بەرز و پیرۆزبێت 12 ئادار ..
رۆژی راپەڕینی خەڵکی مەخموورو.(33)ەمین ساڵیادی ئازادیی مەخموور .
(33) ساڵ بەر لەئەمڕۆ و لە بەرەبەیانی (12)ی ئاداری ساڵی 1991دا، خەڵکی مەخموور هاوشان لەگەڵ پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان راپەڕین، و بەماوەیەکی کەم توانرا مەخموور لەتەواوی دامودەزگا داپڵۆسێنەرەکانی رژێمی بەعس پاک بکرێتەوە.
راپەڕینی (12) ی ئادار گەواهیدەری ئەو راستییەبوو کە سەرسەخترین رژێمی دیکتاتۆرو داگیرکەر نەیتوانی بەسیاسەتەکانی (بەعەرەبکردن و بەبەعسیکردن و راگواستنی زۆرەملێ و ئەنفال)، سیمای کوردستانی مەخموور بسڕێتەوەو لەدەرفەتێکدا خەڵک و پێشمەرگەی مەخموور چۆکیان بەرژێمدا دا.
هاوشاریانی ئازیز‌و خۆڕاگری مەخموور، ئێمە لەکاتێکدا ئەم یادە پیرۆزە دەکەینەوە، سنووری کارگێڕی ناوچەکە دوولەت بووە، بەشێکی پێشمەرگەی کوردستان پارێزگاری لێ دەکات و ئەویتری سوپای عێراق تێیدا باڵا دەستە، لەلایەکی تریشدا بەهۆی پەرتەوازەیی هێزولایەنەسیاسییەکانی کوردستان و نەبوونی یەکدەنگی و یەک هەڵوێستی لەسەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیەکاندا، هەرێمی کوردستان بەرەوشێکی هەستیارو نەخوازراودا تێدەپەڕێت، کە لەهەموو لایەک دەخوازێت بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و بەزووترین کات ئەنجومەنێکی سیاسی پێکبهێنرێت، کە تەواوی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان لەخۆ بگرێت و بڕیاری چارەنووسسازو پێویست وەربگیرێت، و هەموان لەخەمی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستاندا بن و کار بکرێت بۆ دەستووری کوردستان و بەرپەرچدانەوەی پیلانەکانی وڵاتانی داگیرکەرو و ناحەزانی کوردستان و جێبەجێکردنی ماددەی 140 و گەڕاندنەوەی ناوچە دابڕێندراوەکانی کوردستان .
بەم بۆنەیەوە ئێمە لەهەرێمی قەرەچووغی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK، پیرۆزبایی لەتەواوی خەڵکی مەخموورو دەوروبەری دەکەین، درودو سڵاو لەگیانی پاکی شەهیدانی ئازادیی مەخموور و تەواوی شەهیدانی رێگای ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان .
هەرێمی قەرەچووغی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
مەخموور- 12 ی ئاداری 2024
میدیا- هه‌ولێر
كاتژمێر (9)ی به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 11/3/2024 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و كوردستان ۆرکشۆپێکیان له‌سه‌ر شێوازی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی كاندیده‌كان و مه‌رجه‌كانی خۆكاندیدكردن به‌شێوه ئه‌لیكترۆنی، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و به‌شداری نوێنه‌رانی (39) پارتی سیاسی كوردستانی له هۆتێل كریستال له شاری هه‌ولێر ساز كرد.
لە ۆرکشۆپەکەدا وانه‌ی فێركاری و وێنه و ڤیدیۆیی ده‌رباره‌ی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و قۆناغەکانی ناو تۆمارکردن و هاوپه‌یمانی و دەنگدان پێشكه‌شكران. شایانی باسه له‌م ۆركشۆپه هه‌ڤاڵان ( د.شاخه‌وان خالید و زوبیر عومه‌ر) نوێنه‌رانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌شدارییان له‌گفتۆگۆكان كرد و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان درایه‌وه و ۆركشۆپه سێ كاتژمێری خایاند.
- خەڵكی بەئەمەك و دڵسۆزی شاری هەولێری پایته‌خت.
- هێز و لایه‌نه سیاسیی و رێكخراوه‌كانی كوردستان....
