ميديا - هەولێر:
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٦ / ٩ / ٢٠٢٣ ، سکرتێرى گشتیى YNDK ئامادەى پرسەى خوالێخۆشبوو عەبدولخالق زەنگەنە بوو، پرسە و سەرەخۆشى خۆیانى بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو و راگەیاند.
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان بە یاوەرى هەڤاڵ (فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، ئامادەى پرسەى سیاسەتمەدارى ناسراو خوالێخۆشبوو (عەبدولخالق محەممەد رەشید زەنگەنە ئەندامى خولى یەکەمى پەرلەمانى کوردستان) بوون، کەوا لە مزگەوتى سەواف لەشارى هەولێر بەڕێوەدەچوو، بەگەرمى لەلایەن بەڕێزان کوڕ و بنەماڵەى خوالێخۆشبوو پێشوازیکران، سکرتێرى گشتیى YNDK بەناوى خۆى و مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتیى YNDK پرسەو سەرەخۆشى و هاوخەمى خۆیانى بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند و هیواى خواست ئەوە دواناخۆشییان بێت.
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 4 / 9 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەیاوەرى شاندێکى YNDK سەردانی مەکتەبى سیاسیى پارتى پارێزگارانى كوردستان-ى كرد‌و، بەبۆنەى (32)ەمین ساڵیادی دامەزراندنیان پیرۆزبایى لێ‌كردن و هیوای پێشڤەچوون و گەشەسەندن و سەركەوتنی بۆ خواستن.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، به‌یاوه‌ری هه‌ڤاڵان (د. عەبدوڵڵا عەدۆ و قەهار مەخموورى ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانه‌كه‌لی كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانی YNDK)، سەردانی بارەگای مەکتەبى سیاسیى پارتى پارێزگارانى كوردستان-یان لە شاری هه‌ولێر كرد‌و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (نەجات عومەر ئاغاى سورچى سەرۆکى پارت و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سەرکردایەتیى پارتى پارێزگارانى كوردستان)ەوە پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیى YNDK لە وتەیەکى کورت‌دا بەبۆنەی (32)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتى پارێزگارانى كوردستان، پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتی YNDK ی بە بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەركردایەتی و کادیرو ئەندامانى پارتى پارێزگارانى كوردستان راگەیاند و، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردنى زیاتر و سەركەوتنی بۆ خواستن و، رۆڵى پارتى پارێزگارانى كوردستان لە خەباتى سیاسى و مەدەنى لە کوردستان بەرز نرخاند، هەر لەدیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كرا‌و، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
میدیا - هەولێر
مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDKبەبۆنەى (32)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی پارتی پارێزگارانی كوردستان، په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته ده‌كات، له په‌یامه‌كه هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاتری له‌كاره‌كان بۆ خواستن.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه:
بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسیی پارتی پارێزگارانی كوردستان
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...
بەبۆنەی(32)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی پارته‌كه‌تان (پارتی پارێزگارانی كوردستان) بەناوی خۆمان و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەین و خوازیارین ساڵیادی ئه‌مجاره‌تان هاندەری زیاتر بێت بۆ پێشڤەچوونتان .
بەڕێزان: پارته‌كه‌تان (پارتی پارێزگارانی كوردستان) لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە، به‌تایبه‌ت ئه‌و هێرش و ده‌ستدرێژییانه‌ی له چه‌ند رۆژی رابڕدوو كرایه سه‌ر كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كان كه چه‌ندین شه‌هید و برینداری لێكه‌وته‌وه، هه‌موومانی تاساند و پێویسته به‌زووترین كات سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان یه‌كده‌نگ و هاوهه‌ڵوێست بن بۆ پاراستنی كه‌ركووك و سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان و به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان.
لەم بۆنەیەتاندا، جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .
هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
- جەماوەرى خۆڕ‌اگرى کوردستان ...
- کەرکووکییە وڵاتپارێز و خۆڕاگرەکانى کوردستان ...
