yndk

yndk

ماوەیەكی زۆرە، د.فەرهاد پیرباڵ بەشێوەی پچڕ پچڕ دادەبڕێ و زۆری پێناچێ دەبێتەوە هەواڵ و دەنگ و باس. بەڵام تا ئێستا كەسمان نەمانگوت ئەو دەنگ هەڵبڕینەی فەرهاد پێویستی بە پشتگیری نوخبەی رووناكبیری هەیەو نابێ بە تەنیا جێیبهێڵین. كەسیشمان نەمانگوت ئەوەی فەرهاد دەیكات هیچ پێوەندی بە نوخبەی رووناكبیرییەوە نییەو هاش و هووشێكە بۆ خۆی دەیكات، بێ ئەوەی توانیبێتی یەك فەلسەفە بخاتە روو.
ئێستا ئەو پرسیارانە پێویستیان بە دیبەیت و گفتوگۆی فیكری و جدی هەیە: ئایا بەراستی كورد فەیلەسووفی هەیە؟ ئەگەر هەیەتی كامانەن و هێزی بوونی فەلسەفەكەی چییە؟ لەم روانگەوە ئایا فەیلەسووف فەلسەفە دەخاتە روو، یان جنێوی بازاڕی دەدات؟!.
بۆچی نوخبەی رووناكبیری قسە لەسەر فەرهاد ناكات؟ چ بە لەگەڵبوون، یان دژ بوون، كەس نازانێ نوخبەی رووناكبیری چۆن لە فەرهاد دەڕوانێ!. هەڵوێستەكانی، هاوارەكانی، جنێوەكانی، ئەگەر لەگەڵیدایە، خۆ دەبێت هەڵوێستێك نیشانبدات، ئەگەر لەگەڵیشی نییەو تەنانەت دژی ئەو رەفتارانەیە، لەوەشدا پێویستە هەڵوێستی بابەتیانەو مەعریفیانەی خۆیان روونبكەنەوە. ئەو بێدەنگییەی نوخبەی رووناكبیریی بە نەرێنی دەبینم، چونكە دۆخێك لە ئاژاوەگێڕی دروستدەكات، رەنگە ئەو دۆخە ئاژاوەگێڕییە پەرەبسێنێت و لە داهاتوودا دۆخەكە تەواو بەرەو سەرلێشێواوی ببات، ئەمەش تەواو دژی بەرژەوەندییەكانی نوخبەی رووناكبیرییە.
ئایا تا ئێستا فەرهاد هیچ دیبەیتێكی فەلسەفی و مەعریفی لەگەڵ هیچ كەسێك لە نوخبەی رووناكبیریی كوردی كردووە؟ تا بەشێوەیەكی مەعریفی فەلسەفەكەی خۆی خستبێتە روو؟ ئایا ئەو كتێبانەی كامانەن كە فەلەسەفەكەی خۆی تێدا نووسیوەو خستوویەتییە روو؟ ئایا ئەو فەیلەسووفانەی كە شێت بوون، یان تووشی جۆرێك لە شێتبوون ببوون، بۆنموونە شۆپینهاوەر خۆی بە مەسیح دەچواندو رۆسۆ دەیگوت ئەگەر خۆم بكەم بە پێغەمبەر كێ رێگام لێ دەگرێت و هەردووكیشیان وایاندەزانی خەڵك بەدوایانەوەیەو .... هتد. ئیتر نیچەو ئاڵتۆسێر و ڤان كوخ و هۆڵدەرلین و جیرار دو نێرڤال، مۆپاسان، ڤێرجینی وۆڵڤ، شۆمان، لە راستیدا ناوەكان زۆر زۆرن، جۆرێك لە شێتی تووشیان ببوو. پرسیارەكە ئەوەیە هەر یەك لەمانەی بەرەو شێتبوون چووبوون یان لە شێتایەتی نزیك ببوونەوە، لە بنەڕەتدا داهێنەرو خاوەنی فیكرو فەلسەفەیەكی تایبەت بە خۆیان بوون. داهێنەری گەورە بوون. كتێبەكانیان لەبەر دەستمانن و حەقیقەتێكی حاشا هەڵنەگرە. پرسیارەكە ئەوەیە فیكرو فەلسەفەی فەرهاد پیرباڵ كامەیە؟ ئەو برادەرانەی جار جار ستایشی فەرهاد دەكەن، ئایا بڕوایان بە فیكرەكەی هەیە؟ ئەی بۆ رۆژێك باسی فەلسەفەكەیان نەكردووە؟!. یان دەیانەوێ فەرهاد لەسەر ئەم دۆخەی بەردەوام بێت، كە هێشتا روون نییە ئامانج لە بەردەوامبوونی ئەم دۆخە چییەو ئەنجامەكەشی چۆن دەكەوێتەوە؟!.
زۆرێك لە فەیلەسووفەكانی جیهان هەر ژنیان نەهێناوە، هەر لە ئەفڵاتونەوە تا كانت و سپینۆزاو نیچەو سارەتەرو میشێل فۆكۆو .......هتد. هەر چەندە ئەمە پێوەر نییە، بەڵام كاتت زیاتر پێدەدا بۆئەوەی بۆ فیكرو فەلسەفە بژی.
