هەبووە لە بیناكردنی شارستانییەتی ناوچەكەدا بەهەمان شێوە لەداهاتوودا رۆڵێكى کارا ببینێت لە بیناكردنی كۆمەڵگایەكی مۆدێرن و پێشكەوتوو لە رۆژهەڵاتی ناڤیندا، بەڵام بەداخەوە ئەو پەیماننامەیە جێبەجێنەكرا و، ئەوە بوو لەساڵی 1923 پەیماننامەی لۆزان هاتە پێشەوەو ئەو پەیماننامەیە ئەو خەونەی گەلی کوردستانی لەباربرد کە لە سیڤەردا بەرنامەڕێژى بۆ کرابوو، جارێكی دیكە لە (لۆزان) زوڵم لە گەلی كوردستان كرایەوە و، كەمالییەكان زوڵمێكی گەورەیان لەگەلی كوردستان كرد كە مافی رەوای گەلی كوردستانیان نەدا و، نەیانهێشت ویلایەتی موسڵ خۆبەڕێوەبەری رابگەیەنێ، دواتر کە ویلایەتی موسڵ لەساڵی 1925 كە بەعێراقی عەرەبییەوە لكێندرا جارێكی دیكە ئەو خەونەی كورد لەباربرا.

 

  خوشکانى ئازیز ... برایانى بەڕێز ...

  ئێمە ئەگەر تێبینی بكەین لەماوەی سەد ساڵی رابردوودا، كە پەیماننامەی (لۆزان) ئیمزاکراو جێبەجێكرا، ئەوە بووە هۆكاری ئەوەى كە تا ئێستا رۆژهەڵاتی ناڤین و هەموو ناوچەكە هێمنی و ئارامی بەخۆیەوە نەبینێت و، شەڕو خوێنڕشتن لە رۆژهەڵاتى ناڤیندا درێژەى هەبێت، جێبەجێکردنى پەیماننامەى (لۆزان) فاکتەرێکى سەرەکی بوو بۆ ئەوەی ئاشتى و هێمنى و ئارامى لە رۆژهەڵاتى ناڤین و بگرە جیهانیشدا بەرقەرار نەبێت، بێگومان پێویستە هەموو لایەک ئەو راستییە بزانن کە هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەى (لۆزان) و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان و گەیشتنی گەلی كوردستان بەمافە رەواكانی خۆی گەورەترین فاكتەری چەسپاندنی هێمنی و ئارامییە لە رۆژهەڵاتی ناڤین و، تەنها و تەنها لەو رێگەیەوە دەتوانرێ ئەو هێمنی و ئارامییەی كە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەیخوازێت لەرۆژهەڵاتی ناڤیندا بچەسپێت و وەدەست بهێنرێت، واتە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان فاکتەرى چەسپاندى ئاشتى و ئارامییە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا.

 ئەگەر ئێمە تێبینی بكەین دەبینین كە رێكەوتننامەی گرنگی سیڤەر جێبەجێنەكراو پەیماننامەی لۆزان جێبەجێكرا، ئەوە بووە هۆکارى سەرەکى کە ناوچەى رۆژهەڵاتى ناڤین هێمنی و ئارامی بەخۆیەوە نەبینێت، ئەمەش شەرمەزارییەكی گەورەیە بۆ تەواوی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كە ئەمڕۆ نەتەوەیەكی زیاتر لە (60) ملیۆن مرۆڤ لەهەموو مافێكی خۆی بێبەشكراوە و، لەلایەن چوار دەوڵەتی ناوچەكە (عێراق و ئێران و تورکیا و سوریا) دەچەوسێندرێتەوەو مافەكانی پێشێل دەکرێت، بۆیە لەسەر كۆمەڵگای نێودەوڵەتى پێویستە هاوکاربێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی لۆزان و، هەوڵبدات بۆ زیندووكردنەوەو کاراکردنەوەی پەیماننامەی سیڤەر و، هاوكاربێت بۆ ئەوەی دەوڵەتی كوردستان دابمەزرێت.

 

   ئامادەبووانى بەڕێز ...

  بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی لۆزان و زیندووکردنەوەو کاراکردنەوەى پەیماننامەى سیڤەر ؛ ئێمە وەكو گەلی كوردستان پێویستیمان بەوە هەیە بۆردێكی کارکردنمان هەبێت، وەک ئەرکێکى نەتەوەیى و بەپەلە پێویستە (بۆردی هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی لۆزان و كاراكردنەوەی پەیماننامەی سیڤەر) دابمەزرێنین، بۆ ئەوەی بتوانین لەرێگەی ئەو بۆردەوە كاربكەین بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی لۆزان و، جارێكی دیكە پەیماننامەی (سیڤەر) زیندووبكەینەوە، بۆئەمەش پێویستە هەرسێ ماددەی (62 و 63 و 64)ی پەیماننامەی سیڤەر كارابكەینەوەو بەپێی ئەو ماددانە داوای مافە رەواكانی خۆمان بكەین، لەو پێناوەشدا پێویستە هەموو تاكێكی كوردستان بەو ئاراستەیە كاربكات، لەهەمان کاتدا پێویستە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بزاڤێکى خورت بکەین، بۆئەوەى بتوانین كاریگەریمان لەسەر ناوەندە بڕیاربەدەستەکانى ئەمریكا و ئەوروپا و وڵاتانی دیكەش هەبێت، لەم رووەوە رەڤەندی كورد دەتوانێت رۆلێكی كارا بگێرێت، لێرەوە داوا دەكەین کەوا رەڤەندی كورد زیاتر رێكبخرێت و بەشێوەیەکى ئۆرگانیزەکراو ئاڕاستەى كارو خەبات بكرێت، هەروەها لەناوخۆی كوردستانیش پێویستە هەموومان پێكەوە هەوڵبدەین و بەو ئاراستەیە كاربكەین، لەبەرئەوەی هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی (لۆزان) و زیندووكردنەوەی پەیماننامەى (سیڤەر) هۆكارێكى گرنگ دەبێت بۆ نزیكبوونەوەمان لە گەیشتن بە مافە رەواكانمان.

 لە کۆتاییدا؛ جارێكی دیكە دەستخۆشیتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین و، هەموو پشتیوانییەکی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین، ئومێد دەكەین لەچەند ساڵی داهاتوودا ئێمەیش وەكو نەتەوەكانی دیكە بە سەربەخۆیی خۆمان بگەین و ببین بە خاوەنی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆمان.

 

بێتەدى هیواو ئاواتى گەلى کوردستان، بێتەدی دامەزراندنى دەوڵەتى كوردستان.

لەگەڵ رێزو خۆشەویستى دووبارەمان بۆ هەموو لایەک.

بژی كورد ... بژی كوردستان.

 

براتان

غەفوور مەخمووری

سكرتێری گشتیی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

22 / 7 / 2023

  ميديا - لوزان - سويسرا :

 وجه غفور مخموري السكرتير العام للإتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK  رسالة الى اجتماع الأحزاب والأطراف السياسية الكوردستانية، اجتماع (موقف شعب كوردستان من الذكرى المئوية لمعاهدة لوزان)، والخاصة بمئوية معاهدة لوزان، وعقد اليوم السبت الموافق 22/7/2023 في مدينة لوزان بسويسرا، وقد اعلن في رسالته ان الشرق الأوسط وعموم المنطقة لم تشهد الهدوء والأستقرار منذ التوقيع على معاهدة لوزان، كما ان الحروب وسفك الدماء لازالت مستمرة فيها، ويذكر فيها ايضاً: (ان تنفيذ معاهدة لوزان كان عاملاً رئيساً في عدم استقرار السلام والهدوء والأمن في الشرق الأوسط وحتى في العالم.)، كما طالب غفورمخموري بإلغاء معاهدة لوزان ويقول بهذا الصدد انه على جميع الأطراف ان تتطلع على حقيقة وهي انّ إلغاء معاهدة لوزان وتأسيس دولة كوردستان ونيل شعب كوردستان حقوقه المشروعة العامل الأكبر لترسيخ الهدوء والأمن الذي يسعى الى تحقيقه المجتمع الدولي في الشرق الأوسط، وهذا نص الرسالة:

       

 السادة في اللجنة المئوية لعمل ونضال معاهدة لوزان

السادة ممثلو الأحزاب و الأطراف الكوردستانية

الأخوات ... الأخوة المشاركون والسادة الحضور في اجتماع (موقف شعب كوردستان من الذكرى المئوية لمعاهدة لوزان)

 

 تحية استقلال وحرية...

 

 ايها السادة ؛ اليوم تؤدون انتم واجباً ومهمة تأريخية والمتعلقة بمستقبل شعب كوردستان، الا وهي العمل من اجل إلغاء معاهدة لوزان، والتي بسببها يتم الآن وبعد مرور مائة عام الحاق الظلم بشعب كوردستان.