چه‌ند رۆژێكه هه‌ندێ لایه‌ن و گرووپی توندڕه‌و و دژ به شاری كه‌ركووك و خه‌ڵكه‌كه‌ی، پشێوی و دووبه‌ره‌كیان له پارێزگاكه دروستكردووه، به‌مه‌ش ئاسایش و ئارامی شاره‌كه‌یان تێكداوه، له‌هه‌مان كاتدا هه‌ندێ چه‌كداری ميليشياكانى حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌ن و گرووپێكی شۆڤێنی دژ به كورد و كه‌ركووكییه‌كان رێگه‌ی هه‌ولێر- كه‌ركووكیان گرتووه، به بیانووی رێگریكردن له كردنه‌وه‌ی باره‌گای پارتى دیموکراتى کوردستان، ئه‌نجامی ئه‌م پشێوی و دووبه‌ره‌كییه بووه‌ته هۆی شه‌هیدبوون و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى سڤیلى كه‌ركووك، جێگه‌ی داخه له‌جیاتی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی سته‌ملێكراو و مافخوراوی كه‌ركووك دووچاری چاره‌نووسی نادیاری له‌م جۆره بكرێنه‌وه.
كردنه‌وه‌ی باره‌گای حزبه كوردستانییه‌كان له كه‌ركووك ده‌ستوورییه و هه‌ر رێگرییه‌ك له‌هه‌ر پارتێك بكرێ، پێشێلكردنی ده‌ستووره، هه‌موو حزبه كوردستانییه‌كان مافی خۆیانه باره‌گا له كه‌ركووك بكه‌نه‌وه، كوردستانییه‌تی كه‌ركووك و دڵسۆزی خه‌ڵكه‌كه‌ی و سەلمێنەرى ئەو راستییەن کە كه‌س ناتوانی كوردستانییەتى كه‌ركووك بسڕێته‌وه، ئه‌وه‌ی له‌م شاره رووده‌دات ته‌نیا هەوڵى نەزۆکانەى شۆڤێنییەکان و ئیداره‌ی خۆسه‌پێنی ئێستای شاری كه‌ركووكه كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی كورد و كوردستانیان و كه‌ركووكییه‌كانه.
ئێمه له یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK ؛ زۆر بەتوندى ئیدانەى دەستدرێژییەکانى میلیشیاكانى حەشدى شەعبى و شۆڤێنییەکانى کەرکووک دژ بە هاووڵاتییانى سڤیلى کەرکووک دەکەین و، داوا ده‌كه‌ین نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هێزەکانى هاوپەیمانان و وڵاتانی بریاربه‌ده‌ست و حكومه‌تی عێراق و كوردستان و سه‌رۆك كۆمار و په‌رله‌مانتار و وه‌زیره كورده‌كانی به‌غدا، هه‌ماهه‌نگ بن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، له‌به‌ر ئه‌وەى ئه‌م باره ناته‌ندروسته‌ی ئێستا زیان به‌كه‌ركووكییه‌كان و گیانى پێکەوەژیان لە کەرکووک و تەواوى عێراق دەگەیەنێت، بۆیە پێویسته به‌زووترین كات ئه‌م رەوشە نالەبارە نه‌هێڵدرێ و رێگاكان بكرێنه‌وه و كه‌ركووك وه‌كو شاره‌كانی دیكه‌ی باشووری كوردستان بە بەردەوامى بكرێته شاری ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان، لەهەمان کاتدا پێویستە هه‌موو ئه‌وانه‌ی هۆكارن و رێگرن له كردنه‌وه‌ی باره‌گاى پارتى دیموکراتى کوردستان و رێگری ده‌كه‌ن له‌هاتووچۆی هاووڵاتییان و رێگاكانیان گرتووه و لێناگه‌ڕین هاووڵاتییانی كه‌ركووك كه‌سابه‌تی ئاسایی خۆیان بكه‌ن رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه و بدرێنه دادگا، هەروەها پێوێسته حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان په‌ند له‌و جۆره هه‌وڵه نه‌زۆك و دوژمنكارییانه وه‌ربگرن و كێشه‌كانیان بە‌لاوه بنێین و به یه‌كگرتوویی به‌رگری و پارێرگاری له كه‌ركووك و هه‌موو شاره‌كانی باشووری كوردستان بكه‌ن، لێرەوە پرسەو سەرەخۆشى گەرمى خۆمان بە ماڵبات و کەس و کارى شەهیدانى ئەمڕۆى کەرکووک رادەگەیەنین و هیواى زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
- نەفرەت لە ناحەزو دوژمنانى کوردستان.
