میدیا- هه‌ولێر:
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK به‌شداری رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی دووه‌م كۆنگره‌ی پارتی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی توركمان له هۆڵی هۆتێل دیده‌مان له هه‌ولێر ده‌كات.
كاتژمێر11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 22-2-2024 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان ( د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان)، به‌شداری رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی دووه‌م كۆنگره‌ی پارتی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی توركمان -یان كرد، به‌م بۆنه‌یه‌وه (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK) وتارێكی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرد، تیایدا پیرۆزبایی ئاڕاسته‌كردن و له‌وتاره‌كه‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كریزی و یه‌كھه‌ڵوێستی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له‌پێناو پاراستن و به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان كرده‌وه، له به‌رامبه‌ردا (به‌ڕێز بڵند شێرزاد عوزێرئاغالی سه‌رۆكی پارتی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی توركمان) سوپاسی پێشكه‌شكردنی وتاری مه‌كته‌بی سیاسیی (YNDK)ی له كۆنگره‌كه‌یان كرد.
هه‌روه‌ها له‌كۆنگره‌كه ژماره‌یه‌ك پارت و لایه‌ن و رێكخراو و كه‌سایه‌تی و نوێنه‌رانی حكومی له ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌كه به‌شداربوون و وتاری به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن به‌ڕێز بڵند شێرزاد عوزێرئاغالی سه‌رۆكی پارتی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی توركمان پیشكه‌شكراو پاشان به‌ڕێز مونا قه‌هوه‌چی له‌پارتی چاكسازی توركمان وتارێكی به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌كرد و پاشان وێنه دیكۆمێنتكارییه‌ك پێشكه‌شكرا و گه‌ڕی یه‌كه‌می كۆنگره‌كه كۆتایی هات.
میدیا- هه‌ولێر:
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK به‌شداری دیداری رۆژی جیهانی زمانی دایك له هۆڵی ئه‌كادیمیای كوردی له هه‌ولێر ده‌كات.
ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 21-2-2024 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDKكه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان ( د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیYNDK و شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیYNDK)، به‌شداری دیداری رۆژی جیهانی زگماكی له هۆڵی ئه‌كادیمیای كوردی له هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
لە ديدارى ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك، كۆمسیۆنی زمان و كولتوور و پەروەردە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە هاوکاری ئەکادیمیای دیدارێکی بەناونیشانی ( نزیككردنەوەی زارەكان و پاراستنی زمانی كوردی بنەمایەكی یەكبوونی نەتەوەییمانە) بە بەشداریی چەندین کەسایەتی ئەکادیمی و نووسەران شارەزایانی زمان لە هەر چوار بەشی كوردستاندا سازکرد.
سەرەتا ووتاری ئەکادیمیای کوردی لەلایەن د. ڕەشاد میران پێشکەش کرا.
هەروەها وتاری کۆنگرەی نەتەوەیی لە لایەن د. شێرکۆ حەمەئەمین پێشکەش کرا.
لە دیدارەکەدا هەریەک لەم بەرێزانە بە بابەتی جۆراوجۆر بەشداریان لە پەنێلەکە کرد:
- مامۆستا نووح بوزکور لە باکووری کوردستان،
- د. سەعد قازی لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
- م حەمەد سەڵاح ڕەشید لە رۆژئاوای کوردستان.
- م. سوداد ڕەسوول لە باشووری کوردستان.
شایانی باسە، پەنێلەکە لە لایەن خاتوو ( کۆسرەت ئەحمەد بێکەس) بەڕێوە دەبردرا.
پێشنیاز و ڕاسپاردەکانی دیداری رۆژی زگماکی زمانی کوردی:-
1- رێکخستنی دیداری هاوبەش زمان و کەلتوری ڕۆشنبیری لە نێوان بەشەکانی کوردستان.
2- لە ناو دامەزراوە نێودەوڵەتیەکاندا کار بکرێت تا ئەوەی هەموو وڵاتانی کە بەشێک لە کوردستانیان لەگەڵدا شەتەک دراوە ڕێز لە بنەما و پڕەنسیپەکانی مافی منداڵ و مافی مرۆڤ و مافە ڕۆشنبیری و کەلتوریەکانی کورد بگیرێت وزمانی کوردی قەدەغەنەبێت.
3- هەوڵ بدرێت میدیاکان ڕێنووس و زمانی کوردی بە درووستی بەکاربهێنن و کار لەسەر نزیککردنەوەی زار‌و بنزارە کوردییەکان بکەن.
4- لە هەرێمی کوردستاندا پێویستە سیاسەت و پلانی زمانی هەبێت.
5- پێویستە رێز لە مافە بنەڕەتییەکانی منداڵ بگیرێت، وەک ئەوەی زمانی باخچەی ساوایان و زمانی سەرەتایی(بازنەی یەکی خوێندن) بەغەیری زمانی زگماکی نەبێت.
6- لە هەرێمی کوردستاندا یاسای زمانە فەرمییەکانی ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠١٤ جێبکرێ
میدیا – داقوق
هه‌رێمی كه‌ركووكی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی كۆمیته‌ی رێكخستنی داقوقی حزبی شیوعی كوردستان ده‌كات، له‌دانیشتنه‌كه باس له رەوشی سیاسی و ناوچه داگیركراوه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه كرا .
