شاخه‌وان خالید
پرسی سەربەخۆیی كوردستان، یەكێكە لە مەسەلە هەرە گرنگەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لەبەر ئەوەی كورد یەكێكە لە نەتەوە هەرە دێرینەكانی ئەم ناوچەیەو، تا ئێستا خاوەنی كیان و دەوڵەتی سەربەخۆ نییە، هەموو نەتەوەكانی رۆژهەڵاتی ناوین خاوەنی دەوڵەتن، كەچی نەتەوەكەمان بەپێی رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان و بەرژەوەندی زلهێزان و پیلانه ئه‌قلیمییه‌كان چەندین جار دابەشكرایە سەر نەتەوە سەردەستەكانی عەرەب و فارس و تورك و بەچەند دەوڵەتێكەوە لكێندرا، كورد چەندین هەلی بۆ گونجا لە بارترین هەل لە پەیمانی سیڤەری ساڵی 1920 بوو كە تیایدا كورد دەبێتە خاوەنی دەوڵەتی خۆی لە پاش ساڵێك خۆ بەڕێوەبردنی خۆجێیی وەكو نەتەوەكانی دیكە كە لە پاش هەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی بوونە، خاوەنی دەوڵەتی خۆیان و پاشان لە ساڵی 1923 بەهۆی پەیماننامەی لۆزانەوە، سیڤەر لە باربردراو جارێكی دیكە خەونی دەوڵەتی كوردی لە گۆڕنرا، پاشان چەندین هەلی دیكە هاتنە پێشەوە هه‌ندێ له‌و هه‌لانه دوو هه‌لی دیكه له‌باشووری كوردستان ڕاپەڕینی ساڵی 1991، رووخانی رژێمی بەعس لە 2003 كەچی نەمانتوانی سوود لەم دەرفەتە زێڕینانه ببینین.
ئەوەی گرنگ و پێویستە لە شه‌شه‌م كۆنگرەی YNDK پرسی سەربەخۆیی كوردستان، پانتاییەكی زۆری پێبدرێ و ئەم مەسەلەیە بە وردی شەن و كەو بكەین، لەبەر ئەوەی ئەم مەسەلەیە بۆ ئێمە لە هەموو پرسێكی دیكە گرنگترە، پێویستە كۆنگرەی ئه‌مجاره‌ی YNDK زۆر بەگرنگییەوە قسە لەسەر سەربەخۆیی بكات، لەبەر ئەوەی ئەم بارودۆخەی ئێستا لە ناوچەكە دروست بووە، هەوڵبدەین بیقۆزینەوە، بە تایبەت ئێستا حكومه‌تی عێراقی ئەم هەموو پێشێلكارییەی دەرهەق بە گەلی كوردستان دەیكات و بەپێی دەستوور ئەگەر عێراق هەموو داخوازییەكانی كوردستان بەجێ نەگەیەنێ، ئەوا گەلی كوردستان بۆی هەیە لەم كۆمارە ئیختیارییە بكشێتەوە، بۆیە پێویستە ئەندامانی شه‌شه‌م كۆنگرەی YNDK بەهەستیارییەوە هەڵوەستە لەسەر ئەم پرسە بكات و هەنگاو بەرەو كوردستانێكی سەربەخۆ بنێین، بۆیە هەنگاوی داهاتوومان داوای بڕیاری بوێرانەمان لێدەكات.
وێنه‌كان: ئه‌رشیفی میدیا
میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێز رۆمیۆ هەکارى سکرتێرى گشتیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن کرد‌و بەبۆنەى ٤٧ چل و حەفتەمین ساڵیادى دامەزراندنى حزبەکەیانەوە پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە:
برای بەڕێز و خۆشەویستمان كاك رۆمیۆ هەكاری سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی بێت نەهرێن
بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبى سیاسى و کۆمیتەى سەرکردایەتیى حیزبی دیموکراتی بێت نەهرێن
سڵاوێكی برایانەی گەرم ...
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بەبۆنەی (47) چل و حەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان (حزبی دیموكراتی بێت نەهرێن)، گەرمترین سڵاو و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوى ئەندام و لایەنگرانى حزبە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونى زیاترتان بۆ دەخوازین و، بێگومان حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن رۆڵێکى بەرچاوى هەبووە لە داکۆکیکردن لە مافە رەواکانى ئاشوورییەکانى کوردستان و عێراق و، لەهەمان کاتدا بەردەوام هەوڵیداوە کەوا گیانى پێکەوەژیان و برایەتى لەنێو پێکهاتەکانى کوردستاندا قوڵبکاتەوە، هەروەها لە پرسە نیشتمانییەکانى کوردستاندا خاوەن هەڵوێست و روانینى خۆى بووە، هیوادارین درێژە بەو سیاسەتە دروست و نیشتمانییەى خۆتان بدەن و زیاتر گەشەى پێبدەن.
