yndk

yndk

میدیا - هەولێر

مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDKبەبۆنەى ساڵیادى دامەزراندنی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات هیوای زیاتر پێشڤه‌چوونیان بۆ ده‌خوازێ. ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

 

 

بۆ بەڕێز ئه‌نجومه‌نی سیاسیی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...

     بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی بەناوی خۆمان‌ و تەواوی ئەندام‌ و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەین ‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .

بەڕێزان: هاوپه‌یمانیی نیشتمانی لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ‌ پەنجەی دیاره‌ و هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.

 لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  تر جەخت  دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .   

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

 

                                                                          

مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

2-10-2023ی زایینی

میدیا - عەمان :
ئێوارەى ڕۆژى 28 / 9 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى عەمانى پایتەختى ئوردەن سەردانی کەسایەتیى ناسراوى ئوردەن بەڕێز شێخ فەیسەڵ عابد ئەلدەعجە شێخى عەشیرەتى (ئەلدەعجە)-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
ئێوارەى ڕۆژى پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە شارى عەمانى پایتەختى ئوردەن، بەیاوەرى هەڤاڵ قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK ، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی کەسایەتیى ناسراوى ئوردەن بەڕێز شێخ فەیسەڵ عابد ئەلدەعجە شێخى عەشیرەتى (ئەلدەعجە)-یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و بنەماڵەکەیان و خزمانییەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن، لەبەرامبەردا بەڕێز شێخ فەیسەڵ عابد ئەلدەعجە بەناوى خۆیان و بنەماڵەکەیانەوە وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.

میدیا- سلێمانی

ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 27-9-2023 شاندێکی مه‌كته‌بی سیاسییYNDK كه‌ پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان ( د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی  YNDK‌ و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌كردایه‌تیYNDK و ئیدریس شریف و فوئاد ئه‌حمه‌د پێشمه‌رگه‌ و كادرانی YNDK‌) له‌ سلێمانی سەردانی خانه‌واده‌ و مه‌زارگه‌ی شه‌هید سه‌ربه‌ست مه‌حموود ده‌كه‌ن. دوای خوێندنی فاتیحا و سوره‌تی قورئان بۆ گیانی پاکی شەهید سه‌ربه‌ست مه‌حموود و شه‌هیدانی رێی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان شاندی مه‌كته‌بی سیاسییYNDK دووپاتیان كرده‌وه‌ كه ‌له‌سه‌ر رێبازی كوردایه‌تی شه‌هید سه‌ربه‌ست درێژه‌ به‌خه‌بات و تێكۆشانیان ده‌ده‌ن و هه‌رده‌م به‌ وه‌فا ده‌بن بۆ ئه‌و و رێبازه‌كه‌ی و خوێنی به‌ناهه‌ق رژاوی شه‌هید به‌فیڕۆ ناروات تا بكوژانی ئاشكرا ده‌كرێن و گیانی شه‌هید ئارام ده‌بێت.

جێگه‌ی ئاماژه‌ پێكردنه‌ شه‌هید سه‌ربه‌ست مه‌حموود لە رۆژی 31/ 5/ 2000 له‌ لایه‌ن ده‌ستێكی ره‌شی تێرۆر لە شاری هەولێر شەهید كرا، تەرمی پیرۆزی له‌ رۆژی 1/ 6/ 2000 لە هەولێرەوە برایەوە شارەكه‌ی خۆی و لە مەڕاسیمێكی  تایبەتیدا لە گۆڕستانی (گردی سەیوان)ی شاری سلێمانی بەخاك سپێردرا و تا ئێستا دەزگاكانی پەیوەندیدار بكوژانی شەهید سەربەستیان نەدۆزیوەتەوە، بۆیە پێویستە بەزووترین كات بكوژانی بدۆزرێنەوە و بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرا بكرێن و بەسزای خۆیان بگەن.

 

میدیا – سلێمانی

مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له‌ سلێمانی به‌شداری رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات.

به‌یانی ئه‌مرۆ رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 27-9-2023 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیYNDK كه‌پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان ( د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی  YNDK‌ و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌كردایه‌تیYNDK) به‌شدارییان لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كرد، كە سەرۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆكی هه‌رێم و ژمارەیەك لە سه‌رۆك و سكرتێری حزبه‌كان و  وەزیران و بەرپرسانی ئیداری و حزبی كوردستان و عێراق و كونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان ئامادەی بوون.

