میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٨ / ١١ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازیکرد لە سەرۆکى هۆزى شێخ بزێنى بەڕێز (حاجى فاروق يوسف ئاغا شێخ بزێنى) و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی سیاسی و کۆمەڵایەتیى كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و جەلال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندی پەیوەندییەکان و ژمارەیەک لە کادیرانى YNDK)، پێشوازیانکرد لە کەسایەتیى ناسراوى شارى هەولێر بەڕێز (حاجى فاروق يوسف ئاغا شێخ بزێنى سەرۆکى هۆزى شێخ بزێنى) و کوڕەکانى بەڕێزان(پارێزەر زەيد شێخ بزێنى و مامۆستا سەعد شێخ بزێنى و دکتۆر عومەر شێخ بزێنى)، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى سیاسى و کۆمەڵایەتیى کوردستان و زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان لە کۆمەڵگەى کوردستان کرد.
لە دوا تەوەرى دیدارەکەشدا جەختیانکردەوە سەر پتەوکردنى پەیوەندى برایانەى نێوان هەردوو لا لەپێناو زیاتر خزمەتکردنى دۆزى رەواى گەلى کوردستان.
میدیا - هەولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٥ / ١٠ / ٢٠٢٣ سكرتێری گشتیی YNDK ئامادەی رێوڕەسمی رۆژى نیشتمانیى کۆمارى چیک بوو، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتیی YNDK ی بە كۆنسڵخانهى گشتیی چیک و لەڕێی ئەوانیشەوە بە حكومەت و گەلی چیک راگەیاند.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەرى (هەڤاڵ قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK) لەسەر بانگهێشتی كۆنسڵخانهى گشتیی کۆمارى چیک لە كوردستان ئامادەی رێوڕەسمی رۆژى نیشتمانیى کۆمارى چیک بوو، كە لە هوتێلى دیڤان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، سكرتێری گشتیی YNDK بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (کارل کۆرتانیک کۆنسڵى گشتیی کۆمارى چیک لە كوردستان و دیپلۆمات و كارمەندانی كۆنسڵخانەوە) پێشوازی كران، لەڕێوڕەسمەكەدا سكرتێری گشتی YNDK بەبۆنەى رۆژى نیشتمانیى کۆمارى چیک پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتی YNDK ی بە كۆنسڵخانهى گشتیی چیک و لەڕێی ئەوانیشەوە بە حكومەت و گەلی چیک راگەیاند و هیوای سەركەوتن و گەشەسەندن و پێشكەوتنی زیاتری بۆ گەلی چیک خواست، ئەمەو كۆنسڵى گشتیی و ديپلۆماتكارانى كۆنسڵخانەى چیک، خۆشحاڵی خۆیان بە ئامادەبوونی سكرتێری گشتیی YNDK لەڕێوڕەسمەكەدا راگەیاندو سوپاسی هەڵوێست و ئامادەبوونیان كرد.
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆی ئهمڕۆ 23 / 10 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى دەربڕینى هاوخەمى و سەرەخۆشیکرن لە گەلى فەلەستین سەردانی كۆنسڵخانەی گشتیی دەوڵەتی فەلەستینی لە هەولێر كرد و، وێڕاى سەرەخۆشیکردن، باس لە پەیوەندى نێوان هەردوولا کرا.
پێشنیوەڕۆی ئهمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵان (قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، سەردانی كۆنسڵخانەی گشتیی دەوڵەتی فەلەستین-ی لە شاری هەولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (باڵیۆز نەزمی حەزوری كۆنسڵی گشتی دەوڵەتى فەلەستین لە کوردستان و سکرتێرى یەکەمى کۆنسڵخانە و ستاف و کارمەندانى کۆسڵخانەوە) پێشوازی كرا، لە دیدارەکەدا سەبارەت بە شەڕو پێدادانەکانى نێوان بزووتنەوەى حەماس و سوپاى ئیسرائیل لە فەلەستین گفتوگۆ کرا، سكرتێری گشتیی YNDK روانینى خۆى خستەڕوو و، وتى: ( بەداخەوە لە ئەنجامى ئەو شەڕو ئاڵۆزییانەدا بە هەزاران کەس کوژراو بریندارو ئاوارە بوون کەوا زۆربەیان خەڵکى سڤیلن، بێگومان ئەو شەڕە کاریگەرى کردۆتە سەر رەوشى سیاسى ناوچەکەو جیهانیش، بە بڕواى ئێمە هیچ کاتێک شەڕ چارەسەرى کێشەکانى نەکردووە، بگرە کێشەکانى زیاتر ئاڵۆز کردووە، پێویستە چەکەکان بێدەنگ بکرێن و کێشەکان لە ڕیگەى دیالۆگەوە یەکلابکرێنەوە.)، هەروەها وتى: (هاتووین بۆ ئەوەى پرسەو سەرەخۆشى و هاوخەمى خۆمان و سەركردایەتیی YNDK بە بەڕێزتان و لەرێگەى ئێوەشەوە بە سەرۆک و گەلى فەلەستین رابگەیەنین و، هیودارین ئەو دوا ناخۆشى گەلى فەلەستین بێت)، لەبەرامبەردا كۆنسڵی گشتیی فەلەستین خۆشحاڵی خۆیانی بۆ ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیە دهربڕی و سوپاسی هەڵوێستەكانی سكرتێری گشتی و سەركردایەتی YNDK ی كرد و، هەر لە دیدارەکەدا باس لە رەوشى سیاسى فەلەستین و کوردستان و هاوکارى و هاوخەباتى نێوان هەردوو گەل کرا.