(33) ساڵ به‌ر له‌ئه‌مڕۆ جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێر به سەرجەم پێكهاته‌كان بەرامبەر بە رژێمی بەعسی دیكتاتۆر و رووخا‌و یەك دەنگ و یەك دەست راپەڕین، سەرباری دڕندەیی و وەحشیگەری رژێمی بەعس، بەڵام یەكڕیزی خەڵكی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان لە ژێر چەتری بەرەی كوردستانی و گیان فیدایی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و ئیڕادەی لەبن نەهاتووی جەماوەری شاری هەولێر، توانرا لە ماوەیەكی كورتدا دەزگا داپلۆسێنەرەكانی به‌عس لەناوببردرێن و تەواوی هه‌ولێری پایته‌خت ئازاد بكرێت.
رۆژی سەركەوتنی مەزنی خەڵكی راپەڕیوی شاری هەولێر هاوكاته، لەگەڵ یادی رێككەوتننامەی (11)ی ئاداری ساڵی (1970) كە حكومەتی ئەوسای عێراق دانی‌نا بەمافه رەواكانی خەڵكی كوردستان، به‌ڵام له‌دوایی په‌شیمان بوویه‌وه و هیچ به‌ندێكی له رێككه‌وتننامه‌كه جێبه‌جێنه‌كرد.
ئێمە له‌وكاته‌دا یادی سەركەوتنەكانی راپەڕین و رزگاری شاری هه‌ولێر و باشووری كوردستان دەكەینەوە، كوردستان و عێراق و ناچه‌وكه و جیهان به‌قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌تایبه‌ت وڵاتانی ئه‌قلیمی و لایه‌نه عێراقییه تۆندڕۆكان له رێگه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراقه‌وه دژایه‌تی گه‌لی كوردستان و ئه‌زموونه‌كه‌مان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و نه‌ناردنی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، باری ئابووری خه‌ڵكی كوردستانی قورس كردووه، بۆیه پێویسته هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه به‌شێوه‌ی بنه‌ڕه‌تی بدرێت، ئه‌وه‌ش به‌یه‌كریزی و یه‌كگوتاری سه‌رجه‌م لایه‌نه ساسییه‌كانی باشووری كوردستان ده‌بێت.
له‌م یاده مه‌زنه‌دا داوا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی كوردستان ده‌كه‌ین، هه‌وڵی زیاتر بۆ باشتركردنی ژیان و بژێوی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگەكان و فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا و مووچه‌خۆرانی شاری هه‌ولێر و باشووری كوردستان به‌گشتی بده‌ن، بۆ زیاتر خزمەتكردن خەڵك و چەسپاندنی عەدالەتی كۆمەڵایەتی و دروست كردنی متمانە لەنێوان حكومەت و خەڵكی كوردستان.
- سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان بە تایبەت شەهیدانی ڕاپەڕین و رزگاری شاری هەولێری خۆشەویست.
- بێته‌دی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد و یه‌كگرتوو دیموكرات.
هه‌رێمی هه‌ولێری
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK
11ی ئاداری 2024ی زایینی
٨ی مارس ڕۆژی خه‌بات و قوربانیدانی ئافره‌تانه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان له هه‌موو جیهان، له‌م رۆژه‌دا ئافره‌تان هه‌ستانه سه‌رپێ دژی چه‌وساندنه‌وه و زه‌وتكردنی مافه‌كانیان و ده‌نگیان هه‌ڵبڕی بۆ یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له‌پێناو ژیانێكی سه‌ربه‌رز، ئه‌م ڕۆژه بۆ ئافره‌تان ڕۆژی یه‌كده‌نگی و هاوبه‌شی جیهانییه بۆ زیاتر به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان و هێنانه‌كایه‌ی یه‌كسانی به‌تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی تا ئیستاش ئافره‌تان به‌جۆره‌ها شێواز دووچاری چه‌وساندنه‌وه و توندوتیژی ده‌بنه‌وه، له‌م ڕۆژه‌دا ژنانی جیهان به شێوازی جیاواز داواكاری و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌خه‌نه‌ڕوو، جه‌خت له به‌رده‌وامیی خه‌بات و تێكۆشانیان ده‌كه‌نه‌وه له پێناو به‌دیهێنانی جیهانێكی ئارام بۆ خۆیان كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی تێیدا ده‌ژین كه دوور بێ له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی توندوتیژی له‌سه‌ریان.
