میدیا - هەولێر
كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK پێشوازی لە نووسەر و دیرۆكناسی رۆژئاوای كوردستان بەڕێز (میرئال زیلانی) ده‌كات، لەدیدارەكەدا باس لە شه‌شه‌م كۆنگره‌ی YNDK و رەوشی رۆشنبیرى كوردستان و دیرۆك و زمان و فه‌رهه‌نگی كوردی كرا.
نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 25 / 11 / 2023، د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDKلە شاری هەولێر، پێشوازی لە نووسەر و دیرۆكناسی ناسراوی رۆژئاوای كوردستان بەڕێز (میرئال زیلانی) كرد، به‌رێزیان پیرۆزبایی سازدان و سه‌ركه‌وتنی شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK كرد و له به‌رامبه‌ردا كارگێری مه‌كته‌بی سیاسیYNDK سوپاسی كرد و ئاماژه‌ی به په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌ی كرد كه ئاڕاسته‌ی كۆنگره‌ی كردبوو، به‌رێزه‌وه له كۆنگره خوێندرایه‌وه.
هه‌روه‌ها لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى و گرنگی رۆڵى نووسەر و دیرۆكناسان له‌م بواره كرد، بەڕێز میرئال زیلانی باسى لە دوا پڕۆژەکانى نووسینى خۆى لە بوارى زمان و فه‌رهه‌نگ کرد، له به‌رامبه‌ردا كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK وێڕاى دەستخۆشى له كار و ماندووبوونیان له‌م بواره، ئاماژەى بە رۆڵى بەڕێزیان لە به‌ره‌و پێشبردنی بواری رۆشنبیری، به‌تایبه‌ت دیرۆك و زمانی كوردی کرد، هیواى سه‌ركه‌وتن و بەردەوامى بۆ خواست.
ميديا - أربيل :
بمناسبة انتهاء ونجاح أعمال المؤتمر السادس للإتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK ، وجه د. اسماعيل حصاف سكرتير البارتي الطليعي الكوردستاني-سوريا رسالة تهنئة الى غفور مخموري السكرتير العام للاتحاد، هذا نصها:
الأخ المناضل غفور مخموري السكرتير العام للإتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني
بعد التحية والتقدير ...
بمناسبة انتهاء أعمال مؤتمركم السادس بنجاح وإختياركم مجددا سكرتيرا عاما للإتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني، أتقدم إليكم ومن خلالكم إلى قيادة وقواعد حزبكم باجمل التهاني القلبية، متمنيا لكم المزيد من العمل النضالي في خدمة الشعب الكردي وحركته التحررية .
اخوكم
د. إسماعيل حصاف
سكرتير البارتي الطليعي الكردستاني-سوريا
22 تشرين الثاني 2023
میدیا- هه‌ولێر
مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستانYNDK پێشوازی له شاندێكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له سووریا (یكیتی) له هه‌ولێر ده‌كات، سەبارەت به شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK و رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه گفتوگۆیان كرد .
نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 25/11/2023 مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستانYNDK كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانیYNDK) پێشوازییان له شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له سووریا (یكیتی) كرد كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان ( باڤێ سابیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و وه‌یس مسته‌فا ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و حه‌سه‌ن چاویش ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌كان)، له‌دانیشتنه‌كه باس له شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK كرا، شاندی میوان پیرۆزبایی به‌ستن و سه‌ركه‌وتنی شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK لێ‌كردن و، هه‌روه‌ها گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان كرا، جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر یه‌كریزی و یه‌كهه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، هه‌روه‌ها باس له ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان و یه‌كگرتوویی هاوهه‌ڵوێستی حیزبه‌كان له‌م پێناوه‌دا پێویسته بۆ پاراستن و به‌ده‌ستهێنانی زیاتری مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌م به‌شه‌ی وڵات‌دا.
له ته‌وه‌ری کۆتاییدا باس له زیاتر توندوتۆلكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا و سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی خاكه‌كه‌ی كرا.