لهدوا تهوهری دیدارهكهشدا باس لە پەیوەندی مێژوویی نێوان هەردوو گەلی فەلەستین و كورد و چۆنیەتی پتەوكردن و پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای هەردوو گەل كرا.
میدیا – هۆڵهندا
نوێنهری یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستانYNDK لهشاری ئارنهیم له وڵاتی هۆڵهندا بهشداری یهكگرتنی دوو پارتی باكووری كوردستان دهكات.
ئهمڕۆ یهكشهممه رێكهوتی 22-10-2023 مامۆستا فهخرهدین زیارهتی نوێنهری YNDK له ئهوروپا، لهشاری ئارنهیم له وڵاتی ههڵهندا، بهشداری یهكگرتنی ههردوو پارتی ئازادی كوردستان و پارتی سۆسیالیستی كوردستان كهبهناوی پارتی وڵاتپارێزی كوردستان له باكووری كوردستان درێژه بهكار و خهباتیان دهدهن.
رێوڕهسمی یهكگرتنهكه به بهشداری ژمارهیهك پارت و لایهنی سیاسی و كهسایهتی وڵاتپارێز و رێكخراو بهڕێوهچوو، بهم بۆنهیهوه نوێنهری YNDK پیرۆزبایی ئهم یهكگرتنهی لێكردن و چهپكه گوڵی پێشكهشكردن و هیوای خواست ئهوه سهرهتایهك بێت بۆ زیاتر لهیهك نزیكبوونهوهی پارت و لایهنهكانی ههموو بهشهكانی كوردستان و كاركردن بۆ یهكریزی و یهكگوتاری هێز و لایهنه سیاسییهكانی كوردستان بۆ بهدیهێنانی تهواوی مافهكانی گهلی كوردستان.
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٢ / ١٠ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندى باڵاى بزووتنەوەی چاکسازی نیشتمانی كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى كوردستان و یەکڕیزى گەلى کوردستان و پەیوەندى نیوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵان (قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK) پێشوازیانكرد لە شاندى باڵاى بزوتنەوەی چاکسازی نیشتمانی، کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (بێروون عومەر فەتاح سکرتێرى بزووتنەوە و، سەرتیپ حەمە سەعید و سەرهەنگ فەتاح و زەید عومەر ئەندامانى ئەنجوومەنى گشتیى بزووتنەوە)، لە دیدارێکى برایانەدا سەبارەت بە رەوشی سیاسیی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان گفتوگۆیان كردو، جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییەکان لەو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانیان لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنى مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرد، لەم پێناوەشدا رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسیى کوردستان و پێکهێنانى ئەنجوومەنى سیاسیى کوردستان وەک چەترێکى هاوبەش بۆ ئەوەى هەموو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان لەژێریدا کۆببنەوە وەک چارەسەرییەک بۆ یەکێتى و یەکڕیزى گەلى کوردستان باسى لێوەکرا و، هەردوولا هاوڕابوون کەوا پێویستە راوێژى سیاسیى نێوان لایەنە سیاسییەکان بەردەوام بێت بۆ دەربازکردنى قەیرانەکان و چارەسەرکردنى کێشەکان، هەروەها باس لەوە کرا کەوا پاراستنى قەوارەى باشوورى کوردستان ئەرکى نیشتمانى و نەتەوەیى و ئەخلاقى هەموو لایەنە سیاسییەکانى کوردستانە، لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە هەڵبژاردنەکانى داهاتووى پەرلەمانى کوردستان کرا و، هەردوو لا هاوڕابوون کەوا پێویستە پرۆسەى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان بەشێوەیەکى روون و دوور لە گزیکردن و لە کاتى دیاریکراودا ئەنجامبدرێت.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
عقدت اللجنة القيادية للإتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK يوم السبت 21/10/2023 بأشراف الأخ غفورمخموري السكرتير العام لـ YNDK اجتماعه الأعتيادي في مقر المكتب السياسي لـ YNDK بمدينة أربيل، وجرى خلال الإجتماع بحث الأوضاع السياسية لكوردستان والعراق والمنطقة والعمل النضالي لـ YNDK :
جنوب كوردستان: يمر جنوب كوردستان بوضع سياسي معقد ودقيق وحساس، والوسط السياسي لكوردستان مشتت ومجزأ، والأطراف السياسية الحاكمة في خلاف وصراع دائم، وقد أثار هذا الوضع قلقاً كبيراً بين المواطنين، ولهذا السبب، نعتبر انه من المهم انْ يتم تنظيم الوسط السياسي وترتيب البيت الكوردي وذلك بتأسيس المجلس السياسي الكوردستاني كمظلة مشتركة تضم كافة القوى والأطراف السياسية في كوردستان، والذي سيكون عاملاً لتوحيد موقف وكلمة كافة الأحزاب السياسية حول القضايا القومية الوطنية، لاسيما في هذه المرحلة الحساسة والمصيرية، حيث يقوم محتلو كوردستان من كل الجهات بتهديد كوردستان، لا يزال العراق لن يرغب تطبيق المادة 140 ودفع المستحقات المالية لكوردستان، وكما هو معلوم من جهة، يقوم النظام التركي بقصف المناطق الحدودية بصورة مستمرة ما يؤدي ذلك الى تهجير واستشهاد المواطنين العزل، ومن جهة أخرى فإن ايران تواصل اطلاق تهديداتها ضد جنوب كوردستان، ومن جانبنا ندين ونشجب بشدة كل اعتداءات المحتلين على كوردستان، وندعو المجتمع الدولي أنْ لايكون متفرجاً فقط، بل يكون لديه موقف ولن يبقى صامتاً ازاء هذا الأعتداء، إنّ هذه المخططات والتهديدات التي تواجه شعب كوردستان وتجربته، هي مؤامرة إقلیمیة مبرمجة وكبيرة ضد شعب كوردستان، حيث ان هذه المؤمرات تحاك منذ فترة ليتم تنفيذها، ومما لاشك فيه إنّ وحدة الصف والكلمة هي أقوى سلاح لمواجهة وتفكيك وافشال تلك المؤمرات والمحاولات اليائسة لأعدائنا.