زۆربەی هەرە زۆری ئەو فەیلەسووفانەی رۆژئاوا، بێ پارەو هەژار بوونە، ئایا فەرهاد بێ پارە بووە؟ ئایا ئەو هاوارەی دەیكات بۆ ئەوەیە پارەی بدرێتێ و گیرفانی بەتاڵ بووە، یان مەبەستی پارە نەبووەو ، داوای چاككردنی سیستەمی ئیداری و سیاسی و كۆمەڵایەتی كردووە؟!.
كاك فەرهاد زۆرجار باسی ئەوەی كردووە كە (85) كتێبی نووسیوە!. ئایا چەند كتێبی زیاتر بنووسی باشتر دەبیتە فەیلەسووف ؟ یان بە ژمارە نییە . چەند فەیلەسووفی جیهانی هەن توانیویانە (85) كتێب بنووسن؟!. تۆماس هۆبز چەند كتێبی نووسیوە؟ فلوبێر چەند رۆمانی نووسیوە؟ ، بۆزیاتریان نەنووسیوە؟!. تۆماس هۆبز بە ئەژدیهاكەی بوو بە فەیلەسووف. میكاڤیلی بە كتێبی (میر) بووە كوڕی ئیبلیس.
كورد نووسەرەوەی زۆر هەیە، هەڵپەی ئەوەیانە چەند نامیلكەو چەند كتێبێكی بێ بەها چاپ بكەن بۆئەوەی ژمارەی كتێبەكانیان زۆر بێت، بەڵام فیكر بە زۆر نووسینی كتێب نییە، بەڵكو بە توێژینەوەی رەسەن(أصیل)ە.
بێینەوە سەر برای بەڕێزمان كاك فەرهاد، ئایا فەیلەسووف لە نێوان شەوو رۆژێكدا، عەرەب گوتەنی (بين ليلة وضحاها) بیرو بۆچوونی خۆی دەگۆڕێت؟ ئایا دەكرێ ئەگەر كەسێك دوو قسەی بە دڵی تۆی كرد ستایشی بكەی، ئەگەر كەسێكیش دەنگی نەكرد جنێوبارانی بكەی؟ فەیلەسووف شتی وای هەیە؟!
فەرهاد پارەی لە حكومەت و لە حیزب وەرنەگرتووە؟ ئایا نووسەرو رووناكبیری دیكەمان نییە نەك نیوەی فەرهاد بەڵكو %10 ی فەرهاد هاوكاری نەكرابێت، كەچی بێدەنگیشەو بەردەوامیشە لەسەر كارە جوانەكانی خۆی، یان نەخێر هەموو نوخبەی كوردی لە فەرهاد زیاتر هاوكاری كراون، بۆیە فەرهاد هاواری لێ هەستاوە؟!
لە راستیدا پرسیارەكان یەكجار زۆرن، بەڵام ئەوە ئەركی نوخبەی رووناكبیرییە، دیبەیتی ئازایانە لەسەر بنەمای فیكر بكات و رووی راستی نوخبەو ئاستی فیكر لای نوخبەی رووناكبیری بۆ خەڵك مانیڤێست بكات. ئاخر ئەگەر فەرهاد لەسەر فیكرو فەلسەفە ئازار دەدرێ، پێویستە نوخبەی كوردی بێدەنگ نەبێت و ئەویش قسەی جدی خۆی بكات. ئەگەر فەرهاد لەسەر فیكر دەنگی لەگەڵ نەكراوەو فەرهاد زیاتر ئیستعراضييەو خۆی (استعراض) دەكات، ئەوەش پێویستی بە هەڵوێستی نوخبەی رووناكبیریی هەیەو پێویستە هیچ تەمتومانێك لەمبارەیەوە نەمینێ. ئەمەش بە هەڵهاتنی خۆر تەمتومانەكە هەڵدێت، دەنا تا خۆر خۆی بشارێتەوە، وا هەستدەكەم تەمتومان چڕتر دەبێتەوە.
ئێمە پێویستمان بە بیركردنەوەی رەخنەییانە هەیە، بەڵام ئایا ئەوەی فەرهاد بیركردنەوەی رەخنەییانەیە؟ بیركردنەوەی رەخنەییانە دەیان كتێبی بە زمانی رۆژئاوایی لەسەر نووسراوە، لە سوكرات و ئەرستۆوە باسی لێوە كراوەو تا ئەمڕۆش جیهانێك كتێبی جوانی لەسەر نووسراوە. بەڵام لای نوخبەی كوردی بیركردنەوەی رەخنەگرانە، هێشتا پێویستی بە تێگەیشتن و لێكدانەوە هەیە، چونكە بنەماكانی ، توخمەكانی، چارەسەری كێشەكانی، بەكارهێنانی تواناكانی ...هتد هێشتا لە سەرەتادایەو زۆر لاوازە.
