ئه‌مڕۆ نۆ ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی جینۆسایدكردنی ئێزیدییه‌كان تێپه‌ڕ ده‌بێت، له 3-8-2014 گڕوپی تیرۆریستی داعش هێرشیان كرده سه‌ر شنگاڵ و زۆر دڕندانه به‌ربوونه گیانی بێتاوانانی خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌م شاره و نوقمی خوێن و تاوانیان كرد، له‌ئه‌نجامدا پێنج هه‌زار ئێزیدی شه‌هیدبوون، زیاتر له 360 هه‌زاریش ئاواره‌بوون و هه‌زارانی دیكه‌ش ڕفێندران، به‌شێكیان له ده‌ست داعش ئازادكران و هه‌زارانی دیكه‌ش له ئافره‌ت و منداڵ و پیاوانی ئێزیدی تا ئێستاش بێسەروشوێنن.
په‌رله‌مان و حكومه‌تی كورستان له‌دوای به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌م تاوانه‌ی دژ به ئێزیدییه‌كان كرا، ساڵانه پێنج خوله‌ك بۆ رێزگرتن له شه‌هیدانی ئێزیدیان به‌یه‌كه‌وه تێكڕا بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌و دژ به‌مرۆڤایه‌تییه ده‌وه‌ستین، له‌هه‌مان كاتدا به‌شێك له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ رزگاركردنی ڕفێندراوانی ئێزیدی كراوه‌ته‌وه و كاره‌كانیان جێگه‌ی رێز و ستایشه و تائێستا ئێزیدییه‌كی زۆر رزگاركراون و هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه بۆ رزگاركردنی ته‌واوی ئێزیدییه‌كان و پێویستە هه‌موو لایه‌كمان هاوكار و پاڵپشتی كاره‌كانیان بین.
به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌م كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ئێزیدییه‌كاندا هات له‌لایه‌ن ئه‌لمانیا و به‌ریتانیا كارێكی ئه‌رێنی و جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌گشتی ئه‌م تاوانه به‌جینۆساید بناسێنن و پاڵپشتی ئێزیدییه‌كان بن بۆ سارێژبوونی برینه‌كانیان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان، هه‌روه‌ها بنیاتنانه‌وه‌ی شاری شنگال له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌كاتی هێرشه‌كه تا رزگاركردنی له‌ده‌ست تیرۆریستانی داعش و تێكشكانی ئه‌فسانه‌ی داعش له باشووری كوردستان، له 80% شاره‌كه خاپوور و وێران بوو، هه‌روه‌ها پێویسته سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كان، به‌حكومه‌تی عێراقیشه‌وه رێز له داوا و داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی شنگاڵ بگرن و رێكه‌وتنی شنگاڵ جێبه‌جێ بكرێت و هه‌وڵی رزگاركردنی ڕفێندراوه‌كان بدرێ و هاوكاری ئاواره‌كان بکرێ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شنگاڵی زێدی باب و باپیرانیان.
له‌هه‌مان كاتدا پێویسته سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی كوردستان، په‌ند و وانه له‌و جۆره كاره‌ساته جه‌رگبڕانه وه‌ربگرن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و یه‌كگوتاری سیاسیمان بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌موو مه‌ترسییه‌كانی دوژمنان و داگیركه‌ران ببینه‌وه، باشووری كوردستان به‌ره‌و كه‌نارێكی ئارام ببه‌ین و هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد ئه‌نجامبده‌ین و هاوڕاو یه‌كهه‌ڵوێست بین بۆ پاراستنی خه‌ڵك و خاكمان و ئه‌زموونی باشووری كوردستان كه دوژمنانمان ەردەوام هه‌وڵی له‌باربردنی ئه‌زموونه‌كه‌مان ده‌ده‌ن.
- سه‌ڕی رێز و نه‌واش بۆ شه‌هیدانی شنگاڵ و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داده‌نەوێنین.
- مردن و رووڕه‌شی بۆ داعش و دوژمن و داگیركه‌رانی كوردستان.
مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK
3-8-2023ی زایینی
هه‌ولێر- باشووری كوردستان
میدیا – رواندز
له‌ژێر چاودێری به‌رێز( هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، هۆبه‌ی رۆشنبیری و هونه‌ری ڕواندز، به‌هاوكاری كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه‌یی كوردی رواندز، یه‌كه‌مین ( دیدار و فێستیڤاڵی رۆژی هونه‌ر) له هۆڵی بۆنه‌كان له شاره جوانه‌كه‌ی رواندز له رۆژانی 2و3-8-2023 به ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندان و به‌رپرسانی حزبی و حكومی و رێكخراوه‌یی و میوانانی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته شاندێكی هه‌رێمی سۆرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK كه‌پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان ( مامۆستا پاڵه گه‌ردی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی سۆران و مامۆستا مه‌عروف سمیلانی و عوسمان باڵابه‌رز كارگێڕانی هه‌رێمی سۆران و هه‌ڤاڵ مه‌هدی ئه‌ندامی هه‌رێمی سۆرانی YNDK) به‌شدار فێستیڤاڵه‌كه بوون.