حول اسلوب ادارة كوردستان: نحن كـــ YNDK نجد من الضروري اجراء اصلاحات عامة في كل المرافق الأدارية في كوردستان، نحن كـ YNDK نساند وندعم خطوات حكومة كوردستان لتنظيم مؤسسات كوردستان وإضفاء الطابع المؤسسي عليها، ونطالب حكومة اقليم كوردستان أن تنظم عموم المؤسسات والأجهزة في كوردستان بشكل عصري، لتصبح حكومة موحدة لكل شعب كوردستان، ومن اجل ذلك ينبغي ازالة آثار الأدارتين وتنظيم الحكومة على كل المستويات، ونحن بأنتظار أنْ تتخذ حكومة كوردستان الخطوات البناءة لتقديم مزيد من الخدمات ومكافحة الفساد واللاعدالة الأجتماعية والسياسية والأقتصادية والتحزب واللامساواة، كما على حكومة كوردستان ايلاء الأهتمام الأكثر بالموظفين والمعلمين والمتقاعدين وعوائل الشهداء و ذوي الأحتياجات الخاصة وصرف رواتبهم في مواعيدها، في الوقت نفسه ، يجب أن يعمل على إجراء انتخابات نزيهة وخالية من التزوير في كوردستان في موعدها المقرر وعدم تأخيرها، والعمل من اجل تحسين الأوضاع المعيشية لشعب كوردستان، كما عليها العمل في مفاوضاتها مع العراق لتطبيق المادة (140) من اجل اعادة كركوك ومخمور وكافة المناطق التي احتلها الجيش العراقي المحتل وفق مخطط مشؤوم وخبيث، وفي المرحلة الحالية يجب مطالبة الحكومة العراقية أن تقدم خدمات أكثر للمناطق المستقطعة (المحتلة) من كوردستان، وايصال كافة الخدمات الأساسية اليها، وتحافظ على سلامة وأمن تلك المناطق.
حول تعامل الحكومة مع الأحزاب والقوى السياسية الكوردستانية: يجب على حكومة كوردستان أنْ تتعامل مع عموم القوى والأطراف السياسية الكوردستانية معاملة مساواة وعادلة وصحية، ومن اجل ذلك من الممكن انشاء هيئة (بورد) خاص ليصبح نقطة علاقات بين الحكومة والأحزاب والأطراف السياسية الكوردستانية.
شمال كوردستان: نحن في YNDK نعرب عن دعمنا لنضال الشمال، وندين كافة الأعتداءات التي تشنها دولة تركيا المحتلة على البرلمانيين الكورد والبلديات ومنظمات المجتمع المدني والنشطاء المدنيين، انّ هذه الأعتداءات التركية تثبت هذه الحقيقة بأنّ تركيا تقف ضد كل أشكال النضال المدني والبرلماني والسياسي في شمال كوردستان، كما انّ السياسة العدائية لتركيا تثبت الحقيقة بأنها تقف ضد كل مطالب ومكاسب شعب كوردستان، سواء كانت في شمال أو في أي جزء من كوردستان، ندعو المجتمع الدولي الى أنْ لايقف مكتوف الأيدي ازاء هذه الأعتداءات التركية، بالرغم من الصعوبات التي تواجه نضال شعبنا في الشمال، فإنّ النضال مستمر وقد حقق تقدماً مميزاً، نحن سعداء بتقدم نضال شعبنا في هذا الجزء من البلاد، نتمنى أنْ يكون هذا عاملاً رئيساً لمزيد من التقدم والنصر والوصول الى حقوق شعبنا المشروعة.
شرق كوردستان: نحن كـ YNDK نثمن عالياً جهود تقارب الأطراف السياسية في هذا الجزء من البلاد، ونرى أنّ عمل عموم القوى والأطراف السياسية في شرق البلاد من اجل جمع قواها وطاقاتها أمراً مهماً، وتشكيل جبهة سياسية واسعة فيما بينها، تضم كل القوى والأطراف السياسية في الشرق، لتكون مستعدة لأي إحتمالات أو مستجدات التي قد تحدث على صعيد المنطقة، وفي نفس الوقت نبعث بتحياتنا واحترامنا الى المعتقلين السياسيين في المعتقلات الإيرانية ونثمن عالياً نضالهم وصمودهم، وندعو المجتمع الدولي ومنظمات حقوق الأنسان السعي الى المحافظة على أرواح الناشطين في المعتقلات الإيرانية، والضغط على النظام الإيراني ليكّف عن اعدام الشباب والناشطين الكورد.
غرب كوردستان: نحن كــ YNDK نعلن مرة اخرى دعمنا لنضال وكفاح غرب كوردستان ونثمن عالياً تقدم وانتصارات غرب كوردستان، ونرى من الأهمية أنْ تكون عموم القوى والأطراف السياسية في هذا الجزء من البلاد موحدة وذات موقف موحد والعمل معاً والأبتعاد عن الصراعات الحزبية، وأن تمارس الكوردايتي بدل العمل الحزبي، وتراعي المصلحة القومية والنأي عن أية اضطرابات والخلافات، وفي الوقت ذاته ندين كل الهجمات والأعتداءات التي تشنها الدولة التركية المحتلة ضد غرب كوردستان وندعو المجتمع الدولي الى اتخاذ موقف ازاء الدولة التركية.
