yndk

yndk

باسنیوز

 

سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان، داوا ده‌كات، سه‌رجه‌م حزبه‌كانی كوردستان به‌رگی حزبی فڕێ بده‌ن و لەم دۆخەدا به ‌به‌رگێكی نه‌ته‌وه‌ییەوە، وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌ بدرێته‌وه‌ كه‌ ئامانج لێی له‌ناوبردنی گه‌لی كوردستانە.

غه‌فوور مه‌خمووری بۆ (باسنیوز) گوتی: ”هێرشه‌كانی سوپای پاسداران بۆ سەر شاری هه‌ولێر، زوڵمێكی گه‌وره‌ بوو له ‌خه‌ڵكی كوردستان كرا لە لایەن ئێرانه‌وه‌، ئێمه‌ سەركۆنەی ئه‌و هێرشانه‌ ده‌كه‌ین و زیانی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان هه‌یه‌. له ‌هه‌مان كاتدا پێشێلكردنی زه‌قی سه‌روه‌ریی خاكی كوردستان و عێراقیشه‌.“

ڕوونیشی كردەوە: ”ئه‌و هێرشانه‌ ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه‌ عێراق وڵاتێكه‌ خاوه‌ن سه‌روه‌ری نییه‌، حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر خاك و ئاو و ئاسمانی نه‌ماوه‌، عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی بێسه‌روه‌ری ماوه‌ته‌وه‌ و ئێمه‌ وه‌ك هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان پێویستیمان به‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌موومان هاوهه‌ڵویست و یه‌كڕیز بین بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی كوردستان دژی هه‌ر هێرش و په‌لاماردانێكی داگیركه‌ران. ئه‌مه‌ش به‌ یه‌كریزی و یه‌كده‌نگی ده‌كرێت. بۆیه‌ پێویسته‌ له‌م قۆناغه‌دا حزبه‌كان بەرگی حزبایه‌تی فرێ بده‌ن و بەرگی كوردایه‌تی بپۆشن.“

بە بڕوای مەخمووری، یەكڕیزی كارگەرترین چەكە بۆ شكستپێهێنانی داگیركەران، بۆیە داوا لە هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكات، بۆ گوتاری نەتەوەیی بگەڕێنەوە، چونكە ”ئەم هێرشەی ئێران دژ بە هەموو كورد و كوردستانە نەك شارێك و لایەنێكی دیاریكراو، ئه‌وه‌شی ئێستا له‌ به‌ره‌ی ئێراندایه‌، هه‌ر رۆژێك بێت، ئێران هەوڵی لەناوبردنی دەدات.“

میدیا – هه‌ولێر:

 مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK له ‌شاری هه‌ولێر به‌شداری پرسه‌ی شه‌هید پێشڕه‌و دزه‌یی و خواڵێخۆشبوو قوماشه‌ قادر ده‌كات، پرسە و سەرەخۆشى مه‌كته‌بی سیاسیی و سەرکردایەتیى -YNDKیان بە بنەماڵەى خوالێخۆشبووان راگەیاند.  

  پاشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی 17/1/2024 ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK و شاندی یاوه‌ری)، له ‌شاری هه‌ولێر به‌شداری پرسه‌ی شه‌هید (پێشڕه‌و دزه‌یی) له ‌مزگه‌وتی سه‌واف و‌ پرسه‌ی خوالێخۆشبوو (قوماشه‌ قادر) له‌ مزگه‌وتی سه‌عید سۆفی كه‌ ده‌كاته‌ خه‌سووی هه‌ڤاڵ شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKده‌كه‌ن، ئەمەو کارگێڕى مەکتەبى سیاسیى YNDK پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى مه‌كته‌بی سیاسیی و سەرکردایەتیى YNDK -یان بە بنەماڵە و كه‌سوكار و خزمانیان راگەیاند و ئومێدیان خواست ئەوە دوا ناخۆشیان بێت، له‌ به‌رامبه‌ردا سوپاسی په‌یامی هاوخه‌می و به‌شداری مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK-یان له‌ پرسه‌كان كرد.  