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 21-2-2024 هه‌ڤاڵ سه‌رمه‌د زوراو به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كه‌ركووكی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK سه‌ردانی كۆمیته‌ی رێكخستنی داقوقی حزبی شیوعی كوردستان ده‌كات و له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( هاوڕێ عیماد جێگری سكرتێری حزبی شیوعی له داقوق و كادره‌كانی كۆمیته‌ی رێكخستنی داقوق) به‌گه‌رمی پێشوازییكران.
له‌دانیشتنه‌كه باش له ره‌وشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه داگیركراوه‌كان كرا، بۆ هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه كاركردنی هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌پێناو سه‌رخستنی دۆزی كورد له كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه، لایه‌نه‌كان یه‌كڕیز و هاوھه‌ڵوێست بن، بۆ به‌دەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و ته‌واوی لایه‌نه‌كانی داقوق و كه‌ركووك لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەله‌كه‌مان.
براى بەڕێزمان هەڤاڵ غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتیی YNDK
به‌رێزان خانه‌واده و بنه‌ماڵه و خزمانی خوالێخۆشبوو (( خوچێ حاجی سه‌عید سارمەمی))
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خواڵێخۆشبوو (( خوچێ حاجی سه‌عید سارمەمی)) پلكی بەڕێزتان راده‌گه‌یه‌نین، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ته‌واوی ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەى بەڕێزتان و خانەوادەکەتان و تەواوى خزمانی خوالێخۆشبوو و عه‌شیره‌تی سارمه‌مییان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین، ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن نزا ده‌كه‌ین دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبووش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.... انا لله وانا الیه را‌جعون.
مه‌كته‌بی سیاسیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
16/2/2024ی زایینی
* ڕۆژی شەممە رێکەوتی 17-2-2024 پرسەکەی لە (مزگەوتی نانەکەلی) لە گەڕەکی ئازادی لە شاری هەولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
میدیا- هه‌ولێر:
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK به‌شداری رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی سێیه‌م كۆنگره‌ی پارتی گه‌لی توركمان له هۆڵی هۆتێل سكای له هه‌ولێر ده‌كات.
كاتژمێر10ی به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 15-2-2024 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان ( د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و عه‌بدوڵڵاعه‌دۆ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان)، به‌شداری رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی سێیه‌م كۆنگره‌ی پارتی گه‌لی توركمان-یان كرد، شاندی YNDKپه‌یامی پیرۆزبایی سكرتێری گشتیی و مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK-یان پێشكه‌شكردن، له به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز عرفان كه‌ركوكلی سه‌رۆكی پارتی گه‌لی توركمان سوپاسی په‌یامی سكرتێری گشتیی و ئاماده‌بوونی مه‌كته‌بی سیاسیی (YNDK)ی له كۆنگره‌كه‌یان كرد، كه تیایدا پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك پارت و لایه‌ن و رێكخراو و كه‌سایه‌تی له ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌كه به‌شداربوون و وتاری به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن به‌ڕێز عرفان كه‌ركوكلی پیشكه‌شكراو پاشان ڤیدیۆ دیكۆمێنتكاریه‌ك پێشكه‌شكرا و گه‌ڕی یه‌كه‌می كۆنگره‌كه كۆتایی هات.
میدیا – مه‌خموور
مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKبەشدارى پرسەى خوالێخۆشبوو (علی كاوه علی خلیفه خدرجیجه‌یی) له شاری مه‌خموور ده‌كات، پرسه و سه‌ره‌خۆشی پێشكه‌ش به باوك و خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
ئێواره‌ی ئەمڕۆ پێنچ شه‌ممه رێكه‌وتی 15 / 2 / 2024 ، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDKكه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان ( قه‌هار تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و خه‌لیل پاڵانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی قه‌رچووغیYNDK) له شارى مه‌خموور، به‌شداری پرسەى خوالێخۆشبوو (علی كاوه علی خلیفه مه‌خمووری) ده‌كه‌ن، به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى مه‌كته‌بی سیاسیی و سەرکردایەتیى (YNDK )یان به خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌كه‌ی راگەیاند و ئومێدی ئه‌وه‌یان خواست دواناخۆشى بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت، له به‌رامبه‌ردا بنه‌ماڵه‌كه‌ی سوپاسی بەشدارى و هاوخەمی مه‌كته‌بی سیاسیی ( YNDK )یان كرد.
ميديا - اربيل :
وجّه غفور مخموري السكرتير العام للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK برقية تعزية الى المناضل الفلسطيني السيد (عمر حلمي الغول عضو المجلس المركزي لمنظمة التحرير الفلسطينية)، لوفاة والده المغفور له الفقيد (الحاج حلمي عاشور الغول "ابو عمر")، وفيما يأتي نص البرقية:
الأخ العزيز المناضل عمر حلمي الغول المحترم
عضو المجلس المركزي لمنظمة التحرير الفلسطينية
تحية اخوية وبعد ...
ببالغ الحزن والأسى تلقينا نبأ وفاة والدكم الفاضل (الحاج حلمي عاشور الغول "ابو عمر")، باسمي وباسم المكتب السياسي واللجنة القيادية للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK، نقدم لكم احر تعازينا القلبية، نعزيكم بمصابكم الجلل كما ونعزي جميع العائلة الكريمة وعموم آل الغول الكرام، ونشارككم ألمكم وحزنكم، نبتهل الى الله العظيم ان يتغمده برحمته ويجعل مثواه الجنة وأن يلهمكم الصبر والسلوان.
انا لله وانا اليه را‌جعون.
اخوكم
غفور مخموري
السكرتير العام
للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK
15 / 02 / 2024