المؤتمر القومي الكوردستاني: نحن كــ YNDK نؤكد مرة أخرى على عقد مؤتمر قومي كوردستاني بمشاركة عموم القوى والأطراف السياسية في كوردستان الكبرى، نحن نعتبرعقد المؤتمر القومي الكوردستاني في هذا الوقت الحساس مهمة قومية ووطنية، وستكون هذه كخطوة لصياغة أجندة وطنية للتكيف والاستفادة من التغیرات والأحتمالات والمستجدات والتطورات التي تحدث على مستوى المنطقة، وننظر اليه كخطوة لتوحيد صفوف وكلمة شعب كوردستان على صعيد كوردستان الكبرى.
المؤتمر السادس لـ YNDK: من اجل تحليل الوضع السياسي والعمل التنظيمي وصياغة اجندة جديدة للعمل والنضال المستقبلي لـ YNDK وانتخاب قيادة جديدة لـ YNDK تقرر خلال الأجتماع عقد المؤتمر السادس لـ YNDK هذا العام.
العراق: يرى YNDK إنه لم يطرأ اي تغيير ايجابي في سياسة ومواقف السلطات العراقية للتقارب مع كوردستان، حيث معاداة هذه السلطات لتطلعات وطموحات شعب كوردستان مستمرة، وإنّ الظروف التي يمر بها العراق حالياً هي ثمرة العقلية الفردية والدكتاتورية للحكومة الطائفية والمذهبية خلال السنوات المنصرمة والتي كانت سبباً لهذه العقلية والأوضاع الشاذة، في إعتقادنا ووفق تجربة الكورد مع الأنظمة العراقية السابقة نتوصل الى حقيقة وهي أنّنا لايمكن أنْ نثق بالسلطات العراقية، ولاشك أن السلطات الحالية تريد اعادة ذات السياسة الخاطئة للحكومات العراقية السابقة، نظراتها هي ذات نظرات السلطات السابقة، وهذا يؤكد حقيقة وهي أنّ عقلية السلطات العراقية جامدة ولاتتغير، وأنّ وجهات نظر الكثير منهم هي وجهات نظر الحكومات السابقة ذاتها لحل القضية الكوردية، الكثير من المسؤولين العراقيين يقدمون منطق الغرور والعسكرة على منطق الحوار والتفاهم وفي هكذا أوضاع على القوى السياسية الكوردستانية السعي لتوحيد الصفوف والكلمة، والعمل كفريق واحد في التعامل مع القوى العراقية وليس كأحزاب منفردة، إنَّ وحدتنا سوف تعزز موقعنا الكوردستاني وتقرّبنا من تحقيق طموحاتنا.
الوضع الإقليمي والعالمي: يعتقد YNDK أن منطقة الشرق الأوسط تمر بوضع دقيق وحساس ومعقد وأن تطورات جديدة تظهر يوما بعد يوم، خاصة الحرب بين روسيا وأوكرانيا، ومن جهة اخرى هجوم حماس على إسرائيل ورد فعل إسرائيل على هجوم حماس، ادى إلى حدوث قتال عنيف في المنطقة، واسفر عن مقتل وجرح وتشريد آلاف الأشخاص معظمهم من المدنيين، بالطبع أثر القتال كذلك على الوضع السياسي في المنطقة والعالم، في رأينا أن الحرب لم تحل المشاكل قط، بل أدت إلى تعقيدها، ويجب حل المشاكل بالحوار وإسكات الأسلحة.
وبدون شك فإن هذه الاحتمالات والمستجدات سيكون لها تأثيرها على الوضع السياسي في كوردستان وحركات التحرر في المنطقة، وللأسف نحن الشعب الكوردي ليس لدينا برنامج قومي ووطني لكيفية التعامل مع التطورات والأحداث وبسبب صراعاتنا السياسية.
يجب على إخواننا في باقي أجزاء كوردستان توحيد صفوفهم وتكثيف عملهم ونضالهم والتحرك نحو التحرر والحرية، وفي الوقت نفسه، نعتقد أنه يمكننا الاستفادة من نتائج التغييرات المستجدة للعمل من أجل الحرية واستقلال كوردستان.
عمل و نضال YNDK: جرى في آخر محور من الاجتماع بحث عمل ونضال YNDK في الفترة الماضية، وبعد تقييم العمل والنضال الماضي تم وضع أجندة جديدة للعمل والنضال المستقبلي لـ YNDK حتى انعقاد المؤتمر السادس، هذا وانهى الأجتماع برنامج عمله بنجاح.