جێگه‌ی ئاماژه‌پێكردنه ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ی له ساڵانی رابردوو له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوونه یان هه‌مواركراون و كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش جێبه‌جێیان كردووه، هه‌مووی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی ئافره‌تاندا بووه، به‌هۆیانه‌وه پرسی ئافره‌ت پێشكه‌وتنی باش و به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه دیوه‌و وایكردووه كه ئافره‌ت له كوردستان ڕۆڵی باش و به‌رچاویان هه‌بێ له ده‌زگاكانی حكومه‌ت و كاری رێكخراوه‌یی و حزبی، به‌ڵام جێگه‌ی داخه تا ئێستاش توند‌و تیژی دژ به‌ئافره‌تان هه‌ر ماوه و ژن كوشتن له باشووری كوردستان هه‌رماوه و مێینه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دووچاری هه‌ڕه‌شه و توندوتیژی ده‌بنه‌وه، به‌مه‌ش تاوانی ئه‌لیكترۆنی له‌دژیان زۆر زیادی كردووه.
ئێمه له‌بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان BANK ئه‌م رۆژه له‌خۆمان و ئافره‌تانی كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌كاری رێكخراوه‌یی خۆمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان له باشووری كوردستان بۆ باشتركردنی ره‌وشی ئافره‌تان و نه‌هێشتنی توندی تیژی له‌دژیان و كار ده‌كه‌ین بۆ گۆڕین و هه‌مواركردنی هه‌موو ئه‌و یاساییانه‌ی دژی ئافره‌تانن بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی ئافره‌تان، تاوه‌كو ئافره‌تان پارێزراو بن چیتر دووچاری توند‌و تیژی و كوشتن و سوتاندن نه‌بنه‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانBANK
8ی مارس/ 2024
میدیا- هه‌ولێر
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنچشه‌ممه رێكه‌وتی 7-3-2024 شاندێکی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK كه پێكهاتبوو له هه‌ڤه‌ڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و قه‌هار تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی) به‌شداری رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی پێنجه‌م كۆنگره‌ی پارتی یه‌كگرتووی توركمان له هۆڵی هۆتێل كاپیتۆل له شاری هه‌ولێر ده‌كات.
کۆنگره‌ی پێنجه‌می پارتی یه‌كگرتووی توركمان له‌ژێر دروشمی" نوێبوونه‌وه و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه" كاره‌كانی له‌هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كات، به‌م بۆنه‌یه‌وه شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK په‌یامی پیرۆزباییان پێشكه‌شكردن و له‌به‌رامبه‌ردا سیف ا‌لدین دامرچی سه‌رۆكی پارتی یه‌كگرتووی توركمان و ئه‌ندامانی پارته‌كه سوپاسی په‌یام و ئاماده‌بوونی شاندی(YNDK)یان له‌كۆنگره‌كه‌یان كرد، كه تیایدا نوێنه‌رانی حكومی و پارت و لایه‌نه‌كان و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی له ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌كه به‌شداربوون و په‌یامی به‌خێرهاتن و بروسكه‌ی پیرۆزبایی لایه‌نه‌كان خوێندرایه‌وه و ڤیدیۆیه‌كی دیكۆمێنتكاری به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا.