نکۆڵی لەوەناکرێت کە سیاسەت داینەمۆی ئابووری کۆمەڵگاکانە ، کەواتە سیاسەت هەموو شتێکە ، بەڵام ئێمەی کورد لەنێو نەخوێندەواری «الامية » سیاسەتدا دەژین و زۆربەمان ڕووداوە سیاسیە تاڵەکان کە بەروەڕوومان دێن ناخوێنینەوە و قەیرانەکان چاوەڕێ دەکەین یەکێک بۆمان چارەسەر بکات و وەکو گۆدۆ هەر لەچاوەڕوانیداین ؟! وەرە بزانە هەروا بەرەو لێژی دەڕۆین کەچی تەقەی سەرمان دێت !! ئومیەی سیاسی ئەوە کە نشووست بە سەرکەوتن بزانیت ، ئومیەی سیاسی هاودژی هۆشیاری سیاسیە و ، هەرووکیان دەمانگەینێتە هەقیقەتی بۆچوونی کورد بۆ قەیرانەکان لەناو نیشتیمانەکەیدا .
ئێستا هەرێمی کوردستان دووچاری قەیرانی ئابووری لە کەمی داهات و چەقبەستوویی بازاڕ ، قەیرانی بێمتمانەیی هاوڵاتیان بە حزبەکان و دەسەڵات ، قەیرانی ترسناکی لێکترازان و پەرتەوازەیی نێو ماڵی کورد و، هەندێک کەموکوڕی دیکەی خزمەتگوزاری بۆتەوە، ئەمانە وایکردووە کە نەتوانین ئیدارەیەکی باشی ئەو قەیرانانە بکەین و بەو لاوازیە بچینە بەردەم عیراق-ێک کە هەرگیز بەهێز نابیتەوە .
هەڵەیەکی زۆر گەورەیە کە ئەم لاوازیەی خۆمان ببەستینەوە بە تیۆری پیلانگێڕی«نظرية المؤامرة» کە هەندێک پشتیپێدەبەستن کە گوایە ئەمەیە هۆکاری وونبونی ئامانجەکان و سەرنەکەوتن لە هێنانەدی پڕۆژەکان ، لاوازی ئێمە ، خۆمانین .
کاتێک قەیرانێک لە قەیرانەکان بەروەڕووی وڵاتان دەبێت جا ئەو وڵاتە هەرچەند دەوڵەمەند بێت یان پێشکەوتوو ، ئەوە شێوازی بەدەنگەوەچوونی حکومەت بۆ قەیرانەکە و چۆنیەتی سەرکەوتنی لە ئیدارەدان و بەخۆوەگرتنی «الاحتواء» قەیرانەکە لەناو مێشکی هاوڵاتی بەجێدەمێنێت و ، پاشان پێوەری توانای ئەو حکومەتە بەدیار دەکەوێت ، ئەنجا دەبێتە تووخمێک لە تووخمەکانی بونیاتنانی متمانەی گشتی و بەهێزکردنی .
بۆنموونە: کە کۆڤید 19 لەهەموو ناوچەکانی جیهانیدا، زەرەری قوڵی بە کۆمەڵگا جۆراوجۆرەکان گەیاند، بەڵام هەندێک حکومەت بەسەرکەوتوویی لێیدەرچوون و، هەندێکی دیکە نرخی فەشەلەکەی خۆیاندا ، ئەمە هەر تەنها لەبەر پەتایەکە نەبوو ، بەلکە پەیوەست بوو بە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵیدا .
دوای ڕیفراندۆم هەرێمی کوردستان دووچاری گۆشەگیریەکی خنکێنەر بووەوە و زەمەن لە بەرژەوەندیمان نەبوو ، بەڵام سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە ئەوکات سەرۆکی حکومەت بوو، توانی حەرەکەی زەمەن پێچەوانە بکاتەوە و، بەهاوکاری هەموو لایەک ئیدارەی قەیرانەکەی کرد و ئابلوقەکەی تێکشکاند و هەرێمی کوردستان لە گۆشەگیری دەرهێنرا… جەنگ ، قەیران ، شکست ، یاخیبوون ، کارەساتی سروشتی ، تیرۆر ، گەندەڵی حکومی ، قەرز ، پشێوی کۆمەڵایەتی لە ئەمەریکا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا ، لە سۆماڵ و تشاد و عیراق ڕوودەدەن ، بەڵام پێوەر هەمیشە پەیوەست دەبێت بە توانایی سەرکردە لە تێگەیشتنی قەیرانەکە و ، جوولەی