میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێز رۆمیۆ هەکارى سکرتێرى گشتیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن و ئەندامانی هەشتەمین كۆنگرەى حزبەکەیان کردووەو بەبۆنەى بەستنى هەشتەمین کۆنگرەى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن و پیرۆزبایى لێکردوون و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستوون، هەر لە پەیامەکەیدا مەخموورى جەختیکردۆتەوە سەر یەکڕیزى و یەکدەنگى لایەنە سیاسییەکانى کوردستان بۆ کارکردن لەپێناو پاراستنى دەستکەوتەکانى گەلى کوردستان و زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان لە کوردستاندا. ئەمەش دەقى پەیامەکەیە:
براى بەڕێزو خۆشەویستم کاک رۆمیۆ هەکارى سکرتێرى گشتیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن
بەڕێزان لێژنەی ئامادەكاری هەشتەمین كۆنگرەی حیزبی دیموكراتی بێت نەهرێن
بەڕێزان ئەندامانی هەشتەمین كۆنگرەی حیزبی دیموكراتی بێت نەهرێن
سڵاوێکى برایانەى گەرم ...
بەڕێزان، بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و ئەندامانی كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی هەڤاڵانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بەبۆنەی بەستنی هەشتەمین كۆنگرەی حیزبە تێكۆشەرەكەتان حیزبی دیموكراتی بێت نەهرێن جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی ئازیز‌و خۆشەویست دەكەین و، هیوای سەركەوتن بۆ كۆنگرەكەتان دەخوازین و ئومێد دەكەین ئەم كۆنگرەیەتان ببێتە فاكتەری پێشڤەچوون و خاڵی وەرچەرخان و سەركەوتنی زیاتر لەپێناو خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلى کوردستان بە تەواوى پێکهاتەکانییەوە.
بەڕێزان ئەندامانى کۆنگرە ... كۆنگرەكەتان لە كاتێكدا دەبەسترێت كە كوردستان و رۆژهەڵاتی ناڤین بەشێوەیەكی گشتیی لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان و چاوەڕوانی هاتنە پێشی زۆر ئەگەرو پێشهات دەكرێت، بۆ پێشوازیکردن لە ئەگەرو پێشهاتەکان لەسەر هەموو لایەكمان پێویستە كار بۆ یەكڕیزی و یەکدەنگى بكەین، بۆئەوەی وەك ژمارەیەكی بەهێزی نێو هاوكێشە سیاسییەكانی ناوچەكە بوونی كاریگەری خۆمان بسەلمێنین و، كار بۆ وەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەكانمان بكەین.
خوشکان ... برایان ... ئێمەى کوردستانى بە تەواوى پێکهاتە نەتەوەییەکانمانەوە لە رابردوودا رۆڵێکى کارامان هەبووە لە بنیاتنانى شارستانییەتى میزۆپۆتامیا، لە ئێستاشدا بەشدارى پێکهاتە نەتەوەیى و ئاینییەکانى کوردستان لە پرۆسەى سیاسیى کوردستاندا وێنەیەکى جوانى سەردەمییانە نیشاندەدات، بەشدارى (کلدان و سریان و ئاشوورى) لە پرۆسەى سیاسى و دەزگاو دامەزراوەکانى کوردستان، وێنەیەکى جوانى سەردەمییانەیە، پێویستە ئەو خوشک و برایانەمان گوزارشت لە ویست و خواستى پێکهاتەکانیان بکەن و لە هەڵبژاردنى نوێنەرەکان خاوەن ئیرادەو بڕیارى خۆیان بن، کوردستان وەک مێرگێک بۆتە شوێنى هەموو رەنگ و روانینێک، بۆتە مێرگى پێکەوەژیان، ئەمەش وایکردووە، هەموو لایەکمان شانازى بەو پێکەوەژیانەى کوردستان بکەین، بێگومان ئەگەر بوارى زیاترمان بۆ بڕەخسێت دەتوانین لە ئێستا‌و داهاتوودا رۆڵێکى کاراتر بگێڕین لە بینیاتنانى کۆمەڵگایەکى سەردەمیانەو مۆدێرن لە رۆژهەڵاتى ناڤین‌دا، بۆیە پێویستە لەم پێناوەدا هەموو لایەکمان کار بۆ زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان بکەین.