میدیا- هه‌ولێر :
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی پارێزگارانی كوردستان له هه‌ولێر ده‌كات، سەبارەت به شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK و رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه گفتوگۆیان كرد .
به‌یانی رۆژی شەممە رێكه‌وتی 25-11-2023، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK كە پێكهاتبوو لە هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانىYNDK)، سەردانی پارتی پارێزگارانی كوردستان -یان لە شاری هەولێر كرد و بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان ( نه‌جات عومه‌ر سورچی سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی كوردستان و فه‌ریدون فه‌رهاد شاكر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌حمه‌د خه‌لانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ) پێشوازییان لێكرا.
سه‌ره‌تا کارگێڕى مەکتەبى سیاسىYNDK تیشكی خسته سه‌ر شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK كه‌سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی هات، له به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز (نه‌جات عومه‌ر سورچی سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی كوردستان) پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی لێ‌كردن. هه‌روه‌ها باس لە رەوشی سیاسی و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و جیهان و چەند پرسێکى دیکە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان و هاوهەڵوێستی لایه‌نه‌كان و جه‌ماوه‌ر بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستانه، هەر لە دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕا بوون کەوا ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوەو پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان بەیەکەوە هاوکاربن بۆ كۆده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی نیشتمانی هه‌بێت، له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و چاككردنی ژیان و گوزه‌رانی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌ت خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
میدیا – هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئەمڕۆ 23 / ١١ / 2023 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKبەشدارى رێوڕەسمى پرسەى خوالێخۆشبوو خاتوو (خیاڵ حمد ابراهیم) بوون، كه ده‌كاته دایكی به‌ڕێز كاك باپیر كامه‌لا سكرتێری گشتیی پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان.
ئێواره‌ی ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDKكه پێكهاتبوو له هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسىYNDK و قەهار تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی YNDKو فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێریYNDK )، لە شارى هه‌ولێر به‌شداری رێوڕەسمى پرسەى خوالێخۆشبوو خاتوو (خیاڵ حمد ابراهیم) بوون، لەلایەن به‌ڕێز كاك باپیر كامه‌لا سكرتێری گشتیی پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان و بنەماڵە و خزمانى خوالێخۆشبوو و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان پێشوازیکران، شاندی YNDK پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى خۆیان و سەرکردایەتیى YNDK یان پێراگەیاندن و ئومێدی ئه‌وه‌یان خواست دواناخۆشى بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت، له به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز كاك باپیر كامه‌لا سكرتێری گشتیی پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان به‌ناوی خۆی و بنه‌ماله‌ی كامه‌لا سوپاسی بەشدارى و هاوخەمی شاندى مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK كرد.
میدیا - هه‌ولێر
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK سه‌ردانی كونسولخانه‌ی فه‌له‌ستین له شاری هه‌ولێر ده‌كات و له‌دانیشتنه‌كه باس له له شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK و بارودۆخی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و جیهان كرا.
ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 22-11-2022 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDKكه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیYNDK و شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێریYNDK و جه‌لال سمایل سارمه‌می كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانیYNDK)، سه‌ردانی كونسولخانه‌ی فه‌له‌ستینیان له‌شاری هه‌ولێر كرد. له‌لایه‌ن به‌ڕێزان (نه‌زمی حزوری كونسولی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامانی كونسولخانه‌كه) پێشوازیكران، له‌دانیشتنه‌كه باس له شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK كرا، كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه به‌سترا و به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات، له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز نه‌زمی حزوری كونسولی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین، پیرۆزبایی له سكرتێری گشتی و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی نوێ كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن و باسی له رۆلیYNDK له گۆڕه‌پانه سیاسییه‌كه كرد كه كاریگه‌ره و به‌رده‌وام كاری بۆ پێكه‌وه ژیان و ته‌بایی و دۆستایه‌تی نێوان گه‌ڵانی ناوچه‌كه كردووه، هه‌روه‌ها له دانیشتنه‌كه بارودۆخی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و جیهان و شه‌ڕی غه‌ززه كرا‌و جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته به‌زووترین ئه‌م شه‌ڕه كۆتایی پێ بهێنرێ و هێرشه‌كان بۆ سه‌ر شاره‌كه و نه‌خۆشخانه‌كان و خه‌ڵكه‌كه‌ی رابگیرێ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێ هه‌ڵوێستی هه‌بێ ده‌رهه‌ق به‌م شه‌ڕه كاولكارییه، له كۆتایی دانیشتنه‌كه باس له‌په‌یوه‌ندی له‌مێژیینه و مێژوویی نێوان گه‌لی كوردستان و گه‌لی فه‌له‌ستین كرا، كه‌هه‌ردوو گه‌ل مافی خۆیانه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌وڵه‌ت و كیانی خۆیان هه‌بێت.