له‌دوو رۆژی فێستیڤاڵه‌كه باندی رۆژئاوایی پاشای گه‌وره و تیپی فۆلكلۆری پاشای گه‌وره و مامۆستا سه‌ید ئه‌حمه‌د ڕواندزی و چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و موزییكوان، كۆمه‌ڵێك چاڵاكی هونه‌ری و فۆڵكلۆری و موسیقایی و گۆرانیان پێشكه‌ش كرد، هه‌روه‌ها ڤیدیۆی دێكۆمێنتكاری پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی چاڵاكی فێستیڤاڵه‌كه، ئاماده‌بووان سه‌ردانی و چه‌پكه گوڵی وه‌فادرییان له سه‌ر له مه‌زاری پیرۆزی رابه‌ری هونه‌ر مامۆستا زرار محمد مسته‌فا دانا، هونه‌رمه‌ندان په‌یمانیان له‌سه‌ر گلكۆی پیرۆزی نوێكرده‌وه، كه‌درێژه پێده‌ری رێگه‌ی هونه‌ری ئه‌و بن بۆ خزمه‌تكردنی هونه‌ری ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت و هونه‌ری كوردی به‌گشتی، ئه‌مه‌و دوو رۆژی فێستیڤاڵه‌كه سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌چوو.
نۆ ساڵ بەر لە ئێستا و لە رۆژی سێی ئابی 2014دا، رێكخراوی تیرۆریستیی داعش پەلاماری شنگاڵی دا.
رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ ماوەی ساڵێك و دوو مانگ شنگالی داگیركرد كە تیایدا بێ گوێدانە نەتەوە، ئایین و تەنانەت مرۆڤایەتیی، ژمارەیەكی زۆری ئێزدی كۆمەڵكوژ كرد كە تا ئێستا رەنگدانەوە و ئاسەواری بەسەر ئێزدییەكان ماوە.
لەسەر ئاستی ناوخۆ، ھەرێمی و نێودەڵەتییدا، دان بەوە نراوە كە ئەوەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش نۆ ساڵ بەرلە ئێستا، دەرھەق بە ئێزدییەكان لە شنگال ئەنجامی داوە، جینۆسایدە.
بەهۆی پەلامارەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر شنگال، زیاتر لە پێنج ھەزار كوردی ئێزدی كوژراون كە بەھۆیەوە نزیكەی دوو ھەزار و 745 منداڵ بێ دایك و باوك بوون، ھەروەھا شەش ھەزار و 417 كوردی ئێزدیی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە رفێندراون كە لەو ژمارەیە تا ئێستا، سێ ھەزار و 458 كەسیان رزگاركراون و دوو ھەزار و 693 رفێندراوی دیكەیش ھێشتا بێ سەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە
لەرۆژی 13ی تشرینی دووەمی ساڵی 2015شدا ھێزەكانی پێشمەرگە بە سەرپەرشتی راستەخۆی سەرۆك بارزانی و پاڵپشتی فڕۆكە جەنگییەكانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی شنگال دەست پێ كرد و لە میانی 24 كاتژمێردا، شنگال كۆنترۆڵكرایەوە.
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٦ / ٧ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندى حزبى سۆسیالیستى گەلى کوردستان كرد‌و، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى كوردستان و پەیوەندى نێوان هەردوو لا کرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەلى و جەلال سمایل کارگێڕانى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، پێشوازیانكرد لە شاندى حزبى سۆسیالیستى گەلى کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (سەید سەباح سکرتێرى گشتیى حزب و ئەنوەر قەرەبەگى و ئیسماعیل حەمەد رەسووڵ و سەلام چاوشین ئەندامانى مەکتەبى سیاسیى حزب)، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە بارودۆخی سیاسی كوردستان و دوا ئەگەرو پێشهاتەكان كرد‌و، یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنە كوردستانییەكان لەو گۆڕان و پێشهاتانەی كە لەسەر ئاستی كوردستان و ناوچەكەدا دێنەپێشەوە وەك كاریگەرترین چەك بۆ رووبەڕووبوونەوەی پیلانى ناحەزان باسی لێوەكرا، هەروەها هەردوولا هاوڕابوون کەوا پێویستە راوێژى سیاسیى نێوان لایەنە سیاسییەکان بەردەوام بێت بۆ دەربازکردنى قەیرانەکان، لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە هەڵبژاردنەکانى داهاتووى پەرلەمانى کوردستان کرا و، هەردوو لا هاوڕابوون کەوا پێویستە هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان لە زووترین کاتدا ئەنجامبدرێت، سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانى ئەنجوومەنى پارێزگاکانیش هەردوو لا هاوڕا بوون کەوا بۆ بەهێزکردنى پێگەى کوردستان پێویستە لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بەیەک لیست بەشداربن.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پەیوەندی نێوان YNDK و حزبى سۆسیالیستى گەلى کوردستان كرا‌و جەختكرایەوەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 26 / 7 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى بەرەى رزگارى عێراق كرد‌و، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی عێراق و دواپێشهات و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە كرد.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر پێشوازیكرد له بەڕێز (د. عەبدولڕەزاق شەمەرى سەرۆکى بەرەى رزگارى عێراق), لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی عێراق و شەپۆڵى ناڕەزاییەکانى شەقامى عێراقى و دوا پێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كرا‌و, جەختكرایەوە سەر پرەنسیپى دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن و رێکەوتن بۆ چارەسەرکردن و یەکلاییکردنەوەى کێشەو گرفتەکان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەى نێوان هەردوولا.