  ايها السادة .. نشكركم على توجيه الدعوة الينا لحضور هذا الأجتماع المهم، ونعتذر عن الحضور لأسباب فنية، لذا وجدنا من الضروري أنْ نشرح لكم وجهة نظرنا بصدد هذا الموضوع، كما تعلمون ان شعب كوردستان كان على امتداد التأريخ يخوض النضال والكفاح من اجل نيل حقوقه المشروعة، وانّ الظلم التأريخي الأكبر الذي أُلحق بالشعب الكوردي حتى الآن يتمثل في اتفاقية (سايكس - بيكو) عام 1916، بعد ان تم تقسيم كوردستان جراء حرب جالديران بين الأمبراطوريتين العثمانية والصفوية، ومرة أخرى تم مجدداً تقسيم كوردستان بموجب اتفاقية (سايكس - بيكو) بين (العراق وتركيا وإیران وسوريا)، صحيح ان الهدف من هذه الاتفاقية كان اعادة صياغة الخارطة السياسية للمنطقة، ولكن في الوقت ذاته كانت ظلماً كبيراً بحق الكورد وشعب كوردستان، وبلاشك فإن شعب كوردستان كان منذ البداية قد رفض اتفاقية سايكس بيكو ولم يقبل بها، وبعد اربع سنوات من الأتفاقية المذكورة جرت محاولة تمثلت في معاهدة (سيفر)، حيث بموجبها تم تحديد مجموعة من الحقوق لشعب كوردستان وردت في البنود (62 ، 63 ، 64)، وكان من المفترض أنْ يقوم شعب كوردستان بموجب هذه المعاهدة كأي شعب آخر في المنطقة بإدارة اموره بنفسه، ومن ثم يسعى الى بناء دولته على ارضه، وأنْ يكون له دور فاعل في بناء مجتمع حديث ومتقدم في الشرق الأوسط كما كان له الدور في بناء حضارة المنطقة سابقاً، ولكن للأسف لم يتم تنفيذ هذه المعاهدة، حيث تم في عام 1923 توقيع معاهدة لوزان والتي بددتْ آمال شعب كوردستان التي كان مخطط لها في معاهدة سيفر، كما تم الحاق الظلم بشعب كوردستان في لوزان مجدداً، قام الكماليون بإلحاق الظلم الكبير بشعب كوردستان، حيث لم يلّبوا حقوق شعب كوردستان ومنعوا ولاية الموصل من ادارة امورها، حيث تم تبديد احلام الكورد مرة اخرى عندما الحقت ولاية الموصل بالعراق العربي سنة 1925.

 ونلاحظ انه خلال المائة سنة المنصرمة، تم التوقيع على معاهدة لوزان وتنفيذها، وان الحروب وسفك الدماء لازالت مستمرة في المنطقة، وتنفيذ معاهدة لوزان كان عاملاً رئيساً في عدم استقرار السلام والهدوء والأمن في الشرق الأوسط وحتى في العالم.

 وبلاشك انه على جميع الأطراف ان تتطلع على حقيقة وهي انّ إلغاء معاهدة لوزان وتأسيس دولة كوردستان ونيل شعب كوردستان حقوقه المشروعة العامل الأكبر لترسيخ الهدوء والأمن الذي يسعى الى تحقيقه المجتمع الدولي في الشرق الأوسط، وأنْ يتم من خلالها استباب أوضاع الأمن  والأستقرار التي يسعى اليه المجتمع الدولي في الشرق الاوسط، أي تأسيس دولة كوردستان التي تسهم في ترسيخ قواعد الأمن والأستقرار في الشرق الأوسط.

 كما نلاحظ انّه لم يتم تنفيذ اتفاقية سيفر المهمة وكذلك معاهدة لوزان، وهذا ما جعل منطقة الشرق الأوسط لاتشهد أي هدوء واستقرار، وانها وصمة عار كبيرة لعموم المجتمع الدولي اليوم حيث ان الشعب الذي قوامه (60) مليون انسان يُحرم من كافة حقوقه، ويُضطهد من قبل اربع دول المنطقة (العراق وايران وتركيا وسوريا) وتُنتهك حقوقه، لذا على المجتمع الدولي التعاون من اجل إلغاء معاهدة لوزان، وان يسعى الى احياء و تفعيل معاهدة سيفر، وأنْ يكون متعاوناً لأنشاء دولة كوردستان.

 

 ايها الحضور الكرام..

