جه‌ماوه‌ری خۆڕاگر و وڵاتپارێزی كوردستان...
-حزب و لایه‌نە سیاسییەکان و رێكخراوه‌كانی کۆمەڵگەى مەدەنى كوردستان...
دوای ئه‌وه‌ی پارتی چه‌پی سه‌وز به‌شێوه‌ی فه‌رمی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDKی بۆ گۆنگره‌ی چواره‌میان له ئه‌نقه‌ره له‌رۆژی 15-10-2023 داوه‌تكرد، به‌بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی له‌به‌ر گرنكی كۆنگره‌كه بڕیادرا له‌سه‌ر ئاستی به‌رز به‌شداری بكه‌ین و هه‌موو رێی و شوێنێكی یاسایی گیرایه به‌ر بۆ به‌شداریكردنی هه‌ڤاڵ د. شاخه‌وان خالید كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی YNDK و خوێندنه‌وه‌ی وتاری مه‌كته‌بی سیاسی YNDK له كۆنگره‌كه.
رۆژی پێش كۆنگره‌و گه‌یشتنی ژماره‌یه‌ك له حزب و لایه‌نه‌كانی باشووری كوردستان كه به‌شدارییان له كۆنگره‌كەدا ده‌كرد، گه‌یشتنه فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌نقه‌ره له توركیا، به‌هۆی هه‌ڵوێستی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی YNDK هه‌ر له‌وێ رێگری له چوونه ناو ئه‌نقه‌ره له نوێنه‌ری YNDK كرا‌و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نارێك و نایاسایی نوێنه‌ره‌كه‌ی ئێمه‌یان گرت و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ و شه‌و‌ێك ده‌ستبه‌سه‌ركراو پاسپۆرت و مۆبایل و كه‌رسته كه‌سییه‌كانی ده‌ستی به‌سه‌رداگیراو رێگریان له‌به‌شداریكردنی له كۆنگره‌كه كرد.
ئێمه له یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK، به‌توندی ئیدانه‌ی ڕووداوی گرتن و دەستبەسەرکردنی زۆرەملێی نوێنه‌رمان له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ین و ئه‌م ره‌فتاره‌ی توركیا پێشێلکاری ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ و ئازادی هاتووچۆ و گەشتکردنه، پێچه‌وانه‌ی هه‌موو یاسایه‌كی سیاسی و مه‌ده‌نییه به‌پێی رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هەروەها داوا لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی كوردستان و عێراق و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین به‌دواداچوون بۆ ئه‌م پرسانه بكه‌ن و لێنه‌گه‌رێن دووباره‌بێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م رێگرییكردنانه ئه‌وپه‌ڕی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ و یاسا مرۆیی و نێودەوڵەتییەکانه.
مه‌كته‌بی سیاسيی YNDK دووپاتی ده‌كاته‌وه ئه‌م ره‌فتارانه‌ی داگیركه‌ران له‌كار و خه‌بات و تێكۆشان ساردمان ناكاته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان و جێگه‌ی شانازییه به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانمان دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان ته‌نگه‌تاوده‌بن و هه‌ڵوێستی توند له‌به‌رامبه‌رمان وه‌رده‌گرن .
مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK
16 -10-2023ی زایینی
هه‌ولێر- باشووری كوردستان
باس‌نیوز
سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان (YNDK)، باس له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، 16ی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌تێكی گه‌وره‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بوو، ده‌رهه‌ق به گه‌لی كوردستان كرا.