خێرا و کاریگەری بۆ ئیحتیواکردن و ئیدارەدانی بەشێوازێکی زانستی و پیشەگەرانە ، ئەمە دەبێتە پێوەری توانای ئەو حوکمە کە دەسەڵاتدار پەیڕەوی دەکات کە تاچەند دەتوانێت بەروەڕووی ئەو قەیرانانە ببێتەوە و ، تاچەند ئەهلی متمانەی خەڵکە لەناوخۆدا ، هۆکاری نوشووستی هەندێک وڵاتان لە ئیدارەدانی مەنزومەی پەیوەندی «الاتصال» حکومی کە یەکێکە لە ئەنجامەکانی ئەو قەیرانە دەگەڕێتەوە بۆ پاشەکشە لە « متمانەی گشتی » چونکە حکومەت و دەزگا گشتیەکان هەڵناستن بە ڕۆلی پەیوەندیکردن بەشێوەیەکی گوونجاو و ، ئەوانەی کە پەیوەندیش دەکەن پلەیەکی شیاویان لە توانایی و پیشەگەریی لە هەڵگرتنی وەفادارانە بۆ ئەو بارگراناییە گرنگ و هەستیارە نیە .
ئەگەر هەرکەسێک چاودێری دۆخی ئابووری و سیاسی هەرێمی کوردستان بکات، بەئاسانی دەتوانیت دەستنیشانی ئەوە بکات ، کە لەکن ئێمە زهنیەتی قەیران بوونی نیە، زهینیەتی قەیران بریتیە لە دانانی پەراوێزێکی مەعقول بۆ ئەو ناخۆشیە لەناکاوانەی کە دێن و ، خۆبەدوورگرتن لە دانانی حساباتێک لەسەر بنچینەی باشترین سیناریۆ و زۆرترن گوڵین «وردي» ، ئەمە وەکو فەرماندەیەکی سەربازیە لە شەڕدا ، یەکەمین شت ئەوەی لە حساباتی خۆی دایدەنیت کارکردنە بۆ «دوورخستنەوەی شکست» و پاشان بیردەکاتەوە کە چۆن سەرکەوتن بەدەست بهێنێت ، لە ئابووریش هەمان شتە .
ئێمە پێویستە زهنیەتی قەیرانمان هەبێت، واتە خۆمان ئامادەبکەین بۆ ئەگەری زۆر خەراپ !
هەرێمی کوردستان پێویستی بە حکومەتێکی کاریگەر هەیە کە زهنیەتی قەیرانی هەبێت و ، پلەیەکی باڵای لە بەدەنگەوەچوون لەگەڵ قەیرانەکان و پرسیارە گشتیە گرنگەکان هەیە ، کە لەمیانیدا تەجاوزی کارەساتی بێدەنگی و دواخستن بکات ، بەتەئکید ئامادەنەبوون و غیابی ئەو ڕەگەزانەی باسکران یان لاوازکردنی ترسێکی گەورە دێنێتە ڕێمان.
میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ئەمڕۆ 17 / 8 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی سەرۆکى پارتى سەربەستیى کوردستان-ى کرد و، سەبارەت بە رەوشى سیاسیى کوردستان و پەیوەندى نێوان هەردوو لا گفتوگۆیان کرد.
ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولێر سەردانى بەڕێز (عارف باوەجانى سەرۆکى پارتى سەربەستیى کوردستان)-ى کردو، لەدیدارێکى برایانەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەکە كراو، جەختكرایەوە سەر یەكدەنگی و یەكڕیزی تەواوی پێکهاتەو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ سوود وەرگرتن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوە، بۆ ئەمەش داڕشتنى کارنامەیەکى نیشتمانى بۆ یەكڕیزى و یەک گوتاری گەلی كوردستان لەم قۆناخە هەستیارەدا بەگرنگ وەسفكرا، هەر لەدیدارەكەدا باس لە رەوشى سیاسیى رۆژهەڵاتى کوردستان کراو، جەختکرایەوە سەر هاوکارى و هاوخەباتى نێوان لایەنە سیاسییەکانى رۆژهەڵاتى وڵات.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.