اللجنة القيادية
للإتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK
21/10/2023 اربيل- جنوب كوردستان
ڕۆژى شەممە 21 / 10 / 2023 كۆمیتەی سەركردایەتيی (یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK) بەسەرپەرشتی هەڤاڵ غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی YNDK، لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و كارو خەباتی YNDK كرا:
باشووری كوردستان: باشوورى کوردستان لە رەوشێکى سیاسى ئاڵۆزو ناسک و هەستیاردایە، ناوەندى سیاسیى کوردستان پەرش و بڵاوو لێکترازاوە، لایەنە سیاسییە دەسەڵاتدارەکان لە ناکۆکى و ململانێى بەردەوامدان، ئەم رەوشە نیگەرانییەکى زۆرى لاى هاوڵاتییان دروستکردووە، بۆیە بە پێویستی دەزانین كە بەزووترین كات ناوەندى سیاسى و ناوماڵی كوردستان رێك و یەكبخرێتەوە، بۆ ئەمەش پێکهێنانى (ئەنجوومەنى سیاسیى کوردستان) وەک چەترێکى هاوبەش کە تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان بگرێتەخۆ بەگرنگ دەزانین، ئەمەش دەبێتە فاکتەرێک بۆ ئەوەى کەوا هەموو لایەنە سیاسییەكان لەسەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان یەكدەنگ و هاوهەڵوێست بن، بەتایبەت لەم قۆناخە هەستیارو چارەنووسسازەدا، كەوا داگیرکەرانى کوردستان بەردەوام و پیلانى گڵاو دادەڕێژن و لە هەموو لایەكەوە هەڕەشە لە کوردستان دەکەن، ئەوەتا عێراق تا ئێستا ئامادە نییە ماددەى 140 جێبەجێ بکات و شایستە داراییەکانى کوردستان بدات، لە لایەکى دیکەوە رژێمى تورکیا بەردەوام ناوچە سنوورییەکان تۆپباران دەکات و خەڵکى سڤیل ئاوارەو شەهید دەکات، هەروەها ئێران بەردەوامە لە هەڕەشەکانى بەرامبەر باشوورى کوردستان، ئێمە تەواوى دەستدرێژییەکانى داگیرکەران بۆ سەر کوردستان بە توندى ئیدانەو مەحکووم دەکەین و، داوا لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى دەکەین لەم رووەوە تەنیا سەیرکەر نەبن و هەڵوێستیان هەبێت و بێدەنگ نەمێنن، ئەم پیلان و هەڕەشانەى لەسەر گەلى کوردستان و ئەزموونەکەى بەڕێوەدەچێت، پیلانێکى ناوچەیى بەرنامە بۆ دارێژراوى گەورەیە دژ بە گەلەکەمان، ئەم پیلانانە دەمێکە کاریان لەسەر دەکرێت و هەوڵى جێبەجێکردنیان دەدرێت، بێگومان یەکڕیزى و یەکدەنگیمان کاریگەرترین چەکن بۆ رووبەڕووبوونەوەو هەڵوەشاندنەوەو پوچەڵکردنەوەى ئەم پیلانانە و هەوڵە نەزۆکەکانى دوژمنان و ناحەزانمان، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان کار بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى بکەین و بۆ پوچەڵکردنەوەى پێلانەکان هاوهەڵوێست بین.
سەبارەت بە شێوازى بەڕێوەبردنى کوردستان: ئێمە وەک YNDK ئەنجامدانى چاکسازییەکى گشتگیر لە تەواوى بوارەکانى بەڕێوەبردنى کوردستان بەپێویست دەزانین و، پشتیوانى لە هەنگاوەکانى حکومەتى کوردستان دەکەین بۆ سیستماتیکردن و بە دامەزراوەییکردنى دەزگاو دامەزراوەکانى کوردستان و، داواکارین حکومەتى کوردستان تەواوى دەزگاو دامەزراوەکانى کوردستان بەشێوەیەکى سەردەمییانە سیستماتیک بکات و، ببێتە حکومەتێکى یەکگرتوو بۆ هەموو خەڵکى کوردستان، بۆ ئەمەش پێویستە شوێنەوارى دوو ئیدارەیى نەهێلدرێت و حکومەت لەسەر هەموو ئاستەکاندا یەکبخرێتەوە، هەموو لایەکمان چاوەڕوانین کەوا حکومەتى کوردستان هەنگاوى باش بنێت بۆ پێشکەشکردنى خزمهتگوزارى زیاترو نههێشتنی گهندهڵی و نادادپهروهری كۆمهڵایهتی و سیاسى و ئابوورى و حزب حزبێنه و نایهكسانی، هەروەها پێویستە حکومەتى کوردستانە ئاوڕی زیاتر له فهرمانبهران و مامۆستایان و خانهنشینان و خانهوادهی شههیدان و خاوهن پێداویستی تایبهت بداتهوه و مووچهكانیان لهكاتی خۆيدا بۆ خەرج بکات و كاربكات بۆ باشتركردنی ژیان و گوزهرانی خهڵكی كوردستان و، لەهەمان کاتدا کار بکات بۆ ئەوەى هەڵبژاردنێکى پاک و دوور لە ساختەکارى لە کوردستان لەکاتى دیاریکراودا ئەنجامبدرێت و دوانەخرێت، ههورهها پێویستە حکومەتى کوردستان لە دانوستانەکانى لەگەڵ عێراق كار بۆ گهڕاندنهوهی كهركووك و مهخموور و ههموو ئهو شوێنانه بكات كه بهپیلانێكی نهگریس كهوتنه بندهستی سوپای داگیرکەرى عێراق، لە قۆناخى ئێستاشدا پێویستە داوا لە حکومەتى عێراق بکات کەوا زیاتر خزمەتى ناوچە دابڕێنراوەکان (داگیرکراوەکان)ى کوردستان بکات و خزمەتگوزارى تەواویان پێبگەیەنێت و ئارامى و ئاسایشى ئەو ناوچانە بپارێزێت.
سەبارەت بە مامەڵەکردنى حکومەت لەگەڵ حزب و هێزە سیاسییەکانى کوردستان: پێویستە حکومەتى کوردستان بەشێوەیەکى یەکسان و دادپەروەرانە مامەڵەیەکى تەندروست لەگەڵ تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان بکات، بۆ ئەم مەبەستەش جارێکى دیکە داوا دەکەین بۆردێکى تایبەت دروستبکرێت بۆ خاڵى پەیوەندى نێوان حکومەت و حزب و لایەنە سیاسییەکانى کوردستان.