میدیا- كه‌ركووك

 

حزب و لایەنە کوردستانییەکانی شاری کەرکووک بۆ پشتگیرییکردنی دانیشتوانی گەڕەکی نەورۆز له‌ پارێزگای كه‌ركووك راگه‌یاندراوێكیان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووه‌:" دەستبەجێ ئەو هێزەی سوپا کە گەڕەکی نەورۆزی کوردنشینی كه‌ركووكی گەمارۆداوە بکشێتەوە و گەڕەکەکە چۆڵ بکات و کۆتایی بەترس وتۆقاندن بهێنێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 16-1-2024 هه‌رێمی كه‌ركووكی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDKهه‌ڤاڵان ( مه‌سعود سه‌عید مه‌حموود كارگێری هه‌رێم و به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی كه‌ركووك و و سه‌رمه‌د زوراو ره‌شید كارگێڕی هه‌رێم و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كه‌ركووكی YNDK)، له‌گه‌ڵ حزبە کوردستانییەکانی پارێزگای كه‌ركووك لە بەیاننامەیه‌کدا له‌م شاره‌ رایانگەیاند:" داواکارین بەزووترین کات ئەو هیزەی سوپا کە گەمارۆی گەڕەکی کوردنشینی نەورۆزی داوە بکشێتەوەو کۆتایی بە ترس و تۆقاندن لەگەڕەکەدا بهێنێت و، داواش لە نوێنەرانی کورد دەکەن لەبەغدا بە جددی کار بۆ ئەم مەبەستە بکەن و لەڕێگەی لایەنە پەیوەندییدارەکانەوە سنورێک بۆ پێشێلکارییەکانی سوپا لەشاری کەرکووک دابنێن و ناکرێت سوپا بەردەوام بێت لەگێچەڵ کردن بە دانیشتووانی کورد لە گەڕەک و گوند و ناوچە جیا جیاکانی شاری کەرکوک، وەک ئەوەی پێشتر لەناوچەی سەرگەڕان و گوندەکانی پەڵکانە و تۆبزاوە و حەفتەغار ڕویانداو ئێستاش لە گەڕەکی نەورۆز".
هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ش هاتووه‌:" پێویستە لایەنە براوەکان و به‌تایبه‌ت لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی شاری کەرکوک پەلە بکەن لە پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای شارەکە، تا کۆتایی بەم دۆخە بهێنرێت و ئێمەش وەک حزب و لایەنە کوردستانییەکان خەڵکی خۆڕاگری کەرکوک دڵنیادەکەینەوە لەگەڵیان دەبین و هەرگیز بەجێیان ناهێڵین".

 

رۆژی 2-1-2024 لەلایەن قائیمقامی کەرکووکەوە هێزێکی سوپای عێراق گەیشتنە گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکووک و داوایان لە دانیشتوانی گەڕەکەکە کرد، کە خانووەکانیان چۆڵ بکەن و بیدەن بە ئەفسەرانی سوپای عیراق، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ و شاری كه‌ركووكی به‌گشتی لێكه‌وتووه‌.

 بەڕێزان بنەماڵەی شەهید (پێشڕەو دزەیى)

 سڵاوێکى برایانەى گەرم ...

 بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە شەهیدبوونى کەسایەتیى ناسراوو چاکەخوازى شارى هەولێر کاک (پێشڕەو دزەیى)مان پێگەیشت، کە لە ئەنجامى هێرشى سوپاى پاسدارانى رژێمى داگیرکەرى ئێران بۆ سەر چەند ناوچەیەکى هەولێر و بە ئامانجگرتنى ماڵەکەى، خۆى و بەشێک لە ئەندامانى خێزانەکەى شەهیدبوون و بەشێکى دیکەیش برینداربوون، ئەم هەواڵە لە ناخەوە هەموو لایەکمانى دڵتەنگ و خەمبار کرد، خوالێخۆشبوو رۆڵێکی بەرچاوی لە بوارى کارى چاکەخوازى و ئاشتەوایى کۆمەڵایەتى هەبوو، لەدەستدانی کاک (پێشڕەو دزەیى) زیانێكی گەورەیە بۆ هەموو لایەکمان، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی سەرکردایەتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK پرسە و سەرەخۆشیی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێزو تەواوی خزمان و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و، لە هەمان کاتدا زۆر بەتوندى ئەم کردەوە دژ بە مرۆڤایەتییە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین و، لە یەزدانی مەزن داواكارین خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی و دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

 لەگەڵ رێزماندا.