هه‌ڤاڵ د.شاخه‌وان خالید  پیرۆزبایی له ‌كاك بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی بۆ خواستن و به‌و هیوایه‌ی بڕیار و راسپارده‌كانی كۆنگره‌ی پێنجه‌میان‌ ببێته‌ هه‌وێنی پێكه‌وه‌ ژیان و یه‌كریزی و ته‌بایی هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له‌ به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی یه‌كێتی سوپاسی  به‌شداری و ئاماده‌یی شاندی(YNDK‌ )یان له‌ كۆنگره‌كه‌یان كرد.

 

سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتى كوردستان YNDK باس له‌ ریفراندۆمی گه‌لی كوردستان ده‌كات و ئه‌وه‌ ده‌خاته ‌روو، كه ریفراندۆم خاڵى وەرچەرخان بوو لە دیرۆکى گەلى کوردستان و، دەڵێ‌ له‌ عێراق‌ سیاسه‌تی برسیكردنی گه‌لی كوردستان په‌یڕه‌وده‌كرێت.
غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتى كوردستان YNDK ، بۆ (باسنیوز) وتی: "ریفراندۆم خاڵی وه‌رچه‌رخان بوو له‌ دێرۆكی گه‌لی كوردستان، یه‌كه‌مین جار بوو گه‌لی كوردستان به ‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه‌ و له‌ رێگای سندووقی ده‌نگدانه‌وه‌ بڕیاری له ‌چاره‌نووسی خۆی بدات، گه‌لی كوردستان بۆ هه‌موو دونیای سه‌لماند، ئه‌گه‌ر بوار هه‌بێت به‌ ئازادانه‌ بژی، ئه‌وه‌ وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ داوای سه‌ربه‌خۆیی خۆی ده‌كات، ده‌توانێت كیانی خۆی هه‌بێت و ده‌وڵه‌تی خۆی به‌ڕێوه ‌ببات، ئه‌گه‌ر رووداوه‌كانی دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌بوایه‌ ئێستا ره‌وشی كوردستان به ‌شێوه‌یه‌كی دیكه‌ و پێگه‌ی كوردستان به ‌شێوه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌بوو، چونكه‌ ئێمه‌ هه‌نگاومان نابوو به‌ره‌و ده‌وڵه‌تسازی به‌ره‌و بیناكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، به‌داخه‌وه‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر رووداوه‌كان ئاڵۆزكران و وایانكرد ریفراندۆم و ده‌ره‌نجامی ریفراندۆم، كه‌ گه‌لی كوردستان ده‌یخواست، به‌ئه‌نجام نه‌گات.“
هەروەها مەخموورى وتى: ”ریفراندۆم وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتی سه‌ركه‌وتوو بوو و ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستانی به‌ده‌ست هێنا، دواتر بۆ ریفراندۆممان كرد؟ ئێمه‌ ئه‌زموونێکى ‌100 ساڵەمان لەگەڵ حکومەتە یەک لەدواى یەکەکانى عێراق هه‌بوو، به‌رده‌وام حكوومه‌ته‌ یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كان لە بێهێزیدا بەڵێنیان به‌ كوردستان ده‌دا، به‌ڵام كه‌ به‌هێزده‌بوونه‌وه‌ په‌شیمان ده‌بوونه‌وه،‌ بۆیه‌ سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان بێ هیوا بوون له‌ عێراق و بڕیارى ریفراندۆمى دا، ئەوەتا دوای ریفراندۆمیش ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ئاماده ‌نین مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بسەلمێنن، تەنانەت نایانه‌وێت ئه‌وه‌ی وه‌ك مافی گه‌لی كوردستان له ‌ده‌ستوور هاتووه‌ بدرێت، تا پێش ساڵی 2014 په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌غدا بەردەوام له‌ هه‌ڵكشان و داكشاندا بووه‌، ئه‌وان له‌دوای شەڕی داعش شایسته‌ی داراییەکان و قووتی خه‌ڵكی كوردستانیان بڕی، ئەوا نزیکەى دە ساڵە عێراق سیاسه‌تی برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كات، ئه‌مەش‌ جیاوازیی نییه‌ له‌گەڵ ئه‌نفال و جینۆساید، بۆیه‌ بڕیاری ریفراندۆم بڕیارێكی دروست و لە جێى خۆیدا بوو، ریفراندۆم ده‌ره‌نجامی زوڵم و ناعه‌داله‌تییەکانى عێراق بوو بەرامبەر بە گەلى کوردستان، لە ریفراندۆمدا كوردستانییان بۆ جیهانیان سه‌لماند، كه‌ خواستی گه‌لی کوردستان سەربەخۆیى و دامەزراندنى دەوڵەتى کوردستانە‌.“
 