- نەمرى و سەربەرزى بۆ تەواوى شەهیدانى کوردستان.
مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK
2-9-2023 هەولێر - باشوورى کوردستان
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 2 / 9 / 2023، شاندى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان سەردانى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK-یان كرد و، لە دیدارەکەدا باسیان لە بارودۆخی سیاسی كوردستان و هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان و یەکڕیزى نێوانە لایەنە سیاسییەکان و پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و د. عەبدوڵڵا عدۆ و قەهار مەخموورى ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەلى و جەلال سمایل کارگێڕانى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، پێشوازیانكرد لە شاندى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (سەعدى ئەحمەد پیرە ئەندامى مەکتەبى سیاسى و د. رێبوار ئیسماعیل ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ژمارەیەک لە ئەندامانى مەکتەبى پەیوەندییەکانى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان)، لە دیدارێکى برایانەدا سەبارەت بە رەوشی سیاسیی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان گفتوگۆیان كرد‌و، جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییەکان لەو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانیان لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنى مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرد، لەم پێناوەشدا رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسیى کوردستان و پێکهێنانى چەترێکى هاوبەش بۆ ئەوەى هەموو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان لەژێریدا کۆببنەوە وەک چارەسەرییەک بۆ یەکێتى و یەکڕیزى گەلى کوردستان باسى لێوەکرا و، هەردوولا هاوڕابوون کەوا پێویستە راوێژى سیاسیى نێوان لایەنە سیاسییەکان بەردەوام بێت بۆ دەربازکردنى قەیرانەکان، هەروەها باس لەوە کرا کەوا پاراستنى قەوارەى باشوورى کوردستان ئەرکى نیشتمانى و نەتەوەیى و ئەخلاقى هەموو لایەنە سیاسییەکانى کوردستانە، لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە هەڵبژاردنەکانى داهاتووى پەرلەمانى کوردستان کرا و، هەردوو لا هاوڕابوون کەوا پێویستە پرۆسەى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان بەشێوەیەکى روون و دوور لە گزیکردن و لە کاتى دیاریکراودا ئەنجامبدرێت.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پەیوەندی نێوان YNDK و یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان كرا‌و جەختكرایەوەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٣٠ / ٨ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو میر ئەنوەر بەگى بێتواتە كرد و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی سیاسی و کۆمەڵایەتیى كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەلى و جەلال سمایل کارگێڕانى مەکتەبى ناوەندی پەیوەندییەکان و ئەرسەلان کاروانى ئەندامى ناوەندی پەیوەندییەکان و سەردار خدر سارمەمى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندی بەڕێوەبردن و دارایى و ژمارەیەک لە کادیرانى YNDK )، پێشوازیانکرد لە بەڕێزان (میر نەوزاد ئەنوەر بەگ و میر سەرهەد ئەنوەر بەگ و میر هیمداد ئەنوەر بەگ کوڕانى خوالێخۆشبوو میر ئەنوەر بەگى بێتواتە) و، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى سیاسى و کۆمەڵایەتیى کوردستان و زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان لە کوردستان کرد.
لە دوا تەوەرى دیدارەکەشدا جەختیانکردەوە سەر پتەوکردنى پەیوەندى برایانەى نێوان هەردوو لا لەپێناو زیاتر خزمەتکردنى دۆزى رەواى گەلى کوردستان.
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٨ / ٨ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان كرد‌و، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييه‌كانى ناوچەكە و پەیوەندى نێوان هەردوو لا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (فاخیر نانەکەلى و جەلال سمایل كارگێڕانى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، پێشوازیكرد لە شاندى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان (مام خدر روسى سکرتێرى گشتى و قەهار عاڵڵایى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و هەندرێن خدر روسى ئەندامى سەرکردایەتیى بزووتنەوە)، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كرد و، جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنە کوردستانییەکان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییەکانیان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرد، لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا بۆ یەكدەنگی لایەنە کوردستانییەکان پێکهێنانى ئەنجوومەنێکى سیاسى بۆ هێزو لایەنە سیاسییەكانی باشوورى كوردستان و داڕشتنى کارنامەیەکى نیشتمانى بۆ دەربازکردنى باشوور لە گرفتەکان و یەك گوتاری گەلی كوردستان لەم قۆناخە هەستیارەدا بەگرنگ وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.