لەكۆتاییدا دووبارە هیوای سەركەوتن بۆ كۆنگرەكەتان دەخوازین و، جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان بە تەواوى پێکهاتەکانییەوە بۆ گەیشتنمان بە مافە رەواكانمان.
هەمیشە تەندروست و شاد‌و سەرکەوتووبن.
براى دڵسۆزتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
7 / 12 / 2023
میدیا – هه‌ولێر:
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK بە مەبەستى هەواڵ پرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی مامۆستا محه‌مه‌د تاهیر ده‌كه‌ن، هیواى باشبوونى تەندروستی بۆ ده‌خوازن.
ئێوارەى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی 5/12/2023 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK كه پێكهاتبوو له هەڤاڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مەکتەبى سیاسیى YNDKو فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێری YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی مامۆستا محه‌مه‌د تاهیر كادری پێشكه‌وتووی YNDK)یان کرد كه باری ته‌ندروستی به‌هۆی كێشه‌ی گورچیله‌كانیه‌وه باش نیه و پێویستی به‌گۆڕینه، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانه‌وا‌ده‌كه‌یان پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا شاندی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن، مامۆستا محه‌مه‌د وێڕای دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK ی كرد.
میدیا- هه‌ولێر :
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان له هه‌ولێر ده‌كات، سەبارەت به شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK و رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه گفتوگۆیان كرد .
رۆژی دووشەممە رێكه‌وتی 4-12-2023، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK كە پێكهاتبوو لە هەڤاڵان ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانىYNDK)، سەردانی پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان -یان لە شاری هەولێر كرد و بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان ( سامی خۆشناو و سالح كاكه‌یی و سه‌ید عه‌زیز ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و احمد ابراهیم ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی ) پێشوازییان لێكرا.
سه‌ره‌تا کارگێڕى مەکتەبى سیاسىYNDK تیشكی خسته سه‌ر شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK كه‌سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی هات، له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێزان له مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی لێ‌كردن. هه‌روه‌ها باس لە رەوشی سیاسی و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و جیهان و چەند پرسێکى دیکە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان و هاوهەڵوێستی لایه‌نه‌كان و جه‌ماوه‌ر بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستانه، هەر لە دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕابوون کەوا ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوەو پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان بەیەکەوە هاوکاربن بۆ كۆده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی نیشتمانی هه‌بێت، له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و چاككردنی ژیان و گوزه‌رانی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌ت خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
میدیا- هه‌ولێر
مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستانYNDK پێشوازی له شاندێكی پارتی دیموكراتی كورد له سووریا (البارتی) له هه‌ولێر ده‌كات، سەبارەت به شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDKو رەوشی سیاسی رۆژئاوای كوردستان و ناوچه‌كه گفتوگۆیان كرد .
دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 4/12/2023 شاندێكی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستانYNDK كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان ( د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانیYNDK ) پێشوازییان له شاندی پارتی دیموكراتی كورد له سووریا (البارتی) كرد كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان ( محمد عمو ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێر و خلیل مجید ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێژنه‌ی به‌دواداچوون و هه‌ڤاڵ یوسف ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوچه‌یی و بهاءالدین العلی به‌رپرسی راگه‌یاندن).
له‌دانیشتنه‌كه باس له شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK كرا، شاندی میوان پیرۆزبایی به‌ستن و سه‌ركه‌وتنی شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDKلێ‌كردن، هه‌روه‌ها گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان كرا، جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر یه‌كریزی و یه‌كهه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، هه‌روه‌ها باس له ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان و یه‌كگرتوویی هاوهه‌ڵوێستی حیزبه‌كان له‌م پێناوه‌دا پێویسته بۆ پاراستن و به‌ده‌ستهێنانی زیاتری مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌م به‌شه‌ی وڵات‌دا.
له ته‌وه‌ری کۆتاییدا باس له زیاتر توندوتۆلكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا و سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان كرا.
میدیا - هەولێر
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK ، سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان له كوردستانی عێراق له شاری هه‌ولێر ده‌كات، له‌دانیشتنێكی برایانه‌دا وێڕای پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رێكەوتی 3-12-2023، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه پێكهاتبوو له هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر) سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان-یان له شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان (سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه) پێشوازیكران.