میدیا - هەولێر :

 

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 16 / 8 / 2023، شاندێکى باڵاى YNDK سەردانی بەشى پەیوەندى گشتیى پارتى دیموکراتى کوردستان-یان كردو، (77)ەمین ساڵیادی دامەزراندنییان پیرۆزكردن و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتریان بۆ خواستن.

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندێکى باڵاى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK کە پێکهاتبوو لە هەڤاڵان (غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی YNDK ، د. عەبدوڵلا عەدۆ ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ساڵح ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەلى و جەلال سمایل کارگێڕانى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK) سەردانی بارەگای بەشى پەیوەندى گشتیى پارتى دیموکراتى کوردستان-یان كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (د. جەعفەر ئێمینکى بەرپرسى بەشى پەیوەندى گشتیى پارتى دیموکراتى کوردستان و رەسووڵ رەزگەیى بەرپرسى دیسکى پارتە کوردستانییەکان و کارگێڕ و ئه‌ندامانی بەشى پەیوەندى گشتیى پارتى دیموکراتى کوردستان)ەوە پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیى YNDK لە وتەیەکى کورتدا بەبۆنەی (77)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتى دیموکراتى کوردستان، پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتی YNDK ی بە بەڕێزان جەنابى سەرۆک مەسعود بارزانى و جێگرانى سەرۆک و مەکتەبى سیاسى و سەركردایەتی و بەشى پەیوەندى گشتیى PDK راگەیاندو، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردنى زیاتر و سەركەوتنی بۆ خواستن و، رۆڵى پارتى دیموکراتى کوردستانى لە خەباتى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى کوردستان بەرز نرخاند.

لە وتەکەیدا مەخموورى باسى لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كردو، جەختیكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنەسیاسییەکان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانى لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنى مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرد، لەم پێناوەشدا رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسى کوردستان و پێکهێنانى چەترێکى هاوبەش بۆ ئەوەى هەموو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان لەژێریدا کۆببنەوە وەک چارەسەرییەک بۆ یەکێتى و یەکڕیزى گەلى کوردستان وەسفکرد، هەروەها باسى لەوە کرد کەوا پاراستنى قەوارەى باشوورى کوردستان ئەرکى نیشتمانى و نەتەوەیى و ئەخلاقى هەموو لایەنە سیاسییەکانى کوردستانە.

هەر لە دیدارەکەدا بەشى پەیوەندى گشتیى پارتى دیموکراتى کوردستان بەناوى هەردوو سەرکردایەتیى پارتى دیموکراتى کوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆیانى بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK بەرامبەر ئەو سەردانەو هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK سەبارەت بەپرسە نیشتمانییەكان راگەیاند و، جەختیکردەوە سەر یەکریزى و بەیەکەو کارکردنى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان لەپێناو زیاتر خزمەتکردنى گەلى کوردستان.