 اننا كشعب كوردستان بحاجة ماسة وفورية الى انشاء هیئة عمل من اجل إلغاء معاهدة لوزان وتفعيل معاهدة سيفر، لكي نتمكن من خلالها تحقيق هذا الهدف، ويتطلب ذلك تفعيل المواد الثلاث (62 ، 63 ، 64) من معاهدة سيفر والمطالبة بحقوقنا المشروعة عبر تلك المواد، وعلى كل الأطراف العمل بهذا الأتجاه، وفي الوقت ذاته يجب على الصعيد الدولي البدء بجهود حثيثة، لكي يكون لنا التأثير على اصحاب القرار من امريكا واوروبا ودول أخرى، وقد تلعب الجالية الكوردية دورها الفاعل في هذا المجال، ومن هنا نطالب الجالية الكوردية تنظيم صفوفها أكثر، وتوجيه نضالها وعملها بشكل منظم، كما يجب العمل معا داخل كوردستان وبذل الجهود للعمل بالأتجاه ذاته، لأن الغاء معاهدة لوزان و احياء معاهدة سيفر سيشكل عاملا مهما لوصولنا اكثر الى حقوقنا المشروعة.

 وفي الختام، نشكركم ونتمنى لكم النجاح، ونعرب لكم عن دعمنا الكامل، نأمل أن نحقق في السنوات المقبلة استقلالنا كسائر الشعوب الآخرى و يتكون لنا دولتنا المستقلة.

 لتتحقق آمال وطموحات شعب كوردستان، وانشاء دولة كوردستان، مع المودة والتقدير للجميع.

نتمنى أن تتحقق آمال وتطلعات الشعب الكوردي وتؤسس دولة كوردستان.

مع احترامنا وحبنا مرة أخرى للجميع.

عاش الكورد .. تحيا كوردستان.

 

 

 اخوكم

غفور مخموري

 السكرتير العام

 للإتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK  

22-7-2023

میدیا _ هەولێر:

شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKسه‌ردانی پارتى دیموکراتى گەلان HDP‌ دەكات، لە دیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه‌ و ره‌وشی زیندانییانی سیاسی و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرا.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌‌ رێكه‌وتی 20/7/2023 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كورستانYNDK  كه‌ پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مه‌كته‌بی سیاسی و جه‌لال سمایل كارگێری مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌رێم بارزان كادری په‌یوه‌ندییه‌كان ) سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێری ‌پارتى دیموکراتى گەلان (HDP)یان كرد و پێشوازیكران له‌لایه‌ن (هه‌ڤاڵ ناهیده‌ و دایكی زیندانییانی سیاسی و ژماره‌یه‌ك كادر و راگه‌یاندكارانی پارته‌كه‌.

له‌ دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوە، یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی به‌دەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا. هه‌روه‌ها له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌ باس له‌ره‌وشی زیندانییانی سیاسی و ئازادكردنیان كرا.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەله‌كه‌مان و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرا.

 ئه‌مڕۆ 19-7-2023 له‌سه‌ر بانگهێشتی لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌پی كوردستان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستانمان كرد، بۆ تاووتوێكردنی پرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، به‌تایبه‌ت له پارێزگای ‌كه‌ركووك، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاوڕابووین کەوا لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان یه‌كڕیز و یه‌كهه‌ڵویست بن بۆ پێكهێنانی یه‌ك لیستی كوردستانی، بۆ هه‌موو لایه‌كی روونده‌كه‌ینه‌وه‌ کۆبوونەوەکە تەنها بۆ بیروڕاگۆڕینەوە بوو، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌‌دا هیچ رێکەوتنێک نەکراوەو هیچ هاوپەیمانێتییەک پێکەهێنراوەو بڕیاری پێكهێنانی هیچ لیستێكیش نه‌دراوه‌.

 ئێمه‌ وه‌كو یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK نه‌چووینه‌ته‌ ناو هیچ هاوپه‌یمانێتییه‌ك له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك، ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ 12 حزبی كوردستانی لیستی هاوبه‌شی بۆ هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركووك پێكهێناوه‌ دووره‌ له‌ ڕاستی و ته‌نیا چه‌واشه‌كارییه‌، هه‌ڵوێستی ئێمه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ روونه‌ كه ‌داوامان كردووه‌ له‌ كه‌ركووك سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌ پێكهاته‌كانی كه‌ركووكه‌وه‌، به‌یه‌ك لیستی هاوبه‌ش به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ین بۆ سه‌ركه‌وتن و بەهێزکردنی پێگەی کورد و كوردستانیه‌تی كه‌ركووك. 

 

وتەبێژی مه‌كته‌بی سیاسیی

یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK

19ی ته‌مموزی 2023ی زایینی