میدیا- هه‌ولێر :
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له هه‌ولێر ده‌كات، سەبارەت به شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK و رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه گفتوگۆیان كرد .
رۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی 22-11-2023، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK كە پێكهاتبوو لە هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانىYNDK)، سەردانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبى زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان-یان لە شاری هەولێر كرد و بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (بێكه‌س قادر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و نیشتمان كه‌مال ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئەندامى مەکتەبى سیاسى به‌رپرسی لقی هه‌ولێر )ەوە پێشوازییان لێكرا.
سه‌ره‌تا کارگێڕى مەکتەبى سیاسىYNDK تیشكی خسته سه‌ر شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK كه‌سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی هات، له به‌رامبه‌ردا بێكه‌س قادر ئەندامى مەکتەبى سیاسى به‌ناوی حزبی زه‌حمه‌تكێشان پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی لێ‌كردن. هه‌روه‌ها باس لە رەوشی سیاسی و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و جیهان و چەند پرسێکى دیکە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان و هاوهەڵوێستی لایه‌نه‌كان و جه‌ماوه‌ر بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستانه، هەر لە دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕا بوون کەوا ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوەو پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان بەیەکەوە هاوکاربن بۆ كۆده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی نیشتمانی هه‌بێت، له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و چاككردنی ژیان و گوزه‌رانی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌ت خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
میدیا- هه‌ولێر :
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعی كوردستان له‌هه‌ولێر ده‌كات، سەبارەت به شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK و رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و چەند پرسێكی دیكە گفتوگۆیان كرد .
كاتژمێر 4ی ئێواره‌ی رۆژی دووشەممە رێكه‌وتی 20-11-2023، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK كە پێكهاتبوو لە هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و فاخر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانىYNDK)، سەردانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبى شیوعى كوردستان-یان لە شاری هەولێر كرد و بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (هندرێن ئه‌حمه‌د ئەندامى مەکتەبى سیاسى و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاژه شێخ سلێمان ئەندامى مەکتەبى سیاسى و هاوتا رەسووڵ و حاجی ئه‌كره‌م ئەندامانى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى حزبی شیوعی)ەوە پێشوازییان لێكرا.
سه‌ره‌تا کارگێڕى مەکتەبى سیاسىYNDK تیشكی خسته سه‌ر ره‌هه‌ند و ته‌وه‌ر و بڕیار و راسپارده‌كانی شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK كه‌سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی هات، له به‌رامبه‌ردا هندرێن ئه‌حمه‌د ئەندامى مەکتەبى سیاسى و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ناوی حزبی شیوعی پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی لێ‌كردن. هه‌روه‌ها باس لە رەوشی سیاسی و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و جیهان و چەند پرسێکى دیکە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان و هاوهەڵوێستی لایه‌نه‌كان و جه‌ماوه‌ر بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستانه، هەر لە دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕا بوون کەوا ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوەو پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان بەیەکەوە هاوکاربن بۆ كۆده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی نیشتمانی هه‌بێت، له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و چاككردنی ژیان و گوزه‌رانی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌ت خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.