 

براتان

غەفوور مەخمووری

سکرتێری گشتیی

یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK

16 / 1 ‌/ 2024

- گەلى خۆڕاگرو وڵاتپارێزى کوردستان ....
- بنەماڵەو کەسوکارى سەربەرزى شەهیدانى کوردستان ...
کاتژمێر 11:30ی شەوی 15 لەسەر 16ی کانوونی دووەمی 2024، جارێکى دیکە سوپای پاسدارانی رژێمى داگیرکەرى ئێران بە چەند مووشەکێکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی مەدەنى هەولێری بۆردومان کرد، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان بەداخەوە چوار هاوڵاتیی سڤیل شەهید و 6 هاوڵاتى دیکەش بریندار بوون، پرسەو سەرەخۆشى و هاوخەمى خۆمان بە بنەماڵەى شەهیدەکان رادەگەیەنین و، هیواى زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
سوپای پاسدارانى رژێمى داگیرکەرى ئێران لە راگەیاندراوێکیدا وەک سروشتى هەمیشەیى بیانووى بێبنەماى بۆ هێرشەکانى هێناوەتەوە، بە شایەدى هەموو لایەک هەولێر هەمیشە شارێکى سەقامگیر و سەنگین بووەو هیچ کات هۆکارى هەڕەشە نەبووە بۆ سەر هیچ لایەک.
ئەم هێرشەى رژێمى داگیرکەرى ئێران پێشێلکردنێکی ئاشکرای سەروەریی کوردستان و عێراقە، بێگومان ئێمە بە پلەى یەک حکومەتى عێراق لە ئەنجامدانى ئەو هێرشانە بە بەرپرسیار دەزانین، بە ئامانجگرتنى هەولێرى قەڵاى خۆڕاگرى و بەرخودان لەلایەن سوپای پاسدارانى رژێمى داگیرکەرى ئێران ئاماژەیەکى مەترسیدارە، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان دژى ئەو هێرشانە بوەستینەوە، هەروەها پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بەو هێرشانە تەنها سەیرکەر نەبن و بێدەنگ نەمێنن، بەڵکو پێویستە هەڵوێست وەربگرن و سنوورێک بۆ دەستدرێژییەکانى ئێران دابنێن.
ئێمە لە یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، زۆر بە توندى دژى ئەو هێرشانەى رژێمى داگیرکەرى ئێران دەوەستینەوەو ئیدانەیان دەکەین، ئەو هێرشەى ئێران جارێکى دیکە ئەو راستییە دەسەلمێنێت کەوا عێراق وڵاتێکى بێ سەروەرییە، حکومەتەکەى دەسەڵاتى بەسەر خاک و ئاوو ئاسمانى عێراقدا نەماوەو عێراق بۆتە وڵاتێکى بێ سەروەرى.
لێرەوە؛ داوا لە تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان دەکەین کەوا یەکڕیزو هاوهەڵوێست بن بۆ پاراستن و پشتیوانیکردن لە قەوارەی سیاسیى هەرێمی کوردستان و دژى هەر هێرش و هەوڵێکی تێکدەرانەى داگیرکەران و دوژمنان و ناحەزان بوەستنەوە، بێگومان ئەوەش ئەڕکى نەتەوەیى و نیشتمانى هەر هەموو لایەکمانە.
- نەمرى و سەربەرزى بۆ تەواوى شەهیدانى رێى ئازادى و سەرخۆبوونى کوردستان.
- سەرکەوێ ویستى هەقخوازانەى گەلى کوردستان.
- مردن و رووڕەشى بۆ داگیرکەران و دوژمنان و ناحەزانى کوردستان.
مەکتەبى سیاسیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
16 / 1 / 2024 هەولێر - باشوورى کوردستان