 
 
 
 
بەدڵبوون
 
 
 
سەرنج
 
 
ناردن
 
 
میدیا - أربیل:
استقبل السكرتير العام لـ YNDK قبل ظهر اليوم 24/9/2023 الرئيسة المشتركة للمؤتمر القومي الكوردستاني KNK، وبحثا الأوضاع السياسية في كوردستان والأتحاد القومي ووحدة صف شعب كوردستان.
استقبل غفور مخموري السكرتير العام للإتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK قبل ظهر اليوم الأحد في مقر المكتب السياسي لـ YNDK في اربيل وبحضور الرفاق (قهار مخموري عضو المكتب السياسي و شاكر هاشم عضو اللجنة القيادية و فاخر نانکلي و جلال سمايل اعضاء الهیئە العاملة للمكتب المركزي لعلاقات YNDK)، استقبل وفداً رفيعاً للمؤتمر القومي الكوردستاني KNK ضم السادة (زینب مراد الرئيسة المشتركة لـ KNK و زينب مصطفى عضوة الهيئة القيادية و شکرالله حمدامین و چتو برانتي اعضاء KNK)، وجرى خلال اللقاء بحث الأوضاع السياسية في كوردستان والعراق والمنطقة ولآخر والتطورات والمستجدات والتحولات في المنطقة، وتم التأكيد على وحدة الصف والموقف لشعب كوردستان بكامل قواه واطرافه السياسية ومكوناته لأستقبال أي احتمالات ومستجدات وتحولات التي قد ستطرأ على صعيد المنطقة، وتم وصف الوحدة ووحدة الصف والموقف في تلك التحولات بأنها عامل رئيس لحماية المكاسب وتثبيتها وتحقيق المزيد من حقوق شعب كوردستان، وخلال اللقاء قدم وفد KNK شكره وتقديره للسكرتير العام ولقيادة YNDK حول مواقف YNDK في المسائل القومية والوطنية.
وفي المحور الأخير من اللقاء اوضح مخموري أنه من الضروري انْ يراعي الكل خصوصية جنوب كوردستان، مشيرا الى أنّ (جنوب كوردستان يعيش في ظروف حساسة ودقيقة، على جميع الأطراف السياسية وخصوصاً الأطراف السياسية لأجزاء كوردستان الأخرى مراعاة اوضاع جنوب كوردستان وانْ تعتبر حمايتها مهمة قومية ووطنية).
وشكّل التأكيد على تعزيز العلاقات الأخوية بين الطرفين من اجل خدمة وتطوير القضية المشروعة لشعب كوردستان المحور الأخير للقاء.

میدیا - هەولێر :

  پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٤ / ٩ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە هاوسەرۆکى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان KNK و شاندێکى یاوەرى كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى كوردستان و یەکێتى نەتەوەیى و یەکڕیزى گەلى کوردستان كرد.

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵان (قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەلى و جەلال سمایل کارگێڕانى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK) پێشوازیانكرد لە شاندى باڵاى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان KNK کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (زەینەب موراد هاوسەرۆکى KNK و، زەینەب مستەفا ئەندامى کۆنسەى سەرۆکایەتى و چەتۆ بەڕانەتى و شوکروڵڵا حەمەدەمین ئەندامانى KNK)، لەدیدارەكەدا سەبارەت بە رەوشی سیاسیی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان گفتوگۆیان كرد و، جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییەکان لەو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانیان لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنى  مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرد و، هەردوولا هاوڕابوون کەوا پێویستە راوێژى سیاسیى و هەماهەنگى نێوان لایەنە سیاسییەکان بەردەوام بێت بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان و دەربازکردنى قەیرانەکان، هەروەها باس لەوە کرا کەوا پاراستنى قەوارەى باشوورى کوردستان ئەرکى نیشتمانى و نەتەوەیى و هەموو لایەنە سیاسییەکانى کوردستانە.

 لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

کە سەیری کۆمەڵگەی ئێمە دەکەیت ، دەبینین زۆربەی کەس ڕازی نیە و ، هەموو گلەیی و پرتە و بۆڵیەتی و تووڕەیە ، کە دەچیتە بازاڕی سەوزە فرۆشان ، کڕیار وا بەغەزەب سەیری فرۆشیار دەکات کە شەڕی لێدەبارێت ، وادەزانن فرۆشیار دزن ، جاریکیان لەنەخۆشخانەیەک بینیم خزمەکانی نەخۆش خەریک بوو پزیشکەکە بکوژن ، وایان دەهاتەبەرچاو کە پزیشکەکە شەیتانە و ئەوانی تریش یاریدەدەری شەیتانن ، ئەو ناڕازیبوون و تووڕەیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە دەسەڵات و هاوڕێ و خێزان جۆرەهان ، هەندێکیان خەتی سوور بەسەر هەموو شتێکدا دەینێت ، هەندێکی تر خۆشی نازانێت بۆ ناڕازیە ، هەندێکیان ئەحکامیان لەسەر کاروبارەکان هەیە و ، بەدیدێکی ڕەخنەیی بۆ چاککردنە و ، زۆربەش بۆ دۆخی خەراپی بژیوی و ، هەندێکی تر کەفوکوڵ و هەڵپەی خێرا دەوڵەمەندبوون ، دۆخێک لە گومان و نیگەرانی و ، ڕەتکردنەوەی بڕوابوون بەوەی کە ڕووناکیەک لەسەرەتای ڕیگاکە هەیە سەرانسەری کوردستانی داپۆشیووە ، بەهەموو تەمەنی ژیانم ئەو دۆخە خەمۆکیەی ئێستام لە تاکەکەس و کۆمەڵگا نەبینیووە ، هەست بە زەردەخەنە و پێکەنین و خۆشی لە ڕووخسارەکاندا ناکەیت و ، تۆپەڵەیەکی گەورە لە خەم و تووڕەیی و وونبونی بەختەوەری و پەنابردنی بۆ مادەی هۆشبەر دەبینیت و ، جارێ باسی نووکتە و ئاهەنگ و باوشبەیەکتریکردن مەکە کە خەریکە بزر دەبن ، ژیان بۆتە ڕەنگێکی خۆڵەمێشی ، دەبێت هۆکارەکەی پێشکەوتنی تیژڕەوی تەکنۆلۆژیا و نەخۆشی فیسبووک و تیکتۆک و ئینسترگرام بێت ، کە ماڵی کردۆتە چەند خانەیەک و هەریەکە لە ئەندامانی خێزان گۆشیەکی گرتووە و هەتا لەسەر نانخواردنیش خەریکی مۆبایلە ، ئەمە وا لە مرۆڤ دەکات بەرەو زاتیەت بڕوات و بۆشایی سۆز و ویژدان نەمێنێت ، بەداخەوە ئێمە هەر خەریکی سیاسەت و ئابوورین بۆ دەربازبوون لە قەیران و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان ، ئاگامان لە سایکۆلۆژیەت و دەروونی کۆمەڵگا نەماوە کە چی بەسەرە هاتووە ؟! ئەو دەروونە پێویستی بەنۆژەنکردنەوەیە بۆ ئەو زیانە دەروونیە گەورانەی کە بەهۆی قەیرانی سیاسی و ئابووری پێیکەوتووە و ، سەیربکەن بزانە هێڵی بەیانەکەی چەند بەرزبۆتەوە.
ڕۆژانە گوێمان لە چیرۆکی گۆڕانی ڕەوشت و مەبدەئی کەسان دەبێت کە دۆستایەتی و هاوڕێتیەکی بەهێز لەنێوانیاندا بووە ، بەڵام لەگەڵ یەکەمین تەحەدیدا دادەڕمێت ، یان ئەو ژن و مێردانەی کە بەعیشق و خۆشەویستی دەستیان پێکرد و چەند ساڵێک بەردەوام بوو ، پاشان لێیانبۆتە ڕقلێبوونەوە و چوونە مەحکەمە و ململانێ ، تۆ تا دوێنێ سەرت سووڕمابوو بە توانا و بیر و هزرە باشەکەی کەسێک ، ئەوڕۆ لێت هەڵدەگەڕیتەوە و ئەو هەستە ڕێزلێگیراوەی دەگۆڕێت بۆ هەستی دوژمنکارانە ، ئایا ئەم ڕەفتارە سروستیە لە مرۆڤدا ؟! یان کێماسیە لە زانینی سیفاتی هاوڕیتی و خۆشەویستی لەکاتی حەز و پێویستیدا !!
نابێت دوژمنایەتی ڕەها و حەتمی و هەمیشەیی بێت ، بەڵکو پێویستە لەسەرمان ، هەمیشە وایلێبکەین ببێتە ڕێگایەک بۆ گەڕانەوە و پاشەکشە ، ئەگەر دەرگا پێوەدرا پەنجەریەک بکەوە ، نازام ئەو ترس و دۆشدامانەی خەڵک لە ئایندە بۆچی دەگەڕیتەوە ؟ بۆ ئەو هەڕەشانەی کە لەسەر هەلی کارن ، هەروەک ماوەیەکی تر ڕۆبۆت هەموو وەزیفەکانی مرۆڤ هەلدەڵوشێت ، یان دەگەڕیتەوە بۆ سروشتی گۆڕانە خێرا و چەندایەتیەکان کە ئەوڕۆ هەستی پێدەکەین ، بەدریژایی مێژوو و هەمیشە جیهان دەگۆڕێت ، لەهەموو کەڕەتێکیشدا خەڵک بێزار دەبن و هەست بە غوربەت دەکەن و ، دەپرسن «ئەو جیهانە بەرەو کوێ دەڕوات ؟» ئایا کزبوونی خۆشەویستی و پێکەنین و بەرەسەندنی تووڕەیی دەبێت بگەڕیتەوە بۆ ئەو گۆڕانانەی کە لەژیانی مرۆڤدا ڕوویداوە ، گۆڕانکاریەک ئەوەی کە بەهەزار ساڵ ڕوویدەدا ، ئێستا بەسەد ساڵ ڕوودەدا ، پاشان بە دەساڵ ئینجا بە یەک ساڵ.. هتد .
لەڕاستیدا خەڵک تووڕەن و ، کە ئەمە لەکۆمەڵگایەکی قەیراناوتدا زۆر ئاساییە ، بەڵام ئەوەی جێی سەرسوڕمانە ئەمەیە، کە غەزەبی خەڵک بە چارەسەرکردنی هێورکردنەوەی تووڕەییان کۆتایی نایەت ، هەروەک نابێتە هۆکاری تەقینەوەش ، بەڵکە بە پێکەنینێکی خۆبەدەستەوەدانی نائومێدی کۆتایی دێت .
 