شاندی YNDKپیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمانی لێ‌كردن و له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان سوپاسی په‌یامی پیرۆزبایی و سه‌ردانییه‌كه‌ی شاندی(YNDK)ی كرد، هه‌روه‌ها له‌دانیشتنه‌كه باس لە به‌ستن و سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی شه‌شه‌میYNDK و رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گوتاری سیاسی تەواوی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، بۆ ئەوەی بەهەموو لایەكمان بە یەكگرتوویی رووبەڕووی ئەو هەڕەشە گەورانەی سەر كوردستان ببینەوه، لەپێناو پاراستن و به‌دیهینانی ته‌واوی گه‌لی كوردستان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه.
لەدوا تەوەری دانیشتنه‌كه باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان كرا.
میدیا- مه‌خموور
شاندێکی کۆمیتەی مەخمووری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەمەستی پیرۆزبایی کۆنگرەی شەشەمی یەکێتی نەتەوەی دیموکراتی کوردستان ، سەردانی هەرێمی قەرەچووغی YNDK یان لەمەخموور کرد.
بەیانی ئەمڕۆ 3 / 12/ 2023 شاندێکی هەرێمی قەرەچووغی YNDK کە پێکهاتبوون لە (خەلیل پاڵانی) ئەندامی کۆمیەی سەرکردایەتی و بەرپرسی هەرێمی قەرەچووغی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان ، (کارزانی پیران) کارگێڕی هەرێمی قەرەچووغ و هەڤاڵ (خەسرۆ ئیسماعیل ) ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکان ، پێشوازیان لەشاندێکی کۆمیتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد، کە پێکهاتبوون لە بەڕێز(هۆگر شەهید فاخیر) بەرپرسی کۆمیتەو شاندێکی یاوەری لەستافی کارگێڕی کۆمیتە بەڕێزان (کاوە سەدرەدین، حاجی موحسین ، حەوێز دوگردکانی و هەمزە حەمەشەریف) .
لەکۆبوونەوەکەدا پیرۆزبایی کۆمیتەی مەخموورو (نووسراوی پیرۆزبایی مەڵبەندی قەرەچووغ)یان بۆ سەرکەوتنی کۆنگرەی شەشەمی YNDK بەهەرێمی قەرەچووغ گەیاندو تیشک خرایە سەر بڕیار‌و راسپاردەکانی کۆنگرەی شەشەمی YNDK و رەوشی سیاسی و ئاسایشی ناوچەکەو پرسی هەڵبژاردن لەناوچە دابڕێندراوەکان بەگشتی و لەمەخموور بەتایبەتی .
هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر پتەوتر کردنی پەیوەندی هەردولا بۆ زیاتر خزمەتکردنی ناوچەکەو تیشک خرایە سەر پێویستی بەهێزکردنی پەیوەندی حزب و لایەنە سیاسیەکانی ناوچە، بۆ زیاتر پاراستنی مۆرکی نەتەوەیی دەڤەرەکەو خزمەتکردنی زیاتر .
ميديا - أربيل:
وجه غفور مخموري السكرتير العام للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK برقية تهنئة إلى الحزب الديمقراطي التقدمي الكوردي في سوريا بمناسبة انعقاد مؤتمره ال(16).
وأشار YNDK في برقيته إلى التحديات الجسام في هذه المرحلة التأريخية الحساسة من نضال شعبنا الكوردستاني، ونوه إلى ضرورة التغلب على الصعوبات وإيصال الشعب إلى الحرية.
وهذا نص البرقية:
الأخوة الأعزاء في المكتب السياسي للحزب الديمقراطي التقدمي الكوردي في سوريا المحترمين
السادة أعضاء المؤتمر ال(16) للحزب الديمقراطي التقدمي الكوردي في سوريا المحترمين
تحية اخوية حارة..
بمناسبة انعقاد المؤتمر ال(16) لحزبكم الشقيق (الحزب الديمقراطي التقدمي الكوردي في سوريا) یسعدنا أن نتقدم الیکم بأسمنا وبأسم المکتب السیاسي للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK ، بأحر التهاني وأصدقها، ونتمنى لكم کل النجاح والموفقية في أعمال المؤتمر والخروج بقرارات تخدم مصالح شعب كوردستان وتخدم تقدم حزبكم.