غه‌فوور مه‌خمووری، سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان، بۆ (باس‌نیوز) گوتی: "ئه‌مڕۆ له دیرۆكی گه‌لی كوردستان ڕۆژێكی زۆر ره‌شه، 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌وڵێك بوو بۆ له‌باربردنی خه‌ونی گه‌لی كوردستان، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان ریفراندۆمی خۆی كرد و بڕیاری خۆی دا بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، له كاتێكدا پێش ئه‌و رووداوه زۆربه‌ی زۆری خاكی كوردستان بە ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانەوە بوو، ئه‌و خیانه‌ته وای کرد زۆر ناوچه‌ی كوردستان، كه ناوچه‌ی ستراتیژین، وه‌ك کەرکووک و خورماتوو و مه‌خموور و شنگال و خانه‌قین و زۆر ناوچه‌ی دیكه له‌ده‌ست بدرێن، لە ئه‌نجامدا سوپای عێراق و میلیشیا عێراقییه‌كان ئه‌و ناوچانه‌یان داگیر كرد.“
گوتیشی: ”16ی ئۆكۆتبه‌ر خیانه‌تێكی گه‌وره‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بوو ده‌رهه‌ق به گه‌لی كوردستان كرا، جیا له‌وه‌ش، ئه‌و ناوچانه‌ی له سنووری ماده‌ی 140دان، وه‌ك كه‌ركووك و شنگال و مه‌خموور و قه‌راج و خانه‌قین، سه‌رجه‌میان له ره‌وشێكی زۆر خراپی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاریدا ده‌ژین و ده‌سه‌ڵاتێک بەسه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه فه‌رز كراوه، کە لەدەرەوەی ویستی ئەوانە و دووباره ئه‌و ناوچانه به‌عه‌ره‌ب كراونه‌ته‌وه و داگیر كراونه‌ته‌وه، ئه‌مانه سه‌رجه‌میان لێكه‌وتەی خراپی 16ی ئۆكتۆبه‌رن، ئه‌گه‌ر 16ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌بوایه، ئێستا ئه‌و ناوچانه له‌ژێر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌دا دەبوون، کە پێشتر ئازاد كرابوون.“
سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: "ئه‌گه‌ر 16ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌بوایه، ده‌كرا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر چه‌سپاندنی سنووری ناوچه كوردستانییه‌كان رێككه‌وتنی بكردبایه، به‌داخه‌وه ئه‌و هه‌وڵه‌ش له‌بار برا، كه نه‌مانتوانی به‌هۆی ئه‌و خیانه‌ته‌وه سنووری كوردستان به‌ته‌واوی بچه‌سپێنین، بۆیه ده‌بێت وه‌ك گه‌لی كوردستان، ئه‌و رۆژه ره‌شه له‌بیر نەكه‌ین کە به‌هۆیه‌وه چه‌ند ساڵ گه‌ڕاینه‌وه دواوه، جیا له‌وه‌ش، ده‌بێ گه‌لی كوردستان له مێژوودا هەرگیز خیانه‌ت له‌بیری خۆی نەباته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانێكی دیكه نه‌توانن خیانه‌ت بكه‌ن، هەروەها ده‌بێ له ئاستی پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان به‌رگی حزبی فڕێ بدرێت و به‌رگی نه‌ته‌وه‌یی له‌به‌ر بكرێت، بێ گومان ریفراندۆم ئاواتی هه‌موومان بوو بگه‌ینه ئه‌نجام و بەرهەمەکەی بدرووینه‌وه، به‌داخه‌وه 16ی ئۆكتۆبه‌ر هۆكار بوو بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ینه ئاوات و ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم، ریفراندۆم وه‌ك پرۆسه سه‌ركه‌وتوو بوو، گه‌لی كوردستان بۆ یه‌كه‌م جار به كه‌ركووكیشه‌وه ده‌نگی به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا و له‌و رۆژه‌دا خه‌ڵكی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه ده‌نگیان دا به‌وه‌ی، نایانه‌وێت له سنووری جوگرافیای داتاشراوی عێراقدا بمێننه‌وه و دەیانەوێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر هەرێمی كوردستان.“