هەر لەم بۆنەیەدا ؛ وێڕاى پیرۆزبایى دووبارەمان، جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی هاوخەباتی و برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزى رەوای گەلی كوردستان و هێنانەدی مافە رەواکانی گەلى کوردستان بە تەواوی پێكهاتەكانییەوە، بێگومان ئەمەش بە هاوكاری و كاركردنی هەموو لایەكمان بۆ گەیشتن بە ئازادى و سەربەخۆیی كوردستان دەبێت، لەبەرئەوەی سەربەخۆیی كوردستان زامنی وەدەستهێنان و پاراستنی مافە نیشتمانى و نەتەوەییەكانی هەموو نەتەوەكانی كوردستانە.
لەگەڵ رێز‌و خۆشەویستی دووبارەماندا ... هەر بژین و شاد و سەركەوتووبن.
براتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
1 / 11 / 2023
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
میدیا – ئه‌مستردام
ئه‌مرۆ رێكه‌وتی 29 / 10 / 2023 ، نوێنه‌ری YNDK لە ئه‌وروپا له‌شاری ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندا ئامادەى رێوڕەسمى پرسەى خوالێخۆشبوو (ئه‌كره‌م عومه‌ر مسته‌فا چاوش) كه‌سایه‌تی ناسراوی شاری سلێمانی بوو، پرسە و سەرەخۆشى بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند.
مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی نوێنه‌ری یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDKله ئه‌وروپا لەشارى ئه‌مستردامی وڵاتی هۆڵه‌ندا، ئامادەى پرسەى کەسایەتى ناسراوى شاری سلێمانی خوالێخۆشبوو (ئه‌كره‌م عومه‌ر مسته‌فا چاوش) بوو كه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندای پارتی دیموكراتی كوردستان رێكخرا بوو، نوێنه‌ری YNDK پرسەو سەرەخۆشى و هاوخەمى خۆی و سەرکردایەتیى YNDK ی بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو و هه‌ڤاڵانی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندای پارتی راگەیاند و هیوای خواست ئەوە دوا ناخۆشیان بێت، له‌به‌رامبه‌ردا سوپاسی بەشدارى و هاوخەمی نوێنه‌ری ( YNDK ) یان كرد.
میدیا – عه‌نكاوه
مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKبه‌شداری رێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی شەهید دەنیز جەودەت، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان KNK لە باشووری کوردستان، له‌هۆڵی شه‌هیدان لە له‌عه‌نكاوه ده‌كات.
رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 28-10-2023، هه‌ڤاڵ د. شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له هۆڵی شه‌هیدان لە شاری هەولێر، به‌ئاماده‌بوونی خانه‌واده و كه‌سوكاری شه‌هید ده‌نیز و ئه‌ندامانی KNK و ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسی و كه‌سایه‌تی و وڵاتپارێزان، له رێوڕه‌سمێكی شایستەدا، به‌شداری چله‌ی ماته‌مینی شه‌هید دەنیز جەودەت ده‌كات، له‌رێوڕه‌سمه‌كه ژیاننامه‌ی شه‌هید ده‌نیز خوێندرایه‌وه و له پارچه ڤیدیۆیه‌ك ژیان و سه‌ربورده و چاڵاكییه‌كانی خرایه روو، هه‌روه‌ها په‌یامی ماته‌مینی YNDKو ژماره‌یه‌ك حزب و لایه‌نی سیاسی به‌م بۆنه خامناكه خوێندرایه‌وه، پاشان هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كانی شه‌هید ده‌نیز چه‌ندین یادگاری و هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ویان بۆ ئاماده‌بووان باسكرد.
جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه پاشنیوەڕۆی رێكه‌وتی 18-9-2023، لە شاری هەولێر له كرده‌یه‌كی تیرۆریستی بۆ سەر بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانKNK، لە ئەنجامدا دەنیز جەودەت بەرپرسی نوێنەرایەتی کەنەکە لە هەولێر و نوێنەری کەنەکە لە باشووری کوردستان شه‌هید کرا، تا ئێستاش لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه به‌رده‌وامه.