yndk

yndk

میدیا - هەولێر :

  غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێز عیرفان کەرکوکلى سەرۆکى پارتى گەلى تورکمان و ئەندامانی سێیەمین كۆنگرەى پارتەکەیان کردووەو بەبۆنەى بەستنى سێیەمین کۆنگرەى پارتى گەلى تورکمان و پیرۆزبایى لێکردوون و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستوون، هەر لە پەیامەکەیدا مەخموورى جەختیکردۆتەوە سەر یەکڕیزى و یەکدەنگى لایەنە سیاسییەکانى کوردستان بۆ کارکردن لەپێناو پاراستنى دەستکەوتەکانى گەلى کوردستان و زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان لە کوردستاندا. ئەمەش دەقى پەیامەکەیە:

 

 براى بەڕێز کاک عیرفان کەرکوکلى سەرۆکى پارتى گەلى تورکمان

بەڕێزان لێژنەی ئامادەكاری سێیەمین كۆنگرەی پارتى گەلى تورکمان

بەڕێزان ئەندامانی سێیەمین كۆنگرەی پارتى گەلى تورکمان

 

  سڵاوێکى برایانەى گەرم ...

 بەڕێزان ؛ بەبۆنەی بەستنی سێیەمین كۆنگرەی پارتە تێكۆشەرەكەتان پارتى گەلى تورکمان، بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و ئەندامانی كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی هەڤاڵانى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، جوانترین پیرۆزباییتان لێدەکەین و، هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین و ئومێد دەكەین ئەم كۆنگرەیەتان ببێتە خاڵی وەرچەرخان و پێشڤەچوونى زیاتر لەپێناو خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلى کوردستان بە تەواوى پێکهاتەکانییەوە.

 بەڕێزان ئەندامانى کۆنگرە ... كۆنگرەكەتان لە كاتێكدا دەبەسترێت كە كوردستان و رۆژهەڵاتی ناڤین بەشێوەیەكی گشتی لە رەوشێكی زۆر ناسك و ئاڵۆزو هەستیاردان و چاوەڕوانی هاتنە پێشی زۆر ئەگەرو پێشهات و گۆڕانکارى دەكرێت، بۆ پێشوازیکردن لە ئەگەرو پێشهات و گۆڕانکارییەکان لەسەر هەموو لایەكمان پێویستە كار بۆ یەكڕیزی و یەکدەنگى بكەین، بێگومان هێزى هەموو لایەکمان لە یەکڕیزیماندایە، یەکڕیزیمان دەمانکاتە ژمارەیەكی بەهێزی نێو هاوكێشە سیاسییەكانی ناوچەكە و بەمەش دەتوانین بوونی كاریگەری خۆمان بسەلمێنین و، كار بۆ وەدەستهێنانی مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانمان بكەین.

 خوشکان ... برایان ... بەشدارى پێکهاتە نەتەوەیى و ئاینییەکانى کوردستان لە پرۆسەى سیاسیى کوردستاندا وێنەیەکى جوانى سەردەمییانە نیشاندەدات، بەشدارى خوشک و برایانى (تورکمان) لە پرۆسەى سیاسى و دەزگاو دامەزراوەکانى کوردستان، وێنەیەکى جوانى سەردەمییانەیە، پێویستە ئەو خوشک و برایانەمان گوزارشت لە ویست و خواستى پێکهاتەکانیان بکەن و لە هەڵبژاردنى نوێنەرەکانیان خاوەن ئیرادەو بڕیارى خۆیان بن، کوردستان شوێنى هەموو رەنگ و روانینێکە و، بۆتە مێرگى پێکەوەژیان، ئەمەش وایکردووە، هەموو لایەکمان شانازى بەو پێکەوەژیانەى کوردستان بکەین، بێگومان ئەگەر بوارى زیاترمان بۆ بڕەخسێت دەتوانین لە ئێستاو داهاتوودا لە بینیاتنانى کۆمەڵگەیەکى سەردەمیانەو مۆدێرن لە رۆژهەڵاتى ناڤیندا رۆڵێکى مەزن بگێڕین، بۆیە پێویستە لەم پێناوەدا هەموو لایەکمان کار بۆ پاراستنى قەوارەى سیاسى و دەستوورى هەرێمى کوردستان و زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان بکەین.

 لەكۆتاییدا دووبارە هیوای سەركەوتن بۆ كۆنگرەكەتان دەخوازین و، جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان بە تەواوى پێکهاتەکانییەوە بۆ گەیشتنمان بە مافە رەواكانمان. ... لەگەڵ رێزماندا.