غەفوور مەخمووری ئه‌وه‌شی خسته روو: ”16ی ئۆكۆتبه‌ر یه‌كێك بوو له رۆژه هه‌ره ناخۆشه‌كانی ژیانم، چونكه ئێمه به‌حه‌ماسه‌تەوه به‌ره‌و سندووقی ده‌نگدان چووین و به هه‌موومانه‌وه بیرمان له ئاواكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كرده‌وه، نه‌ك رووبه‌ڕووی خیانه‌تێكی له‌و شێوه ببینه‌وه، له ئاستی ناوخۆ و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییش خیانه‌تمان لێ كرا و له‌و رۆژه‌دا هه‌موو جاڕنامه‌كانی مافی مرۆڤ پێشێل كران، كورد له‌به‌رچاوی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تیدا مافی پێشێل كران، ئێمه‌ش مافی خۆمانه له‌سه‌ر خاكی خۆیان ده‌وڵه‌تمان هه‌بێت، هه‌موو ئه‌و رێككه‌وتننامانه‌ی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی خۆیان واژۆیان كردووه، پێشێلیان كرد و ئێمەیان راده‌ستی میلیشیا عێراقییەكان كردەوە.“
غەفوور مەخموورى : پێویستە گرژى و ناکۆکى نێوان لایەنە سیاسییەکانى کوردستان لەسەر بنەماى دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن چارەسەربکرێن
ئەبرۆ گوناى وتەبێژى فەرمى HDP : ئامانجمان کارکردنە بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى نێوان لایەنە سیاسییەکانى کوردستان
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٧ / ١٠ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندى باڵاى پارتى دیموکراتى گەلان HDP كرد‌و، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى كوردستان و یەکێتى نەتەوەیى و یەکڕیزى گەلى کوردستان كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و جەلال سمایل و ئەرسەلان کاروانى ئەندامانى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK) پێشوازیانكرد لە شاندى باڵاى پارتى دیموکراتى گەلان HDP کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (ئەبرۆ گوناى وتەبێژى فەرمى HDP و سومەیە بۆز و وەزیر پارلەک پەرلەمانتارانى پارتى چەپى سەوز لە پەرلەمانى تورکیا و ناهیدە ئارمیش بەرپرسى پەیوەندییەکانى HDP)، لەدیدارەكەدا وتەبێژى فەرمى HDP ئامانجى سەردانەکەیانى بۆ باشوورى کوردستان خستەڕوو وتى : ئامانجى ئێمە وەکو شاندى HDP و پارتى چەپى سەوز YSP لە سەردانمان بۆ باشوورى کوردستان بانگهێشتکردنى لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییە کوردستانییەکانە بۆ کۆنگرەى پارتى چەپى سەوز YSP ، هەروەها ئامانجمانە لایەنە سیاسییەکان دوورکەوتنەوە لە گرژى و ناکۆکییەکان و راوێژێکى نەتەوەیى لەم رووەوە بێنینە ئارا و کاربکەین بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى نێوان لایەنە سیاسییەکان)، هەروەها وتى: (هاتووین کەوا بە فەرمى بانگهێشتتان بکەین بۆ کۆنگرەى YSP) .
سکرتێرى گشتیى YNDK وێڕاى بەخێرهاتنکردنى شاندى میوان دەستخۆشى ئەو سەردان و دەستپێشخەرییەى لە شاندى HDP کرد‌و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن و وتى : (ئێمە وەکو YNDK ئەو هەنگاوەى HDP بەرز دەنرخێنین و هیواى سەرکەوتن بۆ کۆنگرەکەتان دەخوازین و ئامادەى هەر هاوکارى و پشتیوانییەکین. هەروەها وتى: ئێمە وەک YNDK باوەڕمان وایە کەوا پێویستە گرژى و ناکۆکى نێوان لایەنە سیاسییەکانى کوردستان لەسەر بنەماى دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن چارەسەربکرێن، لەبەرئەوەى ناکۆکى و دووبەرەکى جگە لە ماڵوێرانى سوودێکى دیکەى نییە و لە ئەنجامدا بە سوودى دوژمن و زیانى گەلى کوردستان تەواو دەبێت، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان هەوڵى یەکڕیزى و لەهەڤهاتن بدەین.)، هەروەها مەخموورى وتى : (مانەوەو پێشڤەچوون و سەرکەوتنمان بەندە بە یەکڕیزى و یەکدەنگى و هاوهەڵوێستیمان، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان لەم پێناوەدا کاربکەین، بۆئەمەش پێویستیمان بە مامەڵەیەکى تەندروست و یەکسانە لەگەڵ یەکتردا.).
مەخموورى ئەوەشى خستەڕوو کەوا پێویستە هەموو لایەک رەچاوى تایبەتمەندى باشوورى کوردستان بکەن و، وتى : (باشوورى کوردستان لە رەوشێکى ناسک و هەستیاردایە، پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان و بە تایبەت لایەنە سیاسییەکانى بەشەکانى دیکەى کوردستان رەچاوى بارودۆخى باشوورى کوردستان بکەن و پاراستنى بە ئەرکێکى نەتەوەیى و نیشتمانى بزانن.).