ڕۆژى سێشەممە 05 / 03 / 2024 مەکتەبى سیاسیى (یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK)، بەسەرپەرشتی هەڤاڵ غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی YNDK، لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و كار‌و خەباتی YNDK كرا:
كوردستان: ماوەى چەند ساڵێکە باشوورى کوردستان لە رەوشێکى سیاسى ئاڵۆز‌و ناسک و هەستیاردایە، ناوەندى سیاسیى کوردستان پەرش و بڵاوو لێکترازاوە، لایەنە سیاسییە دەسەڵاتدارەکان لە ناکۆکى و ململانێى بەردەوامدان، ئەم رەوشە نیگەرانییەکى زۆرى لاى هاووڵاتییان دروستکردووە، بۆیە بە پێویستی دەزانین كە بەزووترین كات ناوەندى سیاسى و ناوماڵی كوردستان رێك و یەكبخرێتەوە، بۆ ئەمەش کارکردن بۆ پێکهێنانى (ئەنجوومەنى سیاسیى کوردستان) وەک چەترێکى هاوبەش کە تەواوى هێز و لایەنە سیاسییەکانى کوردستان بگرێتەخۆ بەگرنگ دەزانین، ئەمەش دەبێتە فاکتەرێک بۆ ئەوەى کەوا گرژى و ناکۆکى و ململانێکان خاوببنەوە و لایەنە سیاسییەكان لەسەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان یەكدەنگ و هاوهەڵوێست بن، بەتایبەت لەم قۆناخە هەستیار و چارەنووسسازەدا، كەوا داگیرکەرانى کوردستان بەردەوام پیلانى گڵاو دادەڕێژن و لە هەموو لایەكەوە هەڕەشە لە کوردستان دەکەن، ئەوەتا عێراق تا ئێستا ئامادە نییە ماددەى 140 جێبەجێ بکات و شایستە داراییەکانى کوردستان بدات و بەردەوامە لە جێبەجێکردنى سیاسەتى برسیکردنى خەڵکى کوردستان، هەروەها ماوەیەکى زۆر لەرێگەى میلیشیاکانى حەشدى شەعبى بە بەردەوامى و بە بەکارهێنانى درۆن موشەکبارانى هەولێر و فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێریان دەکرد، ئەمە لەلایەک ؛ لەلایەکى دیکەوە دادگاى فیدرالى عێراق ماوەیەکە بڕیارى سیاسى و نایاسایى بەرامبەر کوردستان وەردەگرێت، هەموو ئەو هەوڵانەى حکومەتى عێراق و میلیشیاکانى و دادگاى فیدرالى عێراق بۆ سنووردارکردن و بەرتەسکردنەوەى دەسەڵاتەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستانە، بۆیە پێویستە بۆ هەڵوەستەکردن لەسەر بڕیارە سیاسییەکانى دادگاى فیدرالى عێراق پێویستە لایەنە سیاسییەکانى کوردستان کۆببنەوە و هەڵوێستێکى هاوبەشیان هەبێت.
سەرەڕاى پیلانە گڵاوەکانى عێراق؛ رژێمى تورکیا بەردەوام ناوچە سنوورییەکانى باشوورى کوردستان تۆپباران دەکات و خەڵکى سڤیل ئاوارەو بریندار‌و شەهید دەکات، لە هەمان کاتدا رژێمى داگیرکەرى تورکیا هێرشەکانى بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان چڕکردۆتەوەو سەرەڕاى تیرۆرکردنى چالاکوانانى سیاسیى و مەدەنى خەریکە ژێرخانى رۆژئاواى وڵات وێران دەکات، هەروەها رژێمى داگیرکەرى ئێران بەردەوامە لە هەڕەشەکانى بەرامبەر باشوورى کوردستان، دوا کارى تیرۆریستى ئێران موشەکبارانکردنى شارى هەولێر بوو کەوا لە ئەنجامى ئەو هێرشەدا چەند هاوڵاتییەکى سڤیل شەهید و بریندار بوون، کە یەکێک لە شەهیدەکان منداڵ بوو.
ئێمە تەواوى دەستدرێژییەکانى داگیرکەران بۆ سەر کوردستان بە توندى ئیدانەو مەحکووم دەکەین و، داوا لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى دەکەین لەم رووەوە تەنیا سەیرکەر نەبن و هەڵوێستیان هەبێت و بێدەنگ نەمێنن، ئەم پیلان و هەڕەشانەى لەسەر گەلى کوردستان بەڕێوەدەچێت، پیلانێکى ناوچەیى بەرنامە بۆ داڕێژراوى گەورەیە دژ بە گەلەکەمان، ئەم پیلانانە دەمێکە کاریان لەسەر دەکرێت و هەوڵى جێبەجێکردنیان دەدرێت، بێگومان یەکڕیزى و یەکدەنگیمان کاریگەرترین چەکن بۆ رووبەڕووبوونەوە و هەڵوەشاندنەوە و پوچەڵکردنەوەى ئەم پیلانانە و هەوڵە نەزۆکەکانى دوژمنان و ناحەزانمان، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان کار بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى بکەین و بۆ پوچەڵکردنەوەى پێلانەکان هاوهەڵوێست بین.
هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان: ئێمە لە YNDK پێشوازى لە بڕیارى دیاریکردنى رۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەکەین و، داواکارین کەوا هەموو لایەنە سیاسییەکان کاربکەن بۆ ئەوەى هەڵبژاردنێکى پاک و روون و دوور لە گزیکردن لەکاتى خۆیدا ئەنجام بدرێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە وەک YNDK ئامادەى هەموو جۆرە هاوکارى و پشتیوانییەکین.
عێراق: YNDK پێیوایە تا ئێستاش هیچ گۆڕانکارییەگى پۆزەتیف لە سیاسەت و هەڵسوکەوتى دەسەڵاتدارانى عێراق بۆ نزیکبوونەوە لەگەڵ کوردستان رووینەداوە و، دژایەتیکردنى خواستەکانى گەلى کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانى عێراق بەردەوامە، دوا بڕیارەکانى دادگاى فیدرالى عێراق سەلمێنەرى ئەو راستییەن، ئەم رەوشەی كەوا ئێستا عێراق پێیدا گوزەر دەكات بەرەنجامی عەقلیەتی تاكڕەوی و دكتاتۆرییەتە كە حكومەتی تائیفى و مەزهەبى لە ساڵانی رابردوو و لە ئێستادا هۆكاری هێنانە ئارای ئەم عەقلیەت و رەوشە نەخوازراوە بوون، بە باوەڕی ئێمەو بەپێی ئەزموونی كورد لەگەڵ رژێمەكانی پێشووی عێراق دەگەینە ئەو راستییەی كەوا متمانە بە دەسەڵاتدارانی عێراق نەكەین، روانینى دەسەڵاتى ئێستاى عێراق هەمان روانینى دەسەڵاتەکانى پێشووە، ئەمەش ئەو راستییە دەسەلمێنێت کەوا عەقلیەتى دەسەڵاتدارى عێراقى چەقبەستووەو ناگۆڕێت و، روانینى زۆربەیان هەمان روانینى حکومەتەکانى رابردووە بۆ چارەسەرى پرسى کورد ! زۆربەى دەسەڵاتدارانى عێراق لۆژیکى خۆبەزلزانین و سەربازى دەخەنە پێش لۆژیکى دیالۆگ و لەیەکتر گەیشتن، بۆیە زۆر زەحمەتە ئێمە تاسەر بتوانین لەگەڵ ئەم جۆرە عەقڵییەتە بژین و بەردەوام بین.
رەوشی ناوچەكەو جیهان: YNDK پێیوایە رۆژهەڵاتی ناڤین لە رەوشێكی ئاڵۆز‌و هەستیاردایەو رۆژ بە رۆژ ئەگەرو پێشهاتی نوێ دێنە پێشەوە، بە تایبەت لەلایەک شەڕى روسیا و ئۆکرانیا، لەلایەکى دیکەوە هێرشى حەماس بۆ سەر ئیسرائیل و پەرچەکردارى ئیسرائیل لە بەرامبەر هێرشى حەماس، وایکردووە کەوا شەڕیکى قورس لە ناوچەکەدا بێتە ئارا، لە ئەنجامى ئەو شەڕ و ئاڵۆزییانەدا بە هەزاران کەس کوژراو بریندار و ئاوارە بوون کەوا زۆربەیان خەڵکى سڤیلن، بێگومان ئەو شەڕە کاریگەرى کردۆتە سەر رەوشى سیاسى ناوچەکەو جیهانیش، بە بڕواى ئێمە هیچ کاتێک شەڕ چارەسەرى کێشەکانى نەکردووە، بگرە کێشەکانى زیاتر ئاڵۆز کردووە، بۆیە پێویستە کێشەکان لە ڕیگەى دیالۆگەوە یەکلابکرێنەوە.