باكووری كوردستان: ئێمە لە YNDK پشتیوانی خۆمان بۆ خەبات و بەرخودانى باکوورى وڵات رادەگەیەنین و، ئیدانەى تەواوى ئەو دەستدرێژیانەى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکیا دەکەین کەوا دەیکاتە سەر پەرلەمانتارو پارتە کوردییەکان و سازییەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و شارەوانییەکان و چالاکوانە مەدەنییەکانى باکوور، سیاسەت و ئەو دەستدرێژییانەى تورکیا ئەو راستییە دەسەلمێنن کەوا تورکیا دژى هەرجۆرە خەباتێکى مەدەنى و پەرلەمانى و سیاسى و دژى هەر داواو دەستکەوتێکى گەلى کوردستانە جا لە باکوور یا لە هەر بەشێکى کوردستان بێت، داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكەین بەرامبەر ئەو دەستدرێژییانەى تورکیا بیدەنگ نەمێنن، سەرەڕاى ئاستەنگەکانى بەردەم خەباتى نەتەوەکەمان لە باکوور، خەبات بەردەوامەو پێشڤەچوونى بەرچاویش وەدیهاتوون، هيوادارين ئەم پێشڤەچوونانە ببنە فاكتەری سەرەكی سەركەوتن و گەیشتن بە مافە رەواکانى نەتەوەکەمان.
رۆژهەڵاتی كوردستان: ئێمە وەک YNDK هەوڵەكانی لەیەكدی نزیكبوونەوەی لایەنە سیاسیەكانی رۆژهەڵات بەرز دەنرخێنین و, بە گرنگی دەبینین كە تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی کوردستان كاربكەن بۆ كۆكردنەوەی هێزو تواناكانیان و، بەرەیەكی سیاسی بەرفراوان کە تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکانى رۆژهەڵات بگرێتەخۆ لە نێوان خۆیاندا پێكبهێنن، بۆئەوەی ئامادە بن بۆ هەر ئەگەرو پێشهاتێک كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوەو روودەدەن، لێرەوە سڵاو دەنێرین بۆ زیندانييانی سیاسی لە زیندانەكانی ئێران و خەبات و بەرخودانیان بەرز دەنرخێنین و، داوا لە کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ دەكەین كەوا هەوڵبدەن گیانی چالاکوانان لە زیندانەکانى ئێران لە مردن رزگار بكەن و، پاڵەپەستۆ بخەنە سەر رژێمى داگیرکەرى ئێران کەوا چیتر گەنج و چالاکوانانى کورد لە سێدارە نەدات.
رۆژئاوای كوردستان: ئێمە وەک YNDK جارێكی دیكە پشتیوانی خۆمان بۆ خەبات و تێکۆشانى رۆژئاوای كوردستان رادەگەیەنین و، پێشڤەچوون و سەرکەوتنەکانى رۆژئاواى کوردستان بەرز دەنرخێنین و، بە گرنگی دەزانین تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی ئەو بەشەی وڵات یەكڕیزو یەكدەنگ بن و بەیەكەوە كاربكەن و خۆیان لە ململانێی حزبایەتی بەدوور بگرن و، لەجیاتی حزبایەتی كوردایەتی بكەن و بەرژەوەندی نەتەوەیی لەبەرچاو بگرن و خۆیان لەهەر گرژی و ناكۆكییەك بپارێزن، لەهەمان کاتدا تەواوى هێرش و پەلامارو دەستدرێژییەکانى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان ئیدانە دەکەین و داوا لە کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى دەکەین کەوا لە بەرامبەر تورکیادا هەڵوێست وەربگرن.
كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان: ئێمە وەک YNDK جارێکى دیکە جەختدەكەینەوە سەر بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان بەبەشداری تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستانی مەزن, بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان لەم كاتە هەستیارەدا بە ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتمانی دەزانین و، وەک هەنگاوێك بۆ داڕشتنى کارنامەیەکى نەتەوەیى و نیشتمانى بۆ چۆنیەتى خۆگونجاندن و سوود وەرگرتن لەو ئەگەرو پێشهاتانەى لەسەر ئاستى ناوچەکە روودەدەن، ئەم هەنگاوەش فاکتەرێکى گرنگ دەبێت بۆ یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان لەسەر ئاستی كوردستانی مەزن.
کۆنگرەى شەشەمى YNDK : بۆ شرۆڤەکردنى رەوشى سیاسى و کارى رێکخراوەیى و داڕشتنى کارنامەیەکى نوێ بۆ کارو خەباتى داهاتووى YNDK و هەڵبژاردنى سەرکردایەتییەکى نوێ بۆ YNDK ، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کەوا لەمساڵدا کۆنگرەى شەشەمى YNDK ببەستریت.