هەر لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر هێرشەکانى ئەم دواییەى رژێمى داگیرکەرى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان و هەردوو لا ئەو هێرشانەى تورکیایان بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان ئیدانەو شەرمەزارکرد، لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی هەر چوار بەشى كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كرا‌و، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوە و یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان و هەڵوەشاندنەوەى پیلانى داگیرکەران وەسفكرا, لە دیدارەكەدا وتەبێژى فەرمى HDP سوپاس و پێزانینی خۆیانی بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند سەبارەت بە هەڵوێستەكانی YNDK لە پرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەكاندا، هەر لە دیدارەکەدا وتەبێژى فەرمى HDP بانگهێشتنامەى فەرمى YSP ى پێشکەش سکرتێرى گشتیى YNDK کرد بۆ ئەوەى لە کۆنگرەى YSP بەشداربێت، کەوا بڕیارە رۆژى ١٥ ى ئەم مانگە لە ئەنقەرە بەڕێوەبچێت.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان
میدیا - هەولێر:
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، لە پەیامێکیدا بۆ بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، بەبۆنەى سەرکەوتنى کۆنگرەى پێنجەمى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، وێڕاى پیرۆزبایى و هیواى سەرکەوتن خواستن بۆ بەڕێزیان و سەرکردایەتیى نوێى یەکێتى، ئاماژە بە رەوشى کوردستان دەکات و داوا دەکات کەوا هەموو لایەک یەکدەنگ و یەکڕیزو هاوهەڵوێست بن و رەچاوى بەرژەوەندى نەتەوەیى و نیشتمانى بکەن و کێشەو ململانێى حزبى بخەنە لاوە. ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
بەڕێز کاک بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان
سڵاوێكی گەرم ...
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بەبۆنەی سەرکەوتنى کۆنگرەى پێنجەمى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و، هەڵبژاردنى بەڕێزتان وەک سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و هەڵبژاردنى سەرکردایەتیى نوێى یەکێتى ، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و بەڕێزان لە سەرکردایەتیى نوێى یەکێتى دەكەین و هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونتان بۆ دەخوازین.
لەکاتێکدا کەوا کۆنگرەى پێنجەمى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان متمانەى بە بەڕێزتان وەک سەرۆکى یەکێتى و سەرکردایەتیى نوێى یەکێتى داوە، بێگومان كوردستان و عێراق و ناوچەكە لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان, ناوەندى سیاسیى کوردستانیش پەرش و بڵاوو لێکترازاوە، ئەم رەوشە لە هەموو لایەکمان دەخوازێت کەوا یەکدەنگ و یەکڕیزو هاوهەڵوێست بین و رەچاوى بەرژەوەندى نەتەوەیى و نیشتمانى بکەین و کێشەو ململانێى حزبى بخەینە لاوە، بۆیە پێویستە لەم پێناوەدا ئێمەى حزب و لایەنە سیاسییەکانى کوردستان زیاتر هاوکارو پشتیوانى یەکدی بین و، بە رۆڵى نەتەوەیى و نیشتمانى خۆمان رابین و، کاربکەین بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى و رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسیى کوردستان، بێگومان بۆ ئەم مەبەستەش (یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان) دەتوانێ رۆڵى کاریگەرانەى خۆى ببینێت، ئومێد دەکەین لە ئێستا و داهاتووشدا لەم پێناوەدا رۆڵى خۆتان بگێڕن.
هەر لەم بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزى رەوای گەلی كوردستان و هێنانەدی مافە رەواکانی.
لەگەڵ رێزى دووبارەماندا ...
هەر بژین و تەندروست و شاد و سەرکەوتووبن.
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
6 / 10 / 2023
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٥ / ١٠ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە کەسایەتیى ناسراوى دەڤەرى شەڕگات بەڕێز لیوا روکن (د. مەحموود جبورى) كرد‌و، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی دەڤەرى مەخموورو پەیوەندى نێوانیان كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە کەسایەتیى ناسراوى دەڤەرى شەڕگات بەڕێز لیوا روکن (د. مەحموود جبورى)، لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشی دەڤەرى شەڕگات و چۆنیەتى قوڵکردنەوەى پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و گیانى پێکەوەژیان لەو دەڤەرە كرد و، هەر لەدیدارەکەدا جەختیانکردەوە سەر پتەوکردنى پەیوەندى برایانەى نێوانیان.