بێگومان ئەو ئەگەرو پێشهاتانە كاریگەری خۆیان دەبێت بۆ سەر رەوشى سیاسى کوردستان و بزاڤە رزگاریخوازەكانی ناوچەكە، بەداخەوە ئێمەى گەلى کوردستان بەهۆى ململانێى سیاسیى نێوان لایەنە سیاسییەکان بەرنامەیەکى نەتەوەیى و نیشتمانیمان نییە بۆ چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەگەرو پێشهاتەکاندا، پێویستە ئێمە وەکو گەلى كوردستان لە رەوشێکى وادا کارنامەیەکى نەتەوەیى و نیشتمانى دابڕ‌ێژین بۆ چۆنییەتى مامەڵەکردن لەگەڵ پێشهات و رووداوەکاندا، هەروەها پێویستە برایانمان لە بەشەكانی دیكەی كوردستان ریزەکانى خۆیان یەکبخەن و كار و خەباتی خۆیان خورت بكەن و بەرەو رزگاری و ئازادی هەنگاو بنێن، لە هەمان كاتدا وای دەبینین كەوا دەكرێ لە ئەنجامى ئەو گۆڕانکارییانەى کە دێنە پێشەوە سوود وەربگرین و بەهارى ئەمساڵ بکەینە بەهارى ئازادى و سەربەخۆیی كوردستان.
مەکتەبى سیاسیى
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
05 / 03 / 2024
هەولێر - باشووری كوردستان
- جه‌ماوه‌ری خۆڕ‌اگرى كوردستان ...
- كه‌سوكارو بنەماڵەی سەربەرزی شه‌هیدانی كوردستان ...
- حزب و لایه‌نه سیاسی و رێكخراوه‌كانی كوردستان...
ئه‌مڕۆ یادی (33) ساڵه‌ی راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی 5ی ئاداری ساڵی 1991 ده‌كه‌ینه‌وه، له‌م رۆژه مێژوویی و پڕ خه‌بات و تێكۆشانه، جه‌ماوه‌ری باشووری کوردستان له رانیه‌ی ده‌روازه‌وه ده‌ستی به‌ڕاپه‌ڕین كرد، له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا بلێسه‌ی راپه‌ڕین هه‌موو شار و شارۆچكه و كوچه و كۆڵانه‌كانی باشووری كوردستانی گرته‌وە، له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا كوردستان له به‌عسییه‌كان پاككرایه‌وه و موژده‌ی ئازادی و سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كوردستان به‌سه‌ر زولم وسته‌م و چه‌وساندنه‌وه و دیكتاتۆرییه‌تدا راگە‌یەنرا، له‌م رۆژه‌دا گه‌لی كوردستان به هه‌موو دونیای راگه‌یاند داگیركاری و ژێر ده‌سته‌یی قبوڵناكات و هه‌ر كاتێ ده‌رفه‌ت له‌باربێت راپه‌ڕین و شۆڕش ده‌كات و كوردستان ده‌كاته گۆڕستانی نۆكه‌ران و دوژمنان.
ئه‌مساڵ کە یادی راپەڕین دەکەینەوە كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و جیهان له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك كێشه و قه‌یران و گۆڕانگاری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دان، له‌وانه به‌رده‌وامی شه‌ڕی دوو ساڵه‌ی رووسیا و ئۆكراین و هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی عه‌ززه و شه‌ڕی له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی ئێران به‌خامۆشی و هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوا و باشووری كوردستان و هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر، له‌لایه‌كی دیكه حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه له كێشه دروستكردن بۆ حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بودجه و راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان و سیاسه‌تی برسیكردنی مووچه‌خۆرانی كوردستان پێڕه‌و ده‌كات، هه‌روه‌ها بڕیاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراق له دژی كوردستان هه‌مووی ناده‌ستووری و سیاسییه، ئه‌م دادگایه بۆته ئامرازێك به‌ده‌ست وڵاتانی ئه‌قلیمی و میلیشیا عێراقییه‌كان، به‌هۆیه‌وه دژایه‌تی گه‌لی كوردستان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه ده‌كات و هه‌وڵده‌ده‌ن قه‌واره‌ی سیاسی باشووری كوردستان بچوك بكه‌نه‌وه، بۆیه پێویسته به‌زووترین كات ده‌سه‌ڵاتی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌ن و جه‌ماوه‌ری خوڕاگری كوردستان، بە یەکدەنگى و یه‌كهه‌ڵوێستی کار بۆ چاره‌سه‌ركردن و ده‌ربازكردنی ئه‌م بارودۆخه بكه‌ین و به‌یه‌كریزی و پێكه‌وه‌ژیانمان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له واده‌ی خۆیدا وه‌ڵامی دوژمنان و داگیركه‌ران بده‌ینه‌وه.