 
 
 
 
بەدڵبوون
 
 
 
سەرنج
 
 
ناردن
 
 

میدیا – هه‌ولێر

تەرمی شەهید دەنیز جەودەت، نوێنەری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان KNK لە باشووری کوردستان، له‌ رێوڕه‌سمێكی شایستەدا لە ھەولێرەوە بەرە و شارۆچکەی گەڤەری باکووری کوردستان بەڕێکرا و لەوێ بە خاك دەسپێردرێت.

به‌ره‌‌بەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی رێكه‌وتی 22-9-2023، شاندێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK كه‌پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان ( شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌رسه‌لان كاروانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانی YNDK ) لە شاری هەولێر، به‌ ئاماده‌بوونی هاوسه‌رۆك و ئه‌ندامانی KNK و ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسی و كه‌سایه‌تی و وڵاتپارێزان،  له‌ رێوڕه‌سمێكی شایستەدا، تەرمی شەهید دەنیز جەودەت، ڕادەستی خانەوادەکەی کرایەوە و بەرەو باکووری کوردستان بەڕێکرا، وا بڕیارە لە گوندی دێلەزێ لە شارۆچکەی گەڤەری پارێزگای جولەمێرگ بە خاک بسپێردرێت.

بە یاوەری بنەماڵەی شەهید دەنیز جەودەت و پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی گەلان- هەدەپە، لە ڕێگەی وشکانییەوە لە ھەولێرەوە بەرەو دەروازەی ئیبراھیم خەلیل تەرمی شەهید دەنیز بە ڕێکرا.

پاشنیوەڕۆی ١٨ـی ئەم مانگە، لە شاری هەولێر هێرشێکی چەکداریی تیرۆریستی کرایە سەر بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK، لە ئەنجامدا دەنیز جەودەت بەرپرسی نوێنەرایەتی کەنەکە لە هەولێر و نوێنەری کەنەکە لە باشووری کوردستان شه‌هید کرا، تا ئێستاش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.