عێراق: YNDK پێیوایە تا ئێستاش هیچ گۆڕانکارییەگى پۆزەتیف لە سیاسەت و هەڵسوکەوتى دەسەڵاتدارانى عێراق بۆ نزیکبوونەوە لەگەڵ کوردستان رووینەداوە و، دژایەتیکردنى خواستەکانى گەلى کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانى عێراق بەردەوامە، ئەم رەوشەی كەوا ئێستا عێراق پێیدا گوزەر دەكات بەرەنجامی عەقلیەتی تاكڕەوی و دكتاتۆرییەتە كە حكومەتی تائیفى و مەزهەبى لە ساڵانی رابردوو و لە ئێستادا هۆكاری هێنانە ئارای ئەم عەقلیەت و رەوشە نەخوازراوە بوون، بە باوەڕی ئێمەو بەپێی ئەزموونی كورد لەگەڵ رژێمەكانی پێشووی عێراق دەگەینە ئەو راستییەی كەوا متمانە بە دەسەڵاتدارانی عێراق نەكەین، بێگومان دەسەڵاتدارانى ئێستاى عێراق دەیانەوێ هەمان سیاسەتى هەلەى حکومەتەکانى پێشووى عێراق دووبارە بکەنەوە، روانینى دەسەڵاتى ئێستاى عێراق هەمان روانینى دەسەڵاتەکانى پێشووە، ئەمەش ئەو راستییە دەسەلمێنێت کەوا عەقلیەتى دەسەڵاتدارى عێراقى چەقبەستووەو ناگۆڕێت و، روانینى زۆربەیان هەمان روانینى حکومەتەکانى رابردووە بۆ چارەسەرى پرسى کورد ! زۆربەى دەسەڵاتدارانى عێراق لۆژیکى خۆبەزلزانین و سەربازى دەخەنە پێش لۆژیکى دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن، لە رەوشێکى وادا پێویستە هێزە سیاسییەکانى کوردستان کار بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى بکەن و کاربکەن بۆ ئەوەى وەک یەک تیم مامەڵە لەگەڵ هێزە عێراقییەکان بکەن، نەک وەک ئەم حیزب و ئەو حیزب، بێگومان یەکگرتووییمان پێگەى کوردستان بەهێز دەکات و نزیکمان دەکاتەوە لە وەدەستهێنانى خواستەکانمان.
رەوشی ناوچەكەو جیهان: YNDK پێیوایە رۆژهەڵاتی ناڤین لە رەوشێكی پڕ ناسك و هەستیارو ئاڵۆزدایەو رۆژ بە رۆژ ئەگەرو پێشهاتی نوێ دێنە پێشەوە، بە تایبەت لەلایەک شەڕى روسیا و ئۆکرانیا، لەلایەکى دیکەوە هێرشى حەماس بۆ سەر ئیسرائیل و پەرچەکردارى ئیسرائیل لە بەرامبەر هێرشى حەماس، وایکردووە کەوا شەڕیکى قورس لە ناوچەکەدا بێتە ئارا، لە ئەنجامى ئەو شەڕو ئاڵۆزییانەدا بە هەزاران کەس کوژراو بریندارو ئاوارە بوون کەوا زۆربەیان خەڵکى سڤیلن، بێگومان ئەو شەڕە کاریگەرى کردۆتە سەر رەوشى سیاسى ناوچەکەو جیهانیش، بە بڕواى ئێمە هیچ کاتێک شەڕ چارەسەرى کێشەکانى نەکردووە، بگرە کێشەکانى زیاتر ئاڵۆز کردووە، پێویستە کێشەکان لە ڕیگەى دیالۆگەوە یەکلابکرێنەوەو چەکەکان بێدەنگ بکرێن، بێگومان ئەو ئەگەرو پێشهاتانە كاریگەری خۆیان دەبێت بۆ سەر رەوشى سیاسى کوردستان و بزاڤە رزگاریخوازەكانی ناوچەكە، بەداخەوە ئێمەى گەلى کوردستان بەهۆى ململانێى سیاسیى نێوان لایەنە سیاسییەکان بەرنامەیەکى نەتەوەیى و نیشتمانیمان نیە بۆ چۆنیەتى مامەکردن لەگەڵ پێشهاتەکاندا، پێویستە ئێمە وەکو گەلى كوردستان لە رەوشێکى وادا کارنامەیەکى نەتەوەیى و نیشتمانى دابڕێژین بۆ چۆنییەتى مامەڵەکردن لەگەڵ پێشهات و رووداوەکاندا، هەروەها پێویستە برایانمان لە بەشەكانی دیكەی كوردستان ریزەکانى خۆیان یەکبخەن و كارو خەباتی خۆیان خورت بكەن و بەرەو رزگاری و ئازادی هەنگاو بنێن، لە هەمان كاتدا وای دەبینین كەوا دەكرێ لە ئەنجامى ئەو گۆڕانکارییانەى کە دێنە پێشەوە سوود وەربگرین بۆ كاركردن بۆ ئازادى و سەربەخۆیی كوردستان.
کارو خەباتى YNDK: لە دوا تەوەری كۆبوونەوەكەدا باس لە كاروخەباتی YNDK لەماوەی رابردوودا كراو، دواى هەڵسەنگاندنى کارو خەباتى ماوەى رابڕدوو، كارنامەیەكى نوێ بۆ كارو خەباتی داهاتووی YNDK تا بەستنى کۆنگرەى شەشەمى YNDK دانرا، ئەمەو كۆبوونەوەكە سەركەوتووانە كۆتایی بە كارنامەی خۆی هێنا.
كۆميتهى سهركردايهتيى
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
21 / 10 / 2023 هەولێر - باشووری كوردستان
میدیا - هەولێر
مهكتهبی سیاسیی YNDK پێشوازی لە شاندێكی كۆنسهی بهڕێوهبهری کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان KNK دهكات، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى كوردستان و ناوچهكه كرد.