له‌یادی راپه‌ڕینی مه‌زن و شكۆداردا پیرۆزبایی له خۆمان جه‌ماوه‌ر و لایه‌نه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین و خوازیارین ئه‌م یاده ببێته هه‌وێنی یه‌كگوتاری لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌هه‌مان رۆحییه‌تی راپه‌ڕین كۆتایی به كێشه و گرفتی نێوانیان بهێنن و به‌هه‌موو لایه‌كمان نێوماڵی كوردستان رێكبخه‌ینه‌وه و بەهەمان گیانی به‌رخۆدانی راپەڕینى ساڵی ١٩٩١ به‌ره‌نگاری دوژمنانمان ببینه‌وه و ئه‌زموونه‌كه‌مان بپارێزین، به‌تایبه‌ت له‌كاتی ئێستادا کە دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكیان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ دژایه‌تیكردنی گه‌لی كوردستان و له‌باربردنی ئه‌زموون و حوكمڕانییه‌كه‌ی، له‌هه‌مان كاتدا پێویسته حكومه‌تی كوردستان ئاوڕی زیاتر له فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و خانه‌نشینان و خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی بداته‌وه بۆ دابینكردنی مووچه له‌كاتی خۆی و باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانیان.
- نەمری و سه‌ربه‌رزی بۆ شەهیدانی رێی سەرخۆبوون و ئازادی کوردستان.
- مردن و رووڕه‌شی بۆ دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان.
مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK
14ی ره‌شه‌مێی 2723ی كوردی
5ی ئاداری 2024ی زایینی
هه‌ولێر - باشووری كوردستان
میدیا- سۆران
دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 25-2-2024 له شاری سۆران (8) حزب و لایه‌نی سیاسیی كوردستانی کۆدەبنەوە، ئامانج لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو ده‌رباره‌ی رەوشی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئیدارییه‌كان و په‌نجه خستنه سه‌ر كۆمه‌ڵێك خاڵ بۆ خزمه‌تكردنی ده‌ڤه‌ره‌كه، لایەنەکانی بەشدار لە کۆبوونەوە گفتوگۆی چڕیان ده‌رباره‌ی ئه‌م خاڵانه ئه‌نجامدا و له پرێس كۆنفرانسێكدا یاداشتێكیان خوێنده‌وه و پێشكه‌ش به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانیان كرد، كه له یازده خاڵ پێكهاتووه ده‌رباره‌ی كەموكوڕی و پێویستییەكانی دەڤەرەكە بەخزمەتگوزاری زیاتر و بوژاندنەوەی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران لە بوارە جیاجیاكان، دواجار هه‌موو لایه‌نه‌كان و جه‌ماوه‌ری شاره‌كه به‌یه‌كه‌وه ده‌توانن شاره‌كه جوانتر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه جەخت لەسەر یەكریزی و یەكهەڵوێستی حزب و لایەنە سیاسییەكان له سۆران بۆ هه‌ماهه‌نگی و پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانی و نەتەوەییەكان لە ناوچەكە كرایه‌وه و بارودۆخه‌كه لەهەمووانی گەرەكە بەرگی تەسكی حزبایەتی له‌به‌ر بكه‌نه‌وه و بەرگی كوردایەتی بپۆشن بۆ باشتركردنی سیمای كاری سیاسی و ئیداری سۆران.
جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه هه‌ڤاڵ معروف سمیلانی به‌رپرسی هه‌رێمی سۆرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد و راو سه‌رنجی له‌م باره‌یه‌وه بۆ لایه‌نه‌كان ده‌زگاكانی راگه‌یاندن خسته‌ڕوو.
ناوی حزب و لایەنەکان:
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK.
یەكێتی نیشتمانیی كوردستان.
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان.
بزوتنەوەی گۆڕان.
كۆمەڵی دادگەری كوردستان.
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان.
حزبی شیوعی كوردستان .
پارتی سۆشیال دیموكراتی كوردستان.