أیها السادة ... ایتها السیدات ... لاشك أن مؤتمركم هذا يأتي في وقت تمر فيه الأمة الكوردية بظروف تأريخية مصيرية حساسة تتطلب اتخاذ قرارات جريئة ومسؤولة سوا‌ء على المستوى المحلي أو على المستوى الدولي، فالظروف التي نمر بها تتطلب منا أن نكون على مستوى المسؤولية من حيث التنظيم ومن حيث القدرة على اتخاذ القرار وتنفيذه والظروف المتوفرة اليوم أمام تحقيق حقوق شعبنا الكوردستاني لم تتوفر في أي وقت سابق.
إننا في الاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK ، نؤكد على الدور القومي الهام لحزبكم الشقیق على ساحة كوردستان ونتطلع الى تمثيل العلاقات الأخوية بين حزبينا بما يخدم تطلعات شعبنا الكوردستاني وطموحاته خاصة في هذه الظروف الحساسة والمصيرية.
مرة أخرى نتمنى لكم التوفيق في مؤتمركم وقراراتكم وتوصیاتکم. ... مع خالص احترامنا.
ودمتم في الصحة والسعادة والموفقية.
أخوكم المخلص
غفور مخموري
السكرتير العام
للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK
2 / 12 / 2023
میدیا- هه‌ولێر :
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له هه‌ولێر ده‌كات، سەبارەت به شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK و رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه گفتوگۆیان كرد .
رۆژی شەممە رێكه‌وتی 2-12-2023، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK كە پێكهاتبوو لە هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانىYNDK)، سەردانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان-یان لە شاری هەولێر كرد و بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (مامۆستا خه‌لیل ئیبراهیم كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و د.محمد هاودیانی به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و محمد داره‌توویی و عه‌بدولعه‌زیز هاشم و عادل عوبێد كارگێڕانی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان )ەوە پێشوازییان لێكرا.
سه‌ره‌تا کارگێڕى مەکتەبى سیاسىYNDK تیشكی خسته سه‌ر شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK كه‌سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی هات، له به‌رامبه‌ردا مامۆستا (خه‌لیل ئیبراهیم كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی) پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی لێ‌كردن. هه‌روه‌ها باس لە رەوشی سیاسی و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و جیهان و چەند پرسێکى دیکە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان و هاوهەڵوێستی لایه‌نه‌كان و جه‌ماوه‌ر بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستانه، هەر لە دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕابوون کەوا ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوەو پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان بەیەکەوە هاوکاربن بۆ كۆده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی نیشتمانی هه‌بێت، له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و چاككردنی ژیان و گوزه‌رانی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌ت خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
میدیا- هه‌ولێر :
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ به‌شداری مه‌ڕاسیمی رێزلێنان له (44) ساڵ خه‌بات و تێكۆشانی هاوڕێ سه‌عد خالید پێشمه‌رگه و جێگری سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ده‌كات.
ئێواره‌ی ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی 27-11-2023 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) به‌شدارییان له مه‌ڕاسیمی رێزلێنان له هاوڕێ سه‌عد خالید پێشمه‌رگه و جێگری سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حزبی و حكومی و رێكخراوه‌یی و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان و مامۆستایانی زانكۆ و كه‌سایه‌تی له هۆڵی ئه‌وتار له‌شاری هه‌ولێر كرد.
به‌م بۆنه‌یه‌وه ژماره‌یه‌ك وتار پێشكه‌شكران كه‌هه‌موویان جه‌ختیان له‌رۆل و كاریگه‌ری و خزمه‌تی (44) ساڵ خه‌بات و تێكۆشانی هاوڕێ سه‌عد خالید ده‌كرد و مه‌دالیای رێزلێنان و چه‌پكه گوڵی به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌شكراو، له‌كۆتاییدا هاوڕێ سه‌عد سوپاسی ئه‌و رێزلێنانه و ئاماده‌بووانی كرد.
میدیا – هەولێر :
ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە، رێکەوتى 26 / 11 / 2023 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە شاعیرى ناسراو بەڕێز (سەرهەنگ خامۆش) کرد، بەهۆى کۆچی دوایی کەسایەتیى ناسراوو چاکەخوازى مەخموور (ساڵح ئەحمەد مەخمووری)ى باوکی بەڕێزیانەوە.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی و خۆی و سەرکردایەتیی YNDK ی بە بەڕێزیان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و خوای مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بەڕێزیان و کەسوکارو بنەماڵەکەیان ببەخشێت، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز (سەرهەنگ خامۆش) بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیانەوە خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.