میدیا - هیران:

پێش نیوەڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، رێکەوتى 6 / 1 / 2024 ، د،شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDKبه‌شداری رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی خواڵێخۆشبوو (فریاد مه‌لا حه‌سه‌ن هیرانی) پێشمه‌رگه‌ی دێرین و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و ئه‌ندامی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان KNK ده‌كات، رێوڕەسمی به‌خاك سپاردنه‌كه له ‌هه‌ولێره‌وه‌ به‌ره‌و زێدی خۆی به‌ڕێكرا و لە گۆڕستانى سولاوك له‌ شارۆچكه‌ی هیران به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی حزب و لایه‌نه‌كان و رێكخراو و ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان KNK و نوێنه‌ری یه‌كێتی نووسه‌ران و لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكار و هه‌ڤاڵ و دۆستانی خواڵێخۆشبوو به‌ڕێوه‌چوو.

كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی YNDKپرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى سكرتێری گشتیی و سەرکردایەتیى (YNDK)ی پێڕاگەیاندن و ئومێدی ئه‌وه‌ی خواست دواناخۆشى بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت، له‌ به‌رامبه‌ردا فه‌رهاد مه‌لا حه‌سه‌ن هیرانی برای خواڵێخۆشبوو به‌ناوی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی سوپاسی په‌یامی هاوخەمی و بەشدارى مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKله‌ پرسه‌ و رێوڕه‌سمی به‌خاك سپاردنی براكه‌ی كرد.

میدیا – قوشته‌په‌

 ئێواره‌ی ئەمڕۆ 31 / 12 / 2023 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKبەشدارى رێوڕەسمى پرسەى خوالێخۆشبوو (جه‌وده‌ت محه‌مه‌د عه‌لی) له‌ شارۆچكه‌ی قوشته‌په‌ ده‌كات.

 ئێواره‌ی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDKكه ‌پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسىYNDK و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێریYNDK و سه‌ردار خدر ئه‌ندامی یه‌ده‌گی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکان و كۆچه‌ر شوانی ئه‌ندامی هه‌رێمی هه‌ولێریYNDK )، لە شارۆچكه‌ی قوشته‌په‌ به‌شداری رێوڕەسمى پرسەى خوالێخۆشبوو (جه‌وده‌ت محه‌مه‌د عه‌لی) ئه‌ندامی YNDK بوون، لەلایەن به‌ڕێزان بنەماڵە و خزمانى خوالێخۆشبوو و پێشوازیکران، شاندی YNDK پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى سكرتێری گشتی و سەرکردایەتیى YNDK یان پێڕاگەیاندن و ئومێدی ئه‌وه‌یان خواست دواناخۆشى بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت، له‌ به‌رامبه‌ردا برای خوالێخۆشبوو به‌ناوی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی سوپاسی هاوخەمی و بەشدارى شاندى مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKكرد.

میدیا – هیران

 ئێواره‌ی ئەمڕۆ 31 / 12 / 2023 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKبەشدارى رێوڕەسمى پرسەى خوالێخۆشبوو (فریاد مه‌لا حه‌سه‌ن هیرانی) له‌ شارۆچكه‌ی هیران ده‌كات.

 ئێواره‌ی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDKكه ‌پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسىYNDK و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێریYNDK و سه‌ردار خدر ئه‌ندامی یه‌ده‌گی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکان و كۆچه‌ر شوانی ئه‌ندامی هه‌رێمی هه‌ولێریYNDK )، لە شارۆچكه‌ی هیران به‌شداری رێوڕەسمى پرسەى خوالێخۆشبوو (فریاد مه‌لا حه‌سه‌ن هیرانی) پێشمه‌رگه‌ی دێرین و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و ئه‌ندامیKNK بوون، لەلایەن به‌ڕێزان بنەماڵە و خزمانى خوالێخۆشبوو و ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانKNK  پێشوازیکران، شاندی YNDK پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى سكرتێری گشتی و سەرکردایەتیى YNDK یان پێڕاگەیاندن و ئومێدی ئه‌وه‌یان خواست دواناخۆشى بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت، له‌ به‌رامبه‌ردا فه‌رهاد مه‌لا حه‌سه‌ن برای خواڵێخۆشبوو به‌ناوی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی سوپاسی هاوخەمی و بەشدارى شاندى مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKكرد.