هەمیشە تەندروست و شاد و سەرکەوتووبن.

 

 غەفوور مەخموورى

 سکرتێرى گشتیى

 یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK        

    15 / 02 / 2024

 

 

بۆ/ڕادیۆی دەنگی مەخموور/ی ئازیز

 

ب/پەیامی پیرۆزبایی

بەبۆنەی چواردەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی (دەنگی مەخموور) ی ئازیز، بەناوی مەكتەبی ناوەندی راگەیاندنیYNDK ، جوانترین و ناسكترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و كارمەندانی ڕادیۆیەخۆشەویستەکەتان دەكەین، هیوادارین ئەم یادە ببێتە هاندەرێكی مەزن بۆزیاتر بەرەوپێشچوونی رەوتی راگەیاندن لەدەڤەری مەخموور و دەوروبەری، مایەی دڵخۆشییە كە رادیۆی دەنگی مەخموور لەماوەی ئەو چواردە ساڵەی تەمەنیدا بەپاڵپشتیی بەڕێوەبەر و كارمەندە ماندوونەناسەكانی توانی ئەزموونێكی سەركەوتوو لەبواری راگەیاندنی بیستراو لەدەڤەرەكە پیادە بكات و خزمەتێکی بەرچاو پێشکەش بەخەڵکی دەڤەری مەخموور بکات.

رادیۆی (دەنگی مەخموور) سەرەڕای نەبوونی توانایەکی دارایی باش و تەكنیكێکی پێشكەوتوو، لەگەڵ ئەوەشدا توانیویەتی پشت ئەستوور بەكارمەندە شارەزاكانی دەربازی هەموو لەمپەر و گرفتەكان بكات و بەشێوازێكی جوان خزمەت بەدەڤەری مەخموور و قەراج و كەندێناوە و گوێڕ بكات،جارێكی دیکە پیرۆزباییتان لێدەكەین و دەستی ماندووبوونتان دەكوشین، هەر سەرکەوتووبن بۆپێشخستنی بواری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی لەکوردستاندا.

 

 

مەكتەبی ناوەندی راگەیاندنیYNDK

١٤ی شوباتی ٢٠٢٤

 

میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە 12 / 02 / 2024 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سينەماکارى ناسراوى کوردستان بەڕیز (عەدنان عوسمان شاناز)، لە هەواڵى تەندروستى بەڕێزیانى پرسییەوە، کەوا لە کاتى کارکردندا قاچى شکاوەو نەشتەرگەرى بۆ ئەنجامدراوە.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، هیواى زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز (عەدنان عوسمان شاناز) خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.
میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە، رێکەوتى 12 / 02 / 2024 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز (مام خدر روسى سکرتێری گشتیی بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان)، سەرەخۆشی لە بەڕێزیان کرد، بەهۆى کۆچی دوایی کەسایەتیى چاکەخواز (وه‌سفی تاهیر خدر نانه‌كه‌لی عاڵڵایی) ئامۆزاى بەڕێزیانەوە.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی و خۆی و سەرکردایەتیی YNDK ی بە بەڕێزیان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و خوای مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بەڕێزیان و کەسوکارو بنەماڵەکەیان ببەخشێت، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز (مام خدر روسى) بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیانەوە خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.

  میدیا - هەولێر:

شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی هونه‌رمه‌ند و سینه‌ماكاری ناسراوى كوردستان عه‌دنان شاناز ده‌كات، هیواى تەندروستى باش بۆ به‌رێزیان ده‌خوازن.

 ئێوارەى ڕۆژى یه‌كشەممە رێكه‌وتی 11-2-2024، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK كه‌ پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى ئه‌ندامی سەرکردایەتى و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی سینه‌ماكاری به‌توانا و ناسراوى كوردستان عه‌دنان شاناز ده‌كه‌ن، كه‌ قاچی به‌رێزیان له‌ رووداوێك له ‌ئۆفیسی خۆی تووشی شكان هاتووه‌‌، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و بنەماڵەكه‌ی پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK هیواى سەلامەتى و زوو چاكبوونه‌وه‌ و تەندروستییەکى باشیان بۆ خواست، لە بەرامبەردا بەڕێز عه‌دنان شاناز سوپاسی سەردانی و بەسەرکردنەوەى شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK ی كرد.

میدیا – هه‌ولێر:

شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسییYNDK به‌شداری پرسه‌ی خوالێخۆشبوو (حاجی خه‌لیل ئیبراهیم ئاغا دزەیى) ده‌كات، پرسە و سەرەخۆشى سكرتێری گشتیی و مه‌كته‌بی سیاسیی و سەرکردایەتیی-YNDKیان بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند.