دوای نیوهڕۆی رۆژی پێنجشەممە رێكهوتی 19 / 10 / 2023، ههڤاڵ د.شاخهوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى لەبارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵان )شاکر هاشم ئەندامى سەرکردایەتى و جەلال سمایل كارگێڕی مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکان و ئەرسەلان کاروانى ئەندامى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانىYNDK) پێشوازیانكرد لە شاندى باڵاى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان KNK کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان ( شههلا حهفید و ههڤاڵ سهعید ئهندامانی كۆنسهی بهڕێوهبهریی KNK و مهزههر زمورت ئهندامی KNKو بهرپرسی ئهنیستیوی كوردی بۆ لێكۆڵینهوه و زانست له ئهلمانیا و زهینهب مستهفا ئهندامی كۆنسهی بهڕێوهبهری KNK لهباشووری كوردستان و چهتۆ رهسول ئهندامی KNK له باشوور )، لەدیدارەكەدا شاندی KNK نیگهرانی خۆیان بۆ رێگری و گرتنی ههڤاڵ د.شاخهوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى YNDK لهلایهن دهوڵهتی توركیا له فرۆكهخانهی ئهنقهره دهربڕی، كهرێگهیان نهدا بچێته ناو ئهنقهره بۆ بهشداریكردن له كۆنگرهی چوارهمی پارتی چهپی سهوز.
كارگێڕی مهكتهبی سیاسیی YNDK وێڕاى بەخێرهاتنیكردنی شاندى میوان، سوپاسی خهمخۆری و ههڵوێستی (KNK)ی كرد و پێی راگهیاندن كه جێگهی شانازییه رێگری لێدهكرێ، بههۆی ههڵویست و كاریگهری YNDK له گۆڕهپانه سیاسییهكه، ههروهها پێیراگهیاندن دوژمن و داگیركهران كهوتوونهته خۆ بۆ دژایهتیمان، بۆیه پێویستە ئێمهش یهكریز و یهكههڵوێست بین و گرژى و ناکۆکى نێوان لایەنە سیاسییەکانى کوردستان كۆتایی پێبهێنرێ و لەسەر بنەماى دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن چارەسەربکرێن، لەبەرئەوەى ناکۆکى و دووبەرەکى جگە لە درز و كهلێن سوودێکى دیکەى نییە و تهنیا دوژمنان و داگیركهران سوودی لێدهبینن، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان هەوڵى یەکڕیزى بدهین لهپێناو یهكێتی نهتهوهیی و بهدیهێنانی تهواوی مافهكانی گهلی كوردستان.
لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی هەر چوار بەشى كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەر و پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوە و یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا, هەر لە دیدارەكەدا شاندی KNK سوپاس و پێزانینی خۆیانی بە مهكتهبی سیاسیی YNDK راگەیاند سەبارەت بە هەڵوێستەكانی YNDK لە پرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەكان كه ههموو كات جێگهی شانازی گهلهكهمانن.
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٦ / ١٠ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە هەڤاڵ د. شاخەوان کارگێڕى مەکتەبى سیاسیى YNDK كرد، دواى ئەوەى کەوا لە ئەنقەرە دەستبەسەرکرابوو و ئازاد کرا، لەدیدارەكەدا هەڤاڵ د. شاخەوان باسى لە گرتن و ئاستەنگەکانى فڕۆکەخانەى ئەنقەرە سەبارەت بە گەشتەکەى بۆ تورکیا کرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە هەڤاڵ (د. شاخەوان کارگێڕى مەکتەبى سیاسیى YNDK)، لە دیدارەکەدا کارگێڕى مەکتەبى سیاسیى YNDK باسى لە شێوازى گرتن و راگرتن و مامەڵەى نامرۆڤانەى بەشى ئەمنییەتى فڕۆکەخانەى ئەنقەرە لەگەڵیاندا كرد و، وتى: بههۆی ههڵوێستی سیاسیی و نهتهوهیی YNDK رێگری له چوونه ناو ئهنقهره له ئێمە كراو بهشێوهیهكی زۆر نارێك و نایاسایی ئێمهیان گرت و بۆ ماوهی دوو رۆژ و شهوێك دهستبهسهركراین و پاسەپۆرت و مۆبایل و كهرەسته كهسییهكانمان دهستیان بهسهرداگیراو رێگریان كرد له بهشداریكردنی ئێمە له كۆنگرهى پارتی چهپی سهوز، کە بهشێوهی فهرمی یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستان YNDKیان بۆ گۆنگرهی چوارهمیان له ئهنقهره له رۆژی 15-10-2023 داوهتكردبوو.
سکرتێرى گشتیى YNDK لەلایەن خۆیەوە وێڕاى بەخێرهاتنەوەکردنى بەڕێزیان و ئیدانەکردنى ئەو کارە نامرۆڤانەیەى رژێمى داگیرکەرى تورکیا بەرامبەر بە YNDK، وتى: (ئهم رهفتارهی توركیا پێشێلکاری ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ و ئازادی هاتووچۆ و گەشتکردنه، پێچهوانهی ههموو یاسایهكی سیاسی و مهدهنیه کە لە رێككهوتننامه نێودهوڵهتییهكاندا رێککەوتنیان لەسەرکراوەو چەسپێندراون)، هەروەها وتى: شانازییە بۆ مرۆڤ کەوا داگیرکەرانى کوردستان لێی رازى نەبن و حیساب بۆ هەڵوێستەکانى بکەن، بێگومان YNDK بەردەوام لە سەنگەرى گەلى کوردستان بووەو بە گژ سیاسەت و پیلانى داگەراندا چۆتەوە، ئەمەش وایکردووە کەوا دوژمن و داگیرکەرانى کوردستان بەردەوام حیساب بۆ هێزێکى وەک YNDK بکەن، ئێمە وەک YNDKسەربەرزین بە کارو خەبات و هەڵوێستە نەتەوەیى و نیشتمانییەکانمان و بەردەوام دەبین لەسەر ئەو رێبازەى خۆماندا.