 گه‌لی خۆڕاگری كوردستان ...

 بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدانى كوردستان ...

 پێشمه‌رگه وڵاتپارێزەکانى کوردستان ...

 ئازیزان ... خۆشه‌ویستان ...

  ساڵی نوێتان پیرۆزبێت ... سەرفیرازیتان بە ئاوات دەخوازم، له‌كاتێكدا كه‌وا ساڵى 2023 بەڕێدەکەین، هه‌موومان ئه‌وه‌ ده‌زانين كه‌وا ساڵى 2023 بۆ گه‌لى كوردستان ساڵێكى دژوارو سه‌خت بوو، له‌لايه‌ك بەردەوامبوونى حكومه‌تى عێراق لەسەر سياسه‌تى برسيكردن له‌دژى باشوورى كوردستان و نەناردنى بودجە و شایستە داراییەکانى کوردستان و، لەلایەکى دیکەوە پەلامارو هێرشە تيروريستییەکانى میلیشیا تیرۆریستەکانى عێراق بۆ سه‌ر هەولێرى قەڵاى خۆڕاگرى و بەرخودان و، هه‌روه‌ها له‌ باكوورى كوردستان ده‌يان چالاكوان و خه‌ڵكى سڤيل شه‌هيد كران و، لە رۆژئاواى کوردستان چەتەکان و لەشکرى تیرۆریستى تورکیا بەردەوامن لە هێرشکردن بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان و درێژە بە سیاسەتى گۆڕینى دیمۆگرافیاى رۆژئاواى کوردستان دەدەن و رۆژانە خەڵکى سڤیل دەکەنە ئامانج و شەهیدیان دەکەن، له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستانيش ئه‌وه‌ ده‌بينين رۆژانه‌ رۆڵه‌كانمان لەلایەن رژێمى داگیرکەرى ئێران زيندانى ده‌كرێن و له‌ سێداره‌ ده‌درێن، ئه‌و هه‌موو دژايه‌تيكردنه‌ى گه‌لى كوردستان له‌لايه‌ن تيرۆيستان و داگيركه‌ران و دوژمنان و ناحه‌زانى كوردستان هه‌مووى بۆ شكاندنى هه‌يبه‌تى گه‌لى كوردستان و له‌ناوبردنى ده‌سكه‌وته‌كانى بووه‌، به‌ڵام به‌خۆشحاڵييه‌وه‌ گه‌لى كوردستان به‌ يه‌كگرتوويى رووبه‌ڕووى ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ بۆته‌‌وه‌و بەردەوام له‌ سه‌نگه‌رى بەرخودان و به‌رگرى له‌ خاك و خه‌ڵكى كوردستان دابووە.

 لێره‌وه‌ به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێ پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدانى كوردستان و ته‌واوى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و هه‌موو کوردستانیان ده‌كه‌ین و، هیڤیدارین ساڵی نوێ ساڵی هاتنه‌دی ئاواته‌كانمان و پێشڤه‌چوونی زیاتری وڵات و نه‌ته‌وه‌ی كورد و گه‌لی كوردستان بێت، هەروەها ئومێد دەکەین ساڵی 2023 ناخۆشييه‌كانى له‌گه‌ڵ خۆيدا ببات و ساڵى نوێى 2024 ساڵی خێرو خۆشی بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك و، ببێته‌ ساڵی ئازادی كوردان و سه‌رخۆبوونى كوردستان.

لەگەڵ رێزو خۆشه‌ویستی دووباره‌مان بۆ هەموو لایەک ... هه‌ر بژین و تەندروست و شادو سه‌ركه‌وتووبن.

 

 

غه‌فوور مه‌خمووری

سکرتێرى گشتیى

یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK

 31 / 12 / 2023

 

- گەلى خۆڕاگرو وڵاتپارێزى کوردستان ....

- بنەماڵەو کەسوکارى سەربەرزى شەهیدانى کوردستان ...

کاتژمێر (11:45)ى شەوی ڕابردوو، رێکەوتى 30/12/2023 بە 2 درۆنی بۆمبرێژکراو هێرشکرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنوری پیرمام - هەولێر، کە بێ زیانی گیانی بوو و تەنیا زیانی ماددی لێ کەوتەوە، ئەوا بۆ چەندین جارە ملیشیا عێراقییەکان بەبێ هیچ هۆیەک ئەو هێرشە تیرۆریستیانە دژی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەن، بێگومان ئێمە بە پلەى یەک حکومەتى عێراق لە ئەنجامدانى ئەو هێرشانە بە بەرپرسیار دەزانین، لەبەرئەوەى ئەو ملیشیایانە لەلایەن حکومەتی عێراقە هاوکارى دارایى و سەربازی دەکرێن و، لەلایەن ولاتانى ناوچەکە بۆ دژایەتى هەرێمی کوردستان و گەلی کوردستان ئاراستەدەکرێن، بە ئامانجگرتنى هەولێرى قەڵاى خۆڕاگرى و بەرخودان لەلایەن میلیشیا عێراقییەکان و ناحەزان ئاماژەیەکى مەترسیدارە، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان دژى ئەو کارە تیرۆریستییانە بوەستینەوە.

ئێمە لە یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، ئەو هێرشانە بە کردەوەى تیرۆریستی هەژمار دەکەین و زۆر بە توندى دژیان دەوەستینەوەو وئیدانەیان دەکەین، لێرەوە بانگ لە حکومەتى عێراق دەکەین کەوا دەستهەڵگرێ لە جێبەجێکردنى سیاسەتى برسیکردن و ترس و تۆقاندن بەرامبەر گەلى کوردستان و، بەخۆدابچێتەوەو سنورێک دابنێت بۆ رێگریکردن لە کارى ملیشیاکانى، کەوا رۆژانە دژى کوردستان و هاوپەیمانان بەکاریان دێنێت و، دواتر لە رێگەى دەرکردنى بەیاننامە دەیەوێت خۆڵ بکاتە چاوى خەڵک، ئەو سیاسەتەى حکومەتى عێراق سیاسەتێکى بێزراوو رەتکراوەیەوە، لاى هەموو کەسێک ئاشکرایە کەوا لە ئێستادا عێراق وڵاتێکى بێ سەروەرییە، حکومەتەکەى دەسەڵاتى بەسەر خاک و ئاوو ئاسمانى عێراقدا نەماوەو عێراق بۆتە وڵاتێکى بێ سەروەرى، بۆیە پێویستە حکومەتى عێراق لەجیاتى دژایەتیکردنى کوردستان کار بۆ گەڕانەوەى سەرەوەرى خۆى بکات و، واز لە دژایەتیکردنى کوردستان بهێنێت و، بەڵێنەکانى بەرامبەر گەلى کوردستان جێبەجێ بکات.

ئێمە لە یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، داوا لە تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان دەکەین کەوا یەکڕیزو هاوهەڵوێست بن بۆ لەپاراستن پشتیوانیکردن لە قەوارەی سیاسیى هەرێمی کوردستان و دژى هەر هەوڵێکی تێکدەرانە و تیرۆرستیی دوژمنان و ناحەزان بوەستنەوە، بێگومان ئەوەش ئەڕکى نەتەوەیى و نیشتمانى هەر هەموو لایەکمانە.

- نەمرى و سەربەرزى بۆ تەواوى شەهیدانى رێى ئازادى و سەرخۆبوونى کوردستان.

- سەرکەوێ ویستى هەقخوازانەى گەلى کوردستان.

- مردن و رووڕەشى بۆ دوژمنان و ناحەزان و تیرۆریستان.

 

غەفوور مەخموورى

سکرتێرى گشتیى

یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK

31 / 12 / 2023