شایانى باسە هەر لەو دیدارەدا جه‌ختیانكرده‌وه‌ سه‌ر پتەوکردنى پەیوەندی برایانەی PDK و YNDK لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

 

میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ئەمڕۆ 15 / 8 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی نووسەرو فۆڵکلۆریستى ناسراوى شارى هەولێر بەڕێز سەعدوڵڵا ئیسماعیل شێخانى-ى کرد، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نییە و، هیواى زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولێر سەردانی نووسەرو فۆڵکلۆریستى ناسراوى شارى هەولێر بەڕێز (سەعدوڵڵا شێخانى)یان کرد و، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (سەعدوڵڵا شێخانى) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.
میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ئەمڕۆ 15 / 8 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی کەسایەتیى ناسراوى شارى هەولێر بەڕێز پرۆفیسۆر د. عەبدولغەنى عومەر ئیسماعیل سارمەمى-ى کرد، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نییە و، هیواى زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولێر سەردانی کەسایەتیى ناسراوى شارى هەولێر بەڕێز (پرۆفیسۆر د. عەبدولغەنى عومەر ئیسماعیل)یان کرد و، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (پرۆفیسۆر د. عەبدولغەنى عومەر ئیسماعیل) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.
میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ئەمڕۆ 15 / 8 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی کەسایەتیى ناسراوى شارى هەولێر بەڕێز حەسەن مەحموود نەبى-ى کرد، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نییە و، هیواى زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولێر سەردانی کەسایەتیى ناسراوى شارى هەولێر بەڕێز (حەسەن مەحموود نەبى)یان کرد و، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (حەسەن مەحموود نەبى) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیىYNDK ی كرد.

میدیا - هەولێر:

 غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، لە پەیامێکیدا بۆ بەڕێز سەرۆک مەسعود بارزانى رێبەرى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى کوردستان، بەبۆنەى ١٦ ى ئاب ساڵڕۆژى دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان، وێڕاى پیرۆزبایى و هیواى تەمەن درێژى و سەرکەوتن خواستن بۆ جەنابیان، ئاماژە بە خەبات و تێکۆشانى پارتى دیموکراتى کوردستان و رۆڵى کاریگەرانەى سەرۆک بارزانى بۆ رێکخستنەوەى نێوماڵى کورد دەکات و، لەم پێناوەشدا پێشنیارى پێکهێنانى (ئەنجوومەنى باڵاى سیاسیى کوردستان) دەکات. ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :

 

 برای بەڕێزمان جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانی كوردستان

 

 سڵاوێكی برایانەی گەرم ...

 بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی رۆژی لەدایكبوونی جەنابتان و 77 حەفتاو حەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و بەڕێزان لە مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی و تەواوی كادرو ئەندامان و جەماوەری پارتى دیموکراتى کوردستان دەكەین و هیوای تەمەن درێژى و بەردەوامی و پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

 بێگومان ؛ پارتى دیموکراتى کوردستان لە رۆژى دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆ پێشەنگایەتیى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى کوردستانى کردووەو هەمیشە هەوڵیداوە تەبایى و یەکڕیزى و یەکدەنگى نێوان هێزە سیاسییەکان و پێکهاتەکانى گەلى کوردستان بپارێزێت و هەڵگرى ئاڵاى پێکەوەژیان بووە، رێبەرى شۆڕشى گەلى کوردستان (مستەفا بارزانى نەمر) لە شۆڕشى ئەیلوولى نیشتمانیدا هەمیشە چەترى هاوبەشى هێزە کوردستانییەکان و کەسانى وڵاتپارێزو تێکۆشەرانى کوردستان بووە، بەردەوام هەوڵیدەدا ناوماڵى کوردستان رێک و یەک بێت.

 ئێستایش لەكاتێكدا كە یادی دامەزراندنی (پارتى دیموکراتى کوردستان) دەكەینەوە كوردستان و ناوچەكە لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان و, هەموو رۆژهەڵاتی ناڤین لەبەردەم كۆمەڵێ‌ ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكاری مەزندان, بۆ خۆئامادەكردن بۆ ئەم رەوشە پێویستیمان بە رێكخستنەوەو یەکخستنەوەی ناوەندی سیاسی كوردستان و یەكڕیزی و یەكدەنگی هەموو لایەنە سیاسییەكان و تەواوی پێكهاتەكانی گەلی كوردستانە, جەنابتان کە درێژەپێدەرى رێبازى (بارزانى نەمر)ن وەك هەمیشە دەتوانن رۆڵێكی كاریگەر و مەزن ببینن بۆ کۆکردنەوەى تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکان و رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسیى کوردستان، بە باوەڕى ئێمە پێکهێنانى (ئەنجوومەنى باڵاى سیاسیى کوردستان) دەبێتە فاکتەرێکى بەهێز بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى و رێکخستنەوەى نێوماڵى کوردستان، بۆ ئەمەش جەنابتان دەتوانن رۆڵێکى کارا بگێڕن، لەم پێناوەشدا ئێمە وەكو YNDK ئامادەی هەموو جۆرە هاوكاری و پشتوانییەكین.