پاشنیوه‌ڕۆى رۆژی یه‌كشەممە رێكه‌وتی 11/2/2024 شاندێكی مەکتەبى سیاسیى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK  كه ‌پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان (د.شاخەوان خالید کارگێڕى مه‌كته‌بی سیاسییYNDK و قه‌هار تاهیر و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیYNDK و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێریYNDK)  له ‌مزگه‌وتی صواف له‌شاری هه‌ولێر، به‌شداری پرسه‌ی خوالێخۆشبوو (حاجی خه‌لیل ئیبراهیم ئاغا دزەیى) ده‌كه‌ن، شاندی مەکتەبى سیاسیىYNDK  پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى سكرتێری گشتیی و مه‌كته‌بی سیاسیی و سەرکردایەتیىYNDK -یان بە بنەماڵە و خزمانی دزه‌یی راگەیاند و ئومێدیان خواست ئەوە دوا ناخۆشیان بێت، له‌ به‌رامبه‌ردا كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو‌ سوپاسی په‌یامی هاوخه‌می و به‌شداری مه‌كته‌بی سیاسییYNDK-یان له‌ پرسه‌كه‌‌ كرد.

 

میدیا - هەولێر
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، سه‌ردانی پارتی دیموكراتی توركمان ده‌كات، له‌دیدارێكی برایانه‌دا گفتوگۆ ده‌ر‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا.
كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه‌ رێكەوتی 10/2/2024، شاندێكی مەكتەبی سیاسیی YNDK كه‌ پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی پارتی دیموكراتی توركمان-یان‌ له‌ شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( دلشاد چاوشلی سه‌رۆكی پارت و غانم به‌هجه‌ت خه‌فاف جێگری سه‌رۆك و ساره‌ دلشاد و ته‌حسین به‌كر و زانا دلشاد ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی) پێشوازیكران، شاندێكیYNDK پیرۆزبایی به‌ستن و سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی لێكردن، هه‌روه‌ها له ‌دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق كرا، هه‌روه‌ها باس له‌ باروگوزه‌رانی خه‌لك و قه‌یرانه‌كان كرا، بۆ دەرچوون لەم تەنگژانە جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گوتاری سیاسی سه‌رجه‌م لایەنە سیاسییەكان كوردستان، بۆ ئەوەی بەهەموو لایەكمان بە یەكگرتوویی رووبەڕووی ئەم هەڕەشە گەورانەی سەر كوردستان ببینەوه‌، لەپێناو پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان كرا.

میدیا – هه‌ولێر:

شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK بە مەبەستى هەواڵ پرسین سەردانی شێخ عبدالكریم كاك مه‌لای مشاری له‌نه‌خۆشخانه‌ی پار ده‌كه‌ن، هیواى باشبوونى تەندروستی بۆ ده‌خوازن.

پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 10/2/2024 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK كه‌ پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مەکتەبى سیاسیى YNDKو قه‌هار تاهیر و شاكر هاشم ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی شێخ عبدالكریم كاك مه‌لای مشاری له‌نه‌خۆشخانه‌ی پار ده‌كه‌ن، كه‌ به‌ڕێزیان نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدرابوو، بەگەرمی لەلایەن خانه‌وا‌ده‌كه‌یان پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا شاندی YNDK  هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ شێخ  خواست، خانه‌واده‌ی به‌رێزیان سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK یان كرد.

 

میدیا - هەولێر :

 ئێوارەى ئەمڕۆ ڕۆژى پێنجشەممە، رێکەوتى 08 / 02 / 2024 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە هەڤاڵ (ناجى هەرکى پێشمەرگەى بارەگاى مەکتەبى سیاسیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK) کرد، بەهۆى کۆچی دوایی پوورى بەڕێزیانەوە.

  سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی و خۆی و سەرکردایەتیی YNDK ی بە بەڕێزیان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و خوای مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بەڕێزیان و کەسوکارو بنەماڵەکەیان ببەخشێت، لەلایەن خۆیەوە هەڤاڵ (ناجى هەرکى) بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیانەوە خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.

میدیا - هەولێر :

 

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە 08 / 02 / 2024 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەڤاڵ (محەممەد تاهیر کادیرى پێشکەوتووى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK )، لە هەواڵى تەندروستى بەڕێزیانى پرسییەوە، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نیەو نەشتەرگەرى چاندنى گورچیلەى بۆ ئەنجامدراوە.

سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، هیواى زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەلایەن خۆیەوە هەڤاڵ (محەممەد تاهیر) خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.