 لەكۆتاییدا؛ دووبارە هیوای تەمەن درێژى و تەندروستییەکى باش بۆ جەنابتان و پێشڤەچون و سەرکەوتنى زیاتر بۆ پارتى دیموکراتى کوردستان دەخوازین و، جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی هاوخەباتى و برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و گەیشتنمان بە مافە رەواكانمان ... لەگەڵ رێزو خۆشەویستى دووبارەماندا .

 هەر بژین و سەركەوتووبن بۆ كوردو كوردستان.

 

براى دڵسۆزتان

غەفوور مەخموورى

سکرتێرى گشتیى

یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK

16 / 8 / 2023

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان PDK

بابەت/ پەیــامی پیرۆزبــایی

 

  سڵاوی سەرخۆبوون ‌و ئازادی...

 بەبۆنەی ( 77 )ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان PDK ، بەناوی خۆمان ‌و تەواوی ئەندام ‌و دۆست و لایەنگرانی یەكێتیمان YNDK جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوەى بەڕێز و سەرجەم ئەندام  و لایەنگرانى پارتى دیموکراتى کوردستان دەكەین.

 بەڕێزان ؛ پارتی دیموكراتی كوردستان لە گۆڕەپانی سیاسی كوردستان وەك پێویستییەكی مێژوویی و سیاسی هاتە دامەزراندن، بەدرێژایی تەمەنی پڕ خەبات و تێكۆشانی بێوچانى لە خەبات ‌و بەرخۆداندایە، توانیویەتی رێبەرایەتی چەندین شۆڕش و راپەڕینی  نەتەوەكەمان لە كوردستاندا بكات، لە هەمان كاتدا توانیویەتی بەشداری بزاڤی كوردایەتی و سیاسی لە هەموو بەشەكانی كوردستان بكات و فاكتەری سەرەكی و كاریگەر بووە بۆ پێكەوەژیان ‌و ئاشتی و ته‌بایی و پاراستنی یەكریزی جەماوەر و هێز و لایەنە ساسییەكانی كوردستان، لەم قۆناغە هەستیارەی ئەمڕۆش كە كوردستان و عێراق و ناوچەكە پێیدا تێپەڕ دەبێت لە هەموو كات زیاتر پێویستیمان بە یەكڕیزیی ‌و یەكگوتاری سیاسی هەیە، لەم پێناوەدا پێویستە بەهەموو لایەکمان کاربکەین و ناوەندى سیاسیى کوردستان رێکبخەینەوە، بۆ ئەمە PDK دەتوانێت رۆڵێکى کارا ببینێت، یەکڕیزیمان زامنى سەرکەوتنمانە و فاکتەرێکى بەهێزیشە بۆ چارەسەرکردنى كێشە و قەیرانەكان و بەرەنگاربوونەوەی پیلان و هێرشه‌ ناڕەواكانی دوژمنان و داگیركەران دژى كوردستان. 

 لەم بۆنەیەدا جارێكی دیکە جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانه‌ی نێوانمان، لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی جەماوەری كوردستان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان كە بەری رەنجی خەبات و تێكۆشانی جەماوەر و پێشمەرگە و خوێنی شەهیدانمانە ... هەر سەركەوتوو بن .

 

لەگەڵ رێزماندا.

 

 

مەكتەبی سیاسیی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

16 / 8 / 2023   هەولێر - کوردستان

میدیا - هەولێر

مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDKبەبۆنەى (31)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی حزبی رزگاريی كوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات. ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

 

 

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی حزبی رزگاریی كوردستان

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...

     بەبۆنەی(31)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی حزبه‌كه‌تان (حزبی رزگاریی كوردستان) بەناوی خۆمان‌ و تەواوی ئەندام‌ و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین ‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .

بەڕێزان : حزبه‌كه‌تان (حزبی رزگاریی كوردستان) لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ‌ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووە و هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی نەتەوەكەمان, ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.

 لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  تر جەخت  دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .

   

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